هەڵەبجە؛ ناوی فەرمانبەران بۆ وەرگرتنی زەوی بڵاوکرایەوە
پەروەردەی هەرێم دەڵێت، ئەو خوێندکارانی کە لە پۆلی ١٢ ی ئامادەیی تاقیکردنەوەی خولی دووەمیان هەیە، دەتوانن لە رێگای لینکێکەوە شوێن و هۆڵى تاقیکردنەوەکان بزانن، هەروەها پێویستە لە ٢٣ی ئەم مانگەدا سەردانی هۆڵەکانی تاقیکردنەوە بکەن.
فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکرات دەڵێت، سوریا دەرفەتێکی باشی لەبەردەمدایە بۆ لامەکەزییەت و دیموکراسی، وتیشی لەگەڵ حکومەتی سوریا کاردەکەن بۆ یەکخستنەوەی هێزەکانیان.
بەڕێوەبەرایەتی رێکخستنی پسووڵەی خۆراکی هەولێر دەڵێت، وادەی بە ئەلیکترۆنی کردنی پسووڵەی خۆراک تا کۆتایی ئەم مانگە درێژکراوەتەوە، لە مانگی داهاتووەوە پرۆسەکە لە رێی پارەدانەوە ئەنجامدەدرێت.
شارەوانی هەڵەبجە ناوەکانی قۆناغی دووەمی دابەشکردنی زەوی فەرمانبەرانی راگەیاند کە خاڵی خزمەتیان ٤٠ بەرەو سەرەوەیە.
بەپێی راگەیاندراوی پەرلەمانی عێراق، لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆدا ژمارەیەك یاسا گفتوگۆیان لەبارەوە دەكرێت، دیاترینیان هەمواری یاسای دامەزراوەی زیندانە سیاسییەكان و پرسی خۆپێشاندان و دەربڕینی بیروڕای ئازادە.
کەشناسی هەرێم دەڵێت، ئەمڕۆ و سنبەینێ ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ بوونی تۆز و خۆڵ لە کەشدا، کەشناسی عێراقیش دەڵێت، لە رۆژی دووشەممەوە خۆڵبارین لە ناوچە جیاجیاکانی هەرێم دەستپێدەکاتەوە و خێرایی با کەمێک زیاد دەکات.
سەرۆک وەزیرانی عێراق دەستپێکردنی وێستگەیەکی کارەبای غازی بێجی دووی لە پارێزگای سەڵاحەدین راگەیاند کە تواناکەی دەگاتە ١٠١٤ مێگاوات.
پۆلیسی گەرمیان دەڵێت، کەسێک لە کاتی بەستنی سپلێت بۆ هاوڵاتییەک، بەهۆی بەرکەوتنی بە تەزووی کارەباوە گیانیلەدەستدا.
دوای دوو هەفتە لە رێککەوتنەکەیان، حکومەتى ماوەبەسەرچوو ئامادە نییە نەوت و داهات رادەستبکات؛ ١٢٠ ملیار دیناری داهاتى ناوخۆ ئامادەیە و بەرهەمهێنانى نەوتیش بەردەوامە لە بەرزبوونەوە، بەڵام حکومەتى ماوەبەسەرچوو رادەستی بەغدای ناکات تا مووچەى مانگی شەش خەرجبکرێت.
هەر ئۆنسەیەک زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا، بە سێ هەزار و ٣٦٣ دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت، و بەراورد بە دوێنێ ٧٠ دۆلار بەرزبووەوە؛ نرخی مسقاڵێک زێڕی عەیارە ٢١یـش بە ٦٦٢ هەزار دینارە.
دوای ئەوەی ئێران هاوکارییەکانی لەگەڵ ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم راگرت، ئەمە بووە هۆی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا، ئەمڕۆ نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە ٦٩ دۆلار و ٦٧ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت، بەراورد بە دوێنێ نرخەکەی نزیکەی سێ دۆلار نزمبووەوە.
ئاژانسی رۆیتەرز دەڵێت، چاوەڕوان دەکرێت وڵاتانی ئۆپیک پڵەس، لەنێویاندا عێراق، روسیا، سعودیە، کازاخستان، عومان، کوێت، ئیمارات و جەزائیر لە کۆبوونەوەی داهاتوویاندا لە رۆژی ٣ـی ئەم مانگە، بڕیاری زیادکردنی بەرهەمی نەوت بدەن.
سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ باس لە گرانی نرخی کارەبای ٢٤ کاتژمێری دەکات و دەڵێت، "ئەمە قبووڵ ناکەین".
رۆژنامەی زە ئۆرشەلیم پۆست بڵاویکردەوە، حەماس لە دانووستانەکانی ئاگربەستی غەزە کشایەوە و نێوەندگیران هۆشداری دەدەن لە قەیرانی مرۆیی غەزە.
پارتی مامۆستایەکی ئاینی لە دهۆک لەسەر رەخنەگرتن لە حکومەتى ماوەبەسەرچوو لە وتاردان دوورخستەوە.
