سودانی و نێچیرڤان بارزانی پەیوەندییەکی تەلەفۆنییان ئەنجامدا؛ تاوتوێی بارودۆخی ناوچەکەیان کرد
سودانی و نێچیرڤان بارزانی پەیوەندییەکی تەلەفۆنییان ئەنجامدا و تاوتوێی بارودۆخی ناوچەکەیان کرد، ئەو دەستدرێژییانە رەتدەکەنەوە کە شارەکانی هەرێم و عێراقیان کردووەتە ئامانج و جەختیان لەوە کردەوە رێگە بەوە نەدرێت خاکی عێراق بکرێتە شوێنی هێرش کردنە سەر وڵاتانی دراوسێ.
دوای شەش رۆژ لە هێرشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر ئێران بەهای زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا بەردەوامە لە بەرزبوونەوە و ئەمڕۆ یەک ئۆنسە لەو کانزا بە پێنج هەزار و ٨٤ دۆلار و ٦٦ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت و مستقاڵێک زێڕی عەیارە ٢١ بە ملیۆنێک و ١١٦ هەزار دینارە.
ناوەندی هاوبەشی زانیاریی دەریایی (JMIC) دەڵێت، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا تەنها دوو کەشتی بە گەرووی هورمزدا تێپەڕیون کە ئەوانیش کەشتی گواستنەوەی کاڵا بوون نەک کەشتی نەوتهەڵگر.
رۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵ لە نوێترین راپۆرتیدا، تێچووی چوار رۆژی سەرەتای هێرشەکانی ئەمریکا بۆ سەر ئێران ئاشکرا دەکات و دەڵێت، تێکڕای تێچووەکان گەیشتووەتە ١١ ملیار دۆلار، کە بەشێکی زۆری بۆ مووشەکە بەرگرییەکان تەرخان کراوە.
پۆلیسی سلێمانی دەڵێت، مەفرەزەکانی نوسینگەی ناوبازاڕی نەهێشتنی تاوانی سلێمانی، تۆمەتبارێکیان دەستگیرکرد کە چەند جارێک کەلوپەلی کارەبایی لە کۆگا و دوکانەکانی ناوبازاڕی شارەکە دزیبوو.
بەپێی زانیارییەکانی ئێن ئاڕ تی، سبەینێ كۆبوونەوەی وەزارەتی پەروەردە بەڕێوە دەچێت، لە كۆبوونەوەكە بڕیار دەدرێت كە دەوامی قوتابخانەكان دەست پێ دەکاتەوە یان پشووەكە درێژ دەکرێتەوە.
ئەندامێکی شاندی ئیمراڵیی دەم پارتی دەڵێت، کاتی ئەوە هاتووە حکومەتی تورکیا هەنگاوی کرداری و کۆنکرێتی بۆ پرۆسەی چارەسەری بنێت و دەشڵێت، گەل چاوەڕێی گۆڕینی بارودۆخی ئۆجەلان و ئازادکردنی زیندانیانی سیاسییە.
وەزارەتی سامانە سروشتییەكانی هەرێم دەڵێت، بەهۆی هێرشەکانەوە بۆ سەر کێڵگەی نەوتی ئێچ کەی ئێن لە سەرسەنگ، بەرهەمهێنانی نەوت راگیرا.
سەرۆکی ئەمریکا لە نوێترین لێدوانیدا دەڵێت، هێرش و بۆردومانەکانیان بۆ سەر خاکی ئێران بەردەوام دەبێت و دەشڵێت، ناردنی هێزی زەمینی بۆ ئێران کات بەفیڕۆدان دەبێت.
لە دوای هێرشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر ئێران ئەمڕۆش، نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا زیاتر بەرزبووەوە و نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە ٨٧ دۆلار و ٤٣ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.
ئەمڕۆ ئاسمان پەڵە هەور بۆ نیمچە هەور دەبێت، لەگەل ئەگەری بوونی تۆزێکی سووک لە کەشدا، پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ، سبەینێش لە زۆربەی ناوچەکانی هەرێم باران دەبارێت و لە سەرجەم ناوچە سنووییەکان بەفر دەبارێت.
هێرشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر ئێران پێی نایە رۆژی حەوتەمەوە و میدیاکانی ئێران دەڵێن، لە هێرشێکی ئیسرائیلدا بۆسەر شیراز ٢٠ کەس کوژراون. وتەبێژی سوپای پاسدارانیش دەڵێت، جەنگیان لەگەڵ ئەمریکا و ئیسرائیل چووەتە قۆناغێکی نوێوە و گورزی کوشندەیان لە دوژمنداوە، سوپای ئیسرائیلیش دەڵێت، سوپرایزیان بۆ قۆناغی نوێی جەنگ هەیە.
هێرشەکان بۆسەر هەرێم بەردەوامە و لە درەنگانی شەوی رابردوودا زیاتر لە دوو جار چیای کۆڕەک بە ئامانج گیراوە و هاوکات بە درۆن هێرشکرایەسەر سۆران و دهۆک و خەبات و کۆیە و رەواندز و چۆمان و چوار کەس برینداربوون.
سەرۆکی ئەمریکا دەڵێت، "هیچ بژاردەیەکمان نەبوو جگە لە هێرشکردن بۆ سەر ئێران. دەشڵێت، سوپای وڵاتەکەی توانیویەتی زۆربەی توانای مووشەکیی ئێران تێکبشکێنێت".
کەمێک پێش ئێستا دەنگی چەند تەقینەوەیەکی بەهێز لە چیای کۆڕەک بیسترا و بەپێی زانیارییەکان، بە زیاتر لە دوو درۆن هێرشکراوەتە سەر چیای کۆڕەک. لە ماوەی سێ رۆژدا ١٢ جار هێرش کراوەتە سەر چیای کۆڕەک.
تەلەڤزیۆنی فەرمیی ئێران دەڵێت، شەپۆلێکی تری هێرشە مووشەکییەکانیان بۆ سەر ئیسرائیل دەستیکردووە و دەیان مووشەکی بالیستی ئاراستەی ئامانجە ستراتیژییەکان کراون.
پەیامنێری ئێن ئاڕ تی دەڵێت، کەمێک پێش ئێستا بە درۆن هێرشکرایە سەر کەمپی هێزە ئۆپۆزسیۆنەکانی ئێران لە سورداش. چاوگێکیش بە ئێن ئاڕ تی وت، هێرشەکە هیچ زیانێکی گیانی نەبووە.
سەرۆکی کۆمەڵی دادگەری و شاندێکی یاوەری سەردانی کونسوڵخانەی تورکیایان کرد لە هەولێر و گفتوگۆیان کرد لەبارەی بارودۆخی ناوچەکە و هەردوولا هاوڕابوون کە ئەو ئاڵۆزیانەی وڵاتانی ناوچەکەی گرتووتەوە دەرەنجامی جەنگێکی سەپێندراوە.
کەمێک پێش ئێستا دەنگی تەقینەوەیەکی بەهێز لە ناوەندی سۆران بیسترا و بەهۆیەوە دووکەڵێکی زۆر بە ئاسماندا بەرزبووەوە و بە چاوگێک لە نەخۆشخانەی ئاشتیش سۆرانیش دەڵێت، "بەهۆی رووداوەکەوە کەسێک برینداربووە".
وهزیری دهرهوهی ئێران دەڵێت، ئەو پێشکەوتنە بەرچاوانەی لە دانوستانەکاندا بەدەستهاتبوون، ئەمریکا لێڵیان کرد و شاردیانەوە". دەشڵێت، "پلانی یەکەمی ترەمپ شکستی هێنا و پلانی دووەمیشی شکستێکی گەورە دەهێنێت".
پەرلەمانتارێکی نەوەی نوێ دەڵێت، حکومەتی ماوە بەسەرچوو وەک هەمیشە ١٢٠ ملیاری مانگی دووی دواخست بەبێ هیچ هۆکارێک تا گەشتە کۆتایی ئەم هەفتەیە و دەشڵێت، ئەگەر هەرێم لە کۆتایی مانگی دوو داهاتی ناوخۆی بناردایە ئیستا دابەشکردنی مووچەی مانگی دوو کۆتایی هاتبوو ئامادەکاری بۆ مانگی سێ دەکرا .
