جارێكی تر بە درۆن هێرشکرایە سەر كێڵگهیهكی نهوتی ههرێم
پۆلیسی گەرمیان دەڵێت، ئێوارەی ئەمڕۆ، ھاوڵاتییەک لە بەنداوی باوەشاسوار لە کفری مەلەی کردووە، لەکاتی مەلەکردندا لەناو بەنداوەکە خنکاوە. دەشڵێت، تا براوەتە نەخۆشخانەش ئومێدێک هەبووە، هەناسەی بۆ بگەڕێتەوە.
دژە تیرۆری پارتی رایگهیاند، ئێوارهی ئهمڕۆ جارێكی تر لهرێگهی درۆنهوه هێرشکرایە سەر كێڵگهی نەوتی هاند ئۆیلی ئەمریکی لە باعەدرێ لە شێخانی سەر بە پارێزگای دهۆک.
ئەنجومەنی خزمەتی فیدڕاڵی دەڵێت، دەست بە دامەزراندنی هەڵگرانی بڕوانامەی باڵا دەكەنەوە و هەشت هەزار و ٦٠٠ دەرچوو دادەمەزرێنن، كە دەرچووانی زانكۆكانی هەرێمی كوردستانیش دەگرێتەوە.
فەرماندەی گشتیی هەسەدە دەڵێت، کوشتنی ژن و منداڵ و دەستدرێژیکردنە سەر هێما ئایینییەکان، تاوانی دژ بە مرۆڤایەتی و بەهاکانی سوریان. دەشڵێت، دوای ١٤ ساڵ شەڕ، کاتی ئەوە هاتووە شەڕ و خوێنڕشتن لە سوریا کۆتایی پێبهێندرێت.
پەیامنێری ئێن ئاڕ تی لە هەولێر وتی، لە پێشانگەکانی فرۆشتنی ئۆتۆمبێل لەسەر شوێنی وەستاندنی ئۆتۆمبێل شەڕ روویداوە و بە وتەی شایەتحاڵەکانیش دوو کەس برینداربوون کە یەکێکیان بە فیشەک بریندارکراوە.
سەنتەری میترۆ دەڵێت، هێزە ئەمنییەكانی شاری هەولێر، بەشەق و هەڕەشەكردن و جنێودان، دەستیان بەسەر مۆبایلی رۆژنامەنووسان و كەلوپەلی رۆژنامەگەری گرتووە و بە مەرجی وەرگرتنی پاسوۆردی مۆبایلەكانیان رادەست کردوونەتەوە.
سەبارەت بە هێرشکردنە سەر مامۆستایانی خوێندنی کوردی لە کەرکوک فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی عێراق دەڵێن، هێزەکانی پارتی و یەکێتی هێرشیان کردووەتە سەریان و رێگەش نادەن مووچەی ئەو مامۆستایانە بگەڕێتەوە سەر بەغدا.
سەرۆک وەزیرانی عێراق دەڵێت، حکومەتەکەی سەرکەوتوو بووە لە گۆڕینی نزیکەی لە ٤٠٪ـی بەرهەمی نەوتی بۆ پیشەسازییە جۆراوجۆرەکان.
قائیمقامیەتی سلێمانی دەڵێت، بههۆی خراپی و نهشیاوی بۆ خواردن و بهكارهێنان، لیژنه هاوبهشهكانی قائیمقامیەت دهستیان بهسهر زیاتر له ١٦ تەن خواردهمهنی و كاڵاوشمهكی جۆراوجۆردا گرتووه و بهفهرمانی قائیمقام لهناوبراون.
وەزارەتی تەندروستی عێراق دەڵێت، ٤٠ کارگەی بەرهەمهێنانی دەرمانیان دامەزراندووە و دەشڵێت، ئامانج لەو پرۆژەیە پڕکردنەوەی پێویستی دەرمانی ناوخۆیە بە رێژەی ٥٠٪ تا کۆتایی ئەمساڵ.
سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ دەڵێت، سێ مانگە عێراق داوای رێککەوتن دەکات بەڵام حکومەتی ماوەبەسەرچوو نەیدەکرد و خەڵکیان توشی مەینەتی دەکرد، دەشڵێت، "هیوادارم رازیبوونەکەی هەرێم تەنها بۆ هەڵبژاردن نەبێت".
راوێژکارێکی سودانی ئێن ئاڕ تی وت، لە ماوەی دوو هەفتەدا، دوو مووچە رەوانەی هەرێم دەکرێت.
پۆلیسی بەغدا دەڵێت، باندێکیان بە تۆمەتی ساختەکردنی تابلۆی ئۆتۆمبێل لە کەرکوک دەستگیرکردووە و باندەکە پێشینەی تاوانیان هەیە.
پەیامنێری ئێن ئاڕ تی دەڵێت، لە نزیک کێڵگەی نەوتی بای حەسەن لە سنوری دووبز درۆنێک کەوتە خوارەوە.
دواجار حکومەتی ماوەبەسەرچوو رازی بوو بە رادەستکردنی ١٢٠ ملیار دیناری داهاتی ناوخۆ لەگەڵ ٢٣٠ هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە.
بەڕێوەبەرایەتی حەج وعومرەی هەرێم دەڵێت، لە ئەمڕۆوە گەشتەکانی عومرە بە رێگەی وشکانی دەستپێدەکاتەوە و لە رۆژی هەینیشدا لە رێگەی هەردوو فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر و سلێمانییەوە گەشتە ئاسمانییەکان ئەنجامدەدرێن.
کەشناسی هەرێم دەڵێت، بە گشتی ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەی گەرما لە ناوچەکانی هەرێم نزمدەبێتەوە و دەگاتە خوار ٤٤ پلەی سیلیزی.
وەزارەتی سامانە سرووشتییەکانی هەرێم دەڵێت، بەهۆی هێرشە درۆنییەکانەوە، زیانێکی زۆر بە ژێرخانی کێڵگە نەوتییەکان گەیشتووە، دەشڵێت، بە تووندی ئەم هێرشە تیرۆریستیانە ئیدانە و شەرمەزار دەکەن.
چاوگێک بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، سودانی وتویەتی خەرجکردنی مووچە بەندە بە بڕیاری ئەمڕۆی هەرێمەوە بۆ رادەستکردنی نەوت و داهات.
ئەمینداری پێشووی وەزارەتی پێشمەرگە دەڵێت، هێرشە درۆنییەکانی ئێستای کوردستان دەرئەنجامی شەڕی ئێران و ئیسرائیلە کە هەندێک گروپی مقاوەمەی ئیسلامی توڕەکردووە، دەشڵێت، ئەو درۆنانە زیاتر ئەو شوێنانە بە ئامانج دەگرن کە پڕۆژەی نەوتی تێدایە ئەویش دەگەڕێتەوە بۆ ناکۆکی هەرێم و بەغدا و گرێبەستە نەوتییەکە.
سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دەڵێت، لە کۆبوونەوەی مەکتەبی سیاسیی پارتی و یەکێتی بڕیاریاندا یەکهەڵوێست بن، سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتیش دەڵێت، پێویستە پارتی و یەکێتی لەم قۆناغەدا یەکڕیز بن.
بەهۆی هێرشە درۆنییەکانی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ بۆ سەر کێڵگە نەوتییەکانی ئیدارەی زاخۆ، کۆمپانیایەکی نەوت و غازی نەرویجی بەرهەمهێنانی نەوتی لەو کێڵگانە راگرت.
وتەبێژی کۆمەڵەی پیشەسازیی نەوتی کوردستان (ئهپیكور) دەڵێت، ئەندامانی ئەپیکور بەتوندی هێرشە درۆنییەکانی سەر کێڵگە نەوتییەکان سەرکۆنە دەکەن، دەشڵێت، لهچهند ههفتهى داهاتوودا ههناردهى نهوت دهستپێدهكاتهوه.
هەر ئۆنسەیەک زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا، بە سێ هەزار و ٣٣٦ دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت، نرخی مسقاڵێک زێڕی عەیارە ٢١یـش بە ٦٥٧ هەزار دینارە.
دژە تیرۆری کوردستان( پارتی) دەڵێت، لە رێگەی دوو درۆنی بۆمبڕێژکراوەوە هێرشکرایە سەر کێڵگە نەوتەکانی ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ، درۆنێکیش ئاڕاستەی کێڵگەیەکی نەوتی دهۆک کرا.
نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە ٦٨ دۆلار و ٨٦ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەراورد بە دوێنێ نرخەکەی کەمێک نزمبووەوە.
سەرۆک وەزیرانی عێراق بڕیاریداوە پاداشتی دارایی بۆ پێشبڕکێی نیشتیمانی گەنجانی کاریگەر دابینبکات، ئەو دەستپێشخەرییانەی دەنێردرێن و سەردەکەون، دوو ملیۆن دینار، سێ ملیۆن دینار و هەروەها تا پێنج ملیۆن دینار پاداشتی دارایی پێ دەبەخشرێت.
وتەبێژی کۆمەڵی دادگەری لە بەرنامەی تاوتوێی ئێن ئاڕ تی وتی، پارتی و یەکێتی بەرپرسیارن لە کێشەی مووچە و رێکنەکەوتن لەگەڵ بەغدا. دەشڵێت، جێگای باوەڕ نییە پارتی و یەکێتی تەنانەت نەتوانن یەک مووچە دابەش بکەن.
سەرۆک وەزیرانی عێراق دەڵێت، جەخت لە رادەستکردنی نەوت و داهاتی نانەوتیی هەرێم دەکەنەوە بەپێی دەستوور و یاسا و بڕیاری دادگای فیدراڵی. چاوگێکیش بە ئێن ئاڕ تی وت، هەرێم بە بەشێکی داواکانی بەغدا رازی بووە.
ماوەیەکی زۆرە لە لۆفەکانی کلکەی کۆڵێن لە سنووری راپەڕین رووداوی زۆری هاتووچۆ روودەدەن بەشی ئەندازەش لە هاتووچۆی راپەڕین بەدواداچوونیان کردووە و هۆکارەکەیان ئاشکرا کردووە.