بە گوێرەی راگەیەندراوێکی وەزارەتی کارەبای حکومەتی ماوەبەسەرچوو، کارەبا گرانەکە ژمارەیەک گەڕەکی دیکەی شاری دهۆکی گرتەوە.
ڤێتێرنەری شارەزوو لەکاتی پشکنینی گۆشتی ئاژەڵ لە کوشتارگەکاندا، بڕێک گۆشت و پارچەی ئاژەڵی خراپبووی لەناوبرد و هۆکارەکانی روونکردەوە.
لیژنەی باڵای ئەمنی عێراق، چەند رێنماییەکی گرنگی ئاراستەی شۆفێرانی ئەو ئۆتۆمبێلانە کرد کە زیارەتکاران دەگوازنەوە و دەڵێت، پێویستە شۆفێری جێگرەوە لە ئۆتۆمبێلەکاندا بوونی هەبێت و هەر شۆفێرێک بە خێرایی لێبخوڕێت، بە قورسی سزادەدرێت.
بریارە رۆژی سێشەممە لیژنەی یەکێتى نیشتمانی و هاودەنگی کە لە پەرلەمانی تورکیا بۆ پڕۆسەی ئاشتی دامەزراوە، سەبارەت بە پرۆسەکە، یەکەم کۆبوونەوەیان ئەنجام بدەن.
بەرگری شارستانى هەولێر دەڵیت، منداڵێکى تەمەن ١٠ ساڵان لە زێى گەورەدا خنکا و تەرمەکەى دۆزراوەتەوە.
راوێژكاری دارایی سەرۆك وەزیرانی عێراق دەڵێت، دەنگۆى لەناوچونى ٦٢ ترلیۆن دینارى عێراقى و خورانى لەلایەن مشک و جرجەوە نا لۆژیکی و بێمانایە. دەشڵێت، ٨٨٪ی پارەى نەقدى عێراق لە دەرەوەى بانکى ناوەندییە.
دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق بە فەرمی دەستگیركردنی دڕندەیەکی شاڵاوی ئەنفالی راگەیاند.
راوێژکاری سندووقی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ دانیشتووان دەڵێت، رێژەی منداڵبوون لە عێراقدا لە حەوت منداڵەوە بۆ چوار منداڵ بۆ هەر دایکێک دابەزیوە.
بەرگری شارستانی راپەڕین دەڵێت، درەنگانی شەوی رابردوو ئاگر لە باخەکانی سەروچاوەی ئیدارەی راپەڕین کەوتەوە و هیچ زیانێکی گیانی نەبوو، دواتر لەلایەن تیمەکانیانەوە کۆنترۆڵکرا.
بە گوێرەی ماڵپەڕی سکای نیوز، بۆ دووەم ساڵ لەسەریەک ناوی "محەمەد" لە لیستی بەناوبانگترین ناوی کوڕان لە ئینگلتەرا و وێڵز، پلەی یەکەمی بەدەستهێنا.
مزگەوتێکی شاری سلێمانی کە ٢٠٠ ساڵە لە خزمەتی هاوڵاتیاندا ماوەتەوە، ئەمڕۆ بەهۆی گرفتی بێ ئاوییەوە داخراوە و شایەتحاڵانی مزگەوتەکە دەڵێن، حکوومەتی ماوەبەسەرچوو سەرجەم ئاوی کارێزی مزگەوتەکەی بۆ پارکێکی شارەکە گواستووەتەوە.
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا دەڵێت، لەم هەفتەیەدا لەگەڵ بەرپرسانی رووسیا گفتوگۆ دەکەن. دەشڵێت، نایانەوێت لەگەڵ رووسیا بکەونە جەنگەوە.
رێکخەری گشتی کاروباری پارێزگاکانی عێراق دەڵێت، سەرجەم دەروازە سنورییە نایاساییەکان دەکەونە سنورەکانی هەرێمەوە.
دوای ئەوەی هەفتەی رابردوو داهاتی سنووری پارێزگای سلێمانی ئاشکراکرا کە ٨٧ ملیار دینار بووە، بۆ ئەم هەفتەیە داهاتی پارێزگاکە لەلایەن ماڵپەری شەفافیەتی سەر بە جێگری سەرۆکی حکوومەتی ماوەبەسەرچوو بڵاونەکرایەوە و دەڵێن، "ماڵپەرەکەمان گرفتی تەکنیکی بۆ دروستبووە".
حکومەتی عێراق تاوانبارێكی شاڵاوەكانی ئەنفالی بە ناوی "عەجاج ئەحمەد حەردان" دەستگیرکرد کە یەکێک بووە لە سەرپەرشتیارانی زیندانی نوگرە سەلمان لە پارێزگای سەماوە لە باشووری عیراق، کە تێیدا هەزاران هاوڵاتیی کورد لە کارەساتی ئەنفالدا زیندانیکراون و رووبەڕووی ئەشکەنجە و مەرگ بوونەتەوە.