ئاژانسی فرانس پرێس: سەرۆکی گەورەترین حزبی ئۆپۆزسیۆن دەستگیرکرا
لە زۆرینەی کێڵگە نەوتییەکانی هەرێم بەرهەمهێنانی نەوت دەستی پێکردووەتەوە، کۆمپانیای گەڵف کیستۆن دەڵێت، لە کێڵگەی نەوتی شێخانیش دەستیان بە بەرهەمهێنانی نەوت کردووەتەوە.
ئاژانسی فرانس پرێس دەڵێت، دەستگیرکردنی سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ لەدوای ئەوە دێت کە چەند رۆژێک لەمەوبەر لە راگەیەندراوێکدا هۆشداری دا "ئەگەر لەم هەفتەیەدا پرسی مووچە چارەسەر نەکرێت، ئەوا نەوەی نوێ هەڵوێستێکی جددی دەگرێتەبەر".
بزووتنەوەی دیموکراتی ئاشووری دەڵێت،"بە توندی ئیدانەی دەستگیرکردنی سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ دەکەین و داوای ئازادکردنی دەکەین"، دەشڵێت،"هیچ پرۆسەیەکی سیاسی بەبێ ئۆپۆزسیۆنێکی راستەقینە و باوەڕپێکراو نابێت".
کەشناسی هەرێم دەڵێت، سبەینێ پلەی گەرما یەک بۆ دوو پلە بەرزدەبێتەوە و لە ناوچەکانی گەرمیان دەگاتە ٤٨ پلەی سەدی.
وتەبێژی یەکگرتوو دەڵێت، لە کاتێکدا مووچەخۆران چاوەڕێی چارەسەرکردنی گرفتەکانی نێوان هەرێم و بەغدان؛ هەواڵی دەستگیرکردنی سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێمان بیست"، دەشڵێت، داواكارین دادگا دوور لە هەر دەستتێوەردانێك لەگەڵ دۆسیەکە مامەڵە بكات و بەزووترین كات ئازاد بكرێت".
دەیان پارێزەر لە شارە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستانەوە ئامادەن خۆبەخشانە بەرگری لە سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ بکەن و ژمارەیەکیشیان چوونەتە دادگای سلێمانی.
پاسێکی زیارەتکارانی چلەی ئیمام حسێن لە بەسرە وەرگەڕا و بەرگری شارستانی شارەکە دەڵێت، هەشت زیارەتکار گیانیان لەدەستداوە و ٤٠ زیارەتکاری دیکەش بریندار بوون.
وتەبێژی وەزارەتی بازرگانی وتی، دەستیانکردووە بە دابەشکردنی پارەی گەنمی جوتیاران و بەگوێرەی فەرمانی سەرۆک وەزیرانی عێراق، بڕی ٥٠٠ ملیار دینار تەرخانکراوە بۆ گەنمی بازاڕکراو لەم وەرزەدا.
رۆژنامەی شەفەق نیوز دەڵێت، سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ درەنگانی شەوی رابردوو بە شێوەیەکی نایاسایی دەستگیرکرا و دەوترێت کە سکاڵای لەسەر تۆمارکراوە، بەڵام تا ئێستاش وردەکاری و سروشتی سکاڵاکە بۆ رای گشتی ئاشکرا نەکراوە.
چالاکوانێکی سیاسی لە بەریتانیا دەڵێت، دەستگیرکردنی سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ ئاماژەیە بۆ نەبوونی ئازادی راستەقینە لە هەرێمی کوردستاندا. دەشڵێت،"بە تەواوی دەرخەری ئەوەیە کە هیچ گۆڕانێکی باش رووینەداوە و سیستمەکە هێشتا بەهەمان شێوەی پێشووی دەسەڵاتادارانی رژێمی پێشووی بەعس رەفتار دەکەن".
دەستگیرکردنی سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ لە درەنگانی شەوی رابردوودا کاردانەوەی ناوخۆ و دەرەکیی لێکەوتەوە، ژمارەیەک پەرلەمانتاری عێراق و کۆمەڵگەی مافە نێودەوڵەتییەکان و میدیا عێراقی و جیهانییەکانیش دەستگیرکردنەکەی بە پێشێلکاریی یاسا وەسف دەکەن.
نرخی زێڕ بەردەوامە لە دابەزین و هەر ئۆنسەیەک زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا، بە سێ هەزار و ٣٤٩ دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت؛ نرخی مسقاڵێک زێڕی عەیارە ٢١یـش بە ٣٣٥ هەزار دینارە.
دوای ئەوەی ئێران هاوکارییەکانی لەگەڵ ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم راگرت، ئەمە بووە هۆی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا، ئەمڕۆ نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە ٦٦ دۆلار و ٢٥ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت، بەراورد بە دوێنێ نزیکەی دۆلارێک نزمبووەوە.
بەشێک لە ئەندامانی پەرلەمانی عێراق لە راگەیەندراوێکدا دەڵێن، بە توندی ئیدانەی دەستگیرکردنی شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ دەکەین و ئەو کارەی بەرامبەری کراوە پێشێلکارییەکی روونی دەستوور و یاسایە.
شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ پێش دەستگیرکردنی لە گرتە ڤیدیۆییەکدا وتی، "ئامانجی پارتی و یەکێتی ئەوەیە ئەو کەمپینەی رامانگەیاندووە سەرنەگرێت و دەستگیربکرێم و نەگەڕێمەوە، بەڵام دڵنیام هاوڕێکانم و پەرلەمانتارەکانمان لە لە عێراق و هەرێم زۆر باشتر لەمن ئەوەی لە دەسەڵاتیاندا هەبێت دژی گەندەڵی پارتی و یەکێتی دەیکەن و خودا و خەڵکمان لە پشت بێت سەرکەوتن بەدەست دەهێنین.
