پەرلەمانتارێکی نەوەی نوێ: رێگریمان لێکرا سەردانی شاسوار عەبدولواحید بکەین لە زیندان
پەرلەمانتارێکی نەوەی نوێ لە عێراق دەڵێت، پەرلەمانتارانی نەوەی نوێ لە فراکسیۆنی کوردستان و عێراقیش رێگریان لێکراوە سەردانی شاسوار عەبدولواحید بکەن لە زیندان و دەشڵێت، بڕیاری دەستگیرکردنی شاسوار عەبدولواحید سیاسیە و یاسایی نییە.
وەزارەتی دارایی عێراق بڕیاری پێشووی بۆ راگرتنی پلەبەرزكردنەوە و سەرمووچە و هەژماری خزمەت و خوێندن هەڵوەشاندەوە و بڕیاری دەستپێكردنەوە بە پێدانی ئەو مافە یاساییانە بە فەرمانبەران درا.
پارتی و یەکێتی شەش پۆستی دیکەی باڵایان لە بەغدا وەرگرت کە باڵیۆزی عێراقن لە وڵاتان و سێ باڵیۆزیان کاندیدی یەکێتین و سیانی دیکەشیان کاندیدی پارتین.
دوای ١٤ رۆژ لە دەستگیرکردنی شاسوار عەبدولواحید، بڕیارە رۆژی پێنجشەممە دانیشتنی دووەمی دادگاییکردنی شاسوار عەبدولواحید بەڕێوەبچێت و هاوکات، لە پەیامێکیدا دایکی شاسوار عەبدولواحید وتی، کوڕەکەی پشتی هاوڵاتیانی گرت و لەگەڵیاندا بوو، بۆیە داوا لە هاوڵاتیان دەکات پێنجشەمە لە دادگا لە پشتی بن.
ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق دەڵێت، لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆدا بڕیاردرا بە ناردنی مووچەی مانگی شەشی مووچەخۆرانی هەرێم بەو مەرجەی هەرێم بڕی ١٢٠ ملیار دیناری داهاتی نانەوتی بۆ مانگی شەش رادەستی بەغدا بکات.
پەرلەمانتارێکی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی عێراق دەڵێت، لە دانیشتنی پەرلەمان داوامان کرد مووچەی شەهیدان و ئەنفال و زیندانیانی سیاسی هەرێم هاوتای شەهیدان و زیندانیانی عێراق بکرێت.
وهزارهتی نهوتی عێراق، ئاماری كۆتایی ههناردهی نهوت و داهاتهكانی بۆ مانگی تهممووزی رابردوو بڵاو كردهوه و ئاشكرایكرد كه زیاتر له حهوت ملیار دۆلار بووه.
پەرلەمانتارێکی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی عێراق بە ئێن ئاڕ تی وت، لە دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمان، دوای هەوڵی زۆری فراکسیۆنی نەوەی نوێ هەموواری دووەمی یاسای دامەزراوەیی زیندانیانی سیاسی پەسەندکرا و زیندانیانی سیاسی قەرەبوو دەکرێنەوە.
ئاسایشی راپەڕین دەڵێت، بڕی ١٢ تەن و ٢٣٠ کیلۆ خوێی یۆد نەکراو لە کارگەی خوێی کۆک لە سنووری راپەرین دەستی بەسەرداگیرا، باسی لەوەشکرد، ئەو بڕە خوێیە لە ساڵی ٢٠١٧ـەوە بەسەرچووە.
سەرۆکی دەستەی دەستپاکی هەرێم دەڵێت، کەیسەکانی گەندەڵی بەراورد بە ساڵی رابردوو کەمیان نەکردووە و زیاد بوون، دەشڵێت، یاسای زێدەڕۆیی لە کوردستان وەک پێویست جێبەجێناکرێت.
فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە بەغدا بە ئێن ئاڕ تی وت، لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق، سودانی بڕیاری خەرجکردنی مووچەی مانگی شەشی دا. چاوگێکیش لەناو کۆبوونەوەکە وتی، پێش ناردنی مووچە پێویستە هەرێم ١٢٠ ملیار دینارەکە رادەستبکات.
هاتووچۆی سلێمانی شۆفێران ئاگاداردەکاتەوە و دەڵێت، سەرلەبەیانی ئەم پێنجشەممەیە کامێراکانی تۆمارکردنی تیژڕەوی لە رێگای نێوان سلێمانی – تاسڵووجە و سلێمانی – وارماوا دەکەونە کار، دەشڵێت، ماوەی لێبوردن لە کامێراکانی تیژڕەوی بۆ ئۆتۆمبێلی بچووک پێنج کیلۆمەترە و بۆ بارهەڵگر سێ کیلۆمەترە.
دوای ئەوەی بۆ ماوەی نزیکەی هەفتەیەک گەشتە ئاسمانییەکانی عومرە راگیرابوون، لە ئەمڕۆوە دەست پێدەکەنەوە و چەند مەرجێکیش بۆ کۆمپانیاکانی حەج و عومرە دانرا لەبارەی گواستنەوەی حاجیان و عومرەکاران.
راوێژکارێکی سودانی بۆ کاروباری تەندروستی وتی، چوار کارگەی نوێی بەرهەمهێنانی دەرمانی چارەسەری شێرپەنجە لە قۆناغی دروستکردندان کە یەکێکیان لە پارێزگای سلێمانی دەبێت.
