وادەی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار دیاریکرا
عەتا سەراوی دەڵێت، ئەمڕۆ تێکۆشەرێک بەناوی بەختیار چالێنجی ئەو و محمدی حاجی محمود و سەرحەد قادری کردووە، کەوا سەرکردایەتییان بکەن بۆ رۆژئاوا رایدەگەیەنێت کە ئامادەیە بۆ پێشکەوتنیان و سەرکردایەتی کردنیان.
بەپێی زانیارییەکانی ئێن ئاڕ تی، پەرلەمانی عێراق رۆژی سێشەممەی دیاریکردووە بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار.
بەڕێوبەرایەتی زیندانەکانی سەر بە بەڕێوبەرایەتی خۆسەر دەڵێت، ئەو منداڵانەی لە زیندانی ئەقتانبوون لە رەققە، بەشێکیان بە تاوانی جۆراوجۆر و بەشێکیشیان بەهۆی بەکارهێنانیانەوە لەلایەن تیرۆرستانی داعشەوە لەوێ زیندانی کرابوون.
عێراق ئامادەكاری دەكات بۆ وەرگرتنی گروپێكی نوێ لە ئەندامانی داعش كە ژمارەیان ٢٥٠ كەسە و لەڕێی ئاسمانی و وشكانییەوەو لەرێوشوێنێكی ئەمنی توندا دەگوێزرێنەوە.
بەپێی زانیارییەکانی ئێن ئاڕ تی، قائیمقامی بازیان گۆڕاو بڕیارە هەفتەی داهاتووش قائیمقامی دەربەندیخان بگۆڕێت.
کەشناسی دەڵێت، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ بوونی پەڵە هەور، پلەکانی گەرماش یەک بۆ سێ پلە بەرزدەبێتەوە.
پاسپۆرتی سلێمانی دەڵێت، پاسپۆرتێك ساڵێك زیاتری تێدا مابێت بۆ تەواوبوونی ماوەی بەسەرچوونەكەی (Expire )، واتا جۆری مامەڵەی خواستی داواكاریی هاووڵاتیی خۆی (حسب رغبە) لە ٢٠٠ هەزار دینارەوە كرایە ٥٠ هەزار دینار.
توێژەران لەم دواییانەدا سیستەمێکی نوێی ڕۆبۆتی سەربەخۆیان پەرەپێداوە کە توانای ئەنجامدانی نەشتەرگەری چاوی هەیە.
چاوگێک بە ئێن ئاڕتی وت، ئەگەری هەیە رۆژی سێشەممە دیاریبکرێت بۆ دانیشتنی پەرلەمان تایبەت بە هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار.
فراكسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق دەڵێت، پێشوازی دەکەن لە كاندیدكردنی نووری مالیكی بۆ پۆستی سەرۆك وەزیرانی عێراق و هیوادارین سەرکەوتوو بێت لە پێکهێنانی حکومەتێک، كە وەڵامدەرەوەی خواستی خەڵک و پێکهاتەکانی عێراق بێت.
چاوگێک لە دارایی هەرێم بە ئێن ئارتی راگەیاند، سەرقاڵی ئامادەکردنی لیستی مووچەی مانگی یەکن و تا کۆتایی هەفتە رەوانەی بەغدا دەکرێت.
نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا بەرزبووە و ئەمڕۆ یەک ئۆنسە لەو کانزا زەردە بە چوار هەزار و ٩٨٨ دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت.
نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بەرزبووەوە و نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە ٦٥ دۆلار و ٨٨ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.
وەزارەتی بەرگری سوریا رایگەیاند، رێککەوتنی ئاگربەست لەگەڵ هێزەکانی سوریای دیموکرات بۆ ماوەی ١٥ رۆژ درێژکرایەوە، هەسەدەش درێژكردنەوەی ئاگربەستی پشڕاستكردەوە و جەختیكردەوە كە هێزەكانیان پابەند دەبن بە ئاگربەستەكەوە.
سەرۆكی پارتی، پیرۆزبایی لە نوری مالیكی، سەرۆكی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا دەكات بەبۆنەی كاندیدكردنی بۆ پۆستی سەرۆك وەزیرانی عێراق و هیوای سەركەوتنی بۆ دەخوازێت.
ئەندامێکی رێکخراوی سی پی تی ئەمریکی، لەبارەی هەڵدانە خوارەی کچە شەڕڤان "دەنیز عەفرین" چەند گفتوگۆیەکی نێوان ئەحمەد شەرع و مەزڵوم عەبدی بڵاوکردەوە.
