لێدوانی نوێی ترەمپ لەبارەی دەستگیرکردنی سەرۆکی ڤەنزوێلا
سەرۆکی ئەمریکا دەڵێت، هێزەکانیان لە شەوێکی تاریکدا چوونە سەر شوێنی مانەوەی مادورۆ و هێرشێکی سەرکەوتوویان کرد، هیچ سەربازێکمان لەدەستنەدا. دەشڵێت، "لە ئێستادا مادۆرۆ و هاوسەرەکەی لەسەر کەشتییەکن و بەڕێگەوەن بەرەو نیویۆرک".
وەزارەتی پەروەردە بەفەرمی لەسەر راگەیاندنی پشوو لەو شوێنانەی ئاستەنگی هاتووچۆ دروستبووە هاتە دەنگ و رایگەیاند، سبەینێ دەوامی فەرمییە و پەروەردەی سلێمانیش دەڵێت، "دەسەڵاتمان داوە بە بەڕێوەبەری پەروەردەکان بۆ دەوامی سبەینێ".
پەرلەمانی عێراق بەرنامەی کاری دانیشتنی رۆژی دووشەممەی بڵاوکردەوە و لە دانیشتنەکەدا پەرلەمان دەنگ لەسەر پەیڕەوی ناوخۆ دەدات و هەنگاوی کردەیی بۆ رێکخستنی لێژنە پەرلەمانییەکان دەنێت.
سەرۆکی ئەمریکا دەڵێت، لە رێگەی شاشەی تەلەفزیۆنەوە راستەوخۆ چاودێری پرۆسەی دەستگیرکردنەکی کردووە و دەشڵێت، بڕیار بووە ئۆپەراسیۆنەکە چوار رۆژ پێشتر ئەنجام بدرێت، بەڵام بەهۆی ناجێگیری کەشوهەواوە دواخراوە.
لە پێناو پاراستنی سەلامەتیی قوتابییان و بەهۆی نزمبوونەوەی پلەکانی گەرما بۆ ژێر سفری سیلیزی، پەروەردەی شارەزوور بڕیاریدا کاتی دەستپێکردنی دەوامی بەیانیان بۆ ماوەی یەک کاتژمێر لە سەرجەم ناوەندەکانی خوێندنی سنوورەکە دوابخات.
پەیامنێری ئێن ئاڕ تی رایگەیاند، کەمێک پێش ئێستا لە گەڕەکی هوانەی سلێمانی ئاگر لە ماڵێک کەوتووەتەوە و وتەبێژی بەرگریی شارستانیی سلێمانیش بە ئێن ئاڕ تی وت، بەهۆی ئاگرەکەوە ژنێک گیانی لەدەستداوە.
کاسبکارانی بازاڕی رزگاری دژی گۆڕینی شوێنی کارکردنیان ناڕەزایەتییان دەربڕی و دەڵێن، ئەو جێگایەی ئێستا بۆیان دانراوە لە سەنتەری قەزاکەوە دوورە و کاریگەریی لەسەر کەسابەتیان دروستکردووە. دەشڵێن، حکومەت بە بیانووی دروستبوونی لافاو شوێنکاری پێشتری پێ چۆڵکردوون.
سەرۆکی پارتی و سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق کۆبوونەوە و بارودۆخی سیاسیی عێراقیان تاوتوێکرد. سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای دادوەری عێراقیش رایگەیاند، گرنگە ناوی کاندیدەکان بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق لە ماوەی دیاریکراودا پێشكەش بكرێن.
بە هۆی بارینی بەفرێکی زۆر، پەروەردەی سۆران، بە مەبەستی پاراستنی سەلامەتیی گیانی مامۆستا، فەرمانبەر و قوتابیان، پشووی بۆ گشت قوتابخانەکانی سنووری ئیدارەی سۆران راگەیاند.
کەشناسی هەرێم رایگەیاند، بەفر و باران کۆتایی هات و کەشوهەوا ئاسایی دەبێتەوە، دەشڵێت ئاسمان ساماڵ دەبێت و سەرماکەش کەمێک دەڕەوێتەوە و پلەی گەرما بەرزدەبێتەوە.
راوێژکاری دارایی سەرۆک وەزیرانی عێراق دەڵێت، "هێرشی ئەمریکا بۆ سەر ڤەنزوێلا وا دەکات نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بەرز بێتەوە و بازاڕی وزە بکەوێتە مەترسی".
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا دەڵێت، نیکۆلاس مادۆرۆ، سەرۆکی ڤەنزوێلا لای ئهمریكا دهستبهسهره و لای ئێمەش دادگای دەکرێت. دەشڵێت، ئەمەریکا هیچ نیازێکی نییە بۆ درێژەدان بە چالاکیی سەربازیی لە ڤەنزوێلا.
لە کۆبوونەوەی مەکتەبی سیاسیی پارتیدا، بڕیاردراوە شاندێکی دانوستانکاری حزبەکە لەبارەی پۆستی سەرۆک کۆمار گفتوگۆ لەگەڵ لایەنە سیاسییەکان بکات.
جێگری سەرۆکی ڤەنزوێلا دەڵێت، حکومەت بێئاگایە لە شوێنی مانەوەی نیکۆلاس مادۆرۆ و هاوسەرەکەی، ئەمەش دوای ئەوەهات، سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، هێزەکانیان سەرۆکی ڤەنزوێلا و هاوسەرەکەی دەستگیرکراون و گوازراونەتەوە بۆ دەرەوەی وڵات.
