کاوە عەبدولقادر: پێویستە مووچەخۆرانی هەرێم هاوشێوەی عێراق سوودمەندبن لە تەواوی ئیمتیازاتەکان
پەرلەمانی عێراق کارنامەی دانیشتنی ژمارە سێیەمی خۆیبڵاوکردەوە، بەپێی کارنامەکە دانیشتنەکە ترخانکراوە بۆ گفتوگۆیەکی گشتی سەبارەت بە داهاتە نانەوتییەکانی عێراق.
پەرلەمانتارێکی نەوەی نوێ لە عێراق لە کۆبوونەوەی پەرلەماندا وتی، مووچەخۆرای هەرێمی کوردستان ساڵی رابردوو لەکۆی ١٢ مانگ تەنها مووچەی ١٠ مانگیان وەرگرتووە و وتیشی، زیاتر لە ١٢ ساڵە مووچەخۆران باجی ناکۆکییە سیاسییەکانی نێوان عێراق و هەرێم دەدەن.
بۆ رزگارکردنی نەخۆشێک لە مردن پزیشک و پەرستارێک لە قەڵادزێ خوێنی خۆیان بە نەخۆشێک دەبەخشن و ژیانی رزگار دەكەن.
هاوپەیمانێتی چوارچێوەی هەماهەنگی لە کۆبوونەوەی ئەمشەویدا جەختی لە پێویستیی یەکلاکردنەوەی پۆستی سەرۆک وەزیرانی نوێی عێراق و تەواوکردنی شایستە دەستوورییەکان کردەوە.
پەرلەمانی عێراق دووەم دانیشتنی خولی شەشەمی بە سەرۆکایەتی هەیبەت حەلبوسی ئەنجامدا، تێیدا جەخت لە رێکخستنی کاروباری پەرلەمان و تەواوکردنی لیژنەکان کردەوە.
یەکەم دانیشتنی دادگاییکردنی نیکۆلاس مـادۆرۆ، سەرۆکی پێشووی ڤـەنزوێلا بەڕێوەچوو، لە دانیشتنەکەدا مـادورۆ بێتاوانی خۆی راگەیاند.
ئاسیاسێڵ پابەندبوونی تەواوەتی خۆی دووپات دەکاتەوە و سەرجەم پابەندبوونە یاسایی و داراییەکانی بەرامبەر بە حکومەتی عێراق جێبەجێ دەکات و دەشڵێت، لە ئێستادا هیچ پابەندبوونێکی دارایی لە ئەستۆی کۆمپانیادا نیە بەرامبەر بە حکومەتی عێراق.
ئەنجوومەنی وزاری ئابووری عێراق بە سەرۆكایەتی سودانی كۆبووەوە و رایگەیاند، نابێت ئەو بڕیارانەی بۆ زیادكردنی داهات و كەم كردنەوەی خەرجییەكان دەردەكرێن كاریگەری لەسەر توانای كڕین و ئاستی ژیانی هاوڵاتیان هەبێت.
وادەی خۆكاندیدكردن بۆ پۆستی سەرۆك كۆمار کۆتاییهات و پارتی و یەکێتیش نەگەشتنە رێککەوتن لەسەر کاندیدێکی هاوبەش، وا بڕیارە هەفتەی داهاتوو بۆ یەکلایکردنەوەی ئەو پرسە کۆببنەوە.
دوای ئەوەی ئەمڕۆ لە سلێمانی، دەستڕێژی گولـلە لە هاوڵاتییەك كرا و كوژرا، چاوگێک لە هێزە ئەمنییەکان رایگەیاند، كەمێك پێش ئێستا تۆمەتباری سەرەكی لەكاتی رووبەڕووبوونەوەی هێزە ئەمنیەكان كوژرا، هەروەها كارمەندێكی هێزە ئەمنیەكان برینداربوو.
سەرۆکی کۆمسیۆنی فریاگوزاری و بووژانەوەی چەمچەماڵ دەڵێت، ئەمڕۆ ٦٣٩ کەس لە چەمچەماڵ ئاگادارکرابوونەوە کە هاوکارییەکانیان وەردەگرن و زۆربەیان هاوکارییەکەیان وەرگرتووە.
بەپێی ئاماری تەندروستی سلێمانی لە ماوەی ساڵی رابردوودا سێ هەزار و ١٤٥ حاڵەتی توشبوون بە شێرپەنجە لە نەخۆشخانەی هیوا تۆماركراوە و لەو ژمارەیەش ١٩٠ توشبوویان منداڵ بوون.
تەندروستی گەرمیان دەڵێت، لە ماوەی یەک هەفتەی پشووی سەری ساڵدا، زیاتر لە هەزار کەس سەردانی نەخۆشخانەی شەهید هەژاریان کردووە و ١٠ نەشتەرگەریشیان ئەنجامداوە.
هاتووچۆی سلێمانی ئاگادارییەکی بڵاوکردەوە و کەوتنەکاری کامێراکانی خاڵ بۆ خاڵی لە رێگەیەکی سەرەکی راگەیاند.
