بەهۆی گەرماوە لە چەند پارێزگایەک سبەی کرایە پشوو
سهرچاوهكانی وهزارهتی بهرگری سوریا رایانگهیاند، دوای بڵاوبوونهوهی هێزه ئهمنییهكان له ناو شاری سوهیدا، سوپای سوریا له شارهكه دهكشێتهوه.
شەپۆلێکی گەرمای تاقەتپڕوکێنەر رووی لە عێراق كردووە، بەوهۆیەوە لە چەند پارێزگایەکی عێراق سبەی کرایە پشووی فەرمی لە سەرجەم فەرمانگە حکومیەکان.
دوای چەند کاتژمێرێک لە هێرشە درۆنیەکەی کێڵگەی نەوتی باعەدرێ لە شێخان، بە درۆن هێرشکرایە سەر کێڵگەی نەوتی بێرکیات لە ناحیەی چەمانکێ لە سنووری ئامێدی.
رێکخراوی نێودەوڵەتی پاراستنی رۆژنامەنووسان لەسەر ئەو تووندوتیژیانەی لە چەند رۆژی رابردوودا بەرامبەر بە رۆژنامەنووسانی ئێن ئاڕتی کرا هاتە دەنگ و دەڵێت، سووکایەتیکردن و تۆقاندنی رۆژنامەنووسان لە هەرێمی کوردستان جێگەی نیگەرانییە و پێویستە سنوورێکی بۆ دابندرێت.
لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق، بەمەبەستی تاوتوێکردنی خشتەکانی بودجەی ساڵی ٢٠٢٥، یەکشەمەی داهاتوو بانگهێشتی وەزیری دارایی عێراق دەکات.
دوای چەندین هێرشی درۆنی بۆ سەر کێڵگە نەوتییەکانی هەرێم وەزارەتی سامانە سروشتییەکان داوا لە حكومەتی عێراق و كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکات بێنە سەر خەت و گیانی هاوڵاتییانی مەدەنی بپارێزن.
کۆمەڵەی پیشەسازی نەوتی کوردستان (ئەپیکۆر) بە توندی ئیدانەی هێرشەکانی سەر کێڵگە و کۆمپانیاکانی بەرهەمهێنانی نەوت دەکات و دەڵێت، دوای هێرشەکانی ١٥ و ١٦ـی تەمموز کارکردن لە بەشێکی زۆری کێڵگە نەوتییەکان راگیراوە، تەنانەت ئەوانەش کە هێرشیان نەکراوەتەسەر.
پۆلیسی گەرمیان دەڵێت، ئێوارەی ئەمڕۆ، ھاوڵاتییەک لە بەنداوی باوەشاسوار لە کفری مەلەی کردووە، لەکاتی مەلەکردندا لەناو بەنداوەکە خنکاوە. دەشڵێت، تا براوەتە نەخۆشخانەش ئومێدێک هەبووە، هەناسەی بۆ بگەڕێتەوە.
دژە تیرۆری پارتی رایگهیاند، ئێوارهی ئهمڕۆ جارێكی تر لهرێگهی درۆنهوه هێرشکرایە سەر كێڵگهی نەوتی هاند ئۆیلی ئەمریکی لە باعەدرێ لە شێخانی سەر بە پارێزگای دهۆک.
ئەنجوومەنی راژەى عێراق دەڵێت، دەست بە دامەزراندنی هەڵگرانی بڕوانامەی باڵا دەكەنەوە و هەشت هەزار و ٦٠٠ دەرچوو دادەمەزرێنن، كە دەرچووانی زانكۆكانی هەرێمی كوردستانیش دەگرێتەوە.
فەرماندەی گشتیی هەسەدە دەڵێت، کوشتنی ژن و منداڵ و دەستدرێژیکردنە سەر هێما ئایینییەکان، تاوانی دژ بە مرۆڤایەتی و بەهاکانی سوریان. دەشڵێت، دوای ١٤ ساڵ شەڕ، کاتی ئەوە هاتووە شەڕ و خوێنڕشتن لە سوریا کۆتایی پێبهێندرێت.
پەیامنێری ئێن ئاڕ تی لە هەولێر وتی، لە پێشانگەکانی فرۆشتنی ئۆتۆمبێل لەسەر شوێنی وەستاندنی ئۆتۆمبێل شەڕ روویداوە و بە وتەی شایەتحاڵەکانیش دوو کەس برینداربوون کە یەکێکیان بە فیشەک بریندارکراوە.
سەنتەری میترۆ دەڵێت، هێزە ئەمنییەكانی شاری هەولێر، بەشەق و هەڕەشەكردن و جنێودان، دەستیان بەسەر مۆبایلی رۆژنامەنووسان و كەلوپەلی رۆژنامەگەری گرتووە و بە مەرجی وەرگرتنی پاسوۆردی مۆبایلەكانیان رادەست کردوونەتەوە.
سەبارەت بە هێرشکردنە سەر مامۆستایانی خوێندنی کوردی لە کەرکوک فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی عێراق دەڵێن، هێزەکانی پارتی و یەکێتی هێرشیان کردووەتە سەریان و رێگەش نادەن مووچەی ئەو مامۆستایانە بگەڕێتەوە سەر بەغدا.
