ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی تەیف سامی و شاندەکەی هەرێم
کۆبوونەوەی وەزیری دارایی عێراق و شاندەکەی هەرێم کۆتایی هات، بەپێی زانیارییەکانی ئێن ئاڕ تیش، تەیف سامی داوادەکات بە زوویی ١٢٠ ملیار دینارەکەی داهاتی ناوخۆ رادەستبکرێت.
بانکی رەشید، دەستپێکردنی پێدانی قەرزی بۆ کڕینی سیستمەکانی وزەی نوێ راگەیاند، کە لەلایەن بانکی ناوەندیی عێراقەوە پاڵپشتی دارایی دەکرێت و سووی بانکییەکەی ٣٪ دەبێت.
سەرۆکی پارتی دەڵێت، پێویستە چارەسەری پرسی کێشەی مووچە و شایستە داراییەکانی هەرێم بکرێت و مووچەی هاوڵاتییان نەبێتە بەشێک لە ناکۆکی و ململانێی سیاسی.
دوای ئەوەی نرخى بیتکۆین نزیکەی ١١ هەزار دۆلار دابەزی و دووبارە بە شێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەوە، ئەمڕۆ دووبارە دابەزی و بە ١١٣ هەزار و ٥٠٠ دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت.
بڕیارە لە ناوەڕاستی مانگی داهاتوودا ئەمریکا بنکەی سەربازیی عەین ئەسەد لە پارێزگای ئەنبار بە تەواوی چۆڵبکات.
پۆلیسی دارستانی سلێمانی دەڵێت، لە ناحیەی گەرمک سەر بە سنووری پێنجوێن زیاتر لە ٣٠٠ دۆنم پوش و پاوان و دارستان سووتا.
دوای ئەوەی دۆلار بەشێوەیەکی بەرچاو نزمبووەوە؛ ئەمڕۆ بە ١٤٢ هەزار و ٤٥٠ دینار مامەڵەی پێوەکرا.
لە رووداوێکی هاتووچۆدا لە ئەفغانستان ٧١ کەس گیانیان لەدەستداوە کە ١٧ـیان منداڵن.
دژی دواکەوتنی مووچە؛ لەلایەن مامۆستایانەوە خۆپیشاندان لە پارێزگای سلێمانی دەستیپێکرد و پەرلەمانتارانی نەوەی نوێش پشتگیری خۆیان بۆ خۆپیشاندەران دەربڕی و دەڵێن، مووچە پرسێکی نیشتیمانییە و نابێت بە دیدێکی حزبیانە لێی بڕواندرێت.
کەشناسی هەرێم دەڵێت، ئاسمان ساماڵ دەبێت، لەگەڵ ئەگەری بەرزبوونەوەی تۆزێکی سوک لە ناوچەکانی ناوەراست و باشوری هەرێم، پلەی گەرماش بەردەوامە لە نزمبوونەوە.
دوای هەڕەشەکەی نەوەی نوێ بۆ خۆپیشاندانی سەرتاسەری، بە گوێرەی چاوگێکی فەرمی، حکومەتی ماوەبەسەرچوو رازیبووە نەوت و ١٢٠ ملیارەکە رادەستی بەغدا بکات و بڕیارە لە رۆژانی داهاتوو رێکارەکانی خەرجکردن و ناردنی مووچە دەستپێبکات.
کۆشکی سپی بڵاویکردەوە، لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەی ترەمپ و پوتندا، سەرۆکی رووسیا ئامادەیی خۆی دەربڕی بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ زیلێنسکی. ترەمپیش دەڵێت بە کۆتایی هێنان بەو جەنگە دەچێتە بەهەشت.
بڕیارە شاندێکی هەرێم لەگەڵ وەزیری دارایی عێراق و تیمی وەزارەتی دارایی و سەرۆکی لیژنە پێکهێندراوەکەی عێراق کۆببێتەوە، بە مەبەستی گفتوگۆکردن لەبارەی داهاتی نانەوتیی هەرێم و گەشتن بە رێککەوتنێک کە ببێتە بنەما بۆ مانگەکانی داهاتوو.
وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان، کەسوکاری شەهیدان و بەرکەوتووانی چەکی کیمیایی لەبارەی نەبوونی کارتی نیشتیمانی ئاگاداردەکاتەوە، سەردانی بەڕێوبەرایەتییە گشتییەکانی سنووری پارێزگاکان بکەن.
بەگوێرەی راگەیەندراوێکی پەروەردەی هەرێم، ئەمڕۆ دوا وادەیە بۆ تۆمارکردنی منداڵان لە باخچە و قوتابیانی پۆلی یەک لە قوتابخانە حکومیەکاندا.
نرخی نرخی زێڕ لە نزمبوونەوەدایە و بە سێ هەزار و ٣١٨ دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت، نرخی مسقاڵێک زێڕی عەیارە ٢١ـیش بە ٦٦٢ هەزار دینارە.
نرخی نەوت بەراورد بە دوێنێ لە جێگیریدا مایەوە و لە خوار ٦٨ دۆلارەوە مامەڵەی پێوەکرا.