وتەبێژی جوڵانەوەی نەوەی نوێ دەڵێت، سەرەڕای تەوابوونی ماوەی زیندانیەکەی شاسوار عەبدولواحید ئازادنەکراوە و راگیراوە. دەشڵێت، رەوشی تەندروستی شاسوار عەبدولواحید باش نیە و براوەتە نەخۆشخانە. وتیشی، سەرۆکی نەوەی نوێ بڕیاردەدات نەوەی نوێ لە پەرلەمانی عێراق بۆ پرسی سەرۆک کۆمار بڕیاری چی دەبێت.
لە رووداوێکی تەقەکردندا لە گوندێکی سنووری سلێمانی کەسێک کوژرا و بەپێی زانیارییەکان تا ئێستا تۆمەتبارەکە دەستگیرنەکراوە.
پارتی بە فەرمی فوئاد حسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق كاندید دەكات بۆ پۆستی سەرۆك كۆماری عێراق و لەلایەكی دیكەوە لەتیف رەشید، سەرۆك كۆماری ئێستا چاوی لە پۆستەكەیە و دەیەوێت جارێكی دیكە ئەو پۆستە وەربگرێتەوە.
سبەینێ لە عێراق پشووی فەرمییە، ئەو پشووەش بەبۆنەی دامەزراندنی سوپای عێراقە، بەڵام هەرێمی كوردستان ناگرێتەوە، و سبەینێ تەمەنی سوپای عێراق دەبێتە ١٠٥ ساڵ.
یەکێتی نزار ئامێدی بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق کاندید کرد، وتەبێژی حزبەکەش دەڵێت، نزار ئامێدی کاندیدی فەرمی یەکێتییە.
دوای هەفتەیەک لە داخستنی مەرزی کێلێ، ئەمڕۆ بەرووی گەشتیاراندا کرایەوە.
ئەمڕۆ کۆتا وادەی تۆمارکردنی کاندیدی سەرۆک کۆماری عێراقە و پارتی و یەکێتی لە دانوستاندان لەسەر کاندیدێک، پارتیش بە مەرج پشتگیری کاندیدی یەکێتی بۆ ئەو پۆستە دەکات.
دەروازەی نێودەوڵەتیی زێت دەڵێت، دوای داخستنی دەروازەکە لە ئێستادا کراوەیە بە رووی گەشتیاراندا.
دوای زیاتر لە هەفتەیەک لە ناردنی پارەی مووچە لەلایەن بەغداوە هێشتا بەشێکی مووچەخۆران مووچەی مانگی ١٠ـی ساڵی رابردوویان وەرنەگرتووە.
بەرپرسی دۆسیەی عێراق لە بارەگای بارزانی دەڵێت، ململانێکان لەسەر پۆستە باڵاکان لە عێراقدا بۆ دەستکەوتی کەسییە.
شارەزایەکی کەشناسی دەڵێت، لە سبەینێوە پلەکانی گەرما بەرزدەبێتەوە و تا کۆتایی ئەم هەفتەیە بەردەوامدەبێت.
شارەزای بواری تەکنەلۆژیای هیندی پانکاج تانوار، خەڵکی شاری بەنگالۆرە، تەکنەلۆژیایەکی دروستکردووە کە کڵاوی ماتۆڕسکیلەکەی دەگۆڕێت بۆ ئامێرێکی زیرەک کە توانای دەستنیشانکردنی سەرپێچیەکانی هاتوچۆی هەیە و راستەوخۆ راپۆرتدەدات بە پۆلیس، ئەم داهێنانە لە ناڕەزایەتییەکەیەوە سەرچاوە دەگرێت لە بەرامبەر نەبوونی جێبەجێکردنی هاتووچۆ لە شارەکەیدا.
نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا بەرزبووەوە و ئەمڕۆ یەک ئۆنسە لەو کانزا زەردە بە چوار هەزار و ٤٠٨ دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت و مستقاڵێک زێڕی عەیارە ٢١ بە ٩١٠ هەزار دینارە.
نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا دابەزی و ئەمڕۆ نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە ٦٠ دۆلار و ٥٠ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.
لەبارەی ناجێگیریی نرخی دینار بەرامبەر بە دۆلار، راوێژکاری دارایی سەرۆک وەزیرانی عێراق دەڵێت، ئەو گۆڕانکارییانە کاتیین و هیچ مەترسییەکی راستەقینە لەسەر سەقامگیریی ئابووریی عێراق دروست ناکەن.
سەرۆكی پهرلهمانی عێراق و دوو جێگرهكهی كۆبوونهوه و تاوتوێی ئامادهكارییهكانیان بۆ دانانی خشتهی دانیشتنهكانی پهرلهمان كرد به جۆرێك كه مانگانه پهرلهمان ههشت دانیشتن بكات و ههروهها جهختیشیان له پهلهكردن له پێكهێنانی لیژنه ههمیشهییهكانی پهرلهمان كردهوه.