پەیامێک لە مالیکییەوە دەربارەی لێدوانەکەی ترەمپ
نەخۆشخانەی دەروونی هەولێر وردەکاریی دۆسیەی تۆمەتبارەکەی هەولێر ئاشکرا دەکات و دەڵێت، "چەندین جار باوکی لەسەر بەرپرسیارێتی خۆی لە نەخۆشخانە دەریهێناوە".
نووری مالیکی، کاندیدی چوارچێوەی هەماهەنگی بۆ پۆستی سەرۆک وەزیرانی عێراق وەڵامی لێدوانەکانی دۆناڵد ترەمپ دەداتەوە و دەڵێت، "بەردەوام دەبێت لە کارکردن تا دەگاتە ئەنجام کە خزمەت بە بەرژەوەندی گەلی عێراق بکات".
بانکی رەشید رایگەیاند، لە رێگەی لقەکانی له فڕۆکەخانە و شوێنەکانی دیكهوه بەردەوام دەبێت لە فرۆشتنی دۆلار بە گەشتیاران بە نرخی فەرمی کە بۆ هەر ١٠٠ دۆلارێک ١٣٢ هەزار دینارە.
کەشناسی هەرێم دەڵێت، لەنیوەڕۆی ئەمڕۆوە کاریگەری شەپۆلێکی بارانبارین روو لە ناوچە جیاجیاکانی هەرێم دەکات و سەرەتا لە پارێزگای دهۆک باران دەبارێت و دواتر تەواوی ناوچەکان دەگرێتەوە و پلەکانی گەرماش دوو بۆ سێ پلە نزمدەبنەوە.
وەزارەتی بازرگانیی عێراق بەنیازی زیادکردنی بەشەخۆراکی مانگانەی هاوڵاتیانە بۆ مانگی رەمەزان و دەڵێت، زیادکردنەکە بۆ هەندێک بابەتی دیاریکراوە و دابەشکردنەکەشی پێش رەمەزان دەبێت.
نرخی زێڕ بەردەوام لە بەرزبوونەوەی زیاتردایە و ریکۆرد نوێ تۆمار دەكات، ئەوەتا بۆ یەکەمجار ئەمڕۆ نرخی یەك ئۆنسەی زێڕ پێنج هەزار و ٢٦٥ دۆلاری تێپەڕاند، ئەمەش بەهۆی دابەزینی بەرچاوی دۆلاری ئەمریکییەوە بۆ نزمترین ئاستی لە ماوەی نزیکەی چوار ساڵدا لە ئاستی بۆرسەی جیهانی.
چاوگێک لە چوارچێوەی هەماهەنگی دەڵێت، سەرکردەکانی چوارچێوەکە ئەمڕۆ کۆدەبنەوە و دەشڵێن، کۆبوونەوەکە لەسەر لێدوانەکانی سەرۆکی ئەمریکایە سەبارەت بە بارودۆخی سیاسی عێراق.
سەرۆکی ئەمریکا، هۆشداری دەداتە دەسەڵاتدارانی عێراق سەبارەت بە ئەگەری دووبارە دەستبەکاربوونەوەی نووری مالیكی وەک سەرۆکوەزیران.
سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ سەرۆکی کاتیی سوریا ئەنجامداوە، ئەمەش لە كاتێكدا شەرع سبەی سەردانێكی فەرمی بۆ روسیا ئەنجامدەدات.
دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق دەڵێت، توانیویانە چەکدارێکی مەترسیدار لە شاری روومادی لە پارێزگای ئەنبار دەستگیر بکەن کە پشتێنەیەکی بۆمبڕێژکراوی بەستبوو و ئامادەکاریی بۆ ئەنجامدانی تاوانێکی تیرۆریستیی گەورە لە نزیک چێشتخانەیەکی کوردی دەکرد.
تەلەفزیۆنی فەرمی سوریا دەڵێت، هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە) و حكومەتی دیمەشق رێككەوتن، كە ئەوەش دەبێتە هۆی راگرتنی هێرشی گروپەكان.
وەزارەتی رۆشنبیری رایگەیاند، سبەی هونەرمەند و رۆژنامەنووسان لە عێراق، ئەوانەی پێناسی سەندیکایان هەیە و دوو ساڵە ئەندامن، هاوکاری دارایی بۆ ساڵی ٢٠٢٥، وەردەگرن بە دوو بڕ، کە بڕەکان ٥٠٠ هەزار و ٧٠٠ هەزار دینارە.
فهرماندهی گشتی هێزهكانی سوریای دیموكرات (ههسهده) له دیمهشقه و لهگهڵ بهرپرسانی حكومهتی سوریا گفتوگۆ دهكات، بەپێی میدیاکانی رۆژئاوای کوردستان بڕیارە له گفتوگۆكاندا باس له پرسی یهكخستنی هێزهكانی سوریای دیموكرات له چوارچێوهی سوپای نوێی سوریا و یهكخستنی فهرمانده مهدهنییهكان بکرێت.
کاروانی هاوکاری نەتەوە یەکگرتووەکان کە لە ٣٠ بارهەڵگری هاوکاری مرۆیی و خۆراک پێکهاتووە، گەیشتە کانتۆنی جزیرێی رۆژاڤای كوردستان، ئەو هاوکارییە بەسەر ئاوارەکاندا دابەشدەکرێت.
