دانیشتنی پەرلەمانی عێراق بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار دواخرا
دیارترین کاندیدانی پۆستی سەرۆک کۆمار سێ کاندیدە، یەکێتی نزار ئامێدی کاندیدیەتی و پارتیش فوئاد حسێن، لەتیف رەشیدیش کاندیدی سەربەخۆیە.
ئەندامی پەرلەمانی پارتی لە عێراق دەڵێت، یەکێتی داوای دواخستنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراقی کردووە و ئەوانیش قبوڵیانکردووە.
وتەبێژی حەج و عومرەی هەرێم دەڵێت، لە ماوەیەکی نزیکدا پرۆسەی ڤیزەکردنی حاجیانی کوردستان دەستپێدەکات.
سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی عێراق دەڵێت، بەهۆی تەواو نەبوونی نیساب و و رازینەبوونی لایەنەکانی تر بە کاندیدکردنی مالیکی، هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار دواخرا.
ناوەندی راگەیاندنی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، دانیشتنەکەی پەرلەمانی عێراق بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار دواخرا.
فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکرات دەڵێت، هەر یەک لە مەسرور بارزانی و بافڵ تاڵەبانی پشتیوانی خۆیان بۆ بەرخۆدانی گەلەکەمان دەربڕیوە و دەشڵێت،شانازی دەکەن گەلەکەیان لە سلێمانی و ناوچەکەکانی دیکەی کوردستان خۆپیشاندانی بەرفراوان ئەنجام دەدەن بۆ پشتگیری رۆژئاوای کوردستان.
سەرەڕای ئاگربەست هێرشەکانی چەکدارانی دیمەشق بۆ سەر ناوچەکانی دەورووبەری کۆبانی و قامیشلۆ بەردەوامە و هەسەدەش دەڵێت، لە دوا نیوەڕۆی ئەمڕۆوە چەکدارانی دیمەشق هێرشیان بۆ سەر ناوچەکانی کۆبانی کردووە، نێردراوی ئێن ئاڕ تیش لە قامیشلۆوە وتی، کارەبا و هێڵی ئینتەرنێت لە بەشێکی زۆری قامشلۆ پچڕاوە.
بەپێی دەستور سەرۆكى وڵات نيشانەى يەكپارچەيى و سەروەریی وڵاتە و پارێزەری دەستوور و سەربەخۆیی وڵاتە،لە دوای راگەیاندنی ئەنجامەکانی هەڵبژاردن سەرۆک کۆمار بانگهێشتی پەرلەمان دەکات بۆ یەکەم كۆبوونەوە.
بەهای دۆلار لە بازاڕەکانی هەرێمدا بەراورد بە دوێنێ زیاتر لە سێ هەزار دینار بەرزبووەتەوە و ١٠٠ دۆلار گەیشتە ١٥٧ هەزار دینار.
دارایی هەرێم دەڵێت، ئەو مووچەخۆرانەی بەشداریان لە پرۆژەی هەژماری من نەکردووە یاخود هەژمارە بانکییەکانیان وەرنەگرتووەتەوە مووچەی مانگی یەک وەرناگرن.
بەپێی کارنامەی پەرلەمان بڕیارە ئەمڕۆ کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق بکرێت بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار بەڵام بەپێی زانیاریەکانی ئێن ئارتی نیسابی یاسایی تەواو ناکرێت بۆ کۆبونەوەی پەرلەمان و پەنا بۆ سێیەکی پەکخەر دەبرێت.
چاوگێک لە حکومەتی ماوەبەسەرچوو بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، بڕیارە ئەمڕۆ لیستی مووچەی مانگی یەک رادەستی بەغدا بکەن.
بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی و تا بریتییە لەبەرزبوونەوەی پلەی گەرمی بۆ سەرووی ٣٧.٥ پلەی سەدی و ئەم دۆخەش لەنێو منداڵان زۆر باوە و هەندێک جار نیشانەكانی زۆر ئاسانە.
نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا دابەزی و ئەمڕۆ یەک ئۆنسە لەو کانزا زەردە بە پێنج هەزار و ٦٩ دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت و مستقاڵێک زێڕی عەیارە ٢١ بە ملیۆنێک و ٩٤ هەزار دینارە.
نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا دابەزی و نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە ٦٥ دۆلار و ١٣ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.
بەهای دیناری عێراقی بەرامبەر بە دۆلاری ئەمریکی دابەزینێکی پێوانەی تۆمار کرد و بە شێوەیەک نرخی ١٠٠ دۆلار بە نزیکەی ١٥٤ هەزار دینار مامەڵەی پێوەکرا و مسقاڵێک زێڕی عەیار ٢١ـیش ملیۆنێک و ١٠٠ هەزار دیناری تێپەڕاند.