وەزارەتی پەروەردە داوادەکات، سبەی ناوەندەکانی خوێندن وانەی یەکەم تەرخان بکەن بۆ وتنەوەی وانەیەکی تایبەت بە پشتگیری لە رۆژئاوای کوردستان.
چاوگێکی ئەمنی رایگەیاند، مەلا هەڵۆ و مەلا کامەران لەسەر سکاڵای هاوڵاتیان و بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی سلێمانییەوە دەستگیر کران.
چوارچێوەی هەماهەنگی لە کۆبوونەوەیەکی فراواندا کە ئەمڕۆ لە نووسینگەی هادی عامری بەڕێوەچوو، بە زۆرینەی دەنگ نوری مالیکی وەک کاندید فەرمی بۆ پۆستی سەرۆک وەزیرانی عێراق دیاری کرد.
پەرلەمانی عێراق بە فەرمی ناوی ١٩ کاندیدی سەرۆک کۆماری بڵاوکردەوە و بەپێی دەستوور دەبێت لەم هەفتەیەدا دانیشتنی پەرلەمان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار بکرێت.
دەستەی ڕاوێژکاری لە وەزارەتی خوێندنی باڵای عێراق، سەرجەم مامۆستایان و فەرمانبەرانی دامەزراوەکانی دڵنیادەکاتەوە، بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیران بە هیچ شێوەیەک کاریگەری لەسەر دەرماڵەی خزمەتی زانکۆ نابێت.
ناوەندی راگەیاندنی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە)، رایگەیاند، سەرەڕای بوونی رێککەوتنی ئاگربەست، حکومەتی دیمەشق بەردەوامە لە ئامادەکاریی سەربازی و هەوڵی تێکدانی دۆخەکە دەدات.
جێگری حکومەتی ماوەبەسەرچوو لە بەغدا لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی عێراق کۆبووەوە و لە کۆبوونەوەکەشدا قوباد تاڵەبانی وتوویەتی، "پێویستە حکومەتی داهاتووی عێراق کێشەی مووچە و بودجەی هەرێم چارەسەربکات".
سبەی لە تەواوی ناوەندەكانی خوێندن دەوام ئاساییە، تەنیا لە پێنجوێن كە ساردترین ناوچەی كوردستانە لە باخچەی ساوایان و قوتابخانە بنەڕەتییەكان پشووی فەرمی دەبێت.
بەهۆی بەفربارینەوە لە سلێمانی، چادری بەشێک لە پێشانگاکانی ئۆتۆمبێل داروخا و خاوەن پێشانگاکانیش دەڵێن، بەهۆیەوە زیان بە نزیکەی ١٠ ئۆتۆمبێل گەیشتووە.
خۆپیشاندان بۆ پشتگیریکردنی کوردانی رۆژئاوا لە سەرجەم شار و شارۆچکەکانی هەرێم بە ئامادەبوونی سەدان هەزار هاوڵاتیی بەردەوامە و هاوڵاتیان دەڵێن، ئەوەی لە رۆژئاوا روودەدات شەڕی هەر چوار پارچەکەی کوردستانە و هەموومان یەک گەلین و خاوەنی یەک زمانین بۆیە پێویستە بەردەوامبین لە پشتگیریکردنی رۆژئاوا.
ئەندامیکی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی دەڵێت، هێشتا ئەوەی دەیانەوێت بۆ پێکهێنانی حکومەت لەگەڵ پارتی بەدینەهاتووە. دەشڵێت، نزار ئامێدی کاندیدی فەرمیی یەکێتییە بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق.
مانگی سووری كوردی رایگەیاند، له كۆبانێ پێنج منداڵ بههۆی سهرماوه گیانیان لهدهستداوه و هۆشداریشىدا له خراپبوونی دۆخی مرۆیی له شارهكه له سایهی ئهو گهمارۆیهی لهلایهن گروپه چهكدارهكانی دیمهشقهوه خراوهته سهری.
یاریدەدەری سەرۆکی حکومەتی ماوەبەسەرچوو بە ئێن ئاڕ تی وت، وەزارەتی دارایی سەرقاڵی ئامادەکردنی لیستی مووچەیە و هیوادارن لەم هەفتەیەدا لەگەڵ داهاتی ناوخۆ رەوانەی بەغدا بکرێن.
کەشناسی هەرێم دەڵێت، کاریگەری شەپۆلی بەفر و باران کۆتایی هات و کەش ئاسایی دەبێتەوە و لە کاتەکانی شەودا ئەگەری دروستبوونی شەختە و بەستەڵەک هەیە. دەشڵێت، سبەینێ پلەکانی گەرما یەک تا سێ پلە بەرزدەبنەوە.