دوایین زانیاری لەبارەی مووچە و هەناردەکردنەوەی نەوت
باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە عێراق دەڵێت، دوای کشانەوەی هێزەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیئەرکی سەربازیی هاوپەیمانیەکە دەگۆڕێت بۆ هاوبەشییەکی ئەمنی دووقۆڵی لەگەڵ هێزە ئەمنییەکانی عێراق.
بڕیارە ئەمڕۆ چوارچێوەى هەماهەنگی شیعەکان لەسەر چەند پرسێک کۆببنەوە لەوانە هەناردەی نەوتی هەرێم و هەڵبژاردنی پەرلەمانى عێراق.
چاوگێکی ئەمنی بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، درەنگانی شەوی رابردوو، لە سنووری مێرگەسۆر گەنجێک بە کوژراوی دۆزرایەوە و تا ئێستا بکوژ نەزانراوە.
کەشناسی هەرێم دەڵێت، پلەی گەرما یەک بۆ دوو پلە نزم دەبێتەوە و لە ناوچەی گەرمیان دەگاتە ٤٤ پلەی سیلیزی، هەروەها خۆڵبارین بەردەوام دەبێت.
کونسوڵخانەی گشتیی ئەمریکا لە هەولێر وێنەی پاسپۆرتی هاوڵاتییەکی بڵاوکردەوە کە مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی ١٩٢٨، واتە ٩٧ ساڵ لەمەوبەر.
له زاخۆ، تەرمی هاوڵاتییەک لە ماڵەکەی دۆزرایەوە کە بەهۆی بڵاوبوونەوەی بۆنی جەستەی، دراوسێکانی پۆلیسیان ئاگادارکردووەتەوە، پۆلیسی زاخۆش وتی، هیچ ئاسهوارێكی لێدان به جهستهیهوه دیار نهبووه.
سبەى کۆبوونەوەى ئەنجومەنى وەزیرانى عێراق دەکرێت و تا ئێستاش حکومەتى ماوەبەسەرچوو پابەند نەبووە بە رێککەوتنەکەی لەگەڵ بەغدا و نەوت و داهاتی رادەست نەکردووە تا حکومەتی عێراق بریار لەسەر ناردنی مووچە بدات، بەنیازیشە دوو شاندی تر بنێرێتەوە بەغدا.
بانکی ناوەندیی عێراق دەڵێت، پێنج تریلیۆن دینار بۆ ١٠٠ هەزار بە مەبەستی قەرزپێدان بە پرۆژەى بچوک و مام ناوەند تەرخان دەکات، هەروەها پێشبینی دەکرێت تا کۆتایی ساڵی ٢٠٢٩ هاوکاریی زیاتر لە ١٠٠ هەزار پڕۆژەی پێبکرێت.
دوای بەرزبوونەوەی بەرچاویی دراوە دیجیتاڵییەکە، ئەمڕۆ نرخی یەک بیتکۆین بۆ نزیکەی ١٥٥ هەزار دۆلار دابەزی.
چین پڕۆژەیەکی ناوازەی راگەیاند، پەرەپێدانی رۆبۆتێکی هاوشێوەی مرۆڤ کە توانای دووگیان بوون و منداڵبوونی هەیە، کە منداڵدانی دەستکردی پێشکەوتووی بۆدانراوە.
نرخی زێڕ لە بەرزبوونەوەدایە و هەر ئۆنسەیەک زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا، بە سێ هەزار و ٣٥٤ دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت؛ نرخی مسقاڵێک زێڕی عەیارە ٢١یـش بە ٦٦١ هەزار دینارە.
دوای بەرزبوونەوەی بەرچاوی نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا، ئەمڕۆ نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە ٦٥ دۆلار و ٦٥ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت، بەراورد بە چەند رۆژی رابردوو جێگیرە.
دوای ئەوەی ئەمڕۆ ئاگرێکی گەورە لە سنووری پارێزگای هەڵەبجە کەوتەوە، بەهۆیەوە گەنجێک لەکاتی کوژاندنەوەی سووتا و چاوگێک لە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی سلێمانیش رایگەیاند، کەمێک پێش ئێستا گیانی لەدەستداوە.
رۆژنامەی (زە ناشناڵ)ـی ئەمەریکی لە زاری چەند چاوگێکی سوپای سوریا بڵاویکردەوە، سوپای سوریا هێزێکی ٥٠ هەزار چەکداری ئامادەکردووە بۆ هێرشکردنە سەر هەسەدە، پنتاگۆنیش دەڵێت، ئەو هێزانە گروپی توندڕەون و لەگەڵ یەکخستنتی هەسەدە نین لەناو سوپای سوریا.
پەرلەمانتاری نەوەی نوێ لە پەرلەمانی عێراق دەڵێت، دەستگیرکردنی شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ نایاساییە و کەیسەکەی سیاسییە. دەشڵێت، نەوەی نوێ لە هەڵوێستەکانی خۆی بەردەوام دەبێت.
وتەبێژی کۆمسیۆنی عێراق بۆ ئێن ئاڕ تی ئاشکرایکرد، لە هەرێمی کوردستان سێ ملیۆن و ٨٨٣ هەزار و ٥٠١ کەس لە هەرێمی کوردستان مافی دەنگدانیان هەیە و لەو ژمارەیەش سێ ملیۆن و ٧٠ هەزار و ٨٣٩ کەس کارتی بایۆمەترییان دەرهێناوە. دەشڵێت، ١٤٥ هەزار و ٦١٧ دەنگدەر بۆ یەکەمجار کارتی بایۆمەترییان دەرهێناوە کە هەشت هەزار و ٨٩٨ کەسیان ئەوانەن کە لە ساڵی ٢٠٠٧ لەدایکبوون.
