سروە عەبدولواحید: ئەمڕۆ شاسوار عەبدولواحید وەک پاڵەوانێک بە سەربەرزی هاتە دادگا
سەرۆکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی عێراق دەڵێت، شاسوار عەبدولواحید، بە سەری بەرزەوە هاتە ناو دادگا و بەردەم دادوەر. دەشڵێت، بۆ هەموولایەک روونبووەتەوە کە هیچ بەڵگەیەک نییە بۆ هەموو ئەو تۆمەتانەی خستوویانەتەپاڵی.
بهرگری شارستانی سۆران دەڵێت، کەمێک پێش ئێستا منداڵێكی تهمهن نۆ ساڵان له گوندی شانكێ لە مێرگهسۆر خنكا و لهئێستاشدا تیمهكانیان لهههوڵدان بۆ دهرهێنانهوهی تهرمهكهی.
کشتوکاڵی عێراق دەڵێت، بە لەبەرچاوگرتنی گۆڕانی کەشوهەوای، کەرتی ئاژەڵداری لە عێراق لە ئاستێکی باشدایە، بەرهەمهێنانی سامانی ماسی ئاستی خۆبژێوی تێپەڕاندووە و رێژەی بەرهەمهێنانیان گەیاندووەتە ١٠٠ هەزار تەنی ساڵانە.
عەجاجی نوگرەسەلمان لە یەكەم دانپێدانانیدا دەڵێت، تەنها لە ماوەی ١٠ مانگدا یەک لەسەر سێی زیندانیكراوەكان بەهۆی سیاسیەتی برسیكردنیانەوە گیانیان لەدەستداوە.
ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی و سكرتێری حزبی شیوعی كۆبوونهوه و وتیان، هەردوولا خوازیاری ئەوەن كە ململانێ سیاسیەكان نەبێتە رێگر لە چارەسەرێكی بنەڕەتی بۆ پرسی مووچە.
وهزارهتى سامانه سروشتییهكان لهبارهى ههناردهكردنهوهى نهوتى ههرێم دەڵێت، کۆبوونەوەکانیان لەگەڵ کۆمپانیا بەرهەمهێنەرهکانى نهوت پێشکەوتنی باشی بەخۆیهوە بینیوە.
وەزیری تەندرووستی هەرێم لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا وتی، هەر دەرمانێک هاوڵاتییان دەیکڕن لەهەر شوێنێک ئەگەر ستیکەری حکومەتی پێوەنەبوو ئەوە قاچاخە، داوا لە هاوڵاتییان دەکات کە ئەو دەرمانانە نەکڕن کە لە ڕێی ئۆنلاینەوە رێکلامیان بۆ دەکرێت.
کەشناسی هەرێم دەڵێت، ئەمڕۆ تۆزێکی سووک ناوچەکانی ناوەڕاست و باشوری هەرێم دەگرێتەوە، پلەی گەرماش یەک بۆ دوو پلە نزمدەبێتەوە و سبەینێش دووبارە بەرزدەبێتەوە.
گوندنشینانی سنووری قەرەتەپە بە ئێن ئاڕ تییان وت، هێزێکی سوپای عێراق بە بێ هیچ بیانوویەک حەوزی ماسییەکانیان دەڕوخێنن و شەڕ و دەمەقاڵێ لە نێوانیاندا روویداوە.
پارێزگاری پێشووی کەرکوک بەهۆی ئەو دۆسیە گەندەڵیانەی کە پەرلەمانتارێکی نەوەی نوێ لەسەری جوڵاندبووی، لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق دوورخرایەوە.
كۆمیسیۆنى باڵاى سهربهخۆى ههڵبژاردنهكان دەڵێت، لە کۆی ٢٩ ملیۆن کەس کە مافی دەنگدانیان هەیە، ٢١ ملیۆن و ٢٠٠ هەزار کەس لە سەرتاسەری عێراق تۆماری بایۆمەتری دەنگدانیان نوێکردووەتەوە و ژمارەی دەنگدەرانی لەدایکبووی ٢٠٠٧ـیش زیادیکردووە.
پۆلیسی سۆران دەڵێت، ژمارەیەک دەرۆزەکەریان دەستگیرکردووە کە منداڵی بچوکیان بەکارهێناوە بە مەبەستی دەرۆزەکردن.
دواى نزیکەى ١٠ رۆژ لە دەستگیرکردنی شاسوار عەبدولواحید بردرایە بەردەم دادوەر و دادگایی کردنەکەیی بۆ ٢٨ـی ئەم مانگە دواخرا
نێردەی هاوکاری نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ هاوکاری عێراق دەڵێت، دادگا هیچ بەڵگەیەکی قەناعەتپێکەری نەخستەڕوو تا شێروان شێروانی بۆ چوار ساڵی تر زیندانی بکرێت. دەشڵێت، رەنگە ئەم دادگاییکردنە ستەم و نا دادپەروەری تیادا بەدیکرابێت، سزاکەی هێشتا شیاوی تانە لێدانە.
