پەیامێکی بەپەلە لە ئەمریکاوە لەبارەی دۆخی حەلەب
فەرماندەی ناوەندی هێزەکانی ئەمریکا دەڵێت، "لە نزیکەوە چاودێریی دۆخی حەلەب و ناوچەکانی دەوروبەری دەکەین". دەشڵێت، "داوا لە هەموو لایەنەکان دەکەین دانبەخۆیاندابگرن."
بەهۆی خراپی کەشوهەواوە سبەی لە قوتابخانەکانى کۆیە و تەقتەق کرا بە پشوو، پەروەردەى پشدەریش بڕیاریدا دەوامى قوتابخانەى گوندە دوورەدەست و سنوورییەکان بکاتە پشوو، بەڵام لەناو شارى قەڵادزێ و ناحییەکان، ئاساییە.
وەزارەتی گواستنەوەی عێراق لە راگەیەندراوێکی فەرمیدا، رەتیدەکاتەوە گەشتە ئاسمانییەکانیان لەگەڵ ئێران راگیرابن.
بهڕێوهبهرایهتی گشتی كهشناسی هەرێم رایگهیاند، ئهمشهو بهفربارین بهردهوام دهبێت و ئهگهری بارینی بهفر له سهنتهری سلێمانی و ههڵهبجه ههیه.
بەهۆی نا لەباری کەشوهەوا و نزمبوونەوەی پلەکانی گەرما، بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سۆران لە تەواوی ناوەندی خوێندن پشووی فەرمی راگەیاند.
بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی سلێمانی رەتیدەكاتەوە سبەینێ بەهۆی نالەباریی رەوشی كەشوهەوا، بكرێتە پشووی ناوەندەكانی خوێندن و دەڵێت، لە سەنتەری شاری سلێمانی دەوامی خوێندنگەكان ئاسایی دەبێت، پەروەردەی شارۆچكەكانیش سەرپشككراون لە راگرتنی دەوام لە سنوورەكانیان.
هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی سەر بە ئیدارەی خۆسەری باكور و رۆژهەڵاتی سوریا، لە پارێزگای رەقە قەدەغەی هاتووچۆی كاتیان لە کاتژمێر ١٠ـی شەو تاكو شەشی بەیانی راگەیاند، ئەوەش دوای پەرەسەندنی گرژییەكانە لە ناوچەكانی رۆژهەڵاتی حەلەب لەنێوان هەسەدە و سوپای سوریا.
دەزگای هەواڵگریی نیشتمانیی عێراق دەڵێت، لە ئۆپەراسیۆنێکی هاوبەشدا لەگەڵ هێزە ئەمنییەکانی پارێزگای سلێمانی، سەرکردەکانی تۆڕی "فۆکسترۆت" کە یەکێکە لە مەترسیدارترین مافیاکانی جیهان دەستگیر کران.
بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەری باکوور و رۆژهەڵاتی سوریا رایگەیاند، هیچ کەسێک بە تەنیا خاوەنی سوریا نییە، بەڵکوو هەموو نەتەوە و پێکهاتەکان دەبێت بە ئاشتیانە تێیدا بژین.
بەهۆی ناجێگیری کەشوهەواو و نزم بوونەوەی پلەکانی گەرما هەریەکە لە پەروەردەکانی پێنجوێن و شارباژێڕ و چۆمان و دوکان بریاریاندا، سبەینێ چوارشەممە لە سەرجەم ناوەندەکانی خوێندن پشووی فەرمی بێت.
حەج و عومرەی هەرێم رایگەیاند، "ئەمڕۆ لە وڵاتی سعودیە عومرەکارێکی کورد لە کاتی ئەنجامدانی تەوافدا کۆچی دوایی کرد".
سەرۆكی پارتی لەگەڵ هەڵسووڕێنەری کاروباری باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە عێراق کۆبوونەوە و لە کۆبوونەوەکەدا مەسعود بارزانی رایگەیاندووە، هەرچی لە توانایدابێت بۆ هەماهەنگی نێوان لایەنە سیاسییەکان و گەیشتن بە ئەنجامێکی دڵخۆشکەر و پێکهێنانی حکومەتێکی فیدراڵی بەهێز، درێخی ناکات. لەبارەی سوریاشەوە دەڵێت، "هەوڵی جددی دەدات بۆ ئەوەی هەمو کێشەکان دور لە توندوتیژی چارەسەر بکرێن".
وەزارەتی پێشمەرگە دەڵێت، هاوکاری هاوپەیمانان بۆ مانگی ١٢ خراوەتەسەر هەژماری وەزارەتەکەیان و رۆژی پێنجشەممە دەستبەدابەشکردنی دەکەن.
چاوگێک بە ئێن ئاڕ تی وت، مەلا بەختیار، لە کاندیدی سەرۆک کۆماری عێراق دوورخرایەوە بەهۆی کێشەی بڕوانامەکەیەوە.
هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) دەڵێت، گروپەكانی حكومەتی دیمەشق تۆپبارانی شارۆچكەی دێر حافر دەكەن. هاوکات تائێستا هیچ زانیارییەك لەبارەی زیانە گیانییەكان نییە.
وەزارەتی خوێندنی باڵا بڕیارێکی گرنگ بۆ خوێندکارانی ناوچە کوردستانییەکان و خاوەن پێداویستی تایبەت و سێ یەکەمەکان دەردەکات و دهڵێت، بڕیاریدا خوێندكارانی خوێندنی باڵا/ ماستهر و دكتۆرای (ناوچه كوردستانیهكانی دهرهوهی ئیدارهی ههرێمی كوردستان، خاوهن پێداویستی تایبهت، سێ یهكهم دانهمهزراوهكان) لە کرێی خوێندن ببەخشرێن.
وەزارەتی بەرگری رووسیا دەڵێت، سوپای وڵاتەکەی توانیویەتی لە ماوەی کەمتر لە ٢٤ کاتژمێردا دووەم شارۆچکەی هەرێمی زاپۆرۆژیای ئۆکرانیا کۆنتڕۆڵبکات و ٥٦ فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئۆکرانیای تێکشکاندووە.
فهرماندهیی ئۆپهراسیۆنهكانی سوپای سوریا داوا له هێزهكانی ههسهده دهكات، لە ناوچهكانی دێرحافر و قهناس و بابیری و مهسكهنه له رۆژههڵاتی حهلهب بكشێنهوه و ئهو ناوچانهش وهك ناوچهی سهربازی دیاریدهكات.
بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی لەوەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی هەرێم دەڵێت، تا ئێستا ٪٩٣ـی هاوڵاتیان ناویان لە فۆڕمی ئەلیكترۆنی خۆراك تۆماركردووە، هەروەها لە سەرەتای مانگی داهاتووشەوە دەستدەكرێت بە تۆماركردنی منداڵی تازە لەدایك بوو لە فۆڕمی نوێی ئەلیكترۆنی كە بەرامبەر بڕێك پارە ئەو كارە ئەنجام دەدرێت.
وابڕیارە رۆژی شەممە چوارچێوەی هەماهەنگی کۆببێتەوە بۆ یەکلاکردنەوە و بڕیاردانی کۆتایی لەسەر کاندیدی پۆستی سەرۆک وەزیرانی عێراق.
کەشناسیی هەرێم رێژەی باران بارینی ٢٤ کاتژمێری بڵاوکردەوە و دەڵێت، زۆرترین رێژەی بارانبارین لە سنووری تەوێڵە بووە.
سەرۆکی ئەمریکا دەڵێت، باجی گومرگی بەڕێژەی ٪٢٥ بەسەر ئەو وڵاتانەدا دەسەپێنێت کە مامەڵەی بازرگانیی لەگەڵ وڵاتی ئێراندا بکەن.
پەیامنێری ئێن ئاڕ تی دەڵێت، فڕۆکەخانەی سلێمانی دوو گەشتی لەگەڵ وڵاتی ئێراندا هەڵوەشاندەوە.
بەهۆی گڕگرتنی زۆپاوە لە ناحیەی رزگاری سنووری گەرمیان، ژنێک گیانی لەدەستدا و هاوسەرەکەشی برینداربووە.
کەشناسی دەڵێت، ئەمڕۆ بارانبارین بەردەوام دەبێت و خێرایی با زیاد دەکات، هەورە بروسکە درووستدەبێت و سبەینێش بەفر دەگاتە ناو سەنتەری شارەکان.
راوێژکاری دارایی سودانی دەڵێت، بەپێێ ئەو پێشبینییە جیهانییانەی کە پشت بە شیکارییەکانی رێکخراوی ئۆپێك و دامەزراوە داراییە نێودەوڵەتییەکان دەبەستن، باس لەوە دەکەن کە نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بۆ ساڵی ٢٠٢٦ لە نێوان ٥٥بۆ٦٢ دۆلاردەبێت.
بڕیارە سبەینێ ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم کۆببێتەوە و تاوتوێی پرسی نەوت و دارایی بکات.
کۆمسیۆن دەڵێت، بەشی زۆری رێکارەکانی ناردنی پارەی کارمەندانی کۆمسیۆن کۆتاییهاتووە و بەم نزیکانە پارەکە دابەشدەکرێت.
گووگل رایگەیاند کە تایبەتمەندیەکانی کڕین لە چاتبۆتەکەیدا کە بە AI کاردەکات فراوانتر دەکات بە هاوکاری لەگەڵ کۆمپانیای وۆڵمارت و شۆپفای و وەیفەیر و فرۆشیارە گەورەکانی تر بۆ گۆڕینی ئەپی Gemini بۆ مەبەستی بازرگانی.
نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا دابەزی و ئەمڕۆ یەک ئۆنسە لەو کانزا زەردە بە چوار هەزار و ٥٩٩ دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت و مستقاڵێک زێڕی عەیارە ٢١ بە ٩٤٥ هەزار دینارە.