پشووی فەرمی راگەیەندرا
دادگای فیدراڵی سکاڵاکەی نەوەی نوێی بۆ هەڵوەشاندنەوەی ئەم خولەی پەرلەمان بۆ ۲۱ی ئەم مانگە دواخست.
چاوگێک بە ئێن ئاڕ تی وت، لە سنووری هەولێر کەسێک بە تۆمەتی کوشتنی هاوسەرەکەی دەستگیرکرا.
چاوگێک بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، سەباح بەرزنجی، پەرلەمانتاری پێشووتری کۆمەڵی دادگەریی کوردستان لە سلێمانی دەستگیرکرا.
بەپێی رۆژژمێری حکومەتی ماوەبەسەرچووی هەرێم، سبەینێ پشووی فەرمییە.
سێ فەرمانگەی کارتی نیشتیمانی بەهۆی نەناردنی مووچەوە بایکۆتیان دەستپێکردووە، کارمەندانی نەخۆشخانەیەکی سنووری گەرمیانیش بایکۆتیان راگەیاند.
سەرۆکی فراکسیۆنی یەکگرتوو دەڵێت، ململانێکانی هەرێم و بەغدا خەریکە قووڵ دەبنەوە و زۆر گەشبین نییە بە بڕیاری دادگای فیدڕاڵی بۆ چارەسەری کێشەی مووچە.
وەزیری دەرەوەی عێراق دەڵێت، بەغدا بەڵێنی پێداون لە چەند رۆژی داهاتوودا ناردنی مووچە چارەسەر بکرێت.
میدیا ئێرانییەکان وردەکارییەکانی هەوڵی تیرۆرکردنی سەرۆک کۆماری ئێرانیان لە هێرشەکانی ئیسرائیل ئاشکراکرد و دەڵێن، ئەو شوێنەی کە بەرپرسانی باڵای ئێران تیایدا کۆبوونەتەوە کراوەتە ئامانج و سەرۆک کۆماری ئێران رزگاریبووە.
هەر ئۆنسەیەک زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا، بە سێ هەزار و ٣٥٥ دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت، نرخی مسقاڵێک زێڕی عەیارە ٢١یـش بە ٦٦٥ هەزار دینارە.
دوای ئەوەی بەهۆی هێرشەکانی نێوان ئیسرائیل و ئێرانەوە نرخی نەوت بە شێوەیەکی بەرچاو گۆڕانکاری بەسەرداهات، لە ئێستادا نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە ٧٠ دۆلار و ٣٦ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەراورد بە دوێنێ نرخەکەی جێگیرە.
چاوگێکی باڵا لە حکومەتی عێراق بە ئێن ئاڕ تی وت، وا بڕیارە رۆژی سێ شەممە ئەو لیژنە باڵایەی بۆ چارەسەری مووچەی هەرێم و نەوت پێکهێندراوە، کۆتا راپۆرتی خۆیان لەبارەی مووچە پێشکەشی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بکەن.
سەرۆکی ئەمریکا هەڕەشەی سەپاندنی باجی گومرگیی ٣٠٪ـی بەسەر هاوبەشە بازرگانییە سەرەکییەکانی ئەمریکادا دەکات، کە پێکهاتوون لە مەکسیک و یەکێتیی ئەوروپا، ئەوە لەکاتێکدایە ئیدارەی ترەمپ فشارەکانی بۆسەر هاوبەشە بازرگانییەکانی زیادکردووە، بۆ گەیشتن بە رێککەوتنێکی بازرگانی لەسەر باجە گومرگییەکان.
سەرۆكی پەرلەمانی عێراق، رەزامەندی دەردەبڕێت لەسەر زیادكردنی بڕگەیەكی تایبەت بە خوێندنەوەی دووەم بۆ هەمواری یاسای پەروەردە لە دانیشتنی داهاتووی پەرلەمان، لە ئەگەری پەسەندكردنیشی، یاساكە دەچێتە بواری جێبەجێكردنەوە، كە چەندین سوود و دەستکەوتی بۆ مامۆستایان تێدایە.
مەلا بەختیار لەبارەی کێشەکانی هەرێم و بەغداوە دەڵێت، حکومەتی هەرێم بە تەواوی کابینەکانییەوە شکستیهێناوە لە بنیادنانی ژێرخانێکی بەهێز، وتیشی وەزیری دارایی هەرێم وتوویەتی دەتوانن بە داهاتی ناوخۆ مووچە بدەن، ئەی بۆ نایدەن؟
رێگای کەلار – دەربەندیخان دووسایدە بەڵام بەهۆی کارکردن تێیدا سبەینێ لە ناوچەیەکی شەقامەکە بەهۆی کارکردنەوە دەبێتە یەک ساید.
بارەگای بارزانی راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت، لە کۆبوونەوەی مەکتەبی سیاسی پارتیدا بڕیاردرا دەرفەتێکی تر بە حکومەتی عێراق بدەن بۆ ئەوەی کیشەی مووچە بە گفتوگۆ چارەسەر بکرێت. دەشڵێت، "پێمان باشە بە گفتوگۆ و لەیەکتر تێگەیشتن كێشەكان لەگەڵ بەغدا چارەسەر بكەین".