جوڵانەوەی نەوەی نوێ دەڵێت، ئەمشەو هێزێکی دەمامکداری یەکێتیی بەبێ هیچ تەبلیغێکی یاسایی هەڵیکوتایە سەرماڵی سەرۆکی جوڵانەوەکەمان شاسوار عەبدولواحید و بەرەو شوێنێکی نادیار رفاندوویانە.
ئینستیوتی مافە نێودەوڵەتییەکان (IRI) بۆ مافەکانی مرۆڤ دەڵێت، "بە توندی سەرکۆنەی دەستگیرکردنی شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ دەکەین". دەشڵێت، دەستگیرکردنی شاسوار عەبدولواحید کارێکی توندوتیژ و نا ئاساییە".
فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی کوردستان دەڵێت، بۆ رای گشتی کوردستان و کونسوڵ و نێردەی وڵاتان لە هەرێمی کوردستان ئەمشەو کاتژمێر ١٠ هێزێکی یەکێتی بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوەختە هەڵیان کووتاوەتە سەر ماڵی (شاسوار عەبدولواحید) سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێیان رفاندووە.
کەمێک پێش ئێستا هێزێکی چەکداری یەکێتی چوونە سەر گوندی ئەڵمانی و شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێیان دەستگیرکرد. سروە عەبدولواحید، سەرۆکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی عێراقیش بە ئێن ئاڕ تی وت، تا ئێستا نازانن هێزەکەی یەکێتی شاسوار عەبدولواحیدیان بۆ کوێ بردووە.
سەرۆك وەزیرانی عیراق و وەزیری وزەی سووریا پرسی دووبارە بەكارهێنانی هێڵی بۆری گواستنەوەی نەوتی كەركوك - بانیاس تاووتوێ دەكەن و لەسەر ئەو بابەتەش لیژنەیەكی هاوبەشی تەكنیكی پێكدەهێنن.
لە رووداوێکی هاتووچۆدا لە رێگەی عەفەک لە پارێزگای دیوانییە، هەشت کەس گیانیان لەدەستدا کە دوو کەسیان کوڕی، سەرۆکی لیژنەی ئاسایش و بەرگریی پەرلەمانی عێراقن.
وا بڕیارە وەزارەتی کارەبای عێراق، گرێبەست لەگەڵ کۆمپانیای شەنگهای چینی بکات بۆ دامەزراندنى ژمارەیەک وێستگەی بەرهەمهێنانى کارەبا کە تواناکەیان دەگاتە ١٠ هەزار مێگاوات.
جارێکی تر شاسوار عەبدولواحید هاتەوە دەنگ و دەڵێت، "نەوەی نوێ هەرچی بکات دەسەڵات و ئەوانەی سەربە دەسەڵاتن لەبری خزمەتی خەڵک خەریکی کێشەی مووچە بن، دێن رەخنە لە ئێمە دەگرن".
گرفتی کەمئاوی لە هەولێر و سلێمانی بەردەوامی هەیە و نەوەی نوێش بەردەوامە لە دابەشکردنی ئاو بەسەر هاوڵاتییاندا و ئەمڕۆش ئاو بەسەر چەند گەڕەکێکی سلێمانیدا دابەش کرا. پەرلەمانتارێکی نەوەی نوێش وتی، ساڵانێکی زۆرە کێشەی بێئاوی هەیە و حکومەتی ماوەبەسەرچوو هیچ پلان و چارەسەرێکی نییە بۆ ئەو گرفتە.
وەزارەتی دادی عێراق دەڵێت، کۆی ئەو زیندانیانەی کە لەدوای پەسەندكردنی یاسای لێبوردنی گشتیەوە مافی ئازادکردنیان هەیە، گەیشتووەتە حەوت هەزار و ٩٩٥ زیندانی لە سەرانسەری سەرجەم چاکسازییەکانی عێراقدا.
وەزیری نەوتی عێراق دەڵێت، تاوتوێی هەناردەکردنی نەوتی عێراق لە رێگای بۆری نەوتی بانیاسی سوریا و تەرابلوسی لوبنان دەکەن.
سێ یەکەمەکانی زانکۆ و پەیمانگاکانی هەرێم دژی دانەمەزراندنیان گردبوونەوە و دەڵێن، هەشت ساڵە چاوەڕێین و چیتر بێدەنگ نابین لە مافەکانمان".
دهستهی كۆمسیارانی كۆمسیۆنی باڵای ههڵبژاردنهكانی عێراق كۆنووسی تیروپشكی كاندیدهكان و ژماره زنجیرهی لیستهكانی پهسهند كرد كه دراون به هاوپهیمانی و لایهنه سیاسییهكان و كاندیدهكان.
وتەبێژی بەرگری شارستانی سۆران بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، تیمەکانیان توانییان لەماوەی ٧٢ کاتژمێر ئاگرەکەی ناوچە شاخاوییەکانی ئیدارەی سۆران کۆنترۆڵبکەن، وتیشی، ئەمساڵ زیاتر لە ١٧٠ رووداوی ئاگرکەوتنەوە تۆمارکراون.
پارێزگاری کەرکوک رایگەیاند، سبەینێ چوارشەممە بە بۆنەی زیارەتی ئیمام حسێن، لە کەرکوک پشووی فەرمییە و هاوکات لە عێراق رۆژی پێنجشەممە وەک پشوو راگەیەندرا.