سیناتۆرێکی ئەمریکی رایگەیاند، ئەم هەفتەیە پڕۆژە یاسایەک بە ناوی "کورد رزگار بکە" دەخاتە بەردەم کۆنگرێسی ئەمریکا، بە وتەی ئەو سیناتۆرە، بۆ سزادانی ئەو حکومەت و لایەنانەیە تێوەگلاون و دژ بە کوردن.
وەزارەتی بازرگانیی عێراق دەڵێت، خزمەتگوزاریی زیادکردنی منداڵانی خوار تەمەن ١٢ ساڵ لە لقی واست لە رێگەی بەرنامەی کارتی خۆراکی ئەلیکترۆنییەوە کەوتە بواری جێبەجێکردنەوە، ئەمەش وەک بەشێک لە هەوڵەکانی وەزارەت بۆ پەرەپێدانی سیستمەکە و کەمکردنەوەی مامەڵەی کاغەزی.
ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق رەزامەندی دەدات لەسەر بەردەوامیی خەرجکردنی مووچە و دەشڵێت، پێدانی مووچەی قوربانیانی تیرۆر بەردەوام دەبێت تا ئەو کاتەی پەرلەمان یاسای قەرەبووکردنەوە هەموار دەکاتەوە.
هاوڵاتیان لەبارەی پاسپۆرتەوە ئاگادار دەکرێنەوە کە نرخی خزمەتگوزارییەك لە ١٠٠ هەزار دینارەوە دەكرێتە ٥٠ هەزار دینار.
پارتی تهقهدوم كه محهمهد حهلبوسی سهرۆكایهتی دهكات، ههڕهشهی ئهوهی كرد كه بهشداری هیچ حكومهتێك ناكهن، كه لهلایهن كهسایهتیهوه سهرۆكایهتی بكرێت كه ململانێی تائیفی دههێننهوه بیری عێراقیهكان، وهك ئاماژهیهك بۆ نوری مالیكی كاندیدی راسپێردراو بۆ پێكهێنانی حكومهت.
دارایی هەرێم دەڵێت، لیستی مووچەی مانگی یەکی مووچەخۆرانیان رەوانەی بەغدا کرد و بڕیارە سبەینیش رادەستی فەرمانگەی ژمیریاری دارایی عێراق بکرێت.
کەشناسی دەڵێت، لە سبەینێوە هەرێم دەکەوێتە ژێر کاریگەری شەپۆلێکی نوێی بەفر و باران.
وەزیرێکی پێشووتری هەرێم دەڵێت، بەهۆی ململانێی نێوان یەکێتی و پارتی یەکلابوونەوەی پۆستی سەرۆک کۆمار ئەستەم بووە و پێکهێنانی حکومەتی هەرێمیش دوادەخات.
دیارترین کاندیدانی پۆستی سەرۆک کۆمار سێ کاندیدە، یەکێتی نزار ئامێدی کاندیدیەتی و پارتیش فوئاد حسێن، لەتیف رەشیدیش کاندیدی سەربەخۆیە.
ئەندامی پەرلەمانی پارتی لە عێراق دەڵێت، یەکێتی داوای دواخستنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراقی کردووە و ئەوانیش قبوڵیانکردووە.
وتەبێژی حەج و عومرەی هەرێم دەڵێت، لە ماوەیەکی نزیکدا پرۆسەی ڤیزەکردنی حاجیانی کوردستان دەستپێدەکات.
سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی عێراق دەڵێت، بەهۆی تەواو نەبوونی نیساب و و رازینەبوونی لایەنەکانی تر بە کاندیدکردنی مالیکی، هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار دواخرا.
ناوەندی راگەیاندنی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، دانیشتنەکەی پەرلەمانی عێراق بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار دواخرا.
فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکرات دەڵێت، هەر یەک لە مەسرور بارزانی و بافڵ تاڵەبانی پشتیوانی خۆیان بۆ بەرخۆدانی گەلەکەمان دەربڕیوە و دەشڵێت،شانازی دەکەن گەلەکەیان لە سلێمانی و ناوچەکەکانی دیکەی کوردستان خۆپیشاندانی بەرفراوان ئەنجام دەدەن بۆ پشتگیری رۆژئاوای کوردستان.
سەرەڕای ئاگربەست هێرشەکانی چەکدارانی دیمەشق بۆ سەر ناوچەکانی دەورووبەری کۆبانی و قامیشلۆ بەردەوامە و هەسەدەش دەڵێت، لە دوا نیوەڕۆی ئەمڕۆوە چەکدارانی دیمەشق هێرشیان بۆ سەر ناوچەکانی کۆبانی کردووە، نێردراوی ئێن ئاڕ تیش لە قامیشلۆوە وتی، کارەبا و هێڵی ئینتەرنێت لە بەشێکی زۆری قامشلۆ پچڕاوە.
بەپێی دەستور سەرۆكى وڵات نيشانەى يەكپارچەيى و سەروەریی وڵاتە و پارێزەری دەستوور و سەربەخۆیی وڵاتە،لە دوای راگەیاندنی ئەنجامەکانی هەڵبژاردن سەرۆک کۆمار بانگهێشتی پەرلەمان دەکات بۆ یەکەم كۆبوونەوە.