بارانبارین تا کەی بەردەوام دەبێت؟
سەرۆکی دەستەی سیاسی بزوتنەوەی رەوتی نیشتمانی خێڵەكان دەڵێت، بڕیاری کۆتایی بۆ دیاریکردنی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە دەستی چوارچێوەی هەماهەنگیدایە و وتیشی چوارچێوەکە کاندیدی سەرۆک وەزیرانی دیاریكردووەو لە كاتی گونجاودا رایدەگەیەنێت.
رووسیا دەڵێت، ئۆکرانیا هۆتێلێکی وڵاتەکەی لە هەرێمی خێرسۆن کردووەتە ئامانج و چەند کەسێک کوژراون و برینداربوون.
کەشناسی دەڵێت، ئهمڕۆ بارانی مامناوەند لە سنوری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەی راپەڕین و ئیدارەی سۆران بەردەوامی دەبێت لە ناوچەکانی دیكه نمەباران و بارانی مامناوەند بە شێوەی پچڕپچڕ دەبارێت.
وتەبێژیشاندی دانوستانکاری ئیدارەی خۆسەر دەڵێت، چاوەروان دەکرێت لە چەند ڕۆژی داهاتوودا بڕگەکانی رێککەوتنی ١٠ـی ئازار لەگەڵ حکومەتی سووریا بکەونە بواری جێبەجێکردنەوە.
وەزارەتی پلاندانانی عێراق دەڵێت، سندوقی گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی نزیکەی ٦٠٠ پڕۆژەی لە ئارادایە و ئەمساڵ سەرجەمی ئەو پڕۆژانە تەواو دەبن.
بەهۆی زۆریی رێژەی بەفربارینەوە، رێگای نێوان پێنجوێن – سلێمانی داخرا.
سەرۆکی ڤەنزوێلا دەڵێت، ئامادەن رێککەوتنی بازرگانی و ئابووری لەگەڵ ئەمریکا واژۆبکەن
بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی کەلار دەڵێت، لە کەلار بەهۆی غازی سۆپاوە ژنێک گیانی لەدەستدا و خوشکەکەشی بەهۆی ناجێگیری تەندروستییەوە رەوانەی سلێمانی کراوە.
پێنج ئەندامی خێزانێک، بەهۆی غازی زۆپاوە لە گوندێکی سەربە ناحیەی شوان لە کەرکوک دۆخی تەندروستیان تێکچوو و رەوانەی نەخۆشخانەی گشتی تەق تەق کران و بەڕێوەبەری نەخۆشخانەکەش دەڵێت، "لە ئێستادا لە ژێر چاودێری پزیشکیدان و دۆخی تەندروستیان جێگیرە".
ئیدارەی سۆران داوا لە هاوڵاتیان و شۆفێران دەکات ئەگەر بۆ کاری زۆر پێویست نەبێت ئەمشەو هاتووچۆ نەکەن، چونکە جارێکیتر بەفر دەبارێتەوە و پێشبینی دەکەن رێگا بگیرێت.
وەزارەتی تەندروستیی عێراق رایگەیاند، لە شەوی سەری ساڵدا، نزیکەی ٥٠٠ حاڵەتی برینداربوون بەهۆی یارییە ئاگرینەکان، تەقەکردن و رووداوەکانی هاتووچۆ تۆمار کراون.
پەیامنێری ئێن ئاڕ تی رایگەیاند، کەمێک پێش ئێستا گەنجێک لەکاتی هەوڵدان بۆ داگیرساندنی مۆلیدە لە ماڵی خۆیان لە شارەدێی وەرتێ کەوتووەتە خوارەوە و گیانی لەدەستدا.
کەشناسی هەرێم بڕی باران و بەفر بارینی بەشێک لە ناوچەکانی هەرێم و رەوشی کەشوهەوای ئەمشەوی بڵاوکردەوە و دەڵێت، "شەپۆلی بەفربارین بەردەوام بێت لە سەرجەم ناوچە شاخاوییەکان و ئەو ناوچانەی کە نزیکن لە ناوچە شاخاوییەکان".
لە دوانیوەڕۆی ئەمڕۆوە کارەبای ٢٤ کاتژمێری لە سۆران کوژاوەتەوە و کارەبای سۆرانیش دەڵێت، کێشەیەک لە وێستگەی دانە غاز هەیە، بووە هۆی کوژانەوەی گشتی، تیمەکان لە هەوڵی چارەسەرکردنیدان.
