هاتووچۆ بڕیاری لێخۆشبوون بۆ سزایەك رادەگەیەنێت
ئەمینداری گشتیی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، ٨١ کاندید داوایان بۆ خۆکاندیدکردن بۆ پۆستی سەرۆکایەتی کۆماری عێراق کردووە و دەشڵێت، پڕۆسەی وردبینی لە سی ڤی كاندیدەكان بەردەوامە.
راوێژکاری دارایی سەرۆک وەزیرانی عێراق دەڵێت، یەکەم یاسا کە حکومەتی نوێ بەنیازە بیخاتە بەردەم پەرلەمان، یاسای بودجەی ساڵی ٢٠٢٦ـەیە. دەشڵێت، نرخی دۆلار بە ١٣٠ هەزار دینار دیاری کراوە.
کەشناسی هەرێم رێژەی بارانبارینی ساڵی رابردوو و ئەمساڵی پارێزگاکانی هەرێمی ئاشکراکرد و بەپێی ئامارەکان ئەمساڵ لە دهۆک حەوت هێندەی ساڵی رابردوو بارانباریوە.
دوای ئەوەی پێشتر وەک یەکێک لە شەهیدانی بەرخودانی حەلەب ناسێندرا، هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ لە شێخ مەقسوود رایانگەیاند، فەرماندە ئازاد حەلەب زیندووە و بە برینداری گەیشتووەتە شوێنێکی پارێزراو.
وهزارهتی ناوخۆ، بڕیاری لێخۆشبوونی له سزای دواكهوتنی گرێبهستی ئهلیكترۆنیی ئۆتۆمبێلی لهسهر شۆفێران دهركرد و لهمهودوا ههر شۆفێرێك ئهگهر گرێبهستی ئۆتۆمبێلهكهی بهسهرچوبوێت، له پێبژاردن دهبهخشرێت.
سەرۆکی یەکێتی لە بەغدا لەگەڵ بەشێکی لایەنە شیعەکان کۆبووە و جەختیان لە تەواوکردنی رێکارە دەستورییەکان و پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق کردەوە لەوادەی خۆیدا.
سەرۆکی حکومەتی ماوەبەسەرچوو دەڵێت، پێویستە چارەسەرکردنی کێشەکان لەگەڵ بەغدا لەسەر بنەمای دەستوور بێت.
لە کاتژمێر ١ـی دوانیوەڕۆى ئەمڕۆوە، هاتووچۆى گەشتیارى لە مەرزى کێلێوە دەستى پێکردەوە، بەڵام تا ئێستا وادەی دەستپێکردنەوەی هاتووچۆى بازرگانى لە مەرزەکە دیارنییە.
پەیامنێری ئێن ئاڕ تی دەڵێت، لە گوندێکی وەرتێ ئۆتۆمبێلێک خوشک و برایەک دەشێلێت و گیانیانلەدەستدا.
کەشناسی دەڵێت، لە ئێوارەی سبەی دووشەممەوە شەپۆلێكی بەفر و بارانبارین روو لە تەواوی ناوچەكانی هەرێمی كوردستان دەكات و لە سەنتەری پارێزگاکانی سلێمانی، هەڵەبجە و دهۆک ئەگەری بەفری هەیە، هەروەها پلەکانی گەرما نزم دەبێتەوە.
دوای تێپەڕبوونی دوو مانگ بەسەر هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراقدا، تا ئێستا ململانێکان بۆ پۆستی سەرۆکوەزیران بەردەوامن و یەکلانەبووەتەوە.
ژوری بازرگانی سلێمانی دەڵێت، نرخی هاوردەکردنی کیلۆیەک جلوبەرگ لە دۆلار و نیوێکەوە بووە بە هەشت دۆلار، بەهۆی پەیڕەوکردنی سیستمی ئەسیکۆداو زیادکردنی باج و رسوماتی گومرکی، بازرگانانیش ناڕازین .
بەڕێوبەرایەتی کشتوکاڵی شارەزوور دەڵێت، بڕی بارانبارینی ئەمساڵ لە شارەزوور گەیشتووەتە ٤٦٣.٢ ملم.
ئیدارەی خۆسەر دەڵێت، هێرشەکەی سەر گەڕەکە کوردییەکانی حەلەب، زنجیرەیەکی نوێیە لە بە ئامانجگرتنی بوونی کورد وەک پێکهاتەیەکی رەسەنی حەلەب و هێرشەکە بە پاڵپشتی چەند وڵاتێکی نێودەوڵەتی و هەرێمی ئەنجامدراوە.
کەشناسی دەڵێت، ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت و لە سبەینێ ئێوارەوە بۆ نیمچەهەور و هەوری تەواو دەگۆڕێت و لە شەودا بارانبارین دەستپێدەکات.
رێکخەری نیشتەجێی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق دەڵێت، کە عێراق بە بەردەوامی بەرەو سەقامگیری زیاتر دەچێت. وتیشی، لە ماوەی ساڵانی ٢٠٢٤ بۆ ٢٠٢٥ رێژەی هەژاری نزیکەی ٪١٨ کەمیکردووە.
