کەشناسی وادەی هاتنی شەپۆلێکی نوێی بارانبارینی راگەیاند
نوسینگەی سودانی دەڵێت، سەرۆک وەزیرانی عێراق و سەرۆک کۆماری تورکیا پەیوەندییەکی تەلەفونیان ئەنجامدا و باسیان لە چاودێریکردنی پێشهاتە هەرێمی و نێودەوڵەتییەکان كردووە.
مانگی رەمەزان کەمتر لە هەفتەیەکی ماوە و ئەمساڵ لەچاو ساڵی رابردوو کاتژمێرەکانی رۆژووگرتن نزیکەی چوار کاتژمێر کەمتر دەبن لە وڵاتانی عەرەبی.
ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق دەڵێت، حکومەتی عێراق رەزامەندی دەربڕیوە بە زیادکردنی بڕی ئەو پارەیەی هاوڵاتیان لە بەرامبەر وەرگرتنی بەشەخۆراکی مانگانە دەیدەن و بۆ هەر تاکێک لە ٥٠ دینارەوە زیادکراوە بۆ ٢٥٠ دینار.
فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا دەڵێت، پێنج هەزار و ٧٠٠ زیندانیی داعش لە سووریاوە گواستراونەتەوە بۆ عێراق.
وەزارەتی پەروەردەی عێراق دەڵێت، بڕیاری کەمکردنەوەی دەوامی فەرمی بۆ دامودەزگاکان لە مانگی رەمەزانی پیرۆزدا قوتابخانەکان ناگرێتەوە.
ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی دەڵێت، بەرپرسیارێتی حكومەتی سوریايە پارێزگاری لە تەواوی هاوڵاتیانی وڵاتەکەی بکات بە کوردیشەوە.
وەزیری دەرەوەی عێراق دەڵێت، بڕیاری دووبارە دەستنیشانکردنەوەی مالیکی پرسێکی ناوخۆییە، بەڵام عێراق ئاماژەکانی ئەمریکا بە هەند وەردەگرێت.
پسووڵەی خۆراکی هەولێر دەڵێت، دوای ئەوەی خزمەتگوزاریەکانی سیستەمی بە ئەلیکترۆنی کردنی پسوولەی خۆراک بۆماوەیەک بەهۆی کێشەیەکی تەکنیکیەوە لەسیستەمی پارەدان راگیرا، ئەمڕۆ وەزارەتی بازرگانی عێراق خزمەتگوزارییەکانی ناو ئەپڵیکەیشنەکەی کردەوە.
بهرگری شارستانی كهرتی غهززهدەڵێت،نزیكهی ههشت ههزار تهرم هێشتا له ژێر دارو پهردودا ماون و سێ ههزار كهسیش بێسهروشوێنن. تەندروستی غەززەش وتی، ژمارهی كوژراوەکان ٧٢ ههزار كهسی تێپهڕاندووە.
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا دەڵێت، وڵاتەکەی کاردەکات بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگ لە ئۆکرانیا، سەرۆکی ئۆکرانیاش دەڵێت، ئامادەن بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگ و پشتگیری لە پێشنیازەکانی ئەمریکاش دەکەن.
کەشناسی دەڵێت، ئاسمانی هەرێم روو لە گۆڕان دەکات و شەپۆلێکی بارانبارین لە ناوچە جیاوازەکان دەستپێدەکات، پێشبینی دەکرێت لە بەیانی زووی سبەینێوە باران لە دهۆکەوە دەستپێبکات و دواتر تەواوی ناوچەکانی هەرێم بگرێتەوە، لە هەندێک کاتیشدا بارانەکە بە شێوەی لێزمە و هەورەبروسکەشی لەگەڵ دەبێت.
میدیاکانی رۆژئاوا دەڵێن، مەزڵوم عەبدی و ئیلهام ئەحمەد بۆ بەشداریکردن لە کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن دەگەنە ئەڵمانیا و بڕیارە لەگەڵ وەزیری دەرەوەی سوریا کۆببنەوە.
سەرۆکی ئەمریکا دەڵێت، دەكرێت مانگی داهاتوو رێککەوتن لەگەڵ ئێران بکرێت و سکرتێری ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئێرانیش دەڵێت، لەلایەن بەرپرسانی عومانەوە پەیامێکی ئەمریکییەکانی وەرگرتووە و لە تاران تاوتوێی دەکەن.
وەزارەتی دادی عێراق دەڵێت، رێکاری پێویست لەلایەن حکومەتەوە گیراوەتە بەر بۆ گواستنەوەی زیندانیانی داعش لە سوریاوە بۆ عێراق.بەپێی یاسای عێراق لێکۆڵینەوەیان لەگەڵ دەکرێت و دادگایی دەکرێن و هاوپەیمانان تێچووی رۆژانەی خۆراکی زیندانییەکان لە ئەستۆ دەگرن.
دوای ئەوەی سەڵتەنەی عوممان رایگەیاند کە ١٩ـی مانگ رۆژی پێنجشەممە یەکەم رۆژی مانگی رەمەزان دەبێت، هەریەک لە وڵاتانی تورکیا و سەنگافورەش رۆژی پێنجشەممەیان وەک یەکەم رۆژی رەمەزان دیاریکرد.
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی دەڵێت، بکوژی ئەو ژنەی دوێنێ لە پرۆژەیەکی نیشتەجێبوون لە سلێمانی کوژرا، دەستگیرکرا.
