خۆپیشاندان بۆ پشتگیریی کوردانی رۆژئاوا لە شار و شارۆچکەکانی هەرێم بەڕێوەچوو
خۆپیشاندان لە زۆربەی شار و شارۆچکەکانی کوردستان بۆ پشتگیریکردنی کورد لە رۆژئاوای کوردستان بەڕێوەچوو و هاوڵاتیانیش دەڵێن، خۆپیشاندان و پشتگیریەکان کاریگەری ئەرێنی لەسەر هەڵوێستی وڵاتان هەبووە لەبارەی رۆژئاواوە.
کەشناسی دەڵێت، ئەمڕۆ ئاسمان بە گشتی هەور دەبێت دوانیوەڕۆ نمە باران و بارانی مامناوەند بە پچڕپچڕی لە زۆربەی ناوچەکان دەبارێت، هەروەها لە ناوچە سنووریەکان بەفر بارین دەبێت، لە شەودا کاریگەری دابارین لە زۆربەی ناوچەکان لاواز دەبێت و بارانبارین تەنها لە ناوچە شاخاویەکان و ناوچە سنوریەکان بەردەوامی دەبێت.
بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر لە پەیامێکدا وتی، سوپاسی ئەمریکا و فەرەنسا دەکەن بۆ نێوەندگیریی لە رێککەوتنی نێوان هەسەدە و حکومەتی سوریا و ئامانجی سەرەکییان گەڕانەوەی ئاوارەکانە.
هاتووچۆی سلێمانی دەڵێت، بەهۆی نزمبوونەوەی پلەی گەرما و دروستبوونی تەمێکی زۆر لە شاری سلێمانی و دەورووبەری، داوا لە شۆفێران دەکەن پابەندی یاسا و رێنماییەکانی هاتووچۆبن.
نێردەى ترەمپ بۆ کاروبارى سوریا، لە پەیامێکدا رێککەوتنی نێوان حکومەتی سوریا و هەسەدەی بە وەرچەرخانێکی مێژوویی و قووڵ وەسف کرد لە کاروانی ئاشتی و یەکپارچەیی سوریادا.
هەسەدە دەقی رێککەوتنەکەی نێوانیانی لەگەڵ حکومەتی سوریا بڵاوکردەوە و بەپێی رێککەوتنەکە هیزکان یەکدەخرێن و لەوناوچانەی بەریەککەوتن هەیە دەکشێنەوە.
هەسەدە دەڵێت، ئێوارەی دوێنێ هێزەکانیان ئۆپەراسیۆنێکی داعشیان تێکشکاند کە هێرشیان کردبووە سەر گەڕەکەکانی غوێران و نەشوە.
نێردەی تایبەتی ئەمەریکا لە عێراق دەڵێت، دەنگۆی دوورخستنەوەی لە پۆستەكەی وەك نێردەی تایبەتی ئەمریكا بۆ عێراق دوورە لەراستییەوە.
پەرلەمانی ئەڵمانیا ماوەی مانەوەی هێزەکانی وڵاتەکەی لە هەرێمی کوردستان بۆ ساڵێکی دیکە درێژکردەوە.
چاوگێکی ئەمنی بە ئێن ئاڕتی وتی، شەوی رابردوو لە سنوری گەرمیان کۆمەڵە چەکدارێکی نەناسراو ویستویانە هێرش بکەنە سەر هێزە ئەمنییەکانی ئەو ناوچەیە و وەڵام دراونەتەوە.
بۆ پاڵپشتیکردنی رۆژئاوای کوردستان لەبەرامبەر ئەو هێرشە سەربازییەی لەلایەن چەکدارانی سوریاوە رووبەڕوویان دەبێتەوە، بڕیارە کاتژمێر ٢ـی پاش نیوەڕۆی سبەی، لە زۆربەی شارەکانی هەرێمی کوردستان خۆپیشاندانی فراوان بەڕێوەبچێت.
بەهۆی نالەباریی کەشوهەوا و تەمومژی چڕەوە، سەرجەم گەشتە ئاسمانییەکان لە فڕۆکەخانەی هەولێر راگیرا.
کەشناسی ههرێم، رێژهی بارانبارینی ١٢ كاتژمێری رابردووی بهشێك له ناوچهكانی بڵاوكردهوه و دەشڵێت، ئهمشهو ئاسمانی ههرێم تهمومژ دهبێت و بارانبارینیش تا رۆژی یهكشهممهی داهاتوو بهشێوهی پچڕ پچڕ بهردهوام دهبێت و بهفریش لهناوچه شاخاویهكان دهبارێت.
وەزیری پەروەردەی هەرێم رایگەیاند، وەک رێزگرتن لە هەستی نیشتیمانپەروەری و چاندنی خۆشەویستیی وڵات، بڕیاردرا وێنەی دوو منداڵ کە ببوونە جێی سەرنجی میدیاکان، بخرێتە سەر بەرگی کتێبەکانی خوێندنی ساڵی داهاتوو.