سەرەڕای کۆتاییهاتنی ئەرکەکانیان لە عێراق، تیمی نەتەوە یەکگرتووەکان جەخت لە بەردەوامی و بەهێزیی هاوبەشییەکانیان لەگەڵ عێراق دەکاتەوە و دەڵێت" لە چەند بوارێکی گرنگدا لە پاڵپشتیکردنی عێراق بەردەوام دەبن".
بەهۆی بەفربارینەوە سەرجەم رێگاکانی سۆران داخران و لە ئێستادا ئیدارە سەربەخۆی سۆران بە تەواوی لە هەموو شار و شارۆچکەکانی هەرێم دابڕاوە.
پۆلیسی كهركوك رایگهیاند، دوو کەسیان بە تۆمەتی كوشتنی ژنەکەی گهڕهكی حسێن له كهركوك، دەستگیرکرد.
وتەبێژی حەج و عومرەی هەرێم رایگەیاند، یەکەم عومرەکاری کورد لە ساڵی ٢٠٢٦ـدا لە مەدینە بەهۆی نەخۆشییەوە کۆچی دوایی کرد.
هاتووچۆی سۆران ئاگادارییەکی بەپەلە ئاراستەی سەرجەم شوفێران و هاوڵاتییان دەکەنەوە سەبارەت بە گرتنی یەکێک لە رێگا سەرەکییەکان بەهۆی تێکچوونی کەشوهەواوە.
پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، لە بازاڕی سەیدسادق کەسێکیان دەستگیر کردووە کە بڕێک پارەی ساختەی پێ بووە و ویستوویەتی لە بازاڕدا ساغی بکاتەوە.
ئەندامێکی چوارچێوەی هەماهەنگی دەڵێت، تاوەکو ئێستا لایەنەکان رێکنەکەوتوون لە سەر دیاریکردنی یەک کاندید بۆ پۆستی سەرۆک وەزیران، بۆیە هەفتەی داهاتوو چوارچێوەی هەماهەنگی بۆ تاوتوێکردن و دەستنیشانکردنی کاندیدی سەرۆک وەزیرانی داهاتوو کۆدەبێتەوە.
سەرەڕای ئەوەی دوێنێ دەروازەی زێت وتبووی کە ئەمڕۆ پێنجشەممە دەکەنە پشووی فەرمی، بەڵام ئەمڕۆ کە پشووەکەی بۆ ماوەی پێنج رۆژ درێژکردەوە.
گەنجێکی سەیدسادق كە ماوەی هەفتەیەکە رێگای ئەوروپای گرتووەتەبەر، درەنگانی شەوی رابردوو هەواڵی گیانلەدەستدانی لەناو بەفردا بە خانەوادەکەی راگەیاندرا.
بهرههم ساڵح وهك كۆمیسیاری باڵای نهتهوه یهكگرتووهكان بۆ كاروباری پهنابهران دهستبهكاربوو، فیلیپۆ گراندیش ماڵئاوایی لە پۆستەکەی کرد.
مەکتەبی سیاسی یەکێتی دەڵێت، پابەندن بەسیاسەتی راستكردنەوەی رێڕەوی حوكمڕانیو پێكهێنانی كابینەیەکی کارا و خزمەتگوزار لە حكومەتی هەرێم و عێراق.
تەندروستی سلێمانی دەڵێت، ساڵی رابردوو نۆ هەزار و ٨٤٨ لە نەخۆشخانەی منداڵبوون لەدایکبوون.
سلێمانی شەوی سەری ساڵی تێپەڕاند و یارییە ئاگرینەکان زیانی بە دەموچاوی ٢٢ هاوڵاتی گەیاندووە، كۆمەڵێك رووداوی دیكەش تۆماركراون و چارەسەر بە هاوڵاتیان دراوە.
مەکتەبی سیاسی پارتی هەفتەی داهاتوو کۆدەبێتەوە و پۆستی سەرۆک کۆمار و پێکهێنانی حکومەتی نوێی هەرێم و عێراق تاوتوێ دەکرێت.
كەشناسیی هەرێم لەبارەی کەشوهەوای یەکەم رۆژی ساڵی نوێ دەڵێت، چاوەڕێدەكرێت نمەباران و بارانی مامناوەند لە زۆربەی ناوچەکان ببارێت.
لەکاتی ئاهەنگگێڕانی سەری ساڵدا لە شارۆچکەیەکی سویسرا تەقینەوەیەک روویدا و رۆژنامەیەکی سویسریش دەڵێت، نزیکەی ٤٠ گیانیان لەدەستداوە.