دابەشکردنی نەوت لە سلێمانی دەستپێدەکات؛ نرخ و بڕەکەی چەندە؟
دوای بڕیارەكەی حكومەتی عێراق بۆ ناردنی نزیكەی ٥٠ ملیۆن لیتر نەوت بۆ هاوڵاتیانی هەرێم، لە هەولێر و دهۆك دابەشكردن دەستیپێكرد و بڕیارە سبەینێش نەوتە ١٠٠ لیترییەكە لە شاری سلێمانی دابەشبكرێت بەنرخی ٣١ هەزار دینار.
دەنگی تەقینەوەیەکی بەهێز لە شاری بەندەر عەباس بیسترا و میدیاکانی ئێرانیش دەڵێن، لەناو باڵەخانەیەکدا روویداوە و لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە دەستیپێکردووە.
سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا رایگهیاند، "دەست لەو مافە هەڵناگرین كە گەلی عێراق دەیانەوێت متمانە بەو كەسانە بكەن پێیان وایە دەتوانن سەركردایەتی عێراق بكەن".
بەڕێوەبەرایەتیی نەخۆشخانەی ژنان و لەدایکبوونی هەولێر، ئامار و ژمارەی لەدایکبوونی ساڵی رابردووی بڵاوکردەوە و بەپێی ئامارەکان، زیاتر لە ١٦ هەزار حاڵەتی لەدایکبوونی سروشتی و نەشتەرگەری تۆمار کراوە.
دوای ئەوەی لە میدیاکانەوە بڵاوکرایەوە کە نوری مالیکی، لە کاندیدبوون بۆ سەرۆک وەزیران کشاوەتەوە، چاوگێک بە ئێن ئاڕ تی وت، ئەو هەواڵانە دوورە لە راستییەوە.
زێڕ و زیو هاڕەیان کرد و لە ماوەی دوو رۆژی رابردوودا، هەر مسقاڵێک زێڕ زیاتر لە ١١٠ هەزار دیناری لێبووەتەوە، نرخی هەر کیلۆیەک زیویش زیاتر لە هەزار دۆلار دابەزیوە.
لە گوندى خەتێى خۆشناوەتى، نۆ ئەندامی ئەندامى خێزانێک بە هۆکارێکى نادیار رەوانەى نەخۆشخانەکراون و کەسێکیان گیانى لەدەستداوە.
کەشناسی هەرێم دەڵێت، ئهمڕۆ ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لە زۆربەی کاتەکانیشدا لە سنووری دهۆک و ناوچەکانی باکووری هەرێم نمەباران دەبێت، سبهینێش ئاسمان هەوری باراناوی دەبێت نمەباران و بارانی مامناوەند لە زۆربەی ناوچەکاندا دەبێت.
فەرمانگەی راگەیاندنی پەرلەمانی عێراق، بەرنامەی کاری کۆبوونەوەی ژمارە (٧)ـی بۆ رۆژی یەکشەممەی داهاتوو بڵاو کردەوە، بە پێی کارنامەکە، بڕیارە لەم کۆبوونەوەکەدا پرۆسەی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار بەڕێوەبچێت.
تەرمی شەهید ئەحمەد هێمن لە رۆژئاوای کوردستانەوە گەڕێندرایەوە شاری کەرکوک و لە دوایین مەنزڵگەی خۆی لە گۆڕستانی رەحیماوا بەخاک سپێردرا.
فهرماندهى گشتیى هێزهكانى سوریاى دیموكرات (ههسهده) زانیاریى گرنگ لهبارهى رێكهوتنى نوێیان لهگهڵ حكومهتى سوریا ئاشكرادهكات و دەڵێت، "بهگوێرهى رێککەوتنەکە، پێویستە هێزەکانی سوپای عەرەبیی سوریی، لەدەوروبەری کۆبانێ و حەسەکە بکشێنەوە"، دهشڵێت، "ئهمریكا و فهرهنسا بهشداربوون لهكۆبوونهوهكان و بهرپرسیارێتى جێبهجێكردنى ئهم ڕێكهوتنەش لهئهستۆى ئهواندایه".
جێگری پێشوی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق دەڵێت، بەهۆی رووداوە خوێناوییەکانی ئەم دواییانەی سوریا و هێرشی گروپە چەکدارەکان بۆ سەر رۆژئاوا، بەهەستکردن بە بەرپرسیارێتی بانگەوازێک کە بە زمانەکانی عەرەبی و ئینگلیزی و کوردی نوسراوە، ئاراستەی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکەن، کە واژۆی ٢٠٥ پەرلەمانتاری ئێستا و پێشووی عێراقی لەسەرە.
ئاژانسی سانا لە زاری چاوگێک لە حکومەتی کاتی دیمەسق بڵاویکردەوە، وەزارەتی ناوخۆی سوریا، مەروان عەلی وەک فەرماندەی نوێی ئاسایشی ناوخۆ لە پارێزگای حەسەکە دەستنیشان کرد.
وتەبێژی بەرگری شارستانی سۆران بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، کەمێک پێش ئێستا هاوڵاتیەک بەهۆی کەوتنەخوارەوەی ئەسانسۆرێک گیانیلەدەستدا.