شارەزایەکی کەشناسی دەڵێت، لە سبەینێوە شەپۆلێکی دیکەی بارانبارینی بەخووڕ بە هەورەبرووسکەی بەهێز و تەرزەوە هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە و مەترسی دروستبوونی لافاو هەیە.
لە دوای دروستبوونی کاردانەوەکان بەرامبەر سزادانی کارماندێکی کارەبا، بەڕێوەبەرایەتی کارەبای راپەڕین دەنگۆی دادگاییکردنی کارمەندەکەی بەهۆی قسەکردن لەسەر پڕۆژەی رووناکی رەتدەکاتەوە و دەڵێت، بانگهێشتی بەڕێوەبەرایەتییەکە کراوە و داوای بەڵگەی قسەکانی لێکراوە.
بازرگانیی عێراق، دەستپێکردنەوەی کۆمەڵێک خزمەتگوزاریی گرنگی لە کارتی ئەلیکترۆنی بەشەخۆراکدا راگەیاند، کە دیارترینیان سڕینەوەی ناوی مردووان و راگرتنی بەشەخۆراکە. هاوکات لە هەنگاوێکی نوێدا، پرۆسەی زیادکردنی ناوی منداڵانی خوار تەمەن ١٢ ساڵ لە رێگەی سیستەمی ئەلیکترۆنییەوە دەستپێکرد، کە پارێزگاکانی دهۆک و هەڵەبجە دەگرێتەوە.
جێگری سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ لەبارەی ئەو کارمەندەی کارەبا کە بەهۆی قسەکانیەوە لەبارەی نرخی کارەبا رووبەرووی یاسا کراوەتەوە لەلایەن حکومەتەوە، دەڵێت جگە لە وتنی راستییەکی تاڵ و حاشاهەڵنەگر، ئەم گەنجە بەرێزە شتێکی تری نەوتووە، بۆ هەموو قسەکانی شایەنی رێزلێنانە نەک سزادان.
پارێزگاری هەولێر هۆشداری توند دەداتە ئەو کەس و لایەنانەی بانگەشەی خۆپیشاندانی نوێ دەکەن و دەڵێت، هیچ پاساوێک بۆ ئەنجامدانی خۆپیشاندان نەماوە و هێزە ئەمنییەکانمان دەستکراوە کردووە بۆ رێکاری توند بەرامبەر سەرپێچیکاران.
پەرلەمانی ئەوروپا بڕیارێکی سەبارەت بە دۆخی باکوور و رۆژهەڵاتی سووریا پەسەند کرد و تێیدا بە توندی ئیدانەی توندوتیژییەکانی دژ بە هاوڵاتیانی مەدەنی کرد، جەختیشکرایەوە هاوکارییە داراییەکانی یەکێتی ئەوروپا بۆ ئاوەدانکردنەوەی سوریا، پێویستە مەرجبێت بە پاراستنی مافی مرۆڤ و کەمینەکان.
دارایی هەرێم لە روونکردنەوەیەکدا دەڵێت، هەر کەموکوڕییەک لە مووچە یان نەناردن یان لێبڕین لەو سێ ساڵەی رابردوودا روویدابێت عێراق لێی بەرپرسیارە. دەشڵێت، "عێراق ٣٦ ملیار دیناری لە مووچەی مانگی یەک بڕیوە و بە نوسراوێک جارێکی تر داوای ئەو پارەیامان کردووەتەوە".
وەزارەتی ناوخۆی هەرێم، بڕیاری کۆتایی وەزارەتەکەی دەربارەی چارەنووسی ئۆتۆمبێلە بێ سەرەتاکان راگەیاند و جەختی لەسەر جێبەجێکردنی رێکارە یاساییەکان کردەوە.
وەزارەتی دەرەوەی عێراق، ئەو هەواڵانەی رەتکردەوە کە باس لە فرۆشتنی باڵەخانەی باڵیۆزخانەی عێراق لە سیئۆلی پایتەختی کۆریا دەکەن بە کەسایەتییەکی هونەریی ئەو وڵاتە.
جێگری حکومەتی ماوەبەسەرچوو دەڵێت، پێویستە هەموو لایەنە ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەکان کاربکەن بۆ پاراستنی سەقامگیری ناوچەکە و عێراق.
بەپێی زانیارییەکانی پەیامنێری ئێن ئاڕ تی، کەمێک پێش ئێستا لە پڕۆژەیەکی نیشتەجێبوون لە سلێمانی، تەرمی ژنێک دۆزراوەتەوە و بە وتەی پۆلیسیش شوێنەواری فیشەکی پێوەیە و لێکۆڵینەوەیان لە رووداوەکە دەستپێکردووە.
وەزارەتی دارایی دەڵێت، رۆژی شەممە مووچەی مامۆستایانی گرێبەست و بەشێک لە فەرمانبەرانی هەمیشەیی و گرێبەست دابەش دەکرێت.
وەزارەتی پێشمەرگە دەڵێت، هاوکاری هاوپەیمانان بۆ مانگی یەک خرایە سەر هەژماری وەزارەتەکەیان و رۆژی شەممە دابەش دەکرێت.
بەڕێوەبەری ناوەندی راگەیاندنی هەسەدە دەڵێت، لەم رۆژانەی دوایدا بڕگە كارگێڕی و ئەمنییەكانی رێككەوتنی نێوان دیمەشق و هەسەدە جێبەجێ کران و دەشڵێت، جێبەجێكردنی بڕگە سەربازییەكان هێزەكانی هەسەدە و حکومەتیش دەگرێتەوە و هێزەکانیان دەگەڕێنەوە بۆ پێگە سەرەکییەکانیان.