بهڕێوهبهرایهتی پۆلیسی راپهڕین له پهیامێكدا ئاگادارى هاوڵاتیان دەکاتەوە، چەند کەسێک پەیدابوون کە ههڵدهستن به داونلۆدكردنی ئهو وێنه و ڤیدیۆیانهی كهوا له تۆڕهكانی كۆمهڵایهتیهكان به (public) دادهندرێن، دواتر بهو وێنه و ڤیدیۆیانه ههڕهشه له خاوهنهكانیان دهكهن بۆ بهدهستهێنانی پاره.
سهرۆكی فراكسیۆنی نهوهی نوێ له پهرلهمانی عێراق له بەرنامەی تاوتوێی ئێن ئاڕ تیدا رایگەیاند، دهستگیركردنی شاسوار عهبدولواحید بڕیارێكی تهواو سیاسییه و دەشڵێت، بۆ چارهسهركردنی كێشهی مووچه ههرێم دهرگای بهرووی بهغدا داخستووه و نایانەوێت نهوت و داهات رادهست بکەن و بێباكن لهوهی مووچه دێت یان نا.
پۆلیسی سەنگاو دەڵێت، بەهۆی کێشەی نێوان دوو بنەماڵە لە سەنگاو کەسێک کوژرا و دوو کەسی دیکەش برینداربوون. هێزێکی ئەمنی یەکێتیش پشتراستی کردەوە کوژراوەکە کارمەندی ئەوانە.
سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران سەرۆکایەتیی کۆبوونەوەیەکی تایبەتی کرد بۆ تاوتوێکردنی زیادکردنی داهاتە نانەوتییەکان بە ئامادەبوونی تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق و چەند بەرپرسێكی دیكە، تاوتوێی بەکارهێنانی تەکنەلۆژیای نوێ و میکانیزمە دیجیتاڵی و ئۆتۆماتیکییەکانی کرد.
وەزیری ئەوقافی هەرێم جارێکی تر دەرکەوتەوە و دەڵێت کێشەی مووچە لەم چەند رۆژەدا بەیەکجاری چارەسەر دەبێت، ئەوەش دوای ئەوەی مانگی پێشووش بە هەمان شێوە باسی لەوەکردبوو بە هەوڵەکانی سەرۆکی حکومەتی ماوەبەسەرچوو لە نزیکترین کاتدا کێشەی مووچە چارەسەر دەبێت.
پەروەردەی هەرێم بڵاویکردەوە، ساڵی نوێی خوێندن وابەستەی زیرەکیی دەستکرد دەکرێت و سمارت بۆرد و پلاتفۆڕمی تایبەت بە خوێندکاران و مامۆستایان دابین دەکرێت، جلوبەرگی قوتابیانیش تەنها بۆ ئەم ساڵ بەو شێوازەی ئێستا دەمێنێتەوە و لە ساڵی داهاتووەوە گۆڕانکاری بەسەردادێت.
کاردانەوەکانی دەستگیرکردنی سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ لەسەر ئاستی جیهان بەردەوامە دەلێن، دەستگیرکردنەکەى هاوکاتە لەگەڵ نزیکبوونەوەى هەڵبژاردن و هۆشداریدانى بە حکومەت لەبارەی دابەشنەکردنی مووچەوە.
فراکسیۆنەکانی نەوەی نوێ دەڵێن، "داوا لە لایەنەکانی دەرەوەی پارتی و یەکێتی دەکەین خۆپیشاندانی سەرتاسەری رابگەیەنین".
فوئاد حسێن کە وەزیری دەرەوەی عێراقە لە پشکی پارتی دەڵێت، لە رووی دەستورییەوە، كاری بەغدا نییە مووچە بدات بە فەرمانبەرانی هەرێم، بەڵکو ئەو كارە پەیوەستە بە حكومەتی ماوەبەسەرچوو.
ئەو کەسەی کە لە سەردەمی رژێمی پێشوودا کتێبە قەدەغەکراوەکانی بۆ گەنجان و رۆشنبیرانی سلێمانی دابین دەکرد، خاوەنی کتێبخانەی پەیام، نووسەر و رۆژنامەنووسی دیاری شارەکە، ئەنوەر برزوو کۆچی دوایی کرد.
بەهۆی پشووی چلە لە عێراق گەشتە ئاسمانییەکانی وڵاتەکە راگیراون و حەج و عومرەی هەرێم ئەو عومرەکارانە ئاگادار دەکاتەوە کە لە وڵاتی سعودیە گیریان خواردووە، دەتوانن لە رێگەی وشکانی بگەڕێنەوە.
چاوگێک لە حکومەتی عێراق دەڵێت، هێزەکانی هاوپەیمان لە سەربازگەی عەین ئەسەد و فرۆکەخانەی بەغدا دەکشێنەوە بەرەو هەولێر.
شارەوانی سۆران دەڵێت، دەست بەسەر ئەو ئاژەڵانەدا دەگیرێت کە لە ناو کۆڵان و گەڕەکەکان و سەر شەقامەکان بەرەڵا دەکرێن و دەبنە هۆی پیشاندانی سیمایەکی ناشارستانی، دەشڵێت، لە سبەینێوە رێکاری یاسای توند دەگیرنە بەر خاوەن ئاژەڵەکانیش، چاوپۆشی لە کەس ناکرێت.
بازرگانی و خۆراکی سلێمانی بریکارەکانی خۆراکی ناوشار و دەرەوەی شار ئاگادار دەکاتەوە، بڕیارە سەبەتەی پێنجەمی بەشەخۆراکی مانگانە دابەشبکرێت.