چوار سهرۆكایهتییه باڵاكهى عێراق بڕیاریاندا، بە راگرتنی دامەزراندن و دەركردنی سوپاسنامەی بە كۆمەڵ بۆ فەرمانبەران، داواشیان له كاندیدەكانى ههڵبژاردن كرد خۆیان بهدوور بگرن له یەکترشکاندن و زمانی تائیفی و رەگەزپەرستیش بەکارنەهێنن.
سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق، سهرپهرشتی واژۆکردنی یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنی نێوان وەزارەتی نەوت و کۆمپانیای شێڤرۆنی ئەمریکی بۆ پەرەپێدانی گەڕان و پشکنین لە ژمارەیەك گێڵگەی نەوتیدا، هەروەها سودانی لە میانەی كۆبوونەوەی لەگەڵ شاندی كۆمپانیاكە پێشوازیی لە گەڕانەوەی بۆ سەر کارەکانی لە عێراق کرد.
ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق لەبارەی مووچەی هەرێمەوە دەڵێت، پێویستە لە ماوەی هەفتەیەکدا لیژنەی هاوبەش بڕی داهاتی نانەوتی هەرێمی کوردستان دیاریبکات و بەشی حکومەتی عێراق بنێردرێت.
كۆمسیۆنی باڵای ههڵبژاردنهكانی عێراق دەڵێت، زیاتر له ٤٥٠ كاندید بۆ ههڵبژاردنی خولی داهاتووی پهرلهمانی عێراق دوورخراوەتەوە. هاوکات میکانیزمی گۆڕین و دوورخستنەوەی کاندیدەکان لە هەڵبژاردنەکان روون دهكاتهوه.
لە بەیانییەوە ئاگر لە شاخەکانی لە سنووری گوندی زورکان لە ناحیەی سەنگەسەری ئیدارەی راپەڕین کەوتووەتەوە و تیمەکانی بەرگری شارستانیش سەرقاڵی کۆنتڕۆڵ کردنی ئاگرەکەن و دەڵێن ناوچەکەی سەختە و کۆنتڕۆڵ کردنی زەحمەتە.
جارێکی دیکە خورشید هەرکی و هەرکییەکان بە چەکی قورس و سوکەوە لە گوندی گردەڕەش کەوتنەوە حاڵەتی ئامادەباشی.
سەرۆک وەزیرانی عێراق دەڵێت، پێویستە هاوکاریی گەنجان بکرێت و قەرز بدرێت بەو بازرگانییە بچووکانەیان کە شایستەن تا ببنە هاوکارێکی باش لە بەرەوپێشبردنی ئابووریی وڵات. وتیشی، بەهاوکاریی بانکی ناوەندی نزیکەی ٢٢ هەزار هەلیکار رەخساوە.
وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتیی هەرێم، نووسینگەکانی بەکارخستنی کرێکاری خۆماڵی ئاگادار دەکاتەوە کە وەرگرتنی هەر بڕە پارەیەک بە ناوی پارەی فۆڕم یان هەر بیانوویەکی ترەوە نایاساییە و سزای بەدواوە دەبێت.
چاوگێک لە ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بە ئێن ئاڕ تی وت، حکومەتی عێراق بە مەرجی تەوتینی مووچە و هەناردەی نەوتی هەرێم بڕیاری خەرجکردنی مووچەی مانگی شەشی دا. دەشڵێت، پێویستە هەرێم بە زووترین کات ١٢٠ ملیارەکەی داهاتی ناوخۆ رادەست بکات و هەناردەکردنەوەی نەوت دەستپێبکاتەوە.
وەزارەتی ناوخۆی عێراق دەڵێت، ژمارەی ئەو کارتە نیشتمانییە یەکگرتووانەی کە لە سەرەتای دەستپێکردنی پڕۆژەکەوە لە ساڵی (٢٠١٥)ەوە دەریانکردووە، گەیشتووەتە نزیکەی (٤٩) ملیۆن كارت، جەخت لە بەردەوامی فراوانکردن و ئاسانکردنی رێکارەکانی دەرکردنی كارتی نیشتمانیش بۆ هاوڵاتیان دەكاتەوە، چ لە ناوخۆ و چ لە دەرەوەی وڵات.
ناوەندێكی ئابووری لەعێراق دەڵێت، لە ئێستادا عێراق خاوەنی ١٦٢ تەن زێڕی یەدەگە و لەشەش مانگی یەكەمی ئەمساڵیشدا بەهۆی بەرزبوونەوەی نرخی زێڕ لەجیهاندا بەهای یەدەگی زێڕ لەم وڵاتە بەڕێژەی ٤.٧٦٪ بەرزبووەتەوە.
پۆلیسی سۆران دەڵێت، بههۆی دهمهقاڵێوه لهناحیهی سیدهكان گهنجێك كوژرا، دوای بهدواداچوون و لێكۆڵینهوهش، توانیان تۆمهتباری سهرهكی دەستگیربکەن.
لە رووداوێکی هاتووچۆدا لەسەر رێگای عەربەت - سلێمانی دوو ئۆتۆمبێل پێکیاندادا و سووتان، بەهۆیەوە دوو کەس برینداربوون کە خەڵکی هەڵەبجەن.