بانکی ناوەندی عێراق هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی دۆلاری ئاشکرا کرد
بەڕێوەبەرایەتیی حەج و عومرەی هەرێم، ئاگادارییەکی ئاراستەی سەرجەم کۆمپانیاکانی گواستنەوە کرد سەبارەت بە پرۆسەی هێنانەوەی کەلوپەلی حاجیان لە سعودیەوە بۆ هەرێمی کوردستان.
وەزارەتی سەرچاوەکانی ئاوی عێراق دەڵێت، ئێستا ئاوی کۆکراوە لە بەنداوەکان کەمتر لە چوار ملیار مەتر سێجایە لەکاتێکدایە بۆ هاوینێکی بێ کێشە، پێویستییان بە لانیکەم ١٨ ملیار مەتر سێجا ئاو هەیە، ئەوەش مانای وایە سەرەڕای زیادبوونی ئاوی کۆکراوە، بەڵام مەترسییەکانی کەم ئاوی و وشکەساڵیش هەر ماون.
پۆلیسی سلێمانی دەڵێت، داوا لە هاوڵاتییان دەكەین رێگە بە هیچ كەسێكی نەناسراو نەدەن ئامێری پەیوەندی یان مۆبایلەكەیان بۆ پەیوەندیكردن یان ناردنی نامە بەكار بهێنێت، چوونكە لەوانەیە مەبەستی ئەنجامدانی تاوانێك بێت.
بانکی ناوەندیی عێراق لەدوای بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار یەکەم روونکردنەوەی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، بەرزبوونەوەی نرخ پەیوەندی بە جێبەجێکردنی باجی گومرکییەوە هەیە و نرخی فەرمی وەک خۆی ماوەتەوە.
وەزارەتی کارەبای هەرێم دەڵێت، بەهۆی کێشەیەکی تکنیکییەوە لە بەشێکی زۆری ناوچەکان کارەبا کوژاوەتەوە.
کۆمسیۆنی فریاگوزاری بوژاندنەوەی چەمچەماڵ، دەسپێكردنی قەرەبووكردنەوەی خاوەن ئۆتۆمبێلە زیانلێکەوتوەکانی لافاوەکەی ڕاگەیاند و ئەمڕۆ بە بڕی نزیكەی یەك ملیار دینار قەرەبوی ٦٩٤ ئۆتۆمبێلی زیان لێكەوتو دەكرێتەوە، كە هاوكارییەكان لە ١٠٠ هەزار دینارەوە دەسپێدەكات تاكو ١٥ ملیۆن دینار.
بەپێی ئاماری بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لە ماوەی ساڵی رابردوودا ٣٢٠ هەزار و ١٣٧ كەس سەردانی نەخۆشخانەی شاریان كردووە.
دەستەی گەشتوگوزاری عێراق دەیەوێت لە رێگەی ستراتیژییەکی نیشتمانییەوە تا ساڵی ٢٠٣٥ پێشوازی لە ١٠ ملیۆن گەشتیار بکات.
دوای ئەوەی پۆلیسی هەڵەبجە هەواڵێکی لەسەر دەستگیرکردنی سێ کەس بە تۆمەتی بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەر بڵاوکردەوە، ئاسایشی شارەزوور هەواڵەکە رەتدەکاتەوە و دەڵێت، هیچ کەسێک بەم تۆمەتە دەستگیر نەکراوە.
بەرێوەبەرایەتی چاکسازیی کۆمەڵایەتی هەرێم ئاماری فەرمی لەسەر ژمارەی زیندانییەکانی هەرێمی ئاشکرا کرد و دەڵێت، زیاتر لە حەوت هەزار سزادراو هەن. دەشڵێت، کارتی نیشتیمانی بۆ زیندانییەکان دەردەکرێت و وەزارەتی دادی عێراق تێچووی دارایی لە ئەستۆ دەگرێت.
بەمەبەستی دابینکردنی بەشە نەوت بۆیان، قائیمقامیەتی چۆمان ئاگاداری ئەو کەسانە دەکاتەوە کە تازە هاوسەرگیرییان کردووە و فۆڕمی خۆراکیان نییە.
نزیکەی ١٤٧ کۆچبەری کورد لە لیبیا دەستبەسەرکراون و کەسوکارەکەیان دەڵێن، منداڵەکانیان بەهۆی بێ کارییەوە رێگەی کۆچکردنیان بۆ ئەوروپا گرتووەتەبەر، داواش لەلایەنی پەیوەندیدار دەکەن بە هانای کوڕەکانیانەوە بچێت و منداڵەکانیان بۆ بگەڕێننەوە.
سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند، بەردەوامین لەسەر بەهێزکردنی دەوڵەت لە رێگای پاراستنی ئاسایش و سنووردارکردنی چەك بەدەست دەوڵەتەوە.
