شەڕی پارتی و یەکێتی لەسەر دوو پۆستەکە نەک دوو مووچەکە
پارتی و یەکێتی سەرقاڵی شەڕی دابەشکردنی پۆستن لە نێوان خۆیان و مووچەخۆرانی هەرێمیش تا ئێستا سێ مووچەی کۆتایی ئەمساڵیان وەرنەگرتووە، جووت حزبەکەش ئەوەی بەلایانەوە گرنگ نەبێت مووچەی خەڵکە.
دەسەڵاتدارانی ئەمەریکا، بەیانی ئەمڕۆ هەواڵی تێکشکانی فڕۆکەیەکی تایبەتی بازرگانییان لە ویلایەتی کارۆلینای باکوور راگەیاند، کە لە کاتی هەوڵدان بۆ نیشتنەوە تووشی رووداو بووە و ئاگری تێبەربووە، بەهۆیەوە شەش کەس گیانیان لەدەست داوە.
کۆمیتەی دانوستانکاری باکوور و رۆژهەڵاتی سوریا دەڵێت، رێککەوتنێکی سەرەتاییان کردووە بۆ تێکەڵکردنی سێ لیوای سەر بە هەسەدە لەناو سوپای سوریادا.
لە رووداوێکی سەختی هاتووچۆدا لەسەر رێگای سێ کەس گیانیان لەدەستدا و پێنج کەسی دیکەش برینداربوون.
وتهبێژی فهمی حهج و عومرهی كوردستان رایگەیاند، بەرەبەیانی ئەمرۆ عومرەکارێکی کورد لە سعودیە کۆچی دوایی کردووە.
دەزگای ئاسایشی هەرێم، بەڵگە ڤیدیۆیی تۆمەتباری شکاندن و شێواندنی گۆڕی کریستیانەکانی کۆیە بڵاوکردەوە و دەڵێت، دەرکەوت تۆمەتباری ناوبراو هەمان ئەو کەسەیە کە گۆڕی کریستیانەکانی شەقڵاوەی شێواندووە و شکاندووە.
دوای ئهوهی بههۆی لافاوهكهی ٩ـی ئهم مانگهوه، رهمك رهمهزان قائیمقامی چهمچهماڵ له پۆستهكهی بهخشرا، ئاسۆ بهكر مستهفا كه پلهی قائیمقامی له دیوانی پارێزگای سلێمانی ههبوو، بڕیاره رۆژی یهكشهممهی داهاتوو وهك قایمقامی چهمچهماڵ بهوهكالهت دهستبهكاربێت.
بهڕێوبهرایهتی بازرگانی دانهوێڵهی ههولێر رایگهیاند، له رۆژی یهكشهممهی داهاتووهوه دهست بهدابهشكردنی چهكی پارهی جوتیاران دهكهن و پاشانیش دهتوانن لهڕێگهی بانكی TBIهوه پارهكانیان وهربگرن.
دادگای باڵای كارگێڕی عێراق بڕیاری دادگای كارگێڕی پهسهندكرد، بۆ ههڵوهشاندنهوهی بڕیارهكهی بانكی ناوهندی كه داوا دهكات پارهی خانوبهره كه له ١٠٠ ملیۆن دینار زیاتر بێت، پێویسته له بانكهكاندا دابنرێت.
كۆمیتەی ناوەندیی پارتی دەڵێت، بەباشی نازانین گفتوگۆی پرۆسەی پێكهێنانی كابینەكانی حكومەتی هەرێم و فیدڕاڵ، تێكەڵاو بكرێت. دەشڵێت، پێویستە کێشەی بودجە و مووچەى هەرێم بەشێوەیەکى هەمیشەیى چارەسەر بکرێت.
کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان دەڵێت، فۆڕمی داواکاریی تایبەت بە پێکهێنانی هەرێمی بەسرەیان کاراکردووە و بۆ ماوەی مانگێک بە کارایی دەمێنێتەوە.
ئێوارهی ئهمڕۆ بەهۆی وهرگهڕانی ئۆتۆمبێلێك لهسنووری سۆران، كهسێك گیانی لهدهستدا و دوو كهسی دیكهش برینداربوون.
پاسپۆرتی سلێمانی ئاگاداری هاوڵاتیانی چەمچەماڵ دەکات، ئەوەی پاسپۆرتی پێویستە لە یەك رۆژدا مامەڵەكەی تەواو دەكرێت.
ئەندامێکی كۆمیتەی ناوەندیی پارتی دەڵێت، گفتوگۆكان لەگەڵ یەكێتیی لەسەر شێوازی دابەشكردنی پۆستەكان بەردەوامدەبێت.
ئیدارەی دەروازەی نێودەوڵەتی زێت دەڵێت، سبەینێ هاتووچۆکردن و گەشتکردن لە رێگای دەروازەکەیان رادەگیرێت ئەم داخرانەش بەهۆی کارکردنەوەیە لە رێگاوبانەکانی دەروازەی دەرەجیکی دیوی تورکیا.