دوای ساڵانێک لە داواکردنی لەلایەن ئەمریکاوە، دەنگۆی ئۆپەراسیۆنێکی سەربازیی نهێنی بۆ سەر کۆشکی سەرۆکایەتی ڤەنزوێلا بە هەموو جیهاندا بڵاوبووەوە، بەپێی ئەو زانیارییانەی میدیا جیهانییەکان بڵاویانکردووە، هێزە تایبەتەکانی ئەمریکا ناسراو بە دەلتا فۆرس لە ئۆپەراسیۆنێکدا توانیویانە نیکۆلاس مادورۆ، سەرۆکی ڤەنزوێلا و هاوسەرەکەی دەستگیر بکەن.
دوو سبەى وادەی پێشکەشکردنی کاندیدانی سەرۆک کۆماری عێراق کۆتایی دێت و تا ئێستاش چەند کەسێک لە یەکێتی و لایەنەکانی تر خۆیان کاندید کردووە.
ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق لە راگەیەنراوێکدا دووپاتی دەکاتەوە، دەستوەردان لە پرسی کاندیدکردنی هیچ کەسایەتییەکی سیاسی بۆ پۆستی سەرۆک وەزیرانی عێراق ناکات.
سهرۆكی ئهمریكا رایگهیاند، هێرشێكی گهوره و فراوانیان كردووهته سهر ڤهنزوێلا و سهرۆكی ڤهنزوێلا و هاوسەرەکەیان دهستگیركردووه و له ڤهنزوێلا براوهته دهرهوه. میدیاكانی ئهمریكاش دەڵێن، هێزی دەلتای ئەمریکا ئۆپەراسیۆنەکەیان ئەنجامداوە.
بەڕێوبەرایەتی گشتی بانکە بازرگانیەکان رایگهیاند، سبهی یهكشهممه پشووی بانكییه لهسهرجهم بانکە حکومیەکانی سەر بە بەڕێوبەرایەتی گشتی بانکە بازرگانیەکان.
کەشناسی هەرێم دەڵێت، لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا زۆرترین بڕی بارانبارین لە دەربەندیخان بووە کە رێژەکەی ٥٠،٤ ملم بووە، دەشڵێت لە وەرزی بارانبارینی ئەمساڵ، لە چوارتای سنووری سلێمانی زۆرترین و لە شەمامکی سەر بە پارێزگای هەولێر کەمترین باران باریوە.
دەنگی زنجیرەیەک تەقینەوەی بەهێز لەگەڵ دەنگی فڕۆکە لە ئاسمانی کاراکاسی پایتەختی ڤەنزوێلا بیسترا و حکومەتی ڤەنزویلا، باری نائاسایی لە وڵاتەکە راگەیاند و ئەمریکاش بە بۆردومانکردنی وڵاتەکەیان تۆمەتبار دەکات.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی بەنداوو کۆگاکانی ئاو دەڵێت، بەهۆی باران بارینەوە ئاستی ئاوی بەنداوەکان زیادیکردووە بەشێوەیەک لە بەنداوی دوکان و دەربەندیخان زیاتر لە نیو ملیار مەتر سێجا ئاو کۆگاکراوە.
کەشناسی دەڵێت، لە ٢٤ کاتژمێردا لە هیرانی سەر بە پارێزگای هەولێر زۆرترین بڕی باران باریوە کە ٧١ ملم بووە و زۆرترین بڕی بەفربارینیش لە حاجی ئۆمەران بووە بە ٥٣ سانتیمەتر و رێژەی بەفر و بارانی ئەمساڵ زۆر زیادیکردووە بە بەراورد بە ساڵی رابردوو ئەم کاتانە.
زانکۆی سۆران دەڵێت، بەهۆی نالەباریی کەشوهەوا بڕیارە خوێندنی خوێندکارانی قۆناغى یەکەمی بەشە زانستییەکانی سەرجەم فاکەڵتییەکانی زانکۆی سۆران بۆ ئەم هەفتەیە بکرێتە ئۆنلاین.
قائیمقامی پێنجوێن دەڵێت، دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ رێگەی نێوان پێنجوێن - سلێمانی کە بەهۆی بەفرەوە داخرابوو، کرایەوە و هاتوچۆ ئاساییبووەتەوە.
رووداوێکی هاتووچۆی سەخت لە گوندی سەرتەکی بەمۆ روویدا و ١٣ کەس برینداربوون.
سەرۆکی دەستەی سیاسی بزوتنەوەی رەوتی نیشتمانی خێڵەكان دەڵێت، بڕیاری کۆتایی بۆ دیاریکردنی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە دەستی چوارچێوەی هەماهەنگیدایە و وتیشی چوارچێوەکە کاندیدی سەرۆک وەزیرانی دیاریكردووەو لە كاتی گونجاودا رایدەگەیەنێت.
رووسیا دەڵێت، ئۆکرانیا هۆتێلێکی وڵاتەکەی لە هەرێمی خێرسۆن کردووەتە ئامانج و چەند کەسێک کوژراون و برینداربوون.
کەشناسی دەڵێت، ئهمڕۆ بارانی مامناوەند لە سنوری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەی راپەڕین و ئیدارەی سۆران بەردەوامی دەبێت لە ناوچەکانی دیكه نمەباران و بارانی مامناوەند بە شێوەی پچڕپچڕ دەبارێت.
وتەبێژیشاندی دانوستانکاری ئیدارەی خۆسەر دەڵێت، چاوەروان دەکرێت لە چەند ڕۆژی داهاتوودا بڕگەکانی رێککەوتنی ١٠ـی ئازار لەگەڵ حکومەتی سووریا بکەونە بواری جێبەجێکردنەوە.