بریاری خەرجکردنی مووچەی مانگی شەش درا
پەیامنێری ئێن ئاڕ تی دەڵێت، حکومەتی عێراق بە مەرجی تەوتینی مووچە و هەناردەی نەوتی هەرێم بڕیاری خەرجکردنی مووچەی مانگی شەشی دا.
وەزارەتی ناوخۆی عێراق دەڵێت، ژمارەی ئەو کارتە نیشتمانییە یەکگرتووانەی کە لە سەرەتای دەستپێکردنی پڕۆژەکەوە لە ساڵی (٢٠١٥)ەوە دەریانکردووە، گەیشتووەتە نزیکەی (٤٩) ملیۆن كارت، جەخت لە بەردەوامی فراوانکردن و ئاسانکردنی رێکارەکانی دەرکردنی كارتی نیشتمانیش بۆ هاوڵاتیان دەكاتەوە، چ لە ناوخۆ و چ لە دەرەوەی وڵات.
ناوەندێكی ئابووری لەعێراق دەڵێت، لە ئێستادا عێراق خاوەنی ١٦٢ تەن زێڕی یەدەگە و لەشەش مانگی یەكەمی ئەمساڵیشدا بەهۆی بەرزبوونەوەی نرخی زێڕ لەجیهاندا بەهای یەدەگی زێڕ لەم وڵاتە بەڕێژەی ٤.٧٦٪ بەرزبووەتەوە.
پۆلیسی سۆران دەڵێت، بههۆی دهمهقاڵێوه لهناحیهی سیدهكان گهنجێك كوژرا، دوای بهدواداچوون و لێكۆڵینهوهش، توانیان تۆمهتباری سهرهكی دەستگیربکەن.
لە رووداوێکی هاتووچۆدا لەسەر رێگای عەربەت - سلێمانی دوو ئۆتۆمبێل پێکیاندادا و سووتان، بەهۆیەوە دوو کەس برینداربوون کە خەڵکی هەڵەبجەن.
کۆشکى سەرۆکایەتیى رووسیا رایگەیاند، سەرۆکی رووسیا لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا بە سەرۆکی ئەمریکای وتووە، بیرۆکەی گواستنەوەى دانوستانە راستەوخۆکانى نێوان رووسیا و ئۆکرانیا بۆ ئاستێکی باڵاتر کراوەیە.
سەنتەری میترۆ وتی، لەسەرەتای دادگایی كردنی شێروان شێروانی و هاورێكانی مەرجەكانی دادگایی دادپەروەرانە پەیڕەو نەكراوە و بەدەر نەبووە لە دەستتێوەردانی سیاسی، ئامانج لەو پرۆسەیە دامركاندنەوە و كپكردنی دەنگە ناڕازییەكانە، داوا دەكەین لە دادگای پێداچوونەوە بڕیارەكە هەڵبووەشێندرێتەوە.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان وتی، هیچ گهشتێكی عومرهی ئاسمانی له هەرێمەوە بۆ سعودیه ناكرێت، تاوەکو عومرهكارانی هەرێمی كوردستان له سعودیه به فرۆكه نهگهڕێنهوه.
وەزارەتی کارەبای عێراق بەکارخستنەوەی وێستگەی کارەبای بسمایەی راگەیاند و وتەبێژی وەزارەتەکەش دەڵێت، ئەو وێستگەیە توانای بەرهەمهێنانی پێنج هەزار مێگاوات کارەبای هەیە.
كهشناسی و بومهلهرزهزانی ههرێم دەڵێت، لهسبهینێوه ئهگهری بهرزبوونهوهی خۆڵبارین لهناوچهكانی ناوهڕاست و باشووری ههرێم ههیه و پلهكانی گهرماش نزم دەبنەوە.
وەزارەتی پلاندانانی عێراق دەڵێت، "لەگەڵ شاندی هەرێم گفتوگۆمان لەسەر تەوتینی مووچە کرد". دەشڵێت، پرسی هەناردەکردنەوەی نەوت و داهاتی ناوخۆ تەوەرێکی تری کۆبوونەوەکە بوو.
شێروان شێروانی چوار ساڵ و شەش مانگی تر سزای زیندانی بەسەردا سەپێنرا، سەرۆکی لیستی نەوەی نوێ لە دهۆک دەڵێت، هەموو کەیسێکی دەنگی ئازاد دەکرێنە سیاسی و یاسایی نین.
نەوەی نوێ دەڵێت، "هەرچەندە ئێمە پێشتر بانگەوازمان بۆ خۆپیشاندانی سەرتاسەری گەورەکردبوو، وێڕای ئەمە نەک پشتیوانی بەڵکو بەشداردەبین لەو خۆپیشاندانەی مامۆستایان و فەرمانبەران بە نیازن ئەنجامی بدەن. دەشڵێن، لەگەڵ هەموو لایەنەکانی ئۆپۆزسیۆن لەسەرخەتن بەو ئومێدەی هەفتەی داهاتوو خۆپیشاندانی سەرتاسەری بکەن نەک شتی بچووک و پەرتەوازە".
هۆشیار زێباری، دەڵێت، هەرێم پابەندییەکانی خۆی بەرامبەر بەغدا جێبەجێکردووە و ئێستا تۆپەکە لە گۆڕەپانی بەغدایە تا مووچە بنێرێت.
نرخی نەوتی خاو و برێنت لە بازاڕەکانی جیهان بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینی و یەک بەرمیل نەوتی برێنت گەیشتەوە سەرو ٦٦ دۆلار، نرخی زێریش تارادەیەک بەجێگیری مایەوە.
ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق کۆدەبێتەوە و چاوەڕێ دەکرێت بڕیارێکی یەکلارەوە لەسەر موچەی هەرێم بدات، بۆ ئەو مەبەستەش شاندێکی هەرێم لە بەغدان و لەگەڵ ئەنجومەنی ئابووری عێراق کۆدەبنەوە، چاوگێکیش بە ئێن ئار تی وت، حکومەتی ماوەبەسەرچوو داوایکردووە رێککەوتنێکی نوێ لەگەڵ بەغدا واژۆ بکرێت.
سەرۆک وهزیرانی عێراق لهگهڵ سەرۆکی نێردەی یەکێتی ئەوروپا لە عێراق كۆبووهوه و دەڵێت، حکومەت پابهنده به پتەوکردنی پەیوەندییەکان لەگەڵ یەکێتی ئەوروپا، وەک هاوبەشێکی ستراتیژی گرنگ بۆ عێراق.
پەرلەمانتارێکی فراکسیۆنی نەوەی نوێلە پەرلەمانی عێراق دەڵێت، بەرپرسیاریەتی گیان لەدەستدانی ئەو دووگەنجەی هەڵەبجە بەهۆی ئاگرەوە لە ئەستۆی پارتی و یەکێتیە و دەشڵێت، تاوەکو حکومڕانی پارتی و یەکیتی بەردەوامبێت شاهیدی دووبارەبوونەوەی کارەساتی لەم شێوەیە دەبن.
كهمێك لهمهوبهر بوومهلهرزهیهكی بههێز له چهند ناوچهیهكی ههرێمی روویدا و هاوڵاتییان له سلێمانی و سهیدسادق و ههڵهبجه و پێنجوێن ههستیان پێكرد.
کەمێک لەمەوبەر، لەگەڕەکێکی شاری سلێمانی ژنێک تەرمی ژنێک دۆزرایەوە بە پێی زانیارییە سەرەتاییەکان نزیکەی نۆ رۆژا گیانی لەدەستداوە.
بەهۆی گیان لەدەستدانی دوو کەس لەئاگرە گەورەکەی سنووری پارێزگای هەڵەبجە، دوو رۆژ ماتەمینی گشتی لە هەڵەبجە راگەیاند و بڕیاردرا لە سەرجەم دامەزراوە فەرمییەکان ئاڵای کوردستان بۆ نیوە دابگیرێت.
سەرۆکی یەکێتی لەبارەی پێکهێاننای کابینەی نوێی حکومەتەوە دەڵێت، "هەوڵەکانمان بۆ ئەوەیە حکومەتێک پێکبهێنینکە خزمەتی هەموو خەڵکی کوردستان بکات".
سەرۆکی ئەمریکا لەگەڵ سەرۆکی ئۆکرانیا کۆبوونەوە و لە دوای کۆبوونەوەکەدا وتی، لەگەڵ روسیا و ئۆکرانیا کار بۆ بەدیهێنانی ئاشتی دەکەن.
چاوگێک بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، حکومەتی ماوەبەسەرچوو داوایکردووە رێککەوتنێکی نوێ لەسەر نەوت و مووچە لەگەڵ بەغدا بکات. دەشڵێت، بەهۆی رادەستنەکردنی نەوت و داهاتی ناوخۆوە راپۆرتی لیژنەکان تەواو نەکراون.
ئاژانسی رۆیتەرز دەڵێت، حەماس نێوەندگیرەكانی ئاگاداركردووە لەوەی رازییە بە نوێترین پێشنیاری ئاگربەست لە غەززە و سایتی ئەكسیۆسیش ئاشكرایكرد، بزوتنەوەی حەماس وەڵامی خۆی سەبارەت بە رێككەوتنی بارمتەكان رادەستی، سەرۆك وەزیرانی قەتەر كردووە، كە ئێستا لە قاهیرەی پایتەختی میسرە.
خەڵک بێئاوە و حکومەتی ماوەبەسەرچوو باکی نیە، نەوەی نوێش بەردەوامە لە دابەشکردنی ئاو بەسەر گەڕەکە بێئاوەکانی هەولێر و سلێمانی، ئەمڕۆش ئاو بەسەر چەند گەڕەکێکی سلێمانیدا دابەش کرا و دانیشتوانی ئەو گەڕەکانەش دەڵێن، ئەوەی حکومەت پێی ناکرێت نەوەی نوێ جێبەجێی دەکات و لەهەر شوێنێک خەڵکی پێویستیان پێی بێت بەهانایەوە دەچێت.
وەزارەتی گواستنەوەی عێراق بۆ بەهێزکردنی پڕۆژەی رێگەی گەشەپێدان هەوڵی دابینکردنی ئەو پاس و شەمەندەفەرانە دەدات کە دۆستی ژینگەن.
بەلەمێکی کۆچبەران بە ٢٦ کەسەوە لە دەریای ئیجە نقوم بوو، هاوکات نزیکەی ٤٠ کۆچبەری تر کە کوردن لە سنووری تورکیا و یۆنان گیریانخواردووە و داوای بەهاناوەچوون دەکەن.
کەسێکی دیکە لە ئاگرەکەی هەڵەبجەدا گیانی لەدەستدا و بووە دووەم کەس کە بەهۆی ئەو ئاگرەوە گیانی لەدەستداوە و پیشەی کارمەندێکی پۆلیسی دارستان و ژینگەی هەڵەبجەیە.
لە گوندی توتمەی سەر بە ناحیەی بالیسان گەنجێکی ١٩ ساڵان لە حەوزێکى ئاودا خنکا، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی بالیسانیش بە ئێن ئاڕ تی وت، دوای گەیشتنی بە نەخۆشخانە، فریاگوزاری سەرەتایی بۆ ئەنجام درا و دەرکەوت کەوا زیاتر لەکاتژمێرێک دەبوو گیانی لەدەستداوە.