شەڕ لەنێوان هەسەدە و حکومەتی کاتی سوریا لە حەلەب دەستیپێکردەوە و هەسەدە لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت، هێزەکانی حکومەت خەڵکی سڤیل دەکەنە ئامانج، بەوهۆیەشەوە کوژراو و بریندار هەن.
حکومەتی ماوەبەسەرچوو دەڵێت، زیاتر لە ١٩ ملیۆن بەرمیل نەوتمان لە رێگەی کۆمپانیای سۆمۆ ناردووە، بەڵام دروستکردنی گرفت بۆ ناردنی مووچە هەر بەردەوام بووە و دەشڵێت، "ساڵی رابردوو ٩١٩ ملیار دیناری داهاتی نانەوتی رادەستی عێراق کردووە".
بەپێی زانیارییەکانی ئێن ئاڕ تی، بڕیارە لە چەند رۆژی داهاتوودا پارتی و یەکێتی لەسەر ئاستی باڵا کۆببنەوە.
سەرۆکی کۆمسیۆنی فریاگوزاریی چەمچەماڵ دەڵێت، بڕیاریانداوە بڕی هاوکاریی بۆ ئۆتۆمبێلە زیانلێکەوتووەکان لە ١٠٠ هەزار دینارەوە دەستپێبکات. دەشڵێت، ئۆتۆمبێل بۆ کەس ناگۆڕن و ئەو پارەیەی لە هاوکارییەکان دەمێنێتەوە پڕۆژەی پێدەکەن.
دادگای تورکیا سزای یەک ساڵ و پێنج مانگ و ١٥ رۆژی بەسەر سەڵاحەدین دەمیرتاشدا سەپاند بە تۆمەتی سوکایەتیکردن بە سەرۆکی وڵاتەکە.
سایلۆی سلێمانی دەڵێت، لە سبەینێوە بەشێكی پارەی گەنمی جوتیارانی سنووری پارێزگای سلێمانی دابەش دەكرێت.
بەڕێوەبەرایەتی بازرگانی و کەلوپەلی خۆراک لە سلێمانی رایگەیاند، بەهۆی گرفتێکەوە دابەشکردنی بەشەخۆراک راگیراوە و بەمزووانە گرفتەکە چارەسەردەکرێت.
وەزارەتی سامانە سروشتییەکان دەڵێت، ئەم زستانە ١٣٥ ملیۆن لیتر نەوتیان دابەشکردووە، لەگەڵ ئەوەشدا تا ئێستا زیاتر لە ٤١٥ هەزار خێزان نەوتی ئەم زستانەیان وەرنەگرتووە.
تەندروستیی سلێمانی دەڵێت، ساڵی رابردوو زیاتر لە ١٨ هەزار چارەخواز سەردانی نەخۆشخانەی دڵیان کردووە و چارەسەری پێویستیان بۆ کراوە.
کەشناسی دەڵێت، ئهمڕۆ و سبهینێ كهشوههوای ناوچه جیاجیاكانی ههرێم ئاسایی دهبێت و پلهكانی گهرماش چهند پلهیهك بهرزدهبنهوه.
بەپێی ئامارێکی پزیشکی دادی سلێمانی لە ساڵی رابردوو ٨٣٥ حاڵەتی گیانلەدەستدان تۆمارکراوە کە ٢٢٦ حاڵەتیان بەهۆی رووداوی هاتووچۆوە بوون.
سەرۆکی ئەمریکا دەڵێت، لە ٣٠ رۆژی داهاتوودا ڤەنزوێلا هەڵبژاردن ئەنجام نادات، دەستوەردانی ئەمەریکا لە وڵاتەکەدا زۆر دەخایەنێت و پاڵپشتی هەوڵەکانی کۆمپانیا نەوتییەکان دەکەن بۆ دووبارە بنیاتنانەوەی ژێرخانی وزەی ئەو وڵاتە.
چوارچێوەی هەماهەنگی کۆبوونەوە بۆ یەکلایکردنەوەی کاندیدی سەرۆکوەزیران و نەگەیشتنە رێککەوتن و دووپاتیانکردەوە پێویستە لەوادەی خۆیدا پۆستی سەرۆک وەزیرانی یەکلاییبکرێتەوە.
لە بەرەبەیانی زووەوە ئاگر لە کارگەیەکی درووستکردنی چپس لە پیرزینی سنووری هەولێر کەوتووەتەوە و تاوەکو ئێستاش بەردەوامە.
ئەڵمانیا بە نیازە شۆڕشێکی پزیشکی لە دەرەوەی زەوی ئەنجامبدات ئەویش دروستکردنی یەکەم گورچیلەی مرۆڤە لە بۆشایی ئاسماندا.
نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا بەرزبووەوە و ئەمڕۆ یەک ئۆنسە لەو کانزا زەردە بە چوار هەزار و ٤٦٩ دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت و مستقاڵێک زێڕی عەیارە ٢١ بە ٩٣٦ هەزار دینارە.
نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا دابەزی و ئەمڕۆ نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە ٦١ دۆلار و ٥٩ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.