سەرۆکوەزیرانی عێراق دەڵێت، ئاستی شمەکی هاوردەکراو بۆ عێراق ٧٠ ملیار دۆلاری تێپەڕاندووە و دەشڵێت، حکومەت پلانی هەیە ئاستی داهاتی نانەوتی بەرزبکاتەوە بۆ ٢٠٪.
كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق دەڵێت، پێویسته تا ٤ـی ئەیلولی، ٢٠٢٥ هاوپهیمانێتی و حزبهكان كاندیدی نوێ له جێگای كاندیده دوورخراوهكان دابنێن، جێگری وتهبێژی كۆمسیۆنیش دەڵێت، هۆكاری دوورخستنهوهی كاندیدهكان ههمهجۆره.
وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم بڕیاری لێخۆشبوونی بۆ وەرگرتنەوەی پێشینەی ماوەی هاوسەرگییری کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت دەرکرد.
کەشناسی هەرێم دەڵێت، ئەگەری هەیە سبەینێ خۆڵبارین لە کاتەکانی بەیانی تاوەکو نیوەڕۆ ئاسمانی هەرێم بگرێتەوە و لە ناوچەکانى باشوورى هەرێم تۆز و خۆڵ زیاتر دەبێت.
فرۆشتنی نەوت بە تانکەر لە دەروازە سنورییەکانی هەرێمەوە بەردەوامە، چاوگێکیش بە ئێن ئاڕ تی وت، هەناردەی نەوتی هەرێم بۆ ٢٥٠ هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە زیادی کردووەتەوە.
بڕیارە ئەمڕۆ ئێران لەگەڵ بەریتانیا و دوو وڵاتی زلهێزی ئەوروپا کۆببنەوە، کۆبوونەوەکەش لەسەر پرسی بەرنامە ئەتۆمییەکانی ئێرانە.
کارەبای سلێمانی نرخی ههر كیلۆواتێك كارهبای بۆ پرۆژەکانی نیشتەجێبوون دیاریكرد و دەڵێت، بڕهكهی ٢٤٣ دیناره و ئەو هەر خاوەن یەکە و پرۆژەیەک لەو نرخه زیاتر وهربگرێت، ئەوا رووبەرووی رێکاری یاسایی دەبێتەوە.
ژمارەیەک لە پێکهاتە جیاوازەکانی کەرکووک و نوێنەری شۆفێرانی تاکسی لەبەردەم بینای پارێزگا گردبونەوە و دەڵێن، بەهۆی تۆمارکردنی ئۆتۆمبێلی تایبەت لە بەشێکی ئەپڵیکەیشنەکاندا، کە کاری گواستنەوە بە نرخی هەرزانتر دەکەن زیانی بە پیشە و کارەکەیان گەیاندووە.
بەبۆنەی لەدایک بوونی پێغەمبەر محهمهد (د.خ)، رۆژی پێنجشەممە کە دەکاتە ٤ـی ئهیلول پشووی فهرمییه له سهرجهم وهزارهت و دامودهزگا حكومییهكان.
ناوەڕۆکی کۆنووسەکەی هەرێم و بەغدا سەبارەت بە داهاتی نەوتی و نانەوتی تاوەکو ئێستا لەلایەن هەرێمەوە واژۆ نەکراوە و داوا لە بەغدا دەکات بۆ هەر بەرمیلێک نەوت سێ دۆلاری تر بۆ کرێی گواستنەوە خەرجبکرێت، بۆ ناردنی ١٢٠ ملیارەکەش مەرجی هەیە و دەیەوێت لە مانگی حەوتەوە نیوەی داهاتی نانەوتی رادەستبکات.
بە شێوەیەکی گشتی ئاو خواردنەوە زۆر گرنگە بۆ تەندروستی، بەڵام کات و بڕی ئەو ئاوەی کە دەیخۆیتەوە رۆڵێکی گرنگ دەگێڕێت لە پرۆسەی هەرسکردندا.
دوای گۆڕانکاری بەرچاو لە نرخەکەی؛ ئەمڕۆ بەهای کانزا زەردەکە بە سێ هەزار و ٣٧٤ دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت، نرخی مسقاڵێک زێڕی عەیارە ٢١ـیش بە ٦٧٥ هەزار دینارە.
دوای کۆبوونەوەی ئاگربەستی جەنگی روسیا و ئۆکرانیا، ئەمڕۆ نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیهاندا بە ٦٨ دۆلار و ٤٩ سەنت مامەڵەی پێوەکرا و بەراورد بە دوێنێ نرخەکەی کەمێک بەرزبووەوە.
سەرۆکی ئەمریکا دەڵێت، دۆخی غەززە تادێت خراپتر دەبێت وپێویستە كۆتایی بەو شەڕە بهێندرێت.
وەزارەتی نەوتی عێراق دەڵێت، ناوزڕاندنی دامەزراوەكان بە قاچاغچێتی زیان بە ناوبانگی دەوڵەتی عێراق دەگەیەنێت و ئاسایشی ئابووری نیشتمانی دەخاتە بەردەم هەڕەشەی جدی.
لە دهۆک زیاتر لە ٤٥ کەس بەهۆی خواردنی خواردنگەیەک لەناو سەنتەری شار ژەهراوی بوون و بەوهۆیەوە خواردنگەکە داخرا.