ئاماری هاوسەرگیری و جیابوونەوەی ساڵی رابردووی هەرێم ئاشکراکرا
ئەنجومەنی دادوەری هەرێم دەڵێت، لەساڵی رابردوودا زیاتر لە ٦١ هەزار گرێبەستی هاوسەرگیریی لە هەرێم کراون و بەراورد بە ساڵی ٢٠٢٤، رێژەی هاوسەرگیری زیادی کردووە.
کرێکارێک لەکاتى کارکردن لە باڵەخانەی پڕۆژەیەکى نیشتەجێبوونى شارى سلێمانى کەوتەخوارەوە و گیانى لەدەستدا.
پارێزگاری کەرکوک دەڵێت، ئەوەی بەرامبەر ئەو ماڵە کوردانە کراوە رەفتاری سوپا نییە بەڵکو چەند ئەفسەرێکە و دەشڵێت، خاوەن ماڵەکان دێنەوە ناو خانووەکانی خۆیان و دواتر چارەسەری یاسایی کێشەکە دەکەن.
کەشناسی هەرێم دەڵێت، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ و نیمچە هەور دەبێت، پلەکانی گەرما بەرزتر دەبنەوە، لە ناوچە سنوورییەکانیش باران دەبارێت.
بافڵ تاڵەبانی لەگەڵ نوری مالیکی، لە بەغدا کۆبووەوە و گفتوگۆیان لەبارەی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار و پێکهێنانی حکومەتێکی نوێی عێراق کرد.
وەزارەتی دارایی عێراق دەڵێت، ریکارەکانی خەرجکردنی مووچەی مانگی دوو تەواو بووە و لە چەند کاتژمێری داهاتوودا دەست بە دابەشکردنی دەکرێت.
جارێکی دیکە هێزێکی سوپای عێراق بە ئۆتۆمبیلی سەربازییەوە چوونە سەر گەڕەکی نەورۆز لە کەرکوک و ویستیان دەست بەسەر چەند ماڵێکی کورد نیشیندا بگرن.
بۆ جاری یەکەم لە مێژووی پەرلەمانی تورکیادا، رەشنوسێکی پەرلەمانتارانی دەم پارتی، کە بە زاراوەی کرمانجکی (زازاکی) ئامادەکرابوو، پەسەند کرا.
بافڵ تاڵەبانی، بۆ یەکلاییکردنەوەی هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار و سەرۆک وەزیرانی عیراق و شایستە دەستوریەکانی هەرێم سەردانی بەغدای کرد.
شاندێکی حزبی دەعوەی ئیسلامی سەردانی هەولێریان کرد و لە سەلاحەدین لەگەڵ مەسعود بارزانی کۆبوونەوە و پرسی شایستە دەستوورییەکان و میکانیزمەکانی پێکهێنانی حکومەتی داهاتووی عێراقیان تاوتوێ کرد.
دەزگای هەواڵگری ئەمریکا بڵاویکردووەتەوە، بەهۆی ئاڵۆزەکانی ئەمدواییەی سوریاوە، زیاتر لە ١٥ هەزار خێزان و لایەنگری داعش لە کەمپەکان هەڵاتوون و تێکەڵی کۆمەڵگا بوونەتەوە، کە ئەوەش مەترسی دروستدەکات.
پەرلەمانتارێکی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق دەڵێت، دەسپێشخەرییەکەیان بۆ کۆکردنەوەی ئیمزا دژی زیادکردنی باج، کۆدەنگییەکی گەورەی دروست کردووە.
بەهای زێڕ بەرزبووەوە؛ بزانە بە چەند مامەڵەی پێوەدەکرێت؟
سەرۆکی حکومەتی ماوەبەسەرچوو لە رۆژی جیهانیی زمانی دایک دەڵێت، زمان بنەمایەکی سەرەکیی ناسنامەی نەتەوەییە و پابەندن بە گرنگیدان بە زمانی کوردی و سەرجەم پێکهاتەکان.
جێگری سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ دەڵێت، ئەم حکومەتەی ئێستا ماوەی بەسەرچووە و دەسەڵاتی هیچ بڕیارێکیان نییە کە بارگرانی بۆ هاوڵاتیان درووست دەکەن، لە پێش هەمووشیانەوە مافی دەرکردنی هیچ بڕیارێکی نییە بۆ زیادکردنی نرخی کارەبا.
نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بەرزبووەوە و نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە ٧١ دۆلار و ٧٦ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.
