دوای چەندین ساڵ مانەوەی لە شەقامەکانی یۆنان؛ گەنجێکی کورد گیانیلەدەستدا
وەزیری پلاندانانی عێراق دەڵێت، رێژەی هەژاری لە عێراق بەراورد بە ساڵانی رابردوو لە سەدا دوو پۆیت پێنج دابەزیوە.
چاوگێک بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، گەنجێک کە پێشتر بە مەبەستی ژیانێکی شایستە بەرەو ئەوروپا کۆچی کردووە؛ چەند ساڵێک لە یۆنان بێ ماڵ و حاڵ کەوتووە و ئەمڕۆ لەسەر شەقامێکی ئەسینا گیانی لەدەستدا.
هاتووچۆی گەرمیان شۆفێران ئاگاداردەکاتەوە، رێگای کەلار - دەربەندیخان لە گوندی (ئاوەخێری) کراوە بە دوو ئاڕاستە.
لە یادی ٤٢ ساڵەی ئەنفالکردنی بارزانییەکاندا هەریەک لە مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی ماوەبەسەرچوو و نێچیرڤان بارزانی پەیامیان بڵاوکردەوە.
جێگری سەرۆکی حکومەتی ماوەبەسەرچوو وتی، لە ماوەی رابردوودا هەنگاوی باشیان لەگەڵ حکومەتی عێراقدا ناوە بە ئاڕاستەی سەقامگیری وڵاتەکە، سەبارەت بە هێرشە درۆنییەکانی سەر کێڵگە نەوتییەکان وتیشی، دووبارەبوونەوەی ئەو هێرشانە مەترسییە بۆ سەر ئاسایش و سەقامگیری هەرێم و عێراق.
سەرۆکی هاوپەیمانی نەسر لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا باسی لەوەکرد، ئەو رێککەوتنەی ئێستا لەنێوان حکومەتی ماوەبەسەرچوو و بەغدا کراوە، کاتییە و ماوەیەکی دیکە جارێکی تر ئەو کێشانە سەرهەڵدەدەنەوە، تاکە چارەسەر ئەوەیە کۆتایی بە بەقاچاغ فرۆشتنی نەوت بهێندرێت.
وتەبێژی كۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی عێراق دەڵێت، ٧٠ هاوپەیمانێتی و پارتی سیاسی خۆیان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق تۆماركردووە، وتیشی، ٩ـی مانگی داهاتوو تیروپشك بۆ پێدانی ژمارە بە لیست و كاندیدەكان و هاوپەیمانییەكان دەكرێت.
دوای دوو مانگ لە دەستپێکردنی پڕۆسەی بەئەلیکترۆنی کردنی فۆڕمی خۆراک لە هەرێم، ئەمڕۆ دوایین رۆژە بۆ ئەو کەسانەی کە تا ئێستا فۆڕمەکەیان پڕ نەکردووەتەوە، بە گوێرەی بهڕێوهبهرایەتی پسووڵهی خۆراكی سلێمانیش، ئەوانەی فۆرمەکەیان پڕنەکردووەتەوە بەشەخۆراکی مانگانەیان رادەگیرێت.
غودە لە رژێنێکی بچووکی جەستەیە لە بەشی پێشەوەی قورگدا، ئەم ئەندامە بچووکە بەرپرسە لە رژێنی پەریزادە کە جڵەوی شێوازی کار و چالاکییەکانی جەستەت دەکەن و لاوازبوونیشی کاریگەرییەکی بەهێز لەسەر جەستەی مرۆڤ بەجێدەهێڵێت؛ کەواتە تەمەڵبوونی غودەی دەرەقی چییە و نیشانەکانی چین؟
چاوگێکی ئەمنی بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، دوای سێ رۆژ لە نەگەڕانەوەی بۆ ماڵەوە، ئێوارەی دوێنێ تەرمی کەسێک لە رووباری سیروان نزیک سنووری خانەقین دۆزرایەوە.
هەر ئۆنسەیەک زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا، بە سێ هەزار و ٢٩٦ دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت، نرخی مسقاڵێک زێڕی عەیارە ٢١یـش بە ٦٤٨ هەزار دینارە.
دوای ئەوەی ئێران هاوکارییەکانی لەگەڵ ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم راگرت، ئەمە بووە هۆی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا، ئەمڕۆ نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە ٧٣ دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت، بەراورد بە دوێنێ نرخەکەی نزیکەی یەک دۆلار بەرزبووەوە.
ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانی عێراق کۆبووەوە و تاوتوێی هێرشی سەر دامەزراوە نەوتییەکان، بەهێزکردنی ئاسایشی سنوورەکان و هێرشی سەر فەرمانگەی کشتوکاڵیی کەرخی کرد.
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی گەرمیان دەڵێت، ئۆتۆمبێلێک وەرگەڕا و بەهۆیەوە کەسێک گیانی لەدەستدا و سەرنشینێکیش برینداربوو.
