موجتەبا خامنەیی؛ لە پشت پەردەوە بۆ پێشەوەی رووداوەکان
ئاژانسی تەسنیم بڵاوی کردەوە، موجتەبا خامنەیی وەک ڕێبەری باڵای کۆماری ئیسلامی ئێران هەڵبژێردرا. موجتەبا خامنەیی دەبێتە سێیەم ڕێبەری باڵای ئێران.
ئاژانسی میهری ئێرانی دەڵێت، ئەنجومەنی شارەزایانی ئێران رابەری نوێی هەڵبژارد و بەمزووانە رایدەگەیەنن، سوپای ئیسرائیلیش دەڵێت، هەموو جێگرەوەیەکی خامنەیی دەکەنە ئامانج. سەرۆک کۆماری ئێرانیش دەڵێت، بە هەموو هێزێکەوە رووبەڕووی ئەوانە دەبنەوە کە دەستدرێژی دەکەنە سەر وڵاتەکەیان و لە وەڵامدانەوە سڵ ناکەنەوە. ئەمریکا و ئیسرائیلیش قسەی خۆیان کرد لەسەر هەڵبژاردنی رابەری نوێ.
رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان دەڵێت، نووسینگەکانیان هیچی بەسەر نەهاتووە لەو هێرشانەی کراوەتەسەر شاری سلێمانی.
جێگری سەرۆکی حکومەتی ماوەبەسەرچوو دەڵێت، نابن بە بەشێک لەم جەنگە و لایەنگری ناکەن، بەڵام ئامادەن ببن بە بەشێک لە چارەسەر و لایەنگری ئاشتین.
وەزارەتی دارایی هەرێم دەڵێت، پڕۆسەی تەمویلکردنی مووچەی مانگی دوو بەردەوامە و بڕە پارەیەکی دیکە خرایە سەر هەژماری بانکی هەرێم و دەشڵێت، چاوەڕوان دەکرێت سبەی تەواوی پارەکە بگات و لەگەڵ گەیشتنیشی دەستبەجێ دەستبە دابەشکردنی دەکرێت.
سەرۆکی حکومەتی ماوەبەسەرچوو دەڵێت، "هەموو هەوڵێک دەدەین کوردستان لەشەڕ بپارێزین، دەشڵێت، "هیوادارین ناچار نەکرێین لەسەر پەلامارەکانی سەر هەرێمی کوردستان هەڵوێستی دیکەمان هەبێت".
پەرلەمانی عێراق دەڵێت، پێویستە رێگا بە هیچ لایەنێک نەدرێت کە عێراق بخاتە شەڕی ناوچەکە و دەشڵێت، پێویستە لایەنەکان پەلە بکەن لە هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار و پێکهێنانی حکومەتی نوێ.
وەزارەتی تەندروستی ئێران ئاشکرایکرد، بەهۆی هێرشە هاوبەشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل تا ئێستا زیاتر لە هەزار و ٢٠٠ کەس کوژراون و ١٠ هەزار کەسی دیکەش بریندار بوون، کە لە نێوانیان سەدان ژن و منداڵ هەن.
لەبارەی هێرشە درۆنییەکانی سەر هەرێم سەرۆکی پارتی دەڵێت، دەبێت هەموو لایەک باش بزانن کە دانبەخۆداگرتنیش سنووری هەیە و دەشڵێت، بەردەوامبوونی ئەو هێرشانە دەرئەنجامی زۆر خراپی لێ دەکەوێتەوە کە زیان بە هەمووان دەگەیەنێت.
کەشناسی هەرێم دەڵێت، بەرانبارین لە سەنتەری شار و شارۆچکەکان بەشێوەی نمەباران بەردەوام دەبێت و بەفریش لە ناوچە شاخاوییە بەرزەکان دەبارێت.
بەهۆی گرژی و ئاڵۆزییەکانی ناوچەکەوە، وەک رێکارێک بۆ پاراستنی فڕۆکە مەدەنییەکان، وەزارەتی گواستنەوەی عێراق دەستی بە شاردنەوەی فڕۆکەکان کردووە لە شوێنی پاریزراودا.
سەرۆکی حکومەتی ماوەبەسەرچوو دەڵێت، ژنانی کورد رۆڵێکی سەرەکی و دیاریان لە بنیاتنانی کۆمەڵگە و پاراستنی ناسنامەی نەتەوەییدا هەبووە.
بەهۆی جەنگی ئەمریکا و ئیسرائیل لەگەڵ ئێران، نرخی سوتەمەنی لە هەرێمی کوردستان گۆڕانکاری بەسەرداهات، لە کاتێکدا دابەشکردنی بەنزینی حکومی بە نرخێکی جێگیر بەردەوامە، بەڵام نرخی گازی شل (غازی ماڵان) بە شێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەتەوە و یەک بتڵ غاز گەیشتووەتە ٢٠ هەزار دینار.
سەرۆکی یەکێتیی دەڵێت، زیادکردنی رۆڵی ژنان لە ناوەندەکانی بڕیاردا بە ئەرکی خۆیان دەزانن و دەڵێت، "دەبێت دوور لە دروشم کار بۆ ژیانێکی باشتر بۆ ژنان بکەین".
چاوەڕوان دەکرێت ئەمڕۆ تەواوکاریی مووچەی مانگی دووی هەرێم لە بەغداوە رەوانە بکرێت و لیستی مووچەش رابگەیەندرێت.