سەرۆک وەزیرانی عێراق دەڵێت، حکومەتەکەی سەرکەوتوو بووە لە گۆڕینی نزیکەی لە ٤٠٪ـی بەرهەمی نەوتی بۆ پیشەسازییە جۆراوجۆرەکان.
قائیمقامیەتی سلێمانی دەڵێت، بههۆی خراپی و نهشیاوی بۆ خواردن و بهكارهێنان، لیژنه هاوبهشهكانی قائیمقامیەت دهستیان بهسهر زیاتر له ١٦ تەن خواردهمهنی و كاڵاوشمهكی جۆراوجۆردا گرتووه و بهفهرمانی قائیمقام لهناوبراون.
وەزارەتی تەندروستی عێراق دەڵێت، ٤٠ کارگەی بەرهەمهێنانی دەرمانیان دامەزراندووە و دەشڵێت، ئامانج لەو پرۆژەیە پڕکردنەوەی پێویستی دەرمانی ناوخۆیە بە رێژەی ٥٠٪ تا کۆتایی ئەمساڵ.
سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ دەڵێت، سێ مانگە عێراق داوای رێککەوتن دەکات بەڵام حکومەتی ماوەبەسەرچوو نەیدەکرد و خەڵکیان توشی مەینەتی دەکرد، دەشڵێت، "هیوادارم رازیبوونەکەی هەرێم تەنها بۆ هەڵبژاردن نەبێت".
راوێژکارێکی سودانی ئێن ئاڕ تی وت، لە ماوەی دوو هەفتەدا، دوو مووچە رەوانەی هەرێم دەکرێت.
پۆلیسی بەغدا دەڵێت، باندێکیان بە تۆمەتی ساختەکردنی تابلۆی ئۆتۆمبێل لە کەرکوک دەستگیرکردووە و باندەکە پێشینەی تاوانیان هەیە.
پەیامنێری ئێن ئاڕ تی دەڵێت، لە نزیک کێڵگەی نەوتی بای حەسەن لە سنوری دووبز درۆنێک کەوتە خوارەوە.
دواجار حکومەتی ماوەبەسەرچوو رازی بوو بە رادەستکردنی ١٢٠ ملیار دیناری داهاتی ناوخۆ لەگەڵ ٢٣٠ هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە.
بەڕێوەبەرایەتی حەج وعومرەی هەرێم دەڵێت، لە ئەمڕۆوە گەشتەکانی عومرە بە رێگەی وشکانی دەستپێدەکاتەوە و لە رۆژی هەینیشدا لە رێگەی هەردوو فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر و سلێمانییەوە گەشتە ئاسمانییەکان ئەنجامدەدرێن.
کەشناسی هەرێم دەڵێت، بە گشتی ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەی گەرما لە ناوچەکانی هەرێم نزمدەبێتەوە و دەگاتە خوار ٤٤ پلەی سیلیزی.
وەزارەتی سامانە سرووشتییەکانی هەرێم دەڵێت، بەهۆی هێرشە درۆنییەکانەوە، زیانێکی زۆر بە ژێرخانی کێڵگە نەوتییەکان گەیشتووە، دەشڵێت، بە تووندی ئەم هێرشە تیرۆریستیانە ئیدانە و شەرمەزار دەکەن.
چاوگێک بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، سودانی وتویەتی خەرجکردنی مووچە بەندە بە بڕیاری ئەمڕۆی هەرێمەوە بۆ رادەستکردنی نەوت و داهات.
ئەمینداری پێشووی وەزارەتی پێشمەرگە دەڵێت، هێرشە درۆنییەکانی ئێستای کوردستان دەرئەنجامی شەڕی ئێران و ئیسرائیلە کە هەندێک گروپی مقاوەمەی ئیسلامی توڕەکردووە، دەشڵێت، ئەو درۆنانە زیاتر ئەو شوێنانە بە ئامانج دەگرن کە پڕۆژەی نەوتی تێدایە ئەویش دەگەڕێتەوە بۆ ناکۆکی هەرێم و بەغدا و گرێبەستە نەوتییەکە.
سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دەڵێت، لە کۆبوونەوەی مەکتەبی سیاسیی پارتی و یەکێتی بڕیاریاندا یەکهەڵوێست بن، سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتیش دەڵێت، پێویستە پارتی و یەکێتی لەم قۆناغەدا یەکڕیز بن.
بەهۆی هێرشە درۆنییەکانی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ بۆ سەر کێڵگە نەوتییەکانی ئیدارەی زاخۆ، کۆمپانیایەکی نەوت و غازی نەرویجی بەرهەمهێنانی نەوتی لەو کێڵگانە راگرت.
وتەبێژی کۆمەڵەی پیشەسازیی نەوتی کوردستان (ئهپیكور) دەڵێت، ئەندامانی ئەپیکور بەتوندی هێرشە درۆنییەکانی سەر کێڵگە نەوتییەکان سەرکۆنە دەکەن، دەشڵێت، لهچهند ههفتهى داهاتوودا ههناردهى نهوت دهستپێدهكاتهوه.