سەرپەرشتیاری باڵیۆزخانەی عێراق لە لیبیا دەڵێت، ٦٠ کۆچبەری نایاساییان گەڕاندووەتەوە و کار بۆ گەڕاندنەوەی ژمارەیەکی دیکەش دەکەن.
هاتووچۆی راپەڕین رایگەیاند، لەمەودوا هاووڵاتیان دەتوانن بۆ ئەنجامدانی مامەڵەکانیان لە بەشەکانی "مۆڵەت" و "تۆماری ساڵانەی ئۆتۆمبێل"، سیستمی نۆرەگرتنی ئەلیکترۆنی "حجز" بەکاربهێنن.
یەکێکی تر لە یاساشکێنی و دەستدرێژیەکانی بەرپرسانی پارتی دەست بەسەرداگرتنی سەروەت و سامانی وەبەرهێنەرێکی دهۆکە.
بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی روونکردنەوە لەبارەی دەنگۆی شکانی بۆری ئاوی دوکان – سلێمانی دەدات و دەڵێت،"ئەو کارە بۆ تاقیکردنەوە ئەنجامدراوە ".
سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ دەڵێت، "پارتی و یهكێتی ئامادهنین ١٢٠ ملیار دینار كه داهاتی خهڵكه و دزیویانه رادەستی بهغدای بكهن تا ترلیۆنێك دینارمان بۆ مووچهی خهڵك بۆ بێت".
گرفتی کەمئاوی لە ناوچە جیاوازەکانی هەرێم بەردەوامی هەیە و نەوەی نوێش بەردەوامە لە دابەشکردنی ئاو بەسەر هاوڵاتییاندا و ئەمڕۆش لەلایەن تیمی نەوەی نوێوە، ئاو بەسەر دانیشتوانی چەند گەڕەکێکی سلێمانیدا دابەش کرا.
عێراق دەستکەوتێکی گەورە بەدەستدەهێنێت بەهۆی بردنەوەی سێ خەڵاتی بەهادار لەلایەن "ئاسیاسێڵ"ـەوە لە خەڵاتە جیهانییەکانی®STEVIE بۆ ئەدای نایابی تەکنەلۆژی.
بەڕێوەبەری تەندروستی هەڵەبجە دەڵێت، حکومەت رەتیکردەوە ئامێری شکاندنی بەردی گورچیلەیان بۆ دابین بکات، بۆیە داوا لە هاوڵاتیانی هەڵەبجە دەکەن ئاو زۆر بخۆنەوە بۆ ئەوەی گورچیلەیان بەرد دروست نەکات.
حکومەتی ماوەبەسەرچوو دەڵێت، لیستی مووچە و دەرخستەی کۆتایی مانگی شەش دراوەتە عێراق. دەشڵێت، "ئەو بڕە نەوتەی بۆ هەناردەكردن ئامادەیە رادەستی سۆمۆی دەکەین".
بەبڕیاری سەرۆک وەزیرانی عێراق سەرجەم فەرمانبەرانی گرێبەستی عێراق دەکرێن بە هەمیشەیی.
لە کاتێکدا وڵاتەکە رووبەڕووی کێشەی جددی کەمبوونەوەی رێژەی لەدایکبوون بووەتەوە، حکومەتی چین بۆ یەکەمجار یارمەتی دارایی بە دایکان دەبەخشێت بەمەبەستی هاندانیان بۆ منداڵبوونی زیاتر.
ئەو پارێزەرەی کە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە هێرشی کرایەسەر و هەڕەشەی کوشتنی لێکرا؛ لە پەڕەی فەرمی خۆی راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت" پاش دوو ههفته له بێدهنگی دهستهڵات؛ كاتی ئهوهیه ههنگاوی دووهم دهست پێ بكهم"، دەشڵێت، "واز له دژایهتی گهندهڵی و بێ دادی و تاوانهكانی دهسەڵات ناهێنم".
دوای ئەوەی بەهای دۆلار بەشێوەیەکی بەرچاو نزمبووەوە، ئەمڕۆ لە بازاڕەکانی هەرێمدا ١٠٠ دۆلار بەرامبەر بە ١٣٩ هەزار و ٢٥٠ دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت.
بهڕێوهبهرایەتی پسووڵهی خۆراكی سلێمانی وتی، تەنها دوو رۆژ ماوه بۆ ئهو كهسانهی كه تاوەکو ئێستا فۆڕمی ئهلیكترۆنی خۆراكیان پڕنهكردووهتهوه.
کەشناسی هەرێم دەڵێت، پلەی گەرما نزمدەبێتەوە و لە گەرمیان دەگاتە ٤٦ پلەی سیلیزی، لەگەڵ ئەگەرى بەرزبوونەوەى تۆزیکى کەم لە ناوچەکانی هەرێمدا.
وەزیری پلاندانانی عێراق دەڵێت، رێژەی هەژاری لە عێراق بۆ ١٠.٨٪ دابەزیوە و بەردەوام کاردەکەن بۆ زیاتر کەمکردنەوەی هەژاری لە وڵاتدا.