ئەمڕۆ لە جیهاندا بە رۆژی ژنان دیاریکراوە و بەو بۆنەیەوە لە سەرانسەری جیهاندا چالاکیی جۆراوجۆر بەڕێوەدەچن، ٨ـی مارس، رۆژی کردار و کۆکردنەوەی دەرفەتێکە بۆ دووپاتکردنەوەی پابەندبوونی دەوڵەت بۆ پێشخستنی یەکسانی و مافەکانی ژنان، لە هەموو شوێنێک و هەموو کاتێک.
دەزگای ئاسایشی هەرێم دەڵێت، ئەمشەو بە چوار درۆن بارەگای هێزەکانی ٧٠ کراوەتە ئامانج و بە دوو درۆنیش هێرش کراوەتە سەر نزیک بارەگای یوئێن و نووسینگەی کونسوڵخانەی تورکیا.
كۆمكاری عەرەبی بڕیاریدا سبەینێ لە رێگەی ڤیدیۆ كۆنفرانسەوە كۆبوونەوەیەكی بەپەلە بۆ وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی ئەندام رێكبخات، بە مەبەستی تاوتوێكردنی هێرشە بەردەوامەكانی ئێران بۆ سەر خاكی چەند وڵاتێكی عەرەبی لە هەفتەی دووەمی جەنگدا.
هەرچەندە نزیکەی ١٠ رۆژە ئێران و ئیسڕائیل لە جەنگێکی قورسدان پێکەوە بەڵام لە هەردوو وڵاتەکەدا هێشتا خوێندن رانەوەستاوە و مووچەش وەک مانگەکانی پێشوو لەو دوو وڵاتە هەر دابەش دەکرێت.
شانەی راگەیاندنی ئەمنی، گرتنەبەری چەند رێوشوێنێکی ئەمنی تووندی بۆ سەپاندنی یاسا و پاراستنی عێراق راگەیاند و جەختی لە بەهێزکردنی بڵاوەپێکردنی سەربازی لە ناوچە سنوورییەکان کردەوە بۆ کۆنترۆڵکردنی بارودۆخی ئەمنی.
نێچیرڤان بارزانی و سەرۆک کۆماری فەرەنسا، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا، دۆخی ناوچەکەیان تاوتوێ کرد، هەردوولا هاوڕابوون لەسەر پێویستیی چڕکردنەوەی هەوڵە نێودەوڵەتییەکان بۆ رێگری لە فراوانبوونی زیاتری بازنەی ململانێکان.
هاوپەیمانی ئیدارەی دەوڵەت دەڵێت، عێراق نابێتە بەشێک لە ململانێکانی ناوچەکە، زیاتر لەوەش بەهیچ شێوەیەک رێگە نادەن لە عێراقەوە هێرش بکرێتە سەر وڵاتانی دراوسێ.
وەزیری بەرگری توركیا دەڵێت، بۆئەوەی لەگەڵ ئیسڕائیل گرژی نەکەوێتە نێوانیان پەیوەندیەکانیان لەگەڵ ئیسڕائیل دەپارێزن.
بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی هەولێر دەڵێت، پڕۆسەی دابەشکردنی غازی ماڵانی لە ناو شاری هەولێر و دەوروبەری دەکرێتە ئەلیکترۆنی.
کەشناسیی هەرێم دەڵێت، لە درەنگانی ئەمشەودا شەپۆلێکی بارانبارین و سەرما تەواوی ناوچەکانی هەرێم دەگرێتەوە و بەفریش لە ناوچە شاخاوییەکان دەبارێت.
لەگەڵ پەرەسەندنی گرژییە سەربازییەکانی نێوان ئەمریکا و ئیسرائیل بەرامبەر ئێران، بازاڕە جیهانییەکانی وزە و کانزا گرانبەهاکان تووشی شۆکێکی گەورە بوون؛ بە جۆرێک نرخی نەوت و گاز بەهۆی ترسی دابینکردن بە شێوەیەکی بەرچاو بەرزبوونەوە، لە بەرامبەریشدا زێڕ و زیو وەک پەناگەیەکی ئارام یکۆردی نوێیان لە بەرزبوونەوەی نرخەکاندا تۆمار کرد.
سهرۆك وهزیرانی عێراق دەڵێت، پێویسته ههوڵهكان بخرێنهگهڕ بۆ بهرفراوانبوونی جهنگ و گهیشتن به چارهسهر بهبێ ئهوهی ناوچهكه رووبهڕووی ههڕهشهی جهنگێكی سهرتاسهریی ببێتهوه.
له گوندێکی سنووری قهڵادزێ لە ئیدارهی ڕاپهڕین، گولـلههاوهنێك به مێردمنداڵێکدا تهقییهوه و بەهۆیەوە گیانی لهدهست دا.
دەسەڵاتی فڕۆکەوانیی مەدەنی عێراق بڕیاریدا ماوەی داخستنی ئاسمانی وڵاتەکەی بەڕووی سەرجەم گەشتە ئاسمانییەکاندا بۆ ماوەی ٧٢ کاتژمێری دیکە درێژ بکاتەوە، ئەمەش وەک رێکارێکی کاتی و خۆپارێزییە بەهۆی ئاڵۆزیەکانی ناوچەکە.
چاوەروان دەکرێت سبەی تەواوکاریی مووچەی مانگی دووی هەرێم لە بەغداوە رەوانە بکرێت و لیستی مووچە رابگەیەندرێت. ئەوەش دوای ئەوەی پینجشەمەی رابردوو دارایی هەرێم وتی، نزیکەی ٢٧٥ ملیار بە چوار چەردە وەک بەشێک لە تەمویلی مووچەی مانگی دوو خراوەتە سەر هەژماری بانکییان.