ئەو رۆژنامەنوسە کوردەی وا بڵاوکرایەوە لە گەڕەکی شێخ مەقسود گیانی لەدەستداوە، لە ژیاندا ماوە و سەلامەتە.
سەرکردەیەکی چوارچێوەی هەماهەنگی دەڵێت، مالیکی تاکە کاندیدی ئەوانە بۆ پۆستی سەرۆکوەزیران.
توێژینەوەیەکی زانستی کە لە ساڵی ١٩٦٠ ئەنجامدراوە ئاماژە بەوە دەکات کە گەشەکردنی خێرایی دانیشتووان دەتوانێت ببێتە هۆی برسێتی بەکۆمەڵ و هەرەسهێنانی شارستانیەتی مرۆڤایەتی و توێژەرانی توێژینەوەکە هۆشدارییان داوە لە دۆخێک کە تێیدا سەرچاوەکان بەس نابن بۆ مانەوەی رەگەزی مرۆڤ.
مەزڵوم عەبدی دەڵێت، لە ڕێگەی نێوەندگیری نێودەوڵەتی بۆ راگرتنی هێرش و پێشێلکارییەکانی سەر گەلەکەیان لە حەلەب، گەیشتونەتە لێکتێگەیشتنێک بۆ راگرتنی هێرشەکان لە شاری حەلەب و کشانەوەی هێزەکانیان، گەرەنتی چوونەدەرەوەی شەهید و بریندارەکان.
نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا بەرزبووەوە و ئەمڕۆ یەک ئۆنسە لەو کانزا زەردە بە چوار هەزار و ٥٠٩ دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت.
دوای چەندین رۆژ لە دابەزینی نرخەکەی، ئەمڕۆ نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بەرزبووەوە و نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە ٦٣ دۆلار و ٣٤ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.
ئەنجومەنی گەڕەکەکانی شێخ مەقسود و ئەشرەفییە لە حەلەب رایانگەیاند، ئاگربەستیان لە چەند بەشێکی گەڕەکەکانی ئەشرەفییە و شێخ مەقسود بە کاتی راگەیاندووە.
بڕیارە سبەی یەکشەممە، پەرلەمانی عیراق دانیشتنی چوارەمی خۆی ئەنجامبدات، تەوەرە سەرەکییەکەی کۆبوونەوەکە بریتی دەبێت لە، بەدواداچوون بۆ داهاتە نانەوتییەکان و گفتوگۆکردن لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکومەت لەو بارەیەوە.
چاوگێکی نزیک لە سودانی بە ئێن ئار تی راگەیاند، سودانی لە کاندیدبوونی بۆ پۆستی سەرۆک وەزیرانی داهاتوو کشایەوە، چاوگێکیش لە چوارچێوەی هەماهەنگی وتی، ئیحسان عەوادی بەرپرسی نووسینگەی سودانی دەبێتە کاندید بۆ سەرۆک وەزیرانی عێراق.
شارەزایەکی بواری کەشناسی، لەبارەی چەندین شەپۆلی بەهێزی باران و بەفر بارین لە ناوچەکانی هەرێم خستەڕوو و دەڵێت، شەوی دووشەممە لەسەر سێشەممە شەپۆلێکی دیکەی باران و بەفر ناوچەکانی هەرێم دەگرێتەوە، کە بەراورد بە شەپۆلی رابردوو بەهێزتر و سەرما زیاتر دەبێت.
نێردەی سەرۆكی ئەمریکا لە سوریا لەگەڵ ئەحمەد شەرع و بەرپرسانی سوریا کۆبووەوە و رایگەیاند، لەسەر راسپاردەی سەرۆک ترەمپ لەبارەی دوایین ئاڵۆزییەکانی حەلەب کۆبووینەوە و داوامانکرد هەموو لایەک شەڕ رابگرن و حکومەتی سوریا بگەڕێنەوە بۆ رێککەوتنەکەیان لەگەڵ هەسەدە دەشڵێت، "هەسەدە رۆڵی یەكلاكەرەوەی بینیوە لە رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر و ئەمریكا ئامادەیە بۆ ئاسانکاری لە پەیوەندییەکی بنیاتنەر لە نێوان حکومەتی سوریا و هەسەدە".
پارێزگاری حەلەب رایگەیاند، بە هۆی بەردەوامی رووبەڕووبوونەوەکان لە نێوان هێزەکانی ئاسایشی حەلەب و سوپای عەرەبیی سوریا، لە هەردوو گەڕەکی شێخ مەقسوود و ئەشرەفییە لە باکووری حەلەب، ١٥٥ هەزار کەس ئاوارە بوون.
پەیامنێری ئێن ئاڕ تی رایگەیاند، کەمێک پێش ئێستا لە کاتی پاککردنەوەی رێگا لە بەفر، کەسێک کەوتە ژێر شۆفڵ و بەهۆیەوە گیانی لەدەستدا.
ئەنجومەنی دانیشتووانی گەڕەکی شێخ مەقسودی شاری حەلەب، لە راگەیەندراوێکی بەپەلەدا داوا لە سەرجەم دانیشتووانی گەڕەکەکە دەکات بێنە سەر شەقامەکان و روو بکەنە نەخۆشخانەی (خالید فەجر).