رێککەوتنی بۆری نەوتی عێراق و تورکیا کۆتایی دێت
سەرۆک کۆماری تورکیا بڕیاریدا رێککەوتنی بۆری نەوتی خاوی عێراق و تورکیا نوێ نەکاتەوە کە ساڵی داهاتوو کۆتایی دێت.
کەشناسی هەرێم دەڵێت، بە گشتی ئاسمان ساماڵە و ئەمڕۆ پلەکانی گەرما کەمێک دادەبەن، لە گەرمترین ناوچەی هەرێمدا دەگاتە ٤٥ پلەی سیلیزی. وتیشی، سبەینێ پلەی گەرما وردە وردە بەرزدەبێتەوە.
بڕیارە ئەمڕۆ پەرلەمانی عێراق لەبارەی هێرشە درۆنییەکانی سەر کێڵگە نەوتییەکانی هەرێم کۆبوونەوەیەکی نائاسایی ئەنجامبدات.
شاندە تەکنیکییەکەی بەغدا راپۆرتیان لەسەر کێڵگە نەوتییەکانی هەرێم ئامادەکرد و گەڕانەوە بەغدا، بڕیارە ئەمڕۆ راپۆرتەکەیان رادەستی نوسینگەی سودانی و وەزارەتی دارایی بکەن.
پۆلیسی ئاکرێ بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، لە سنووری هەولێر کەسێک لەسەر کێشەیەکی کۆمەڵایەتی کوژرا.
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەولێر دەستگیركردنی باندێكی بە تۆمەتی دزیكردن راگەیاند، کە مامەڵەی ئاڵوگۆڕیان بە دراوەوە دەکرد.
بڕیارە ئەمڕۆ دادگای فیدڕاڵی سەبارەت بە سکاڵای نەوەی نوێ بۆ هەڵوەشاندنەوەی ئەم خولەی پەرلەمانی کوردستان کۆببنەوە.
هەر ئۆنسەیەک زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا، بە سێ هەزار و ٣٥٧ دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت، نرخی مسقاڵێک زێڕی عەیارە ٢١یـش بە ٦٥٧ هەزار دینارە.
دوای ئەوەی ئێران هاوکارییەکانی لەگەڵ ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم راگرت، ئەمە بووە هۆی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا، ئەمڕۆ نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە ٦٩ دۆلار و ٣٦ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت، بەراورد بە دوێنێ نرخەکەی لە جێگیریدا مایەوە.
بانکی رەشید، قەرزی ئەلیکترۆنی لە رێگەی کارتی بانکییەوە (کریدیت کارد)ـەوە دەخاتەگەڕ، كە سەرجەم ئەو فەرمانبەرە مەدەنی و سەربازییانەی حكومەتی عێراق دەگرێتەوە كە كارتی بانكەكەیان هەیە و لەوێ مووچەكانیان وەردەگرن، هەروەها پێشکەشکردن تەنها بە شێوەی ئەلیکترۆنی دەبێت و زۆرترین بڕیش ١٥ ملیۆن دینارە.
وەزارەتی بازرگانی عێراق دەڵێت، پڕۆسەی بەبازاڕکردنی گەنمی جوتیارانی کۆتایی هات و دەشڵێت، ئەمساڵ زیاتر لە پێنج ملیۆن تەن گەنم لە جوتیاران وەرگیراوە.
هاتووچۆی سۆران دەڵێت، کەمێک پێش ئێستا لە گوندێکی سنووری سیدەکان رووداوێکی هاتووچۆ لە نێوان دوو ئۆتۆمبێڵدا روویدا بەو هۆیەوە شەش کەس بریندار بوون.
لیژنەی وەزارەتی نەوت کە راسپێردرابوون بۆ لێکۆڵینەوە لە توانای بەرهەمهێنانی نەوت لە هەرێمی کوردستان، کارەکانیان کۆتاییهات و راپۆرتی خۆیان ئاراستەی وەزارەتی نەوتی عێراق کرد.
سەرۆکی پێشووی پەرلەمانی کوردستان دەڵێت، هەرێم پێویستە رێککەوتن بکات یان خۆی مووچە دابەشبکات چونکە رێگەی تری نییە، وتیشی، ئەوەی لە هەرێم هەیە فرۆشتنی نەوت نییە بەڵکو بە تاڵانبردنێتی.
کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق، وادەی پێشکەشکردنی داواکاری بۆ بوون بە کارمەندی سەر سندووقی دەنگدانی تا سەرەتای مانگی داهاتوو درێژ کردەوە.