سیناتۆرێکی دیاری ئەمریکا رایگەیاند، بە فەرمی پرۆژەیاسای "پاراستنی کوردی" پێشکەش بە کۆنگرێسی ئەمریکا کرد.
روانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ دەڵێت، هەردوو لایەنی "هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە)" و "حکومەتی کاتیی سووریا" نزیکن لە راگەیاندنی رێککەوتنێکی بەرایی زۆر گرنگ.
وتەبێژی حەج و عومرەی هەرێم دەڵێت، ئەمساڵ رێگەی وشکانی نییە و هەموو حاجیان بە رێگەی ئاسمانی گەشتی حەج دەکەن.
سهرۆكایهتی كۆماری عێراق دەڵێت، "ههر شێوازێكی دهستوهردانی دهرهكی له كاروباری سیاسی عێراق رهتدهكهینهوه". دهشڵێت، پرسه ناوخۆییهكان بابهتێكی سهروهری تهواون و تهنها عێراقیهكان بڕیاریان لهسهر دهدهن.
ئەمشەو تەمومژێکی چڕ زۆربەی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە و شارەزایانی کەشناسیش هۆشداریی بە هاوڵاتیان دەدەن.
حکومەتی ماوەبەسەرچوو دەڵێت، دەبێت حکومەتی عێراق زیاتر لە ٣٨٤ ملیار دۆلار لە بەرامبەر ئەو زیانانە بداتە هەرێمی کوردستان کە بەهۆی تاوانەکانی رژێمەکانی پێشووی عێراق لە کوردستان دراون.
وتەبێژی بەڕێوبەرایەتیی گشتیی بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکانی هەرێم دەڵێت، ساڵی رابردوو لە هەولێر و دهۆک زیاتر لە هەزار بازرگانی ماددە هۆشبەرەکانیان دەستگیرکردووە.
ئەندامێکی مەکتەبی سیاسی پارتی دەڵێت، پێویستە حکومەتی هەرێم پێکبهێنرێت و پەرلەمان کارابکرێتەوە
شارەوانیی سلێمانی دەڵێت، پلان هەیە لەمساڵدا قۆناغی یەکەمی شەقامی ١٠٠ مەتریی سلێمانی تەواو بکرێت.
دارایی عێراق دەڵێت، دەستیانکردووە بە رێوشوێنهكانی دابهشكردنی مووچەی مانگی یەکی فەرمانبەران و لە رۆژانی پشوشدا بانکەکان بەردەوام دەبن لە كاركردن بۆ ئهوهی له نزیكترین كاتدا دابهشبكرێت، حکومەتی ماوەبەسەرچووش تا ئێستا ١٢٠ ملیاری داهاتی ناوخۆی بۆ مانگی یەک رادەستی بەغدا نەکردووە و بەوهۆیەشەوە دابەشکردنی مووچە دواکەوتووە.
سەرۆکی یەکێتی دەڵێت، هەموو هەوڵەکانمان بۆ پێکهێنانی حکومەتێکی خزمەتگوزاری نشتیمانییە و جەختیش دەکاتەوە پابەندی دەستووربن بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری نوێ.
دامەزراوەی وزە و پێداچوونەوەی ئاماری وزەی جیهان دەڵێت، عێراق لە رووی یەدەگی غازی سروشتییەوە بۆ ساڵی ٢٠٢٥ چووەتە لیستی گەورەترین وڵاتانی جیهانەوە.
شەپۆلێکی سەرما و زریانێکی بەهێزی زستانە ژمارەیەک ویلایەتی ئەمریکای گرتووەتەوە و حکومەتی ئەمریکا دەڵێت، بەهۆیەوە ٣٨ کەس گیانیان لەدەستداوە.
روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ دەڵێت، گروپە چەکدارەکانی سەر بە حکومەتی کاتی سوریا، لە گوندێکی سەر بە شاری حەسەکە ئاگربەستیان پێشێلکرد و هێرشیانکردە سەر پێگەکانی یەپەگە، بەڵام یەپەگە بەرپەرچیاندانەوە و نزیکەی ١٠ کەس لە گروە چەکدارەکان کوژران و برینداربوون.
ئەنجومەنی باڵای دادوەری دەڵێت، پێویستە هێزە سیاسیەكان پابەندبن بە وادە دەستورییەكانی هەڵبژاردنی سەرۆك كۆمار و سەرۆك وەزیران و پێشیلی نەكەن.
پۆلیسی سلێمانی دەڵێت، دوو کەس دەستگیرکراون بە تۆمەتی دزینی ئۆتۆمبێلی هاوڵاتییەک لە گەڕەکی بەختیاری.