كەمێك پێش ئێستا کۆگایەکی کارتۆن و ریسایکلین لە هەولێر ئاگری گرتووە و تا ئێستا نەتوانراوە کۆنترۆڵ بکرێت.
وەزیری دەرەوەی ئێران دەڵێت، وڵاتەکەی دەستپێکردنەوەی دانوستانە ئەتۆمییەکان لەگەڵ ئەمریکا قبوڵ دەکات، ئەگەر گەرەنتی ئەوە بدات، جارێكی تر هێرش ناكاتەوە سەری.
مەكتەبی سیاسی پارتی کۆبووەوە و بەپێچەوانەى بانگەشەی بەشێکی بەرپرسان و میدیاکانی حزبەکەش بڕیاری کشانەوەی لە بەغدا نەدا، بەپێی زانیارییەکانیش یەکێتی پشتیوانی بۆ هەنگاوەکانى پارتی دەربڕیوە.
سەرۆکی فراکسیۆنی نەوەی نەوێ لەناو پەرلەمانی عێراقەوە وتی، لەسەر مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم تائێستا واژۆی ٦١ پەرلەمانتاریان کۆکردووەتەوە بۆ ئەوەی بخرێتە دانیشتنی پەرلەمانەوە، دەشڵێت، پارتی و یەکێتی پرسی کشانەوە لە بەغدا بۆ بانگەشەی هەڵبژاردن بەکاردەهێنن.
وەزارەتی گەیاندنی عێراق دەڵێت، بەراورد بە ساڵی ٢٠١٩، ژمارەی بەکارهێنەرانی ئینتەرنێت لە وڵاتەکەدا بە رێژەیەکی بەرچاو بەرزبووەتەوە و ژمارەیی پێوانەی تۆمارکردووە.
پێشمەرگەیەک لە سنووری دهۆک دەڵێت، بەهۆی ئەوەی دەستی شکاوە سەردانی نەخۆشخانەیەکی حکومی کردووە، بەڵام پێیان وتووە دەرمان و پێداویستی پزیشکیان نیە و بڕۆ لە دەرەوە بیکڕە، بەهۆی ئاشکراکردنی ئەو بابەتەشەوە لەبری چارەسەرکردن، سکاڵای لەسەر تۆمار کراوە.
پۆلیسی کەرکوک دەڵێت، ٢٠ تۆمەتبار لەسەر دروستکردنی شەڕ و ناکۆکی دەستگیرکران و رووبەڕووی یاسا دەکرێنەوە.
سایلۆی سلێمانی دەڵێت، کۆتا رۆژ بۆ وەرگرتنی گەنمی جوتیاران سبەی یەکشەممەیە و پڕۆسەی بە بازاڕکردنی گەنمی جوتیاران بۆ ساڵی ٢٠٢٥ کۆتایی پێدێت.
سەرۆکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی عێراق دەڵێت، تایبەت بە دۆخی ئێستای مووچەخۆرانی هەرێم واژۆی پەرلەمانتارانمان کۆ کردووەتەوە تا بخرێتە بەرنامەی دانیشتنەکە بۆ ئەوەی دەستبەجێ چارەسەری بۆ بدۆزرێتەوە و واژۆی ٦١ پەرلەمانتارمان کۆ کردووەتەوە لە کاتێکدا پێویستی بە واژۆی ٥٠ پەرلەمانتارە.
چاوگێکی فەرمی بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، دوو هاوڵاتی بەهۆی لایڤی تیکتۆکەوە دەبێتە دەمەقاڵەیان و دواتر لە جووتسایدی عەدالە رووبەڕووی یەکتر دەبنەوە و یەکێک لەو هاوڵاتییانە دەکوژرێت.
ناوەندی ستراتیژیی مافەکانی مرۆڤ لە عێراق دەڵێت، پێشبینی دەکرێت رێژەی بەشداریکردنی دەنگدەران لە هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی عێراقدا لە ٥٠٪ تێپەڕێنێت.
وەزیری نەوتی عێراق دەڵێت، بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم لەرێگای بەندەری جەیهانی تورکیاوە، هەندێک خاڵی ورد ماون رێککەوتنیان لەبارەوە بکرێت و بۆ ئەو مەبەستەش چاوەڕێی وەڵامی هەرێمن و دەشڵێت، عێراق بههۆی ههرێمهوه رۆژانه ٣٠٠ ههزار بهرمیل نهوت له پشكهكانی ئۆپیك لهدهست دهدات.
راوێژکارێکی سەرۆک وەزیرانی عێراق دەڵێت، لیژنەیەک لێکۆڵینەوە دەکات سەبارەت بە کاریگەری زیادکردنی باجەکانی ئەمریکا لەسەر عێراق.
هاتووچۆی گەرمیان دەڵێت، لەسەر رێگای کەلار- ناحیەی باوەنور نزیک گوندی تازەدێ، ئۆتۆمبێلێک وەرگەڕا و بەهۆیەوە سەرنشینێکەی گیانی لەدەستدا.