ئێوارەی ئەمڕۆ لە كاتی داخستنی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو، بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار زیاتر دابەزی و ١٠٠ دۆلار بە ١٣٩ هەزار و ٨٠٠ دینار مامەڵەی پێوەكرا.
بهرگرى شارستانى سۆران دەڵێت، كهمێك لهمهوبهر له رووداوێكى خنكان له سنوورى مێرگهسۆر ئاگادار كراونهتهوه، تیمهكانیان گهیشتوونهته شوێنهكه و دهركهوت هاوڵاتییهك خنكاوه.
لەشاری هەولێر تەرمی هونەرمەندێك لەناو ماڵەكەی خۆی دۆزرایەوە، كە ماوەی چەند رۆژێكە گیانی لەدەستداوە و ئەمڕۆ پێیان زانیوە.
میدیاى ئێران دەڵێت، تاران و وڵاتانى بەڕیتانیا، فەڕەنسا و ئەڵمانیا لەبارەی دەستپێکردنەوەى دانوستانى ئەتۆمی رێککەوتوون.
دەزگای ئاسایشی نیشتمانی عێراق رایگەیاند، هەوڵێکی تێکدەرانەی شانە نوستووەکانی رژێمی پێشوومان پوچەڵکردووەتەوە، دەشڵێن، ٤٠ تۆمەتبارمان دەستگیركردووە، كە لەڕووی داراییەوە هاوکارییان پێشكەشی رژێمی بەعس كردووە.
سەرۆكی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق دەڵێت، هەرکات رێککەوتنەکەی نێوان هەرێم و بەغدا جێبەجێکرا، وەزارەتی دارایی عێراق مووچەی هەرێم دەنێرێت. جێگری سەرۆکی لیژنەی داراییش ئاماژەی بەوەکرد، لیژنەی هاوبەشی نێوان وەزارەتی نەوتی فیدراڵی و وەزارەتی سامانە سروشتییەكانی هەرێم رۆژی سێشەممە کۆبوونەوەیەکی یەکلاکەرەوە ئەنجام دەدەن.
چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی گەرمیان، ئەو دایك و باوكانە ئاگادار دەكاتەوە کە منداڵی نابیست و ناگۆیان هەیە و تەمەنیان لە شەش بۆ هەشت ساڵە، دەتوانن سەردانی پەیمانگای هیوای نابیستانی کەلار، کفری و خانەقین بكەن بە مەبەستی تۆمار كردنیان.
سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی دەڵێت، لە سبەی دووشەممەوە، رێگای رۆیشتن لە فلکەی تانجەڕۆ بۆ بازگەی سلێمانی عەربەت دادەخرێت.
دوو سكاڵای سهر گرێبهستهكانی نهوتی ههرێم له دادگای فیدڕاڵی رهتكرانهوه، كه داوای نادهستووریبوونی ئهو گرێبهستانه دهكەن كه رۆژی ١٩ـی ئایاری ئهمساڵ ههرێم واژۆی كردووە.
ئەندامێکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا دەڵێت، وەزیری دارایی عێراق وتویەتی ناردنی مووچەی هەرێم بەندە بە رادەستکردنی نەوتی هەرێم بۆ سۆمۆ.
کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق دەڵێت، بڕیاریانداوە بە راگرتنی بەکارهێنانی مەرەکەب لە هەڵبژاردنەکاندا.
کەشناسی هەرێم دەڵێت، بە گشتی ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرماش لە ناوچەکانی هەرێم نزم دەبنەوە.
دوای ئەوەی کە پزیشکانی دەرچووی دەرەوەی وڵات لەبەردەم وەزارەتى تەندرووستى گردبوونەوە، لەلایەن هێزێکی ئەمنییەوە بە توندی هێرشکرایە سەریان و برینداری لێ کەوتەوە. فراکسیۆنی نەوەی نوێ لەم بارەیەوە دەڵێت، ئەمە ئەوپەڕی بێڕەوشتییە لەلایەن حکومەتی ماوەبەسەرچووەوە دەکرێت.
چاوگێک لە پۆلیسی دهۆک بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، لە سنووری شێخان سەر بە پارێزگای دهۆک، تەرمی باوکێک و کچەکەی دۆزرایەوە.
نرخی دۆلار زیاتر دابەزی و بۆ ئەمرۆ، ١٠٠ دۆلار لە بازاڕەکانی هەرێم بە ١٣٩ هەزار و ٨٥٠ دینار مامەڵەی پێوە کرا.