سێ مووچەی ئەم فەرمانبەرانە دابەشدەکرێت
چاوگێک لە پەروەردەی هەرێم بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، لە چەند رۆژی داهاتوودا بڕیار لەسەر وادەی دەستپێکردنی ساڵی نوێی خوێندن دەدرێت.
چاوگێک بە ئێن ئاڕ تی وت، سودانی داوای کردووە تاکو سێشەممە راپۆرتی تایبەت بە هەناردەی نەوتی هەرێم تەواو بکرێت، دەشڵێت، بەجێبەجێکردنی رێککەوتنی نەوت و داهات مووچەی مانگی حەوت و هەشت خەرجدەکرێت و ئەگەر هەرێم پابەندی رێکەوتنەکان نەبێت، چارەنووسی شەش مووچەی مووچەخۆران دەکەوێتە مەترسییەوە.
کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان لە راگەێندراوێکدا وتی، ٧٥١ کەسیان لە کاندیدی دورخستووەتەوە و مانگی ١٠ ناوی تەواوی کاندیدەکان پەسەند دەکەن.
دارایی و ئابووری هەرێم دەڵێت، سێ مووچەی بەشێک لە فەرمانبەرانی هەمیشەیی و گرێبەست دابەشدەکرێت.
وتەبێژی کۆمەڵەی ئەپیکور دەڵێت، کۆمپانیا نەوتییەکان داوای رێککەوتنی نووسراو دەکەن بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوت و بەڕێوەبەری سۆمۆش دەڵێت، رێکاریان گرتووەبەر و هەناردەکردنەوەی نەوت پەیوەستە بە کۆمپانیاکانەوە.
کەشناسی هەرێم دەڵێت، پلەی گەرما بەردەوامە لە نزمبوونەوە و ئەگەرى بوونى تۆزێکى سووک لە ناوچە جیاجیاکانی هەرێمدا هەیە.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ ئاگر لە ژووری نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی ئۆکرانیا کەوتەوە. بەرپرسانی ئۆکرانیاش دەڵێن، رووسیا گەورەترین هێرشی ئاسمانی كردووەتە سەر وڵاتەكەیان و بۆ یەكەمجار و بارەگای حکومەتی ئۆکرانیا لە کیێڤ كراوەتە ئامانج.
حکومەتی عێراق بە شێوەی ئەلیکترۆنی دەستیکردووە بە وەرگرتنی ناوی خێزانەکان بۆ دابەشکردنی نەوتی سپی.
شاندی هەرێم لە بەغدایە و گفتوگۆ لەسەر رادەستکردنی نەوت و داهاتی ناوخۆ دەکەن و رەنگە ئەمڕۆ راپۆرتەکانیان ببرێتە بەردەم سەرۆک وەزیرانی عێراق، بەپێی زانیارییەکانی ئێن ئاڕ تی، بەغدا لەسەر بڕ و جۆری داهاتی نانەوتی رادەستکراو نەرمی نواندووە.
چاوگێک بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، شەوی رابردوو لە سنووری کەرکوک، بەهۆی رووداوێکی هاتووچۆوە دایکێک و منداڵەکەی گیانیان لەدەستدا و باوکەکەش بەسەختی برینداربوو.
سەنتەری میترۆ دەڵێت، لەکاتی شەڕەکەی لالەزار لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە هێرش کراوەتە سەر ئۆفیسێکی دەرەکی و سەرجەم کەرەستە و پێداویستییەکانی ناو ئۆفیسەکە و پارەی پرۆژەکانیان بردووە، کەسیش ئامادە نییە لەم بارەیەوە لێدوان بدات. دەشڵێت، ئەم کردەوانە پێشێلكاری روونی یاسای مرۆیی نێودەوڵەتیین و هەرێمی كوردستان دەکەنە شوێنێكی نائارام بۆ كاری رێكخراوی بیانی.
ئاسایشی هەرێم دەڵێت، کەسێک بە تۆمەتی کوشتنی دایک و کچێک لە هەڵەبجە دەستگیرکرا کە پێشتر هەڵاتبوو.
ئەمڕۆ بەهای کانزا زەردەکە بە سێ هەزار و ٥٨٦ دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت، نرخی مسقاڵێک زێڕی عەیارە ٢١ـیش بە ٧١٨ هەزار دینارە.
ئەمڕۆ نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیهاندا بە ٦٥ دۆلار و ٥٠ سەنت مامەڵەی پێوەکرا و بەراورد بە چەند رۆژی رابردوو نرخەکەی نزیکەی جێگیرە.
سەرۆك وەزیرانی عێراق له یەكەم چاوپێكەوتنی لەگەڵ هەڵسوڕێنەری کاروباری باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە عێراق، جەخت لە گرنگی پەرەپێدانی پەیوەندی دووقۆڵی نێوان هەردوو وڵات دەكاتەوە.
