نوێترین زانیاری لەبارەی مووچەی مانگی پێنج و شەش
شەوی رابردوو لە ناوچە شاخاوییەکانی سنووری هەڵەبجە ئاگرێکی بەرفراوان کەوتەوە و بەرگری شارستانی هەڵەبجەش دەڵێت، سەدان دۆنم پوش و پاوان و دارستان سوتاوە.
پەیامنێری ئێن ئاڕ تی دەڵێت، وا بڕیارە بۆ رۆژی دووەم کۆبونەوەی شاندی هەرێم بەردەوامبێت و لەگەڵ ئەنجومەنی ئابووری عێراق کۆدەبنەوە، چاوگێکیش بە ئێن ئاڕ تی وت، ئەمڕۆ یەکلایی کەرەوە دەبێت بۆ پرسی مووچە و نەوت، کۆبوونەوەکان ئەنجامی باشیان هەبێت سبەینێ بڕیاری خەرجکردنی مووچە دەدرێت و لەم هەفتەیەدا مووچە دابەش دەکرێت.
کەشناسی هەرێم دەڵێت، کەشی ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت و لەناوچە شاخاووییەکان نیمچە هەور دەبێت لەگەڵ بوونى تۆزێکى کەم لە هەوادا.
توێژینەوەیەکی زانستی ئەم دواییە دەریخستووە کە رۆژانە خواردنی سەوزە کاریگەری ئەرێنی لەسەر تەندروستی دڵ و خوێنبەرەکان دروست دەکات.
هەر ئۆنسەیەک زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا، بە سێ هەزار و ٢٨٥ دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت، نرخی زێڕی عەیارە ٢١یـش بە ٦٥٠ هەزار دینارە.
نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە ٦٧ دۆلار و ٦٣ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەراورد بە دوێنێ نرخەکەی کەمێک دابەزی.
وەزارەتی ناوخۆی عێراق لەسەر هەڵاتنی سێ زیندانی لە گرتووخانەیەكی نەجەف، سێ ئەفسەر و پێنج كارمەندی لە كارەكانیان دوورخستەوە و هەریەكەیان بە چەند ساڵێک زیندانی سزادا.
بەهۆی وەرنەگرتنی مووچەی چوار مانگەوە ژینگەپارێزانی سنووری ناحیەی قەسرێ و ناحیەی گەڵاڵە لە سنووری چۆمان بایکۆتی کارکردنیان کرد.
وهزارهتی كارهبای عێراق دەڵێت، عێراق له ئێستادا ٣٣ ملیۆن مهتر سێجا غازی ئێرانی له رۆژێكدا هاورده دهكات، بهڵام لهكاتی هێرشهكانی ئیسرائیل ٤٥ ملیۆن مهتر سێجا غازی ئێرانی هاورده دهكرد.
فڕۆکەخانەی سلێمانی دەڵێت، لەچەند رۆژی داهاتوو هەردوو هێڵی ئاسمانیی قەتەری و فلای دوبەی، گەشتە ئاسمانییەكانیان لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی دەستپێدەکەنەوە.
ئاسایشی هەولێر دەڵێت، بەتۆمەتی فرۆشتنی ئامێری گزیکردن ١٦ کەسیان دەستگیکردووە کە بانگەشەی وەڵامی پرسیارەکانی پۆلی ١٢ـەیان کردووە و ئامێری تایبەت بە گزیکردنیان فرۆشتووە.
چوارچێوهی ههماههنگی جهختی لهسهر گرنگی بهردهوامبوونی گفتووگۆی نیشتمانی و كاری لهپێشینه بۆ بهرژهوهندی گشتی كردهوه و وتی، پێویسته ئاستهنگهكان كه رووبهڕووی دهوڵهت دهبنهوه چارهسهر بكرێن.
رێککەوتنێکی نهێنی یەکێتی و لیستە عەرەبییەکان ئاشکرا بوو، بەپێی رێککەوتنەکە یەکێتی پارێزگاری ئێستای کەرکوکی کاندید کردووە بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق، تا بڕواتە بەغدا و پۆستی پارێزگاری کەرکوک رادەستی عەرەب بکرێت.
پاش فشارە نێودەوڵەتییەکان، کەمێک پێش ئێستا سیپان ئامێدی، پەرلەمانتاری کوردستان لە فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە رێگای نێوان زاخۆ و دهۆک فڕێدرا و لە ئێستادا لە نەخۆشخانەیە.
حکومەتی عێراق و شاندی حکومەتی ماوەبەسەرچوو لە بەغدا کۆبوونەوە و چاوگێکیش لە کۆبوونەوەکە بە ئێن ئاڕ تی وت، حکومەتی ماوەبەسەرچوو رازیبووە رۆژانە تەنها ٥٠ هەزار بەرمیل نەوت بدرێت بە سۆمۆ.
پەروەردەی گەرمیان دەڵێت، ئاگاداری هەموو ئەو مامۆستا و فەرمانبەرانە دەکەنەوە کە لە دایکبووی ١ـی تەمموزی ١٩٦٥ـن و لە ١ـی تەمووزی ئەمساڵ خانەنشین دەبن ئەگەر خۆیان بیانەوێت دەتوانن تا ٣١ـی کانونی یەکەم لە خزمەتکردن بەردەوام بن.