هاتووچی سۆران دەڵێت، لە رێگای سۆران- خەلیفان نزیک گەلیی عەلی بەگ، رووداوێکی سەختی هاتووچۆ رووویدا و کەسێک گیانیلەدەستدا و شەش کەس برینداربوون.
مەسرور بارزانی دەڵێت، هیوادارین رێککەوتنی نێوان هەسەدە و سوریا ببێتە مایەی ئاشتی و ئازادی زیاتر و سەقامگیری و پێشکەوتن بو هەموو سوریا و بە تایبەتی ناوچە کوردییەکان.
خۆپیشاندان لە زۆربەی شار و شارۆچکەکانی کوردستان بۆ پشتگیریکردنی کورد لە رۆژئاوای کوردستان بەڕێوەچوو و هاوڵاتیانیش دەڵێن، خۆپیشاندان و پشتگیریەکان کاریگەری ئەرێنی لەسەر هەڵوێستی وڵاتان هەبووە لەبارەی رۆژئاواوە.
کەشناسی دەڵێت، ئەمڕۆ ئاسمان بە گشتی هەور دەبێت دوانیوەڕۆ نمە باران و بارانی مامناوەند بە پچڕپچڕی لە زۆربەی ناوچەکان دەبارێت، هەروەها لە ناوچە سنووریەکان بەفر بارین دەبێت، لە شەودا کاریگەری دابارین لە زۆربەی ناوچەکان لاواز دەبێت و بارانبارین تەنها لە ناوچە شاخاویەکان و ناوچە سنوریەکان بەردەوامی دەبێت.
بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر لە پەیامێکدا وتی، سوپاسی ئەمریکا و فەرەنسا دەکەن بۆ نێوەندگیریی لە رێککەوتنی نێوان هەسەدە و حکومەتی سوریا و ئامانجی سەرەکییان گەڕانەوەی ئاوارەکانە.
هاتووچۆی سلێمانی دەڵێت، بەهۆی نزمبوونەوەی پلەی گەرما و دروستبوونی تەمێکی زۆر لە شاری سلێمانی و دەورووبەری، داوا لە شۆفێران دەکەن پابەندی یاسا و رێنماییەکانی هاتووچۆبن.
نێردەى ترەمپ بۆ کاروبارى سوریا، لە پەیامێکدا رێککەوتنی نێوان حکومەتی سوریا و هەسەدەی بە وەرچەرخانێکی مێژوویی و قووڵ وەسف کرد لە کاروانی ئاشتی و یەکپارچەیی سوریادا.
هەسەدە دەقی رێککەوتنەکەی نێوانیانی لەگەڵ حکومەتی سوریا بڵاوکردەوە و بەپێی رێککەوتنەکە هیزکان یەکدەخرێن و لەوناوچانەی بەریەککەوتن هەیە دەکشێنەوە.
هەسەدە دەڵێت، ئێوارەی دوێنێ هێزەکانیان ئۆپەراسیۆنێکی داعشیان تێکشکاند کە هێرشیان کردبووە سەر گەڕەکەکانی غوێران و نەشوە.
نێردەی تایبەتی ئەمەریکا لە عێراق دەڵێت، دەنگۆی دوورخستنەوەی لە پۆستەكەی وەك نێردەی تایبەتی ئەمریكا بۆ عێراق دوورە لەراستییەوە.
پەرلەمانی ئەڵمانیا ماوەی مانەوەی هێزەکانی وڵاتەکەی لە هەرێمی کوردستان بۆ ساڵێکی دیکە درێژکردەوە.
چاوگێکی ئەمنی بە ئێن ئاڕتی وتی، شەوی رابردوو لە سنوری گەرمیان کۆمەڵە چەکدارێکی نەناسراو ویستویانە هێرش بکەنە سەر هێزە ئەمنییەکانی ئەو ناوچەیە و وەڵام دراونەتەوە.
بۆ پاڵپشتیکردنی رۆژئاوای کوردستان لەبەرامبەر ئەو هێرشە سەربازییەی لەلایەن چەکدارانی سوریاوە رووبەڕوویان دەبێتەوە، بڕیارە کاتژمێر ٢ـی پاش نیوەڕۆی سبەی، لە زۆربەی شارەکانی هەرێمی کوردستان خۆپیشاندانی فراوان بەڕێوەبچێت.
بەهۆی نالەباریی کەشوهەوا و تەمومژی چڕەوە، سەرجەم گەشتە ئاسمانییەکان لە فڕۆکەخانەی هەولێر راگیرا.
کەشناسی ههرێم، رێژهی بارانبارینی ١٢ كاتژمێری رابردووی بهشێك له ناوچهكانی بڵاوكردهوه و دەشڵێت، ئهمشهو ئاسمانی ههرێم تهمومژ دهبێت و بارانبارینیش تا رۆژی یهكشهممهی داهاتوو بهشێوهی پچڕ پچڕ بهردهوام دهبێت و بهفریش لهناوچه شاخاویهكان دهبارێت.
وەزیری پەروەردەی هەرێم رایگەیاند، وەک رێزگرتن لە هەستی نیشتیمانپەروەری و چاندنی خۆشەویستیی وڵات، بڕیاردرا وێنەی دوو منداڵ کە ببوونە جێی سەرنجی میدیاکان، بخرێتە سەر بەرگی کتێبەکانی خوێندنی ساڵی داهاتوو.