پەیامنێری ئێن ئاڕ تی دەڵێت، لە پڕۆژەیەکی نیشتەجێبووندا شەڕەتەقەکە روویداوە و تاوەکو ئێستا بەتەواوی نازانرێت هۆکاری شەڕەکە چی بووە.
بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیای سۆمۆ دەڵێت، وەزارەتەکانی سامانە سروشتییەکان و نەوت، هەموو هەوڵێکیان بۆ دووبارە هەناردەکردنەوەی نەوت خستووەتەگەڕ. دەشڵێت، هەموو ئامادەكارییەك بۆ دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوت کراوە.
پارتی و یەكێتی دەستەی سەربەخۆی مافەكانی مرۆڤیشیان كرد بە دوو بەشەوە و دەستەی مافی مرۆڤ باڵی پارتی لەبارەی رووداوەکەی لالەزار رایگەیاند، "هێزە ئەمنییەکانی سلێمانی ناهێڵن چاومان بە دەستگیرکراوەکانی لالەزار بکەوێت". دەستەی مافی مرۆڤ باڵی یەکێتیش دەڵێت، بۆچی بەرەی هەولێری دەستە باسی رووداوەکانی زۆنی خۆیان ناکەن.
سەرۆک وەزیرانی عێراق لەسەر دەنگۆی بەقاچاخبردنی نەوتی عێراق فەرمانی دەرکرد و دەڵێت، پێویستە لیژنەیەکی لێکۆڵینەوەی باڵا دەستبەجێ لەو بابەتە بکۆڵنەوە چ لەبەندەرەکانی عێراق بن یان ئاوی ناوچەکە.
پەیامنێری ئێن ئاڕ تی دەڵێت، لە رووداوێکی تەقەکردندا لە هەڵەبجە دایک و کچێک کوژران، چاوگێک لە پۆلیسی هەڵەبجەش وتی، گومان دەکرێت بکوژەکە هاوسەر و باوکی کوژراوەکان بێت و لە ئێستادا لێکۆڵینەوە لەرووداوکە دەستیپێکردووە.
بریكاری وەزارەتی نەوتی عێراق بۆ کاروباری دەرهێنانی نەوت رایگەیاند، "حكومەتی عێراق و وەزارەتی نەوت هەموو ئاسانكارییەكیان كردووە و بەمزوانە دەگەینە رێككەوتن".
ئەمینداریەتی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق دەڵێت، هەڵووەشاندنەوەی پرۆژەی سیستمی سندووقی خانەنشینی، زیان بە بە مافی خانەنشینان ناگەیەنێت.
شارەزایەکی بواری کەشناسی و گەردوونناسی بە ئێن ئاڕ تی وت، سبەی یەکشەممە ٧ـی ئەیلول، دیاردەی مانگگیرانی تەواو روودەدات و بە رەنگی سوور بۆ قاوەیی دەبینرێت.
دوای دوو هەفتە لە دەستبەسەرداگرتنی کەناڵەکەیان، ئەمڕۆ ئۆفیسی کەناڵی زووم رادەستی بەرپرسانی کەناڵەکە کرایەوە.
ئەمینداری گشتیی رێکخراوی وڵاتانی هەناردەکاری نەوت ناسراو بە (ئۆپێک) دەڵێت، عێراق رۆڵێکی سەرەکی و گرنگی بینی لە هاوسەنگکردنی بازاڕی جیهانی نەوت.
وەزیری دەرەوەی عێراق لە کۆڕبەندی وزە لە بەغدا لە لێدوانێکدا وتی، گفتوگۆکانی هەولێر و بەغدا زۆر چووەتە پێشەوە و بەمزوانە دەگەنە رێککەوتن.
قائیمقامی سلێمانی دەڵێت، بەهۆی دووبارە ئەنجامدانی سەرپێچی و پابەندنەبوونیان، لە ماوەی مانگی رابردوودا هەشت شوێنکار داخراون و ٣٦ تۆن خۆراکیش لەناوبراوە.
لەکاتێکدا تاوەکو ئێستا هەرێم نەوت و داهاتی ناوخۆی رادەست نەکردووە، راوێژکاری دارایی حکومەتی ماوەبەسەرچوو دەڵێت، هەرێم پابەندییە دەستووری و یاساییەکانی بەرامبەر بەغدا جێبەجێ کردووە.
لەبارەیدەنگۆی ئەوەی کە پێنج ههزار عیراقی لهنێو ریزهكانی ههردوو سوپای روسیا و ئۆكرانیا لهدژی یهكدی دهجهنگن، باڵیۆزخانهی عێراق له روسیا بە توندی رەتی کردەوە و لە وەڵامدا وتی، لە رووسیادا هیچ نوێنەرێکی فەرمی رێگەپێدراوی پێکهاتەی عێراقی نییە.
سەرۆک وەزیرانی عێراق بڵاویکردەوە، یەدەگی نەوتی عێراق دەