زانیاری لەبارەی ئەو درۆنەی لە سەربانی ماڵێکی هەولێر کەوتەخوارەوە
ئێوارەی ئەمڕۆ درۆنێکی بۆمبڕێژکراو لە گەڕەکێکی نیشتەجێبوونی شاری هەولێر کەوتە خوارەوە، بە وتەی شایەتحاڵەکانیش، هیچ زیانێکی گیانی لێنەکەوتووەتەوە.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی گومرگی هەرێم دەڵێت، خۆراک و دەرمان شموولی سیستمی ئەسیکۆدا ناکەن و هەموو بازرگان و کۆمپانیاکانی بواری دەرمان و خۆراک دڵنیا دەکەینەوە کە ڕێکارەکان لە گومرگی دەروازەی نێودەوڵەتیی ئیبراهیم خەلیل بەهەمان میکانیزمی پێشوو جێبەجێدەکرێت
وتەبێژی ئەنجومەنی باڵای ئیسلامی عێراق وتی، بڕیارە چوارچێوەی هەماهەنگی شیعەکان بۆ تاوتوێکردنی پرسی کاندیدی سەرۆک وەزیران کۆ ببێتەوە و کەسێک بۆ پۆستەکە دیاری بکەن.
نزیکەی دوو هەفتەیە تەرمی کەسێک لە گەڕەکی سەرچناری سلێمانی دۆزراوەتەوە، کەسوکاری دیار نییە و پۆلیس بەدوایاندا دەگەڕێت.
وەزارەتی دارایی هەرێم رایگەیاند، رۆژی پێنجشەممە مووچەی مامۆستایانی گرێبەست و بەشێک لەفەرمانبەرانی هەمیشەیی و گرێبەست دابەش دەکرێت و
عێراق بڕی زیاتر لە ١٢ ملیار دیناری پارەی بلۆک کراوەکانی سەردەمی حکومەتی بەعسی لە ئیتاڵیاوە بە دەستهێنایەوە
جێگری سەرۆکی حکومەتی ماوەبەسەرچوو دەڵێت، "بەهۆی شەڕ و ئاڵۆزییەکانەوە ئاستی بەرهەمهێنانی کارەبا بە شێوەیەکی کاتی کەمبووەتەوە". دەشڵێت، "کار بۆ فرەسەرچاوەکردنی بەرهەمهێنانی کارەبا دەکەین، بۆ ئەوەی هاوڵاتییان تووشی کێشەی بێکارەبایی نەبن".
جێگری بەڕێوەبەری ئاسایشی حەسەكە دەڵێت، ٤٠٠ خێزانی عەفرین دوای هەشت ساڵ ئاوارەیی دەگەڕێنەوە بۆ سەر ماڵ و حاڵی خۆیان و وتیشی، دوای گەیشتنی ئەم كاروانە هەوڵ دەدرێت لەماوەی سێ رۆژدا تەواوی ئاوارەكان بگەڕێنەوە.
رۆژی یەکشەممە مووچەی مانگی دووی مامۆستایانی گرێبەستی وەزارەتی پەروەردە و خوێندنی باڵا دابەشدەکرێت.
حکومەتی ماوەبەسەرچوو رایگەیاند، رۆژی چوارشەممە بەبۆنەی رێککەوتنی ١١ـی ئازار لە هەرێم پشووی فەرمی دەبێت و رۆژی پێنجشەممەش ١٢ـی ئازار کراوەتە پشوو، لە پشووەکاندا رێکارەکانی دابەشكردنی مووچە بەردەوام دەبێت.
شەڕی ئەمریکا و ئیسرائیل لەگەڵ ئێران، شڵەژانی لە بازاڕی سوتەمەنی و کانزاکانی جیهاندا دروستکرد، نرخی نەوت و گاز بەرزبوونەوەیەکی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی بەڵام زێڕ و زیو تا دێت نرخەکانیان کەمئەبێتەوە.
وەزارەتی دارایی حکومەتی ماوەبەسەرچوو خشتەی مووچەی مانگی دووی بڵاوکردەوە، بە گوێرەی خشتەکەش، سبەینێ دووشەممە، مووچەی وەزارەتەکانی خانەنشینانی شارستانی و پێشمەرگە و زیندانە سیاسیەکان و بەرکەوتووانی کیمیاباران و کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان و پەروەردە و تەندروستی و خوێندنی باڵا دابەشدەکرێت.
ئەمیندارێتی گشتیی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق ، بڕیاریدا رۆژی دووشەممە لە سەرتاسەری عێراق پشووی فەڕمی دەبێت.
ئەمڕۆ ئاسمان بەگشتی لەنێوان نیمچە هەور و پەڵەهەور دەبێت، لەناوچە سنووریەکانی باکوور هەوری تەواو دەبێت، لەسنووری پارێزگای دهۆک تاکو کاتەکانی ئێوارە ئەگەری نمە بارانی کەم هەیە، پاشان کەش بەگشتی سەقامگیر دەبێتەوە، لە ناوچە شاخاوییەکان پلەکانی گەرما دادەبەزێت بۆ ژێر سفری سیلیزی.
قائیمقامیەتی سلێمانی دەڵێت، لە ئەمڕۆوە دابەشکردنی غاز لەناو گەڕەکەکانی سلێمانی دەستپێدەکات و نرخەکەی هەشت هەزار و ٥٠٠ دینارە.
وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرەی هەرێم دەڵێت، سعودیە رەزامەندی دەربڕیوە رۆژانە ٥٠٠ ڤیزای عومرە بدرێت بە هاوڵاتیانی عێراقی.
جارێکی دیکە بە درۆن هێرش کرایە سەر هێڵەکانی پەیوەندی لە چیای زمناکۆلە سنوری دەربەندیخان.
حکومەتی ماوەبەسەرچوو دەڵێت، دواین گوژمەی تەمویلی مووچەی مانگی شوبات خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی و ئەمڕۆ خشتەی مووچە رادەگەیەنرێت و دەست بە دابەشکردنی دەکرێت .
چاوگێک لە بانکی ناوەندی بە ئێن ئاڕتی وت، تەواوی مووچەی مانگی دووی مووچەخۆرانی هەرێم گەیشت، دارایی هەرێمیش وتی، لەگەڵ گەیشتنی تەواوی پارەکە خشتەی مووچەی مووچەخۆران بڵاودەکرێتەوە.
وتەبێژی سەرۆکایەتی هەرێم، رەخنەی توند لە دامەزراوە فەرمییەکانی عێراق و بە تایبەتی پەرلەمانی عێراق دەگرێت و دەڵێت، بێدەنگییان بەرامبەر هێرشەکانی سەر هەرێم جێگەی سەرسووڕمانە و پێویستە دامەزراوە فەرمییەکان بە جددی هەڵوێستی کردەییان هەبێت و رێگە لەو دەستدرێژییە ترسنۆکانە بگرن.
عەلی لاریجانی دەڵێت، رێبەری نوێ توانای هەیە لە سایەی بارودۆخە هەستیارەکەی ئێستادا سەرکردایەتی ئێران بکات.
لەگەڵ کرانەوەی بازاڕدا، بەهای زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا دابەزی و ئەمڕۆ یەک ئۆنسە لەو کانزا بە پێنج هەزار و ١٠٢ دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت و مستقاڵێک زێڕی عەیارە ٢١ بە ملیۆنێک و ١٠٩ هەزار دینارە.
جەنگی ئێران و ئەمریکا و ئیسرائیل پێی نایە رۆژی دەیەمەوە و ئەمڕۆ ئیسرائیل لەرێگەی زنجیرەیەک هێرشەوە چەندین پێگە و بارەگای بەسیج و هێزە مەنییەکانی ئێران و کارگەی مووشەکی بۆردومانکرد، ئێرانیش بە مووشەکی بالستی وەڵامی هێرشەکانی ئیسرائیلی دایەوە و بە درۆنیش هێرشی کردە سەر چەند ئامانجێک لە وڵاتانی کەنداو.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە کاتی پارشێو، جارێکی دیکە بە درۆن هێرشکرایە سەر فڕۆکەخانەی هەولێر و لەلایەن سیستمی بەرگرییەوە بەرپەرچدرایەوە و تێکشکێندرا.
ترەمپ لەبارەی هەڵبژاردنی موجتەبا خامنەیی وەکو رێبەری باڵای نوێی ئێران دەڵێت، "بە دیاریکردنی موجتەبا خامنەیی وەک رێبەر دڵخۆش نیم و با بزانین چی دەبێت".
لە ماوەی چەند رۆژی رابردوودا بازاڕی نەوتی جیهان تووشی گۆڕانکارییەکی گەورە بووە و ئەمڕۆش نرخی نەوت بەرزترین ئاستی مێژووی تۆمارکردووە و لە ماوی یەک رۆژدا نرخەکەی ٪٢٤ بەرزبووەتەوە، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە ١١٥ دۆلار و سێ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت، ئەمە یەکەمجارە لە چەند ساڵی رابردوو نرخی نەوت سەرووی ١٠٠ دۆلار بێت.
وەزارەتی نەوتی عێراق دڵنیایی دەداتە هاوڵاتیان کە کێشەی کەمی غازی ماڵان بوونی نیە و بەرهەمهێنانی رۆژانە دەگاتە حەوت هەزار و ٣٠٠ تۆن، جەختیش لە هەوڵە بەردەوامەکانیان دەکاتەوە بۆ دابینکردنی غاز بەشێوەیەکی ئاسان بۆ هاوڵاتیان.
ئاژانسی تەسنیم بڵاوی کردەوە، موجتەبا خامنەیی وەک ڕێبەری باڵای کۆماری ئیسلامی ئێران هەڵبژێردرا. موجتەبا خامنەیی دەبێتە سێیەم ڕێبەری باڵای ئێران.
ئاژانسی میهری ئێرانی دەڵێت، ئەنجومەنی شارەزایانی ئێران رابەری نوێی هەڵبژارد و بەمزووانە رایدەگەیەنن، سوپای ئیسرائیلیش دەڵێت، هەموو جێگرەوەیەکی خامنەیی دەکەنە ئامانج. سەرۆک کۆماری ئێرانیش دەڵێت، بە هەموو هێزێکەوە رووبەڕووی ئەوانە دەبنەوە کە دەستدرێژی دەکەنە سەر وڵاتەکەیان و لە وەڵامدانەوە سڵ ناکەنەوە. ئەمریکا و ئیسرائیلیش قسەی خۆیان کرد لەسەر هەڵبژاردنی رابەری نوێ.
رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان دەڵێت، نووسینگەکانیان هیچی بەسەر نەهاتووە لەو هێرشانەی کراوەتەسەر شاری سلێمانی.