جێگری سەرۆکی حکومەتی ماوبەسەرچوو، لە رۆژی جیهانیی زمانی دایکدا، پیرۆزبایی لە هەموو ئەو نووسەر، شاعیر و خەباتکارانە دەکەن، کە دەیان ساڵە سینە و زاریان كردۆتە قەڵغان لەپێناو پاراستنی زمانی کوردیدا و دەبێت حکومەت و ناوەندە زانستییەكان کار بکەن، تا زمانی کوردی لەگەڵ گۆڕانکاری و پێشکەوتنە زانستی و بەجیهانیبوونەكاندا برەو بسەنێت.
دادگای باڵای ئەمریكا باجە گومرگیەكانی دۆناڵد ترەمپی رەتكردەوە و بە نایاسایی داناو ترەمپیش وتی، ئەو باجانەی سەپێنراون وەک خۆیان دەمێننەوە و زیادیش دەکرێن.
رۆژنامەی فەرمی عێراق دەڵێت، قەیرانی دارایی لە عێراق بوونی نییە و مووچەی فەرمانبەران بە تەواوی مسۆگەركراوە دەشڵێت، یەدەگی نەختینە لە ئاستێكی باشدایە.
رۆژی ٢١ـی شوباتی هەموو ساڵێک وەک (رۆژی جیهانیی زمانی دایک) لە جیهاندا ناسێنراوە، گەلان بە رێوڕەسم و چالاکیی جیاواز زمانی دایک پیرۆز دەکەن وەک پاڵپشتییەک بۆ نوێبوونەوە و بەردەوامیی زمانی دایک.
کەشناسی دەڵێت، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرما دوو بۆ سێ پلە بەرزدەبێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنی، بایەکی لەسەرخۆشی دەبێت.
تائێستا حکومەتی ماوەبەسەرچوو لیستی موچە و داهاتی ناوخۆی ئەم مانگەی رادەستی بەغدا نەکردووە، چاوگێک لە وەزارەتی دارایی عێراق بە ئێن ئاڕ تی وت، ئەگەر هەرێم سەرەتای ئەم هەفتەیە لیستی موچە و تەرازووی پێداچوونە و ١٢٠ ملیارەکە بنێرێت ئەوا بەبێ دواکەوتن مووچەی مانگی دووی هەرێم دەنێردرێت.
دوای ئەوەی لە ١٨ـی ئەم مانگەدا راپۆرتی کۆمسیۆنی ئاشتی بە زۆرینەی دەنگ پەسەندکرا، راپۆرتەکە لە ماڵپەری فەرمی پەرلەمانی تورکیا بڵاوکرایەوە.
پارێزگاری حەسەکە چەند هەنگاوێکی بۆ بوژاندنەوەی ئاستی خزمەتگوزاریی و کارگێڕی لە پارێزگاکە راگەیاند، کە ئامانج لێی بەرزکردنەوەی سەقامگیری و ئاسانکاریی کاروباری هاوڵاتیانە لە کەرتە جیاجیاکاندا و سبەینێ سەرجەم رێگاکان بەرەو شاری حەسەکە دەکرێنەوە.
میدیا عەرەبیەکان دەڵێن، چوارچێوەی هەماهەنگی نزیکبووەتەوە لەوەی دەستبەرداری کاندیدبوونی مالیکی ببن بۆ پۆستی سەرۆک وەزیران، بەشێکی دیکەی سونەکانیش دەڵێن، دوای هەڵوێستەکانی ئەمریکا بۆچوونیان لەسەر کاندیدکردنی مالیکی گۆڕاوە.
هەرچەندە بەهۆی پارەی کارەباوە داهاتی ناوخۆی هەرێم زیادیکردووە، بەڵام حکومەتی ماوەبەسەرچوو رادەستکردنی ١٢٠ ملیارەکە دوادەخات.
شەوی رابردوو لە کەرکوک ئاگر لە بۆرییەکی غازی وێستگەی باجوان کەوتەوە، کۆمپانیاکەش دەڵێت، ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ کراوە و زیانی گیانی نەبووە.
چاوگێک لە وەزارەتی دارایی عێراق بە ئێن ئاڕ تی وت، ئەگەر هەرێم بتوانێت لە سەرەتای هەفتەی داهاتوو لیستی مووچە و تەرازووی پێداچوونە و ١٢٠ ملیارەکە بنێرێت ئەوا بەبێ دواکەوتن مووچەی مانگی دووی هەرێم دەنێردرێت.
بەپێی زانیارییەکانی ئێن ئاڕ تی، لە سنووری باڵەکایەتی مین تەقییەوە بە دوو کەسدا و کەسێکیان گیانی لەدەستدا.
هاتووچۆی گەرمیان دەڵێت، لەسەر رێگای کەلار - دەربەندیخان ئۆتۆمبێلێک وەرگەڕا، بەهۆیەوە سێ کەس برینداربوون و رەوانەی نەخۆشخانەکران.