لەبارەی کەمکردنەوەی دەوامی فەرمانبەرانی کەرکوک بڕیاردرا
بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرماوە، پارێزگاری كهركوك بڕیاریدا رۆژانه بۆ ماوهی یهك كاتژمێر دهوام لهسهرجهم فهرمانگهكان كهمبكرێتهوه.
پەیامنێری ئێن ئاڕ تی رایگەیاند، کەمێک پێش ئێستا دوو درۆن لەناو کۆمپانیای کار گرووپ کەوتنەخوارەوە، دژە تیرۆری پارتیش دەڵێت، هیچ زیانێکی گیانییان لێ نەکەوتەوە.
کۆبوونەوەی لایەنەکانی ناو هاوپەیمانێتی چوارچێوەی هەماهەنگی کۆتاییهات و لە کۆبوونەوەکەدا بە هیچ جۆرێک باسی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم نەکراوە.
پەیامنێری ئێن ئاڕ تی دەڵێت، کەمێک پێش ئێستا لە رەواندز مۆلیدەیەکی ئەهلی بەهۆی زۆرکارکردن ئاگری گرت و سووتا. خاوەنی مۆلیدەکەش بە ئێن ئاڕ تی وت، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێردا مۆلیدەکەی ٢٠ کاتژمێر کاری کردووە.
وەزارەتی ناوخۆی هەرێم دەڵێت، بەهۆی گردبوونەوە و خۆپیشاندانی بەشێک لە هاوڵاتییان لە سنووری ناحیەی وەرتێ هاوڵاتییەک بەناوی حەسن رەحمان کوژراوە، دەشڵێت، لایەنە پەیوەندیدارەکان راسپێردراون بۆ لێکۆڵینەوەکردن و گرتنەبەری رێکاری یاسایی.
سەرپەرشتیاری ئیدارەی سۆران دەڵێت، ئەو کەسانەی دوێنێ شەو لە وەرتێ خۆپیشاندانیان كرد مۆڵەتیان نەبوو.
ئەندامێکی مەکتەبی سیاسی یەکێتی دەڵێت، كۆبوونهوهیان لهگهڵ پارتی زۆر باش بووه و بڕیاریان داوه، بهیهكهوه و به یهك سیاسهت مامهڵه لهگهڵ بهغدا بكهن.
پارێزگاری بە وەکالەتی پێشووی کەرکوک لەسەر سکاڵاکانی ئومێد محەمەد، پەرلەمانتاری نەوەی نوێ لە بەغدا سزای زیندانی کردنی ساڵێکی بەسەردا سەپێندرا.
سەرۆک وەزیرانی عێراق دەڵێت، هەرێم پابەندنەبووە بە رادەستکردنی داهاتی نەوتی و نانەوتی هەرێم بەپێی یاسایی بودجە. دەشڵێت، بەبێ پابەندبوونی هەرێم بە رادەستکردنی نەوت و داهات ناتوانرێت مووچە بنێردرێت.
وەزارەتی گواستنەوەی عێراق دەڵێت، لە سبەینێوە گەشتە ئاسمانییەکانی عێراق بۆ وڵاتی ئێران لە فڕۆکەخانەی بەغداوە دەستپێدەکاتەوە.
وەزارەتی نەوتی عێراق چاوەڕێی روونكردنەوەی حكومەتی ماوەبەسەرچوو دەكات لەبارەی بڕی نەوت بۆ پێداویستی ناوخۆی هەرێم، لیژنەكەی حكومەتیش سبەینێ راپۆرتی خۆی دەخوێنێتەوە.
وەزیری سەرچاوە ئاوییەکانی عێراق دەڵێت، بە مەبەستی چارەسەرکردنی قەیرانی کەم ئاوی دەستیان کردووە بە ئامادەکردنی توێژینەوەیەک بۆ دروستکردنی ١٠ بەنداوی نوێ.
دوای زیاتر لە چوار کاتژمێر لە کۆبوونەوە پارتی و یەکێتی لە راگەیەندراوێكی هاوبەشدا بڵاویانكردەوە، هەردوولا هاوڕابوون لەسەر سەقامگیری و پاراستنی قەوارەی هەرێمی کوردستان.
پەیامنێری ئێن ئاڕ تی دەڵێت، ئەم ئێوارەیە کاتژمێر پێنج چوارچێوەی هەماهەنگی بە ئامادەبوونی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە سەر پرسی مووچە کۆدەبنەوە.
وەزارەتی بازرگانی عێراق دەڵێت، وادەی نوێکردنەوەی فۆڕمی بە ئەلیکترۆنیکردنی خۆراکی هاوڵاتییان لە کەرکوک و نۆ پارێزگای دیکە تا ١ـی ئاب درێژکرایەوە.
سەبارەت بە رووداوەکەی دوێنێ شەوی وەرتێ، دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ لە هەرێم دەڵێت، بەتوندی ئیدانەی بەکارهێنانی چەک و کوشتنی ئەو هاوڵاتیە دەکەن و بەداخەوەن بۆ ئەو رووداوە، لێرەوەش رایدەگەیەنن نابێ دەزگای ئەمنی چەک بەکاربهێنن بەرامبەر خەڵک بەهیچ شێوەیەک چونکە ئەرکیان پاراستنی سەروماڵی گشتی و هاوڵاتییانە.
فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی عێراق دەڵێت، پەرلەمانی عێراق لە شەهیدکردنی هاوڵاتییان لەلایەن پارتەکانی دەسەڵاتەوە دەکۆڵێتەوە.
سەرۆکی ئەمریکا دەڵێت، گەشبینە لە ماوەی هەفتەی داهاتوودا، ئاگربەست لە غەززە رابگەیەندرێت و دەشڵێت، ئەمریکا پشتگیری لە پێشنیازی ئاگربەستێک بۆ ماوەی ٦٠ رۆژ دەکات.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی گەرمیان دەڵێت، بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە سنووری گوندی سەنگەر بەمەستی نەهێشتنی دیاردەی راوکردن، دەرچونێکیان ئەنجامداوە و چەند چەکدارێکی نەناسراو هەستاون بە تەقەکردن لە مەفرەزەکە و کارمەندێکیان بریندار بووە.
کارەبا بەناو ٢٤ کاتژمێرییەکەی حکومەتی ماوەبەسەرچوو ماوەی چەند کاتژمێرێکە لە بەشێکی گەڕەکەکانی سلێمانی کوژێنراوەتەوە.
دوای ئەوەی لە خۆپیشاندانەکانی شەوی رابردوودا لەلایەن چەکدارێکی پارتییەوە خۆپیشاندەرێک کوژرا، تۆڕی هاوپەیمانی ١٩ دەڵێت، بە توندی ئیدانەی تەقەكردن لە بەشداربووانی خۆپیشاندانەكەی ناحیەی وەرتێ دەكات كە بووە هۆی گیان لەدەستدانی هاوڵاتییەكی بێ چەك و برینداربوونی سێ كەسی دیكە.
سەرۆکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی عێراق دەڵێت، ئەو کەسەی خۆپیشاندەرێکی کوشت لە وەرتێ چەکدارێکی سەر بە پارتییە، خوا لە دنیا و قیامەت بە نەفرەتتان بکات بەهۆی ئەو تاوانەی دەرهەق بەم گەلە ئەنجامی دەدەن.
ئەپیکۆر بە ئێن ئاڕ تی وت، پشتیوانیی هەناردەکردنەوەی نەوتی کوردستان دەکەن و ئامادەن دەستبەجێ دەست بە هەناردەکردنەوەی نەوت بکەنەوە.
هەرچەندە بڕیاربوو ئەمڕۆ دادگای فیدراڵی لەبارەی مووچەی هەرێمەوە کۆببێتەوە، بەڵام دادگاکە دانیشتنی تایبەت بە مووچەی هەرێمی بۆ ٢٨ـی ئەم مانگە دواخست.
لە هەولێر لە کاتی روماڵی خۆپیشاندانەکانی هاوڵاتییان کە دژی نەبوونی خزمەتگوزارییەکان خۆپیشاندان دەکەن هێزێکی پارتی هێرشیانکردە سەر تیمی ئێن ئاڕ تی.
کەشناسی هەرێم دەڵێت، کەشی ئاسمان بە گشتی لە پەڵە هەورو نیمچە هەور دەبێت و پلەکانی گەرماش نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ، سبەینێ سێشەمەش ئەگەری باران بارین هەیە لە ناوچە سنوورییەکان.
ئەندامێکی لیژنەی دارایی عێراق دەڵێت، زیاتر لە ٤١٠ ملیار دینار مووچەی مانگی ١٢ لای هەرێمە و دابەشی نەکردووە و پارەکەشی لەبەردەستدایە.
وەزارەتی گواستنەوەی عێراق رەتیدەکاتەوە ئاسمانی وڵاتەکەی بەڕووی گەشتە ئاسمانییەکاندا داخرابێت و دەشڵێت، هەواڵی راگرتنی گەشتەکانی نێوان عێراق و تورکیا و بەپێچەوانەوە دوورە لە راستییەوە.
شەوی رابردوو بەشێک لە دانیشتوانی وەرتێ و بالیسان لە سنوری سۆران دژی نەبوونی کارەبا و خزمەتگوزارییەکان گردبوونەوە و بەهۆیەوە وەک لە گرتە ڤیدیۆیەکدا دەردەکەوێت کەسێک لەلایەن پلەدارێکی پارتیەوە کوژرا و هاوکات ژمارەیەکی دیکە لە خۆپیشاندەران برینداربوون.
هەر ئۆنسەیەک زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا، بە سێ هەزار و ٣٥٩ دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت، نرخی مسقاڵێک زێڕی عەیارە ٢١یـش بە ٦٦٦ هەزار دینارە.