هاتووچۆی سلێمانی سەبارەت بە داخستنی رێگەی تاسڵوجە روونکردنەوەی دا
کەشناسیی هەرێم رێژەی باران بارینی ٢٤ کاتژمێری بڵاوکردەوە و دەڵێت، زۆرترین رێژەی بارانبارین لە سەرکەپکان بووە.
خانەنشینانی هەرێم نوسراوێکیان ئاڕاستەی حکومەتی عێراق کردووە و داوای بەستنی ١٠٠ هەزار دیناری دەرماڵەی بژێوی دەکەن هاوشێوەی خانەنشینانی عێراق.
کەشناسی هەرێم دەڵێت، ئەمڕۆ ئەگەری بارینی نمە باران هەیە لە ناوچە شاخاوییەکان و هەروەها بارینی بەفر لە ناوچە سنووریەکان.
هاتووچۆی سلێمانی دەڵێت، هیچ گرفتێک لە رێگەی تاسڵوجە - بازیان نەماوە و لە ئێستادا کراوەیە.
دوای ئەوەی دەنگۆی هێرشی ئەمریکا بۆ سەر ئێران بڵاوبووەوە، ترەمپ دەڵێت، ئاگاداریان کردووەتەوە کە کوشتنی خۆپیشاندەرانی ئێرانیان راگرتووە، وەزیری دەرەوەی ئێرانیش دەڵێت، ترەمپی ئاگادارکردووەتەوە کە هەڵەکەی ساڵی رابردوو دووبارە نەکاتەوە.
ئەم بەیانییە وڵاتی ئێران ئاسمانی خۆی بە رووی گەشتەكانی فڕۆكە كردەوە، كە بە شێوەیەكی كاتی دایخستبوو.
نێردەی تایبەتی ترەمپ بۆ عێراق رایگەیاند، لەگەڵ وەزارەتی گەنجینە و نووسینگەی کۆنترۆڵکردنی سەرمایە بیانییەکان رێککەوتوون لەسەر ئەنجامدانی پێداچوونەوەیەکی گشتگیر بۆ سەرجەم مامەڵە داراییە گوماناوییەکانی ناو عێراق و وتیشی سزای نوێ بەڕێوەیە.
بەڕێوەبەری كۆمپانیای DNO نەرویجی دەڵێت، پلانیان هەیە ئەمساڵ هەشت بیرە نەوتی دیكە لێبدەن و بڕی بەرهەمهێنانیان گەیاندووەتە ٥٠٠ ملیۆن بەرمیل.
لەگەڵ دابەزینی پلەکانی گەرما و کورتبوونەوەی رۆژەکان، ئەگەری زیادبوونی کێش زیاد دەکات لە وەرزی زستاندا، بە تایبەتی لەگەڵ زۆری بۆنە کۆمەڵایەتییەکان و خواردنە چەورەکان و کەمبوونەوەی چالاکیی جەستەیی.
نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا دابەزی و ئەمڕۆ یەک ئۆنسە لەو کانزا زەردە بە چوار هەزار و ٥٨٦ دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت و مستقاڵێک زێڕی عەیارە ٢١ بە ٩٥٩ هەزار دینارە.
نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا دابەزی و نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە ٦٤ دۆلار و ٣٩ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.
زانکۆی سلێمانی ئاگاداری مامۆستایان و خوێندکاران دەکات، ئۆتۆمبێلەکانیان لە شەقامە سەرەکییەکانی دەرەوەی زانکۆ رانەگرن، بەپێچەوانەوە توشی سزای دارایی دەبنەوە.
هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) هۆشداریی لە دروستبوونی شەڕێکی گەورە دەدات و دەڵێت، لە بەرەبەیانی ئەمڕۆوە، ناوچەکانی دێر حافر، مەسکەنە و بەنداوی تشرین رووبەڕووی پەرەسەندنێکی سەربازیی مەترسیدار و هێرشی سیستماتیک بوونەتەوە.
ساڵی رابردوو زیاتر لە ٣١ هەزار و ٤٠٠ منداڵ لە پارێزگای سلێمانی لەدایکبوون کە ژمارەی کوڕەکان لە کچەکان زیاترن.
وەزارەتی بازرگانی عێراق خزمەتگوزاری ئەلیكترۆنی بۆ زیادكردنی منداڵانی خوار ١٢ ساڵ بۆ كارتی بەشەخۆراكی هەڵەبجە كارا كرد.
پارێزگای كهركوك بڕیاریدا سبهی پێنجشهممه لهسهرجهم فهرمانگهكان، باخچهكانی منداڵان، قوتابخانه سهرهتایی، ناوهندی و ئامادهییهكان و زانكۆكان بكرێته پشووی فهرمی.
دوای زیاتر لە پێنج مانگ زیندانیکردنی، ئەمڕۆ شاسوار عەبدولواحید سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ بە کەفالەت ئازاد کرا و لەلایەن کەسوکارەکەیی و پەرلەمانتاران و هاوڕێکانی پێشوازی لێکرا.
پەرلەمانی عێراق بە فەرمی ناوی كاندیدەكانی بۆ پۆستی سەرۆک كۆمار بڵاوكردەوە کە ژمارەیان ١٥ کاندیدە و لەو ژمارەیەش زۆرینەیان كوردن.
بەهۆی بەفربارین و سەختی رێگاکان بۆ هاتووچۆ دەروازەی نێودەوڵەتی زێت رایگەیاند، بە هیچ شێوەیەک هاتووچۆی گەشتیاری نيیە و تەواوی رێگاکان داخراون.
وەزارەتی پەروەردە، لە بڕیارێکی نوێدا کە ئاراستەی سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکانی پەروەردەی (هەولێر، سلێمانی، دهۆک، گەرمیان، هەڵەبجە، سۆران، زاخۆ و راپەڕین) کردووە، رایگەیاند کە پڕۆگرامی خوێندنی بۆ ساڵی ٢٠٢٥-٢٠٢٦ کەمکردووەتەوە.
بەڕێوەبەرایەتی بازرگانیی و کەلوپەلی خۆراک لە سلێمانی دەڵێت، ئەو کێشە تەکنیکییەی لەنێوان هەرێم و عێراق هەبوو چارەسەرکرا و بە زووترین کات دەست بە دابەشکردنی بەشەخۆراک دەکرێت.
دوای سێ مانگ حکومەتی ماوەبەسەرچوو کۆبوونەوە و دابەشنەکردنی مووچەکانی ساڵی رابردووی خستە ئەستۆی حکومەتی عێراق. هاوكات وتەبێژی حكومەتی ماوەبەسەرچوو دەڵێت، خۆیان ئامادە دەكەن لەحكومەتی نوێی عێراقدا دەست بەگفتوگۆكان بكرێتەوە.
وەزارەتی ناوخۆ لەبارەی تابلۆكردنی ئۆتۆمبێلی ژمارە كاتی بڕیاریدا ماوەی یاسایی تۆماركردنی ژمارەکە لە ٦٠ رۆژەوە بۆ ٩٠ رۆژ درێژبکرێتەوە.
وەزارەتی ناوخۆی عێراق دەڵێت، شەوی رابردوو لە بەغدا رووبەڕووبوونەوە لە نێوان پۆلیسی فیدڕاڵی و چەکدارانی سەرایا سەلام روویداوە و وتیشی، نۆ چەکداری سەرایا سەلام دەستگیر کراون.
جارێکی دیکە بەهای دینار بەرامبەر دۆلار دابەزینێکی بەرچاوی تۆمارکرد و بەهای ١٠٠ دۆلار ١٤٧ هەزاری تێپەڕاند، لە ٢٤ کاتژمێردا بەهای دۆلار زیاتر لە هەزار دینار بەرزبووەتەوە.
راگەیاندن و پەیوەندییەکانی دەروازەی نێودەوڵەتیی حاجی ئۆمەران ئاگاداری هاوڵاتیان و گەشتیارانی كوردستان و ئێرانیش دەكات، ئەگەر زۆر پێویست و ناچار نەبوون، سەردانی دەروازە نەكەن و رەوشی كەشوهەوا نالەبارە.
ئەمرۆ ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم کۆدەبێتەوە و پرسی دوو مووچەکەی ساڵی رابردوو لەگەڵ بودجەی ساڵی ٢٠٢٦ و رێککەوتنی نەوتی هەرێم لەگەڵ بەغدا تاوتوێ دەکات.
هەریەک لە ناوەندەکانی خوێندن لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، پێنجوێن، دوکان، کۆیە، تەقتەق، چەمچەماڵ بەهۆی نالەباری کەشوهەوا و نزمبوونەوەی پلەکانی گەرما، بۆ سەلامەتی گیانی مامۆستایان و قوتابییان، کردیانە پشووی فەرمی.
فەرماندەی ناوەندی هێزەکانی ئەمریکا دەڵێت، "لە نزیکەوە چاودێریی دۆخی حەلەب و ناوچەکانی دەوروبەری دەکەین". دەشڵێت، "داوا لە هەموو لایەنەکان دەکەین دانبەخۆیاندابگرن."
بەهۆی خراپی کەشوهەواوە سبەی لە قوتابخانەکانى کۆیە و تەقتەق کرا بە پشوو، پەروەردەى پشدەریش بڕیاریدا دەوامى قوتابخانەى گوندە دوورەدەست و سنوورییەکان بکاتە پشوو، بەڵام لەناو شارى قەڵادزێ و ناحییەکان، ئاساییە.