فەرهاد ئەتروشی بە جێگری سەرۆکی دووەمی سەرۆکی پەرلەمان هەڵبژێردرا
تاوانباری رووداوی کوشتنی ژن و مێردەکەی سنووری پارێزگای هەولێر دەستگیرکراو و ئاسایشی هەولێر دەڵێت، "تۆمەتبار دانی بە تاوەنەکەدا ناوە و رووداوەکە بەهۆی کێشەیەکی کۆنی کۆمەڵایەتیەوە بووە".
بەڕێوەبەرایەتیی چاککردنەوە و پاراستنی رێگاوبانی هەولێر هۆشداری بە هاوڵاتییان و گەشتیاران دەدات و دەڵێت، ئەوانەی لە دەرەوەی شارن بگەڕێنەوە ماڵەکانیان.
وتەبێژی بەرگری شارستانی سلێمانی دەڵێت، لە لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکاندا دەرکەوتووە، تەقینەوەی سیستمی غازی باڵەخانەی بەنزینخانەکە، بەهۆی لێچوونی بەنزینەوە بووبێت.
کەشناسی هەرێم رێژەی بارانبارینی ٢٤ کاتژمێری رابردووی بڵاوکردەوە و دەڵێت، زۆرترین رێژەی بارانبارین لە پێنجوێنی سەر بە پارێزگای سلێمانی بووە، کە ٣٠ ملم باران باریوە.
وەزارەتی نەوتی عێراق دەڵێت، ١٠٠ لیتر نەوت بۆ هەر خێزانێكی چەمچەماڵ و كەركوك تەرخانكراوە كە بەهۆی لافاوەوە زەرەر و زیانیان بەركەوتووە.
چاوگێک بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، ئامادەکاری دەکرێت بۆ کشانەوەی هەردوو کاندیدەکەی جێگری دووەمـی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق و بەپێی زانیارییەکان رێککەوتن کراوە و پارتی فەرهاد ئەتروشی لە جێگەی شاخەوان عەبدوڵا کاندید دەکات.
تەقینەوەیەکی بەهێز لە بەنزینخانەیەکی سلێمانی روویدا و بەپێی زانیارییەکان بەهۆی رووداوەکەوە پێنج کەس برینداربوون و دۆخی تەندروستی سەرجەم بریندارەکان جێگیرە.
دەستەی گومرگی عیراق دەڵێت، لە هەفتەی داهاتووەوە باجی گومرگی نوێ بەڕێژەی ١٥٪ بەسەر ئۆتۆمبێلی كارەباییدا دەسەپێنن.
شەوی رابردوو لەشاری هەولێر ژن و مێردێک کوژران و بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان هۆکارەکەی دەگەڕێتەوە بۆ کێشەیەک چەند ساڵێک لەمەوبەر روویداوە.
وهزارهتى كارو كاروبارى كۆمهڵایهتى عێراق دەڵێت، لهساڵى نوێدا بڕیاردراوه قهرزێك بدرێته هاوڵاتیان و ئهوكهسانهى ئارهزوویان ههیه ببنه خاوهنكارى تایبهتى خۆیان، دەشڵێت، "بڕى قهرزهكه زۆره و هیچ سوودێكیشى ناچێتهسهر".
لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، شەپۆلێکی چڕی بەفربارین ناوچە جیاجیاکانی هەرێمی گرتووەتەوە، بەپێی ئامارەکان، بەرزاییەکانی پارێزگای دهۆک و هەولێر زۆرترین بڕی بەفریان لێ باریوە، بەجۆرێک لە هەندێک ناوچە ئاستی بەفر نیو مەتر و زیاتری تێپەڕاندووە.
قایمقامیەتی چەمچەماڵ دەڵێت، لێخۆشبوون بۆ کرێی خوێندنی خوێندکارانی پەیمانگا و زانکۆکانی سنووری چەمچەماڵ دەرکراوه.
کەشناسی هەرێم رایگەیاند، لە سبەینێ چوارشەممەوە شەپۆلێکی دیکەی بەفربارین بەشێک لەناوچەکانی هەرێم دەگرێتەوە و پێشبینی دەکرێت تا ١٠ سانتیم بەفر ببارێت، پلەکانی گەرماش روو لە نزمبوونەوەی زیاتر دەکەن.
عەبدوڵا ئۆجهلان بە ئاماژەدان بە پڕۆسەی یەکگرتنی نێوان ههسهده و سوپای نوێی سوریا رایگهیاند، "جێبەجێکردنی رێککەوتنەکە دەبێتە هۆی ئاسانکاری و خێراترکردنی پرۆسەکە، زۆر گرنگە تورکیا رۆڵێکی ئاسانکاری و بنیاتنەر لەو پڕۆسەیەدا بگرێتە ئەستۆ".
