لە سلێمانی خۆپیشاندان بۆ پشتیوانی رۆژئاوای کوردستان بەڕێوەدەچێت
هاوشێوەی شارەکانی دیکەی کوردستان لە سلێمانیش هاوڵاتیان و چالاکوانان بۆ پاڵپشتی لە کوردانی رۆژئاوا هاتنەسەر شەقام و ناڕەزایەتییان دەربڕی و دەڵێن، "داواکارین کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی فشار بکات هێرشی سەر گەڕەکە کوردنشینەکانی حەڵەب رابگرێت".
کەشناسیی هەرێم دەڵێت، کاریگەریی ئەو شەپۆلە بەفر و بارانەی ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی گرتووەتەوە تا سبەینێ بەردەوام دەبێت.
پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، دەستیان کردووە بە تاوتوێکردنی پرسی داهاتە نانەوتییەکان و دانیشتنی پەرلەمانی لەسەر رێكخراوە.
بەڕێوەبەرایەتیی كەشناسیی هەرێم ئاشکرای کرد کە زۆرترین رێژەی بارانبارین لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا لە ناحیەی هیرانی سەر بە شەقڵاوە بووە، کە بڕی ١٠٤ ملیم باران باریوە.
ناوه‌ندی راگه‌یاندنی هێزی ئاسایشی ناوخۆ له شاری حه‌له‌ب رایگه‌یاند، بانگه‌شه‌كانی حكومه‌ت دیمه‌شق بۆ كۆنترۆڵكردنی شێخ مه‌قسود ناراستە، ده‌شڵێت، "پێكدادانی توند له شه‌قامه‌كانی شێخ مه‌قسود به‌رده‌وامه".
بەهۆى بارینى بەفرێکى زۆر، لە بەشیكی رێگا سەرەکییەکانى ئیدارەى سۆران ئاستەنگی هاتووچۆ دروستبووەوە و بەرگرى شارستانیش داوا لە هاوڵاتیان دەکات، تا بۆیان دەکرێت لە ماڵ بمێننەوە.
چاوگێک لە وەزارەتی پێشمەرگە بە ئێن ئاڕ تی وت، بڕیارە رۆژی سێشەممە هاوکاری هاوپەیمانان بۆ مانگی ١٢ دابەش بکرێت و بەپێی زانیارییەکانی ئێن ئاڕ تیش بری هاوکارییەکە ٧٦ هەزار دینارە.
بەرپرسی دەستەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر دەڵێت، حکومەتی سوریا دەیەوێت بە پەلاماردان کۆتایی بە رێککەوتنەکان بهێنێت، بەڵام ئێمە پابەندین.
یەکێک لەو شاخەوانانەى دوانیوەڕۆى ئەمڕۆ لە شاخى پیرەمەگرون هەڵدێران، گیانى لەدەستدا.
ئاسایشی ناوخۆی حەلەب دەڵێت، پێکدادانەکان بەردەوامن و دوو هێرشی چەکدارانی سەر بە دیمەشقیان تێکشکاندووە.
لە هەولێر، هاوڵاتیان دژی هێرشکردنە سەر گەڕەکە کوردییەکانی حەلەب خۆپیشاندانیان ئەنجامدا.
وەزارەتی بازرگانی دڵنیایی لە بەردەوامی دابەشکردنی مادەکانی بەشەخۆراک دەدات و دەڵێت بەشی پێویست لە مادە خۆراکیەکان کۆگاکراون.
دوو شاخەوان لە کاتی شاخەوانیدا لە سەر شاخی پیرەمەگروون هەڵدێران و بارودۆخی کەسێکیان ناجێگیرە.
بارەگای بارزانی دەڵێت، مەسعود بارزانی و ئەحمەد شەرع پەیوەندییەکی تەلەفۆنییان ئەنجامدا و هەردوولا جەختیان لە بایەخی سەقامگیری و هەماهەنگی هاوبەش کردەوە.
تەندروستی سلێمانی دەڵێت، لە ساڵی ٢٠٢٥ زیاتر ١٠٣ هەزار نەخۆش لە نەخۆشخانەی شەهید دکتۆر ئاسۆ بۆ نەخۆشییەکانی چاو بینراون.
ئەنجوومەنی گەڕەکە کوردییەکانی شێخ مەقسوود و ئەشرەفییە لە حەلەب دەڵێت، بڕیاریان داوە بمێنینەوە و بەرگری دەکەن، ئەم هێرشانە مانای گۆڕینی پێکهاتەی دیمۆگرافی شارەکە و تێکدانی رێککەوتنی یەکی نیسانە.
روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ دەڵیت، ژمارەی قوربانیان و بریندارانی مەدەنی و سەربازی هێرشەکانی حەلەب گەیشتووەتە ١٣٧ کەس.
سەرۆکی ئۆکرانیا دەڵێت، لە ئەنجامی هێرشەکەی شەوی رابردووی سوپای رووسیا بۆ سەر شاری کیێف و دەوروبەری، باڵیۆزخانەی دەوڵەتی قەتەر و چەند شوێنێکی دیکەی کردووەتە ئامانج.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێم دەڵێت، له ئه‌مڕۆوه به‌فرو بارانبارین له‌ناوچه جیاجیاكانی هه‌رێمی كوردستان ده‌ستپێده‌كات و پله‌كانی گه‌رماش نزیكه‌ی پێنج پله نزمدەبنەوە ده‌كه‌ن.
یەکێتی زانایانی هەرێم دەڵێن، سەرکۆنەی ئەو هێرش و پەلاماردانانە دەکەن کە دەکرێتە سەر کورد لە حەلەب و ئەوەی روودەدات ستەمێکی گەورەیە لە گەلی کورد دەکرێت.
میدیایەکی رۆژئاوا رایگه‌یاند، له‌ئه‌نجامی تۆپبارانه‌كانی چه‌كدارانی سه‌ر به حكومه‌تی دیمه‌شق شه‌ش ئه‌ندامی خێزانێك له یه‌كێك له‌ناوچه‌كانی شێخ مه‌قسود شه‌هیدبوون.
لە کاتی شەڕ و ئاڵۆزییەکاندا لە نێوان سوریا و هەسەدە وەزارەتی بەرگری سوریا لە بەیاننامەیەکدا وتی، ماوەی شەش کاتژمێر شەڕیان راگرتووە و نێردەی تایبەتی ئەمریکاش وتی، کار بۆ درێژکردنەوەی ئەو ئاگربەستە لە شێخ مەقسوود و ئەشرەفیە دەکەن.
سەرکردەیەكی رەوتی حیکمە دەڵێت، لە ئێستادامحەمەد شیاع سودانی سەرۆکی هاوپەیمانی ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدان و نوری مالیکی سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا، لە کێبڕکێی سەرۆک وەزیران کشاونەتەوە.
ناوه‌ندی راگه‌یاندنی هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆی حەلەب رایگه‌یاند، له ئێستادا شه‌ڕو پێكدانێكی سه‌خت له نزیك گه‌ڕه‌كی ئه‌شره‌فیه‌ی حه‌ڵه‌ب بەردەوامە و هێزەکانیان به‌رگرییه‌كی ئازایانه ده‌كه‌ن.
ئه‌نجومه‌نی پیرانی ئه‌مریكا ده‌سه‌ڵاته‌كانی سه‌رۆكی وڵاته‌كه‌ی سنووردار كرد و جه‌ختیكرده‌وه، هیچ رێوشوێنێكی سه‌ربازی نوێ له ڤه‌نزوێلا به‌بێ وه‌رگرتنی مۆڵه‌تی پێشوه‌خته ئه‌نجامنادرێت.
نێردەی تایبەتی ئەمریکا لە سوریا دەڵێت، "داوا لە حکومەتی سوریا و هێزەکانی سوریای دیموکرات دەکەین شەڕو پێکدادانەکان رابگرن".
سەرۆکی پارتی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان دەڵێت، "هێرش بۆ سەر گەڕەکە کوردییەکانی شاری حەلەب لەلایەن هێزە چەکدارەکانی سوریاوە هەنگاوێکی ترە دژی کورد".
کۆمەڵی دادگەری لەبارەی شەڕ و ئاڵۆزییەکانی حەلەب دەڵێت، "خوازیاری راگرتنی دەستبەجێی توندوتیژی و پێكدادانەكانین و دەشڵێت، پێویستە كێشەكان لەسەر مێزی گفتوگۆ و لەڕێگەی دیالۆگەوە چارەسەر بكرێن".
باڵەخانەی پەیمانگای هونەرە جوانەکانی هەڵەبجە کۆن بووە و هەندێکی شوێنی رووخاوە و باڵەخانەکە لەکاتی باراندا تکە دەکات و باراناو کۆدەبێتەوە خوێندکارانیش بە سەتڵ و ماسیحە پاکیدەکەنەوە، بەهۆی نەبووی شوێنیشەوە دەستشۆر و کافتریاکان کراوە بە ژووری خوێندن.
ئاسایشی ناوخۆ له حه‌ڵه‌ب رایگه‌یاند، ئاماری قوربانیانی هێرشی گروپه چه‌كداره‌كانی سه‌ربه حكومه‌تی دیمه‌شق بۆ سه‌ر گه‌ڕه‌كه كوردنشینه‌كانی حه‌ڵه‌ب بۆ ١٢ شه‌هید و ٦٤ بریندار به‌رزبووەته‌وه.