کەشناسی وادەی هاتنی شەپۆلێکی نوێی بەفر و باران رادەگەیەنێت
پێشەوا هەورامانی وەڵامی محەممەد حەلبوسی دەداتەوە و دەڵێت، هەولێر پێشوازیی لە شۆڤێنییەکی گەندەڵ ناکات کە بەرپرسە لە بردنی ملیۆنەها دۆلاری عێراق و لێرە شوێنێک بۆ کەسانێک نییە کە چاکەی لەبەرچاو نەبێت.
بۆ یەکەمجار لە مێژووی سوریا کوردێک پۆستی پارێزگاری حەسەکەی وەرگرت، نورەدین عیسا کێیە؟
کۆمپانیای دی ئێن ئۆی نەرویجی پوختەی دەستکەوتە دارایی و کارگێڕییەکانی ساڵی ٢٠٢٥ـی بڵاوکردەوە و دەڵێت، داهاتییان دوو هێندە و زیاتری ساڵی ٢٠٢٤ بووە و ئاستی بەرهەمهێنانیش زیادیکردووە.
وەزیری دارایی عێراق بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، سەرەتای هەفتەی داهاتوو مووچەی مانگی یەکی هەرێم دەنێرن.
سەرۆكی حزبی تەقەدوم دەڵێت، هەرگیز سەردانی هەولێر ناكات و پێویستە ئەو تێڕوانە خۆبەلزانیەش بگاتە ئاستێكی واقیعی.
کەشناسی دەڵێت، ئهمڕۆ كهشوههوای ناوچه جیاجیاكانی ههرێم ساماڵ دهبێت و لهسبهینێوه شهپۆلێكی بهفر و بارانبارین ناوچه جیاجیاكان دهگرێتهوه.
لیژنەی پاراستنی رۆژنامەنووسان (CPJ) دەڵێت، تووشی سەرسوڕمان بووە لە داخستنی زۆرەملێی نووسینگەکانی کەناڵی ئێن ئاڕ تی لە هەولێر و دهۆک لەلایەن بەرپرسانی هەرێمی کوردستانەوە، ئەمە پرۆسەیەکی ئاشکرای سانسۆرکردنە و پەرەسەندنێکی مەترسیدارە لە هەوڵەکانی حکومەتی هەرێم بۆ کپکردنی و بێدەنگکردنی میدیای سەربەخۆ.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی دەڵێت، بەپێی ئامارەكانی بەشی كاروباری ووزە، لە سنوورەکەیان ، ساڵی رابردوو زیاتر لە (١٥ هەزار) هاوبەشی نوێ تۆماركراون و كارەبایان وەرگرتووە.
بۆ یەکەمجار لە مێژووی سوریا کوردێک پۆستی پارێزگاری حەسەکەی وەرگرت، لە لێدوانێکیشدا نورەدی عیسا پارێزگاری نوێی حەسەکە وتی، ئەمە بەرهەمی ١٤ ساڵ بەرخۆدانی کوردە و شانازییە بۆمان.
ئاژانسەکانی هەواڵ دەڵێن، ئەمڕۆ وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا بە سەردانێک دەگاتە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و سەردانی عێراق، سوریا و هەرێمی کوردستان دەکات.
دوای نزیکی هەفتەیەک لە دواخستنی داریی هەرێم ١٢٠ ملیار دینار داهاتی ناوخۆی بۆ مانگی یەک رادەستی بەغدا کرد، چاوەڕێش دەکرێت تا هەفتەی داهاتوو پارەی موچەی مانگی یەکی هەرێم بنێردرێت.
وەزارەتی بازرگانی عێراق رایگەیاند، پێشبینی دەکات ئەمساڵ چوار ملیۆن تۆن گەنم لە جوتیاران وەربگرێت.
دوای چەند هەفتەیەک لە دواخستنی وابڕیارە ئەمڕۆ رێکارەکانی رادەستکردنی ١٢٠ ملیاری داهاتی نانەوتیی مانگی یەک دەستپێبکات کە بەغدا وەک مەرجی ناردنی مووچەی هەرێم دایناوە.
بەڕێوەبەری سایلۆکانی سلێمانی دەڵێت، بەمنزیکانە دەست بە دابەشکردنی بەشە ئاردی مانگی یەک دەکرێت.
جێگری سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ دەڵێت، سانسۆرکردنی نایاسایی قەرەقوشیانەی کەناڵی ئێن ئاڕ تی پێمان دەڵێت کوردستان لە هەموو روویەکەوە لە مەترسیدایە وهیچ فشارێک لە هەنگاوە سیاسییەکانیان بۆ شەفافکردنی داهات و بردنی یاسای بودجە بۆ پەرلەمان پەشیمانیان ناکاتەوە.
بەهای زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا دابەزی و ئەمڕۆ یەک ئۆنسە لەو کانزا زەردە بە چوار هەزار و ٨٦٢ دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت و مستقاڵێک زێڕی عەیارە ٢١ بە ملیۆنێک و ٦٠ هەزار دینارە.
نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا دابەزی و نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە ٦٧ دۆلار و ٩١ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.