دوای ئەوەی لە چەند رۆژی رابردوودا نرخی زێڕ گەیشتە بەرزترین ئاستی خۆی لە مێژوودا، لە دوێنێوە دەستی کردووەتەوە بە دابەزین و بە شێوەیەک کە هەر ئۆنسەیەک ٢٠٠ دۆلاری لێبووەتەوە.
پارێزگای كەركووك بڕیاریدا دەوامی سەرجەم ناوەندەکانی خوێندن بۆ ماوەی دوو رۆژ رابگرێت، هۆکارەکەشی بۆ دابەزینی پلەکانی گەرما بۆ ژێر سفڕ دەگەڕێنێتەوە.
کەشناسی ههرێم له هۆشدارییهكدا رایگهیاند، لە درەنگانی ئەمشەوەوە بۆ كاتهكانی سهرلهبهیانی سبهی سێشهممه، پلهكانی گهرما بۆ ژێر سفر پلهی سیلیزی دادهبهزن و پێشبینی دروستبوونی شەختە دەکەن.
وهزیری دهرهوهی رووسیا رایگەیاند، ئۆكرانیا "هێرشی تیرۆریستی"ی لهڕێگهی فڕۆكهی بێفڕۆكهوان (درۆن)هوه بۆ سهر شوێنی نیشتهجێبونی ڤلادمیر پوتن سهرۆكی رووسیا له ناوچهی نۆڤگۆرۆد ئهنجامداوه.
بەهۆی ئەو شەپۆلە بەفر و بارانەی ناوچەکەی گرتووەتەوە، دەروازەی نێودەوڵەتی زێت هاوڵاتییان و گەشتیاران ئاگادار دەکاتەوە، سبەی سێشەممە هاتووچۆ دەوەستێت.
کەمێک پێش ئێستا بە زۆرینەی دەنگ عەدنان فەیحان وەک جێگری یەکەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق هەڵبژێردرا.
ئەمڕۆ وادەی زیندانیکردنی شاسوار عەبدولواحید کۆتایی هات بەڵام سەرباری ئەمە ئازاد نەکرا و جارێکی تر رەوانەی زیندانی گرتن و گواستنەوە کراوەتەوە.
لە دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران بەهۆی هاتنی بەفرێکی زۆر و سەختی رێگاکان و نالەباری کەشوهەواوە ئاگاداری ئەوە بڵاوکراوەتەوە کە لەدیوی ئێرانیشەوە رێگاکان تەواو داخراون و هاتووچۆی گەشتیاری نەماون.
بزوتنەوەی حەماس بە فەرمی کوژرانی ئەبو عوبەیدەی، وتەبێژی باڵە سەربازییەكەی راگەیاند و جێگرەوەکەی لە ڤیدیۆیەکی نوێدا دەرکەوت هەروەها کوژرانی محەمەد سینوار، محەمەد شەبانە، رائید سەعد و ئەبو عومەر ئەلسوری سەركردەكانی بزوتنەوەكەشی راگەیاند.
هاتووچۆی ههولێر دەڵێت، ئاگاداری شوفێران دهكهینهوه بههۆی بارینی بهفر رێگای ههولێر بهرهو شهقڵاوه ئاستهنگی هاتووچۆ دروستبووه، داوا له شوفێران دهكهین ئهم رێگایه بەکارنەهێنن.
بەرگری شارستانی سۆران، هۆشداری بە تەواوی هاوڵاتیانی ئیدارەکەیان دەدات کە بەهۆی دروستبوونی ئاستەنگ لە زۆربەی شەقامە ناوخۆیی و رێگا دەرەکییەکانی ئیدارەکەیان مەترسی زۆر دروستبووە و داوایان لێدەکات لە ماڵەوە نەیەنە دەرەوە و هاتوچۆ نەکەن .
بەپێی زانیارییەکان یەکێتی بڕیاریداوە دەنگ بداتە رێبوار کەریم، کاندیدی هەڵوێست بۆ پۆستی جێگری دووەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق.
هەیبەت حەلبووسی، کاندیدی حزبی تەقەدووم بە زۆرینەی دەنگ بە سەرۆکی پەرلەمانی عێراق هەڵبژێردرا.
دامەزراوەیەکی ئابووری دەڵێت، لە ساڵی ٢٠٢٥ـدا عێراق لە پلەی شەشەمی جیهان و دووەمی وڵاتانی عەرەبیدا بووە بۆ هەرزانی نرخی کارەبا.
پارتی و یەکێتی بۆ دەنگدان بە کاندیدی پارتی بۆ جێگری دووەمی سەرۆکی پەرلەمان رێککەوتوون و نەوەی نوێش کاندیدی هەیە بۆ ئەو پۆستە.