دوای نزمبوونەوەی بەرچاوی نرخی دۆلار لە بازاڕەکانی هەرێمدا، ئەمڕۆ بەرامبەر زیاتر لە ١٤٣ هەزار دینار مامەڵەی پێوەکرا.
کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق کاندیدێکی پارتی لە کەرکوک دورخستەوە کە سێ فەرمانی دەستگیرکردنی بە مادەی ٤٥٩ هەیە.
حکومەتی راگوزەری سوریا بۆ یەكەمجار لە مێژووی ئەو وڵاتەدا زمانی كوردی بۆ ماڵپەڕی فەرمی زمانحاڵی دەوڵەت زیادكرد و بە فەرمی ناساندی.
ئەنجومەنی گۆڕینی دیجیتاڵی بەغدا ئاشکرای کرد، قەبارەی مامەڵەکردن بە پارەدانی ئەلیکترۆنی لە عێراقدا بەراورد بە ساڵی رابردوو ١٥٠٪ زیادی کردووە.
سەرۆکی جوڵانەوەی نوێ بڕیارە ئەمڕۆ لە سلێمانی ببردرێتە بەردەم دادوەر، ئەوەش دوای ئەوە دێت پێشتر دادگای سلێمانی بەبێ دادبینی دەستگیرکردنی شاسوار عەبدولواحیدی تا ٢١ـی مانگ درێژکردەوە.
كۆمپانیا DNOـی نەرویجی راپۆرتی چارەكی دووەمی ئاستی بەرهەمهێنانی نەوتی لە هەرێمی كوردستان بڵاوكردەوە، بەگوێرەی راپۆرتی كۆمپانیاكە، لەماوەی ئەو چارەکەدا بەرهەمهێنانی نەوت رۆژانە نزیکەی ٧٥ هەزار بەرمیل بووە.
شارەزایان دووپاتیان کردەوە کە هەر گۆڕانکارییەک لە ڕەنگی ددانەکان ڕەنگە ئاماژەیەک بێت بۆ کێشە تەندروستییەکان، ئاماژەیان بەوەش کردووە کە پشکنینی بەردەوامی ددان بەشدارە لە خۆپاراستن لە نەخۆشییە مەترسیدارەکان.
نرخی زێڕ گۆڕانکاری بەسەرداهات و بە سێ هەزار و ٣٣٨ دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت، نرخی مسقاڵێک زێڕی عەیارە ٢١ـیش بە ٦٧٤ هەزار دینارە.
دوای گفتوگۆی ئاگربەستی جەنگی روسیا و ئۆکرانیا، ئەمڕۆ نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیهاندا بە ٦٧ دۆلار مامەڵەی پێوەکرا و بەراورد بە دوێنێ نرخەکەی کەمێک بەرزبووەوە.
فرانك كاپریۆ دادوهری بهناوبانگی ئهمریكی و سهرۆكی دادوهری خانهنشینكراوی دادگای شارهوانی پرۆڤیدێنس ناسراو به "دادوهره میهرهبانهكه" ئهمڕۆ له تهمهنی ٨٨ ساڵیدا بههۆی نهخۆشی شێرپهنجهی پهنكریاسهوه گیانی لهدهستدا.
لە سەر رێگای حاجیاوا بۆ سەروچاوە، ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگر و ماتۆڕسکیلێک پێکیاندادا و بەهۆیەوە شوفێری ماتۆڕسکیلەکە گیانی لەدەستدا.
سەرۆک وەزیرانی عێراق، فەرمانی بە پێکهێنانی تیمێکی نیشتمانیی هاوبەش کرد بۆ بەرزکردنەوەی پۆلێنی قەرزی سەروەریی عێراق و بەهێزکردنی پێگەی دارایی و ئابووریی وڵات لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی.
راوێژكارێكی سەرۆك وەزیرانی عێراق دەڵێت، ئەركی هێزەكانی هاوپەیمانان لەمانگی ئەیلول كۆتایی دێت و دواتر قۆناغێكی نوێ لە ئەركی هاوپەیمانان رێككەوتنی لەسەر دەكرێت.
ئەنجومەنی وەزاریی ئاسایشی نیشتمانیی عێراق، بڕیاریدا هەڵسەنگاندن بۆ دۆخی کەمپی ئاوارەکان لە وڵاتەکە بکرێت، هەروەها بڕیاری دا پاڵپشتیی ئەمنی، مرۆیی و خزمەتگوزاریی کەمپەکان بکرێت.
شارەوانی سلێمانی دەڵێت، لە چوارچێوەی کارەکانی پڕۆژەی شەقامی ١٠٠ مەتری لە یەکتربڕی تاسڵوجە، بۆ ماوەی سێ رۆژ بەشێک لە رێگەی سەرەکی سلێمانی بۆ کەرکوک دادەخرێت و داواش لە شۆفێران دەکات رێگەی جێگرەوە بەکار بهێنن.
هاوڵاتیانی کفری دژی پێنەدانی مووچە گردبوونەوە و دەڵێن، حکومەتی ماوەبەسەرچوو دەستی دەستی بە مووچەخۆران دەکات بۆ ئەوەی داهاتی زیاتری دەستکەوێت.