گواستنەوە و دابەزینی ناوی خوێندکارانی زانکۆ دەکرێت بە ئەلیکترۆنی؛ لە رێگەی ئەم لینکەوە
لیژنەی ئەمنیی پارێزگای هەڵەبجە دەڵێت، وادەی خۆناساندنی ئۆتۆمبێلە بێسەرەتاكان تاکو مانگی داهاتوو درێژدەكرێتەوە.
وەزارەتى خوێندنى باڵاو توێژینەوەى زانستى دەڵێت، پرۆسەى گواستنەوە و دابەزینى خوێندکاران بۆ ساڵى نوێى خوێنـدنى ساڵی ٢٠٢٥ - ٢٠٢٦ بەشێوەى ئەلیکترۆنى لە ئەمڕۆوە دەستپێدەکات و تا ٣١ی ئاب بەردەوام دەبێت.
کونسوڵخانەی گشتی ئهمریكا لە هەولێر لهسهر هێرشكردنهسهر كێڵگه نهوتیهكانى ههرێم دەڵێت، ئەم هێرشانە سەروەریی عێراق پێشێلدەکەن و جێی قبوڵکردن نین، دەشڵێت، ئەمریکا بە تەواوی سەرکۆنەی هێرشە درۆنییەکان دەکاتەوە.
دوای بەرزبوونەوەی بەرچاوی دۆلار بەهۆی دەستپێکی شەڕەکانی ئیسرائیل و ئێرانەوە، ئەمڕۆ ١٠٠ دۆلار بەرامبەر بە ١٤٠ هەزار و ٤٠٠ دینار لە بازاڕەکانی هەرێمدا مامەڵەی پێوەدەکرێت.
ئیدارەی سەربەخۆی سۆران دەڵێت، سبەی چوارشەممە، رێگای هاتن لە هەولێرەوە بۆ سۆران دادەخرێت و رێڕەوی رۆیشتنیش لە سۆرانەوە بۆ هەولێر، تەنها بۆ ئۆتۆمبێلی بچووک كراوە دەبێت.
کەشناسی هەرێم دەڵێت، ئاسمان بە گشتی پەڵەهەور دەبێت لەگەڵ ئەگەری نمەبارانێکی کەم لە چەند ناوچەیەکی هەرێمدا، پلەکانی گەرماش نزمدەبنەوە.
وەزیری ناوخۆی بەریتانیا لە لێدوانێکیدا دەڵێت، لەگەڵ حکومەتی عێراق لە پەیوەندیدان بۆ ناردنەوەی کۆچبەرانی ئەو وڵاتە.
سەرۆک وەزیرانی عێراق دەڵێت، هیچ نیەتێکیان بۆ هەڵوەشاندنەوەى هەرێم نییە و چاوەڕێی تەواوبوونی وردبینیی لیژنەی دارایین بۆ بڕیاردان لەسەر ناردنی مووچەی هەرێم، دەشڵێت، دەبێت هەرێم پابەندی بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی بێت.
میدیا عەرەبییەکان دەڵێن، تەقینەوەیەک لە کێڵگەیەکی نەوتی سنووری ئامێدی روویدا و بەهۆیەوە بەرهەمهێنانی نەوت راگیراوە، کۆمپانیایەکی نەوتی ئەمریکیش کە لەوێ کاردەکات، روونکردنەوە دەدات.
هەر ئۆنسەیەک زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا، بە سێ هەزار و ٣٦٢ دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت، نرخی مسقاڵێک زێڕی عەیارە ٢١یـش بە ٦٦٣ هەزار دینارە.
شەوی رابردوو دوو درۆنی بۆمبڕێژکراو لە کێڵگەی نەوتی خورمەڵە لە هەولێر کەوتنەخوارەوە، ئەمڕۆش هێرشکرایە سەر کێڵگەنەوتی ئەتروش لە دهۆک.
نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە ٦٨ دۆلار و ٩٢ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەراورد بە دوێنێ نرخەکەی نزیکەی ٢ دۆلار نزمبووەوە.
سەرۆکی ئەمریکا دەڵێت، گەشبینە لە ماوەی هەفتەی داهاتوودا ئاگربەست لە غەززە رابگەیەندرێت. دەشڵێت، ئەمریکا پشتگیری لە پێشنیازی ئاگربەستێکی ٦٠ رۆژە دەکات.
سامانە سروشتییەكانی هەرێم دەڵێت، لە رێگای دوو درۆنی بۆمبڕێژكراو هێرشكرایە سەر كێڵگەی نەوتی خورمەڵە لە پارێزگای هەولێر.
بەهۆی نەبوونی ئاو و کارەباوە بەشێک لە دانیشتوانی گوندەکانی نێوان کۆیە - هەولێر گردبوونەوە و دەڵێن، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێردا کەمتر لە سێ کاتژمێر کارەبایان پێدەدرێت. هاوکات خالید محەمەد، پەرلەمانتاری فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی کوردستان لەناو خۆپیشاندەرانەوە وتی، وەک فراکسیۆنی نەوەی نوێ هەمیشە پشتگیری خۆپیشاندان و ناڕەزایەتییەکانی هاوڵاتیانین.