چوارچێوهی ههماههنگی، داوای له پارتی و یهكێتیی دەکات، رێكهوتن لهسهر كاندیدێكی هاوبهش بكهن بۆ پۆستی سهرۆك كۆماری عێراق. چاوگێک لە بەغدا رایگەیاند، كۆبوونهوهكهی سبهینێی پهرلهمانی عێراق تایبهت به ههڵبژاردنی سهرۆك كۆمار دواخراوە.
نێردهی تایبهتی ئهمریكا رایگهیاند، پهیوهندیهكی تهلهفۆنی لهگهڵ مهسعود بارزانی ئهنجامداوه و گفتوگۆیان لهبارهی پاراستنی ئاگربهست له سوریا كردووەتهوه.
بڕیارە سبەی سێشەممە، دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری عێراق لە پەرلەمانی عێراق بەڕێوەبچێت.
نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆک وەزیران دەڵێت، ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتیمانی پلانێكی تۆكمەی بۆ گواستنەوەی ئەندامانی داعش پەسەندكرد، دەشڵێت لیژنەیەكی ئەمنی سەرپەرشتی تەواوەتی پرۆسەكە دەكات تا راپێچكردنیان بۆ بەردەم دادگا.
وەزارەتی بازرگانیی عێراق رایگەیاند، پلان و بەدواداچوونێكیان ئامادە كردووە بۆ دابەشكردنی بەشەخۆراكی مانگانە بە شێوازێكی نوێ، كە پێشتر نەكراوە، ئەمەش وادەكات ئیتر بریكارەكان نەمێنن.
وهزارهتی دهرهوهی ئیسرائیل رایگهیاند، كهمینهكان له سوریا به بێدهنگی لهناودهبرێن، دهشڵێت، "كورد له سوریا تهنیا لهبهر ناسنامهكهیان رووبهڕووی ئاوارهیی و سهركوتكردن دهبنهوه".
پەیامنێری ئێن ئاڕ تی رایگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ، لە گەڕەكی شۆرش لە شاری هەولێر، سێ ئەندامی خێزانێک كوژران.
وهزارهتی ناوخۆ رایگەیاند، بهڕێوهبهرایهتیهكانی كۆچ و كۆچبهران و وهڵامدانهوهی قهیرانهكان لهپارێزگاو ئیداره سهربهخۆكان سهرپهرشتی پرۆسهی كۆكردنهوهی هاوكاری و كۆمهك بۆ رۆژاڤای كوردستان دهكهن و داواشدهكات، "هیچ كهس و لایهنێك كهلوپهل و كۆمهك نهباته سەر سنوور، لهبهرئهوهی پێویستی بهئامادهكاری و رهزامهندی پیشوهخته ههیه".
چاوگێکی ئاگادار بە ئێن ئاڕ تی وت، بڕیارە لەتیف رەشید، لەسەر داوای یەکێتی لە کاندیدبوون بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق بکشێتەوە. هاوکات تا ئێستا بە فەرمی هەواڵەکە پشتڕاست نەکراوەتەوە.
پسووڵەی خۆراكی هەولێر، بریكارەكانی دابەشكردنی خۆراک ئاگاداردەکاتەوە تاوەكو كورتەنامەی ئاگاداركردنەوەیان پێنەگات، سەردانی بەڕێوەبەرایەتییەكە نەكەن.
وەزارەتی پەروەردەی سووریا، زنجیرەیەک رێنمایی نوێی بۆ جێبەجێکردنی مەرسوومی ژمارە (١٣)ی سەرۆکایەتی وڵات دەرکرد، کە تایبەتە بە فەرمیکردنی خوێندنی زمانی کوردی و ئامادەکردنی پڕۆگرامی پەروەردەیی بۆ ئەم زمانە.
بە پێی نووسراویكی وەزارەتی دارایی عێراق، تەیف سامی داوای لیستی مووچە لە هەرێمی كوردستان دەكات.
پەرلەمانی عێراق سبەینێ لە دانیشتنێکی تایبەتدا، هەڵبژاردن دەکات بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری نوێ، سەرۆکی کۆمار ئەرک و دەسەڵاتەکانی چیە؟
شارەزایەکی بواری کەشناسی دەڵێت، لە رۆژانی کۆتایی ئەم مانگەدا، شەپۆلێکی تری بارانبارین روو لە هەرێم دەکات.