دوای ئەوەی ئەمڕۆ هێزێکی پارتی سیپان ئامێدی، پەرلەمانتاری فراکسیۆنی نەوەی نوێیان لەسەر رەخنەگرتن لە مەسعود بارزانی و خراپی دۆخی خەڵک رفاند و بەرەو شوێنێکی نادیاریان برد، تۆڕی هاوپەیمانی ١٩ دەڵێت، پێویستە ئەندامانی پەرلەمان بە ئازادی و سەربەخۆ ئەركی خۆیان بەبێ ترس لە لێپێچینەوە یان تۆقاندنیان ئەنجام بدەن و پێویستیشە دەستبەجێ (سیپان ئامێدی) ئازاد بكەن.
كەمتر لەهەفتەیەك لەبەردەم هاوڵاتییانی هەرێمدا ماوە بۆ پڕكردنەوەی فۆڕمی ئەلیكترۆمی خۆراك، هاوكات داوا لە وەزارەتی بازرگانی عیراق دەكرێت ماوەكە درێژ بكاتەوە، چونكە بەشێكی زۆری هاوڵاتییان بەهۆی قەرەباڵغی نۆرەی دەرهێنانی كارتی نیشتمانییەوە كە مەرجی سەرەكی پڕكردنەوەی فۆڕمەكەیە، نەیانتوانیوە فۆڕمەكە پڕبكەنەوە.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر دەڵێت، نەخۆشێکی پەتای تای خوێنبەربوون لە شاری هەولێر دەستنیشانکرا کە تەمەنی ٤٧ ساڵە و لە مەیدانی ئاژەڵان کڕین و فرۆشتنی ئاژەڵ دەکات.
هێزەكانی دژەتیرۆری عێراق كوشتنی سێ چەكداری داعشیان لە سنووری پارێزگای كەركوك راگەیاند، كە دووانیان بەرپرسی باڵای ئەو گروپە توندڕەوەن.
سندوقی دراوی نێودەوڵەتی لە راپۆرتێکدا دەڵێت، عێراق لەنێو وڵاتانی عەرەبیدا چوارەم باشترین گەشەسەندنی ئابووری هەیە و ئەمساڵ ئابوورییەکەی ٤.١٪ گەشەی کردووە.
هاتووچۆى سۆران، ئاگادارى شۆفێران دەکات کە لە سەرەتاى مانگى داهاتووەوە، کامێراى تۆمارکردنى تیژڕەوی لە دوو رێگاى سنوورى زاخۆ دادەنرێن و بەرزترین خێرایى رێگەپێدراویش لەو رێگەیانە ٦٠ بۆ ٨٠ کیلۆمەترە لە کاتژمێرێکدا.
فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی کوردستان دەڵێت، لە پارێزگای دهۆک هێزێکی پارتی سیپان ئامێدی پەرلەمانتاری کوردستان لە فراکسیۆنی نەوەی نوێیان رفاند و بەرەو شوێنێکی نادیاریان بردووە.
لە رووداوێکی سەیردا، ورچیک دەچێتە سەر رێڕەوی فڕینی فڕۆکەخانەیەکی ژاپۆن.
کۆمسیۆنی عێراق دەڵێت، لیژنەی ناوەندی بۆ دانانی ستافی دەنگدان بەردەوامە لە وەرگرتنی داواکاری لە هەردوو رەگەزەوە و دوا وادەی پێشکەشکردن رۆژی چوارشەممە ٩ـی تەمموزی ٢٠٢٥ـە.
بەڕێوەبەرایەتی بەشەخۆراكی سلێمانی بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، هەفتەی داهاتوو دەست بە دابەشكردنی بەشەخۆراكی مانگی چوار دەکرێت، دابەشکردنی زەیتیش دەستیپێکردووەتەوە.
هاتوچۆی سلێمانی هۆشداری دەداتە شۆفێران و دەڵێت، نابێت ئەم شتانە لە کاتی گەرمادا لەناو ئۆتۆمبێل جێبهێڵدرێن، چونکە رەنگە ببنەهۆی روودانی کارەساتی نەخوازراو.
وەزارەتی پەروەردەی هەرێم وەڵامی تاقیکردنەوەی ئەمڕۆی بابەتی (کیمیا و ئابوری) بڵاوکردەوە و دەڵێت، رۆژانى تاقیکردنەوە پرسیار و وەڵامى تاقیکردنەوەکانی وەزاری نوێدەکرێنەوە و لە لینکێکدا بۆ خوێندکاران دادەنرێت.
دوای بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار بەهۆی هێرشەکانی نێوان ئیسرائیل و ئێرانەوە، ئەمڕۆ لە بازاڕەکانی هەرێم ١٠٠ دۆلار بەرامبەر بە ١٤١ هەزار دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت.
ئاژانسێکی ئەمریکی دەڵێت، کە بەشێک لە کارمەندانی باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا دوای چۆڵکردنی شوێنەکانیان لە ماوەی رابردوو، لە ئێستادا گەڕانەونەتەوە سەر کارەکانیان.