قائیمقامییەتی هەڵەبجە دەڵێت، هاوڵاتییەک پەیوەندی پێوەکردووین و وتوویەتی، فریا بکەون کەسێک بارێک پەتاتەى نەشیاو و خراپبووى بارکردووە و دەیەوێت لە بازاڕدا ساغى بکاتەوە و دواتر لیژنەکانمان چوونەتە شوێنەکە و دەستیان بەسەرداگرت.
بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرماوە، پارێزگاری كهركوك بڕیاریدا رۆژانه بۆ ماوهی یهك كاتژمێر دهوام لهسهرجهم فهرمانگهكان كهمبكرێتهوه.
پەیامنێری ئێن ئاڕ تی رایگەیاند، کەمێک پێش ئێستا دوو درۆن لەناو کۆمپانیای کار گرووپ کەوتنەخوارەوە، دژە تیرۆری پارتیش دەڵێت، هیچ زیانێکی گیانییان لێ نەکەوتەوە.
کۆبوونەوەی لایەنەکانی ناو هاوپەیمانێتی چوارچێوەی هەماهەنگی کۆتاییهات و لە کۆبوونەوەکەدا بە هیچ جۆرێک باسی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم نەکراوە.
پەیامنێری ئێن ئاڕ تی دەڵێت، کەمێک پێش ئێستا لە رەواندز مۆلیدەیەکی ئەهلی بەهۆی زۆرکارکردن ئاگری گرت و سووتا. خاوەنی مۆلیدەکەش بە ئێن ئاڕ تی وت، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێردا مۆلیدەکەی ٢٠ کاتژمێر کاری کردووە.
وەزارەتی ناوخۆی هەرێم دەڵێت، بەهۆی گردبوونەوە و خۆپیشاندانی بەشێک لە هاوڵاتییان لە سنووری ناحیەی وەرتێ هاوڵاتییەک بەناوی حەسن رەحمان کوژراوە، دەشڵێت، لایەنە پەیوەندیدارەکان راسپێردراون بۆ لێکۆڵینەوەکردن و گرتنەبەری رێکاری یاسایی.
سەرپەرشتیاری ئیدارەی سۆران دەڵێت، ئەو کەسانەی دوێنێ شەو لە وەرتێ خۆپیشاندانیان كرد مۆڵەتیان نەبوو.
ئەندامێکی مەکتەبی سیاسی یەکێتی دەڵێت، كۆبوونهوهیان لهگهڵ پارتی زۆر باش بووه و بڕیاریان داوه، بهیهكهوه و به یهك سیاسهت مامهڵه لهگهڵ بهغدا بكهن.
پارێزگاری بە وەکالەتی پێشووی کەرکوک لەسەر سکاڵاکانی ئومێد محەمەد، پەرلەمانتاری نەوەی نوێ لە بەغدا سزای زیندانی کردنی ساڵێکی بەسەردا سەپێندرا.
سەرۆک وەزیرانی عێراق دەڵێت، هەرێم پابەندنەبووە بە رادەستکردنی داهاتی نەوتی و نانەوتی هەرێم بەپێی یاسایی بودجە. دەشڵێت، بەبێ پابەندبوونی هەرێم بە رادەستکردنی نەوت و داهات ناتوانرێت مووچە بنێردرێت.
وەزارەتی گواستنەوەی عێراق دەڵێت، لە سبەینێوە گەشتە ئاسمانییەکانی عێراق بۆ وڵاتی ئێران لە فڕۆکەخانەی بەغداوە دەستپێدەکاتەوە.
وەزارەتی نەوتی عێراق چاوەڕێی روونكردنەوەی حكومەتی ماوەبەسەرچوو دەكات لەبارەی بڕی نەوت بۆ پێداویستی ناوخۆی هەرێم، لیژنەكەی حكومەتیش سبەینێ راپۆرتی خۆی دەخوێنێتەوە.
وەزیری سەرچاوە ئاوییەکانی عێراق دەڵێت، بە مەبەستی چارەسەرکردنی قەیرانی کەم ئاوی دەستیان کردووە بە ئامادەکردنی توێژینەوەیەک بۆ دروستکردنی ١٠ بەنداوی نوێ.
دوای زیاتر لە چوار کاتژمێر لە کۆبوونەوە پارتی و یەکێتی لە راگەیەندراوێكی هاوبەشدا بڵاویانكردەوە، هەردوولا هاوڕابوون لەسەر سەقامگیری و پاراستنی قەوارەی هەرێمی کوردستان.
پەیامنێری ئێن ئاڕ تی دەڵێت، ئەم ئێوارەیە کاتژمێر پێنج چوارچێوەی هەماهەنگی بە ئامادەبوونی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە سەر پرسی مووچە کۆدەبنەوە.