رێکخراوی رێگای ئازادی سەبارەت بە داخستنی نووسینگەکانی کەناڵی ئێن ئاڕ تی بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و دەڵێت، ئەوان لە رێکخراوی رێگای ئازادی بە نیگەرانییەکی قووڵەوە دەڕواننە هەڵمەتی داخستنی نووسینگەکانی دامەزراوەی میدیایی نالیا (NRT) لە شارەکانی هەولێر و دهۆک لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە.
پێگەی هەواڵیی ئەکسیۆسی ئەمریکی ئاشکرای کرد، ئەو دانوستانە چاوەڕوانکراوەی بڕیار بوو رۆژی هەینی لە نێوان ئەمریکا و ئێراندا بەڕێوەبچێت بە فەرمی هەڵوەشاوەتەوە. وەزیری دەرەوەی ئێرانیش ئەو هەواڵە رەتدەکاتەوە.
چوارچێوەی هەماهەنگی دەڵێت، داوا لە لایەنە کوردستانییەکان دەکات بە زووترین کات پرسی سەرۆک کۆمار یەکلا بکەنەوە، لە ئەگەری نەگەیشتنی پارتی و یەکێتی بە کاندیدی هاوبەش، پەرلەمانتارەکانی خۆیان سەرپشک کردوە دەنگ بە کام کاندید بدەن.
لەبارەی داخستنی نوسینگەکانی ئێن ئاڕ تی لە هەولێر و دهۆک کەناڵی ئاسمانی زووم راگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە و دەڵێت، نیگەرانن لە داخستنی نوسینگەی کەناڵەکە و پێویستە مامەڵەکردن لەگەڵ میدیا و ئازادی رۆژنامەگەری تەنها لە چوارچێوەی یاسای رۆژنامەنووسی بێت.
لەبارەی داخستنی نوسینگەکانی ئێن ئاڕ تی لە هەولێر و دهۆک، رێکخراوی پەیامنێران بۆ ماف و گەشەپێدان دەڵێت، بە توندی ئیدانەی ئەو داخستنە دەکەین و پەرەسەندنی ئەم پێشێلکاریانە، کەلێنێکی قوڵ لە نێوان دەقە یاساییەکان و جێبەجێکردنیدا ئاشکرا دەکەن.
سلێمانی دەستگیرکردنی حەوت تیرۆریستی داواکراوی راگەیاند و دەڵێت، بەمەبەستی خۆحەشاردان هاتوونەتە سنوورەکە.
سەرۆک وەزیرانی عێراق، لەگەڵ لیژنەی باڵای چاکسازی باج کۆبووەوە و کۆمەڵێک بڕیار بۆ زیادکردنی داهاتی نانەوتی لە عێراق درا، كە هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە.
لەبارەی داخستنی نوسینگەکانی ئێن ئاڕ تی لە هەولێر و دهۆک بەڕێوەبەری سەنتەری میترۆ دەڵێت، لە هیچ بڕگەیەکی یاسایی کاری رۆژنامەوانیدا بڕیاری داخستنی کەناڵ نەدراوە.
لەبارەی داخستنی نوسینگەکانی ئێن ئاڕ تی لە هەولێر و دهۆک بۆردی داكۆكی لە ئازادی و مافی رۆژنامەنووسانى سەر بە سەندیكای رۆژنامەنووسانی كوردستان دەڵێت، ناڕەزایەتیی خۆمان لە داخستنی کەناڵی میدیایی بەبێ ئاگاداریی سەندیکای رۆژنامەنووسانی کوردستان دەردەبڕین.
لەبارەی داخستنی نوسینگەکانی ئێن ئاڕ تی لە هەولێر و دهۆک جوڵانەوەی نەوەی نوێ دەڵێت، "ئەم کارەی پارتی نیشانەی ئەوەیە کە ئێن ئاڕ تی لەسەر رێگا راستەکەیە و بەدڵی ئەوان نییە، بەڵکو بە دڵی خەڵک و هاوڵاتیانە".
لەبارەی داخستنی نوسینگەکانی ئێن ئاڕ تی لە هەولێر و دهۆک سروە عەبدولواحید دەڵێت، "پارتی بەردەوامە لەسەر رێبازە سەرکوتکەرەکەی بەرامبەر ئازادیی راگەیاندن و ئەو حزبە بەشێوەیەکی توند هەر بیروڕایەکی ئازاد یان دەنگێکی رەخنەگر رەتدەکاتەوە".
لەبارەی داخستنی نوسینگەکانی ئێن ئاڕ تی لە هەولێر و دهۆک بهڕێوهبهری كهناڵی ئێن ئاڕ تی دەڵێت، ئهمهی بهرامبهرمان نوسینگەکانمان کراوە ئهوپهڕی نایاساییه و دەشڵێت، "ئێمه كاری پیشهیی خۆمان دهكهین و بهردهوامیش دهبین لهكاری خۆمان".
پەیمان عیزەدین پارێزەر و پەرلەمانتاری پێشووی کوردستان رایگەیاند، بڕیاری داخستنی سەرجەم نوسینگەکانی کەناڵی ئێن ئاڕ تی، بەتەواوی لەدەرەوەی ئازادی رۆژنامەگەری و رادەربڕینە کە دەبێت بەپێی دەستوور و یاسا کارپێکراوەکان زەمانەت کراوبێت.