سەرۆکی ئەمریکا دەڵێت، "دەبێت بەشداربم لە هەڵبژاردنی رابەری داهاتووی ئێران، وەک چۆن دێلسی رۆدریگێزم بۆ سەرۆکایەتیی ڤەنزوێلا دیاریکرد."
فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی هەرێم دەڵێت، ئەو هاوڵاتییانەی لە ئیمارات گیریان خواردووە، لەمەودوا دەتوانن لە رێگەی سعودییە و بەبێ ڤیزای پێشوەختە بگەڕێنەوە ماڵەوە.
سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا دەڵێت، هیوادارە حکومەتی نوێی عێراق پەیڕەوێکی نیشتیمانیی سەربەخۆ بگرێتەبەر و دەشڵێت، عێراق خوازیاری پەیوەندییەکی هاوسەنگە لەگەڵ هەموواندا بەجۆرێک کە خزمەت بە بەرژەوەندییەکانی و سەقامگیری ناوچەکە بکات.
بافڵ تاڵهبانی لەگەڵ سەڵاحەدین بەهائەدین کۆبوونەوە و لەبارەی دۆخی ناوچەکە و دواین پێشهات و گۆڕانکارییەکان گفتوگۆیان کرد.
بەهۆی راوەستانی گەشتە ئاسمانییەکان، ژمارەیەک عومرەکاری دیکەی هەرێمی کوردستان بە رێگەی وشکانی گەڕانەوە. وتەبێژی حەج و عومرەی کوردستانیش داوا لە هاوڵاتییان دەکات، تا بارودۆخ سەقامگیر دەبێتەوە لە پێناو سەلامەتی خۆیان گەشتی عومرە نەکەن.
وەزارەتی نەوتی عێراق دڵنیایی لە غای ماڵان دەدات و دەڵێت، ”یەدەگی پێویستی غازمان هەیە و هاوکاری هەرێمی کوردستانیش دەکەین".
کۆمەڵەی کێڵگە پەلەوەرییەکانی سلێمانی دەڵێت، بەهۆی دابەزینی بەردەوامی نرخی مریشکی زیندوو لە ناو هۆڵەکانی بەرهەمهێنان رووبەرووی قەیرانی ئابووری بوونەتەوە، هاوکات داواکارییەک ئاڕاستەی حکومەت و لایەنە پەیوەندیدارەکانیش دەکات.
دارایی هەرێم دەڵێت، بڕی ٢٧٤ ملیار و ٩٦٢ ملیۆن دینار بە چوار گوژمە وەک بەشێک لە تەمویلی مووچەی مانگی دووی مووچەخۆرانی هەرێم خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی، لقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق، کە بریتیە لە تەمویلی مووچەی مانگی دووی خانەنشینان و سودمەندانی چاودێری کۆمەڵایەتی و فەرمانبەرانی گرێبەست و مینحەی زیندانیانی سیاسی.
چوار سهرۆكایهتیهكهی عێراق كۆبونهوه و لهبارهی پێشهاتهكانی ناوخۆی وڵاتهكه و رۆژههڵاتی ناوهڕاست گفتوگۆیان كرد، پشتیوانی خۆیان بۆ رێوشوێنەکانی حکومەت بۆ سەپاندنی ئاسایش و سەقامگیری و پاراستنی سەروەری وڵات راگهیاند و جەختیشیان لە هەڵوێستی پتەوی عێراق کردەوە، لە دژی بەکارهێنانی خاکەکەی وەک شوێنی هێرش بۆ سەر وڵاتانی دراوسێ یان هەڕەشەکردن لەسەر ئاسایشی وڵاتەکانیان، وتیشی، بۆردوومانکردنی هەرێم پێشلکاری ئاشکرای سەروەریی خاکی عێراقە.