پلەی گەرما بەرزدەبێتەوە؟
نرخی زێڕ لە بەرزیدایە و ئەمڕۆ سەرۆکی یەدەگی فیدراڵی ئەمریکا لەسەر سودی بانکی ئەمریکا بڕیار دەدات و چاوەڕێ دەکرێت نرخی زیڕ گۆرانکاری بەسەردا بێت.
دوای راپۆرتێکی ئێن ئاڕ تی؛ وەزارەتی بازرگانی هەرێم بڵاویکردەوە، لە ئەمڕۆوە دەست بە دابەشکردنی بەشەخۆراکی شەشەم دەکەن.
کەشناسی هەرێم دەڵێت، پلەی گەرما یەک بۆ دوو پلە بەرزدەبێتەوە و لە گەرمترین ناوچەکانی هەرێم دەگاتە ٤٣ پلەی سیلیزی.
هاتووچۆی سۆران دەڵێت، لە نزیک گوندێکی سەر بە ناحیەی مەزنێ رووداوێکی هاتووچۆ روویدا و بەهۆیەوە دوو کەس بە سەختی برینداربوون.
پۆلیسی سلێمانی دەڵێت، لەسەر دۆسیەی کوشتنی کەسێک کە دوو ساڵ لەمەوبەر روویدابوو، تۆمەتبارێکیان دەستگیرکرد کە کەسێکی نزیکی کوژراوەکەیە.
دوای فشار و هەوڵەکانی نەوەی نوێ بۆ چارەسەری گرفتی نەبوونی دەرمان و راگرتنی نەشتەرگەری لە نەخۆشخانەکان، تەندروستی سلێمانی بڵاویکردەوە، دەستکرا بە خەرجکردنی پارەی دەرمان بۆ نەخۆشخانەکانی سلێمانی.
بانکی ناوەندی عێراق دەڵێت، ئاڵوگۆڕی دیجیتاڵی لە عێراق پێشکەوتنی باشی بەخۆیەوە بینیەوە و ٢٠٠ تریلیۆن دیناری تێپەڕاندووە.
سەرۆکی ئۆکرانیا ئامادەیی خۆی بۆ راگرتنی شەڕ لەگەل روسیا ئاشکراکرد و دەڵێت، ئامادەن لەگەل روسیا بگەنە ئاگربەست.
حکومەتی ماوەبەسەرچوو کۆدەبێتەوە و سێ بڕگە تاوتوێ دەکات و بەپێی کارنامەی کۆبوونەوەکەش یەکێک لە بڕگەکان تاوتوێکردنی ئەو رەشنووسەیە کە لەلایەن عێراقەوە نێردراوە. هاوکات ئەنجومەنی دەوڵەتیش لەسەر پرسی داهاتی نانەوتی هەرێم کۆدەبێتەوە.
مێخەک سەرچاوەی ماددە خۆراکییە گرنگەکانە کە سوودی گرنگی تەندروستی بە جەستە دەبەخشێت، تایبەتمەندی دژە هەوکردنی هەیە، بەرگری جەستە بەهێز دەکات و هەروەها کاریگەری لەسەر ڕوونی و درەوشانەوەی پێست هەیە.
هەر ئۆنسەیەک زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا بە سێ هەزار و ٦٨١ دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت، نرخی مسقاڵێک زێڕی عەیارە ٢١یـش بە ٧٤٤ هەزار دینارە.
لە بازاڕەکانی جیهاندا نرخی خاوی برێنت بە ٦٨ دۆلار و ٣٦ سەنت مامەڵەی پێوەکرا و بەراورد بە دوو رۆژی رابردوو نرخەکەی یەک دۆلار بەرزبووەوە.
پەرلەمانتارێکی نەوەی نوێ لەبارەی نەناردنی مووچەوە دەڵێت، ئەنجومەنی دەوڵەت داوای زانیاری دەکات لەسەر داهاتی هەرێم بەڵام گرفتە گەورەکە لەسەر نەوتە و پارتی و یەکێتی نایانەوێت رادەستی بەغدای بکەن، هەرکات پارتی و یەکێتی نەوتیان رادەستکرد کێشەی مووچە چارەسەر دەکرێت.
شاندێکی هەرێمی کوردستان و شاندێکیئەمریکا کۆبوونەوە و لە کۆبوونەوەکەدا واشنتن فشاری زیاتر لە هەرێم کردووە بۆ یەکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە.
بازرگانی کەلوپەلی خۆراکى هەولێر دەڵێت، لـــە ســـەرەتای هــەفتەی داهـــاتووەوە دەست بەدابەشکردنی بەشەخۆراکی شەشەم دەکرێت.
ئەندامێكی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عیراق دەڵێت، تا كۆتایی ئەمساڵ مووچەی فەرمانبەران مسۆگەرە و مانگانەش لەكاتی خۆیدا دابەش دەكرێت.
چاوگێک بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، كەمێك پێش ئێستا، لە نزیك ناحیهی قهرههنجیر لە سنووری کەرکوک لە رووداوێکی تەقەکردندا کەسێک کوژرا.
ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق کۆبوونەوە و بەهۆی پابەندنەبوونی هەرێم بە رێککەوتنەکان و رادەستنەکردنی نەوت و داهات، بڕیاری ناردنی مووچە نەدرا.
رێكخراوی (ئۆپیك) داتاكانی بهرههمهێنانی نهوتی بۆ مانگی رابردوو بڵاوكردهوه و بەپێی ئەو داتایانە عێراق له پلهی دووهمدایه لەناو گهورهترین بهرههمهێنهرانی نهوتی رێكخراوهكهدا.
هاتووچۆى هەرێم لە روونکردنەوەیەکدا دەڵێت، گرێبەستی ئەلیکترۆنی لە نێوان کڕیار و فرۆشیاردا واژۆ دەکرێت و تەنیا بۆ ماوەی ٦٠ رۆژ کاری پێدەکرێت.
کۆبوونەوەی ئەنجومەنی دەوڵەت سەبارەت بە داهاتی نانەوتی هەرێمی کوردستان بۆ سبەینێ دواخرا
جێگری بەڕێوەبەری تەندروستی سلێمانی لە ناو پرۆژەیەکی نیشتەجێبوون لە شاری سلێمانی، لەلایەن ژمارەیەك سەگی بێلانە پەلاماردراو و بەهۆیەوە برینداربوو.
ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیران و ئەنجومەنی دەوڵەت سەبارەت بە پرسی نەوت و داهات و مووچەی مووچەخۆرانی هەریم تاوتوێ دەکرێت.
سەرۆک وەزیرانی عێراق دەڵێت، هەڵبژاردن پرۆسەیەکی گرنگە و وازهێنان لێی واتە بوونی جێگرەوەیەكی گەندەڵ.
پەرلەمانتارێکی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی کوردستان دەڵێت، حکومەتی ماوەبەسەرچوو ئامادەنییە پابەندی داواکارییەکانی بەغدا بێت و نەوت رادەستبکات تا کێشەی مووچە چارەسەربێت و تەنها ئامانجیان ئازاردانی خەڵک و مووچەخۆرانە.
کۆمپانیای سۆمۆ دەڵێت، هەموو ئامادەکارییەکیان کردووە بۆ هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم، بەڵام تا ئێستا هەرێم هیچ بڕە نەوتێکی رادەستنەکردوون.
چوارچێوهی ههماههنگی جهختی لهسهر پێویستی ئهنجامدانی ههڵبژاردنی پهرلهمانی عێراق له وادهی دیاریكراوی خۆیدا كردهوه كه ١١ـی تشرینی دووهمی ئەمساڵی بۆ دیاریكراوه.
بەڕێوەبەری ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم دەڵێت، پێویستە بە زووترین کات ئەو بنەمای لێکتێگەیشتنە جێبەجێبکرێت کە هەفتەی رابردوو لەگەڵ ئێران واژۆیان کردووە.
لوتکەی وڵاتانی عەرەبی و ئیسلامی لە شاری دەوحەی پایتەختی قەتەر بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و داوای جوڵەی نێودەوڵەتیی بەپەلە دەکات دژی ئیسرائیل، دەڵێن، "هێرشکردنە سەر قەتەر، هێرشە بۆ سەر هەموومان".
دوای دوو رۆژ دانوستان، ئەمریکا و چین گهیشتنه رێككهوتنێك سهبارهت به تیك تۆك، بهو مهرجهی پلاتفۆرمهكه خاوهنێكی ئهمریكی ههبێت و چاوهڕوان دهكرێت سهرۆكی ئهمریكا و سەرۆکی چین رۆژی ههینی رێككهوتنهكه تهواو بكهن.