دوای ئەوەی لەم دواییانەدا بازرگانیی کردن بە کەلوپەلەکانی کۆمپانیای (ئەمازۆن) بە شێوەی کارتۆنی داخراو لەناو بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان زیادی کرد، ئەنجوومەنی باڵای فەتوا بڕیاری کۆتایی خۆی لەسەر دروستی و نادروستی ئەو مامەڵەیە راگەیاند.
ترەمپ دەڵێت، بەمزووانە سەرۆکێکی نوێ بۆ بانکی یەدەگی فیدراڵیی ئەمریکا هەڵدەبژێرێت و ساڵی داهاتوو بەشێوەیەکی بەرچاو باج کەمدەکەنەوە.
سەدان ئۆتۆمبێل لە لافاوەکەی چەمچەماڵدا زیانیان بەرکەوتووە و لایەنی پەیوەندیداریش دەڵێت، ئۆتۆمبێل هەیە زیانی ٢٠ ملیۆن دیناری بەرکەوتووە.
ماوەی چەند رۆژێکە سەرمای توند و بایەکی بەهێز رووی لە ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان کردوە کە لە هەندێک ناوچە پلەکانی گەرما بۆ ئاستی بەستن دادەبەزن، و بەپێی پێشبینییەکانیش ئەو کەشەی ئێستا لە ناوچەکەیە جارێ بەردەوامیی دەبێت.
هاوپەیمانی سەروەری بە سەرۆکایەتی خەمیس خەنجەر دەڵێت، محەمەد حەلبوسی سەرۆكی حزبی تەقەدوم ئامادەیە دەستبەرداری کاندید بوونی بۆ پۆستی سەرۆکایەتی پەرلەمان ببێت ئەگەر موسەننا سامەڕائیش کە رکابەرییەتی بەهەمان شێوە بکشێتەوە.
سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان دەڵێت، هەوڵێکی جدی دەدرێت بۆ کۆکردنەوە و یەکدەنگیی لایەنە سیاسییە کوردستانییەکان بەر لە یەکەم دانیشتنی پەرلەمانی عێراق.
چاوگێک لە دارایی هەرێم بە ئێن ئاڕ تی وت، چاوەڕوانی هاتنی نوسراوی خەرجکردنی مووچەی مانگی ١٠ـی هەرێمن لە بەغداوە و دواتر ١٢٠ ملیارەکە رادەستی بەغدا دەکەن.
وتەبێژی یەکێتی دەڵێت، سازش لەو داواکارییانەیان ناکەن کە لە وەرەقەی دانوستانیان لەگەڵ پارتی داوایان کردووە.
حەج و عومرەی هەرێم دەڵێت، ئهمرۆ لە رێگەی سیستمی ئەلکترۆنی ناوی كۆمپانیاكانی بهشدار له پرۆسهی حهجی ٢٠٢٦ رادهگهیەنرێت.
سەرۆکی کۆمەڵەی پەنابەرە گەڕاوەکان دەڵێت، لە ئەمساڵدا شەش هەزار و ٥٠٠ کەس لە هەرێمەوە کۆچیان بۆ وڵاتانی ئەوروپا کردووە.
هاتووچۆی گەرمیان دەڵێت، ئەو هاوڵاتی و شۆفێرانەی کە نەیانتوانیوە لە کاتی خۆی و لە ماوەی ٦٠ رۆژدا ئۆتۆمبێلەکانیان تۆمار بکەن یان گواستنەوەی خاوەندارێتییان بۆ ئەنجام بدەن ماوەی دواکەوتن لە سزای بەخشینیان بۆ درێژدەکرێتەوە.
ئەندامێکی چوارچێوەی هەماهەنگی دەڵێت، ناوی چوار کاندید بۆ پۆستی سەرۆک وەزیرانی نوێی عێراق ماونەتەوە و لە کاتژمێرەکانی داهاتوودا یەکلادەکرێتەوە.
سهرۆكی پارتی سۆسیال دیموكراتی كوردستان، داوای گۆڕینی شاندهكانی دانوستانكاری ههرێم له بهغدا دهكات و راشیدهگهیهنێت، زۆرێك له كاربهدهستانی بهغدا لهپیلانگێڕی بهردهوامدان بۆ زهوتكردنی ماف و قوتی خهڵكی ههرێمی كوردستان.
لەگەڵ هاتنی وەرزی زستان، جەستە چەند گۆڕانکارییەکی تەندروستی بەسەردا دێت کە کاریگەری لەسەر میتابۆلیزم و سیستمی بەرگری هەیە هەروەها چالاکیی جەستەیی کەم دەبێتەوە بەهۆی ساردی کەش و هەوا و کورتبوونەوەی رۆژەکان.
بەهای زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا بەرزبووە و ئۆنسەیەک لەو کانزا زەردە بە چوار هەزار و ٣٣٦ دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت؛ نرخی مسقاڵێک زێڕی عەیارە ٢١ـیش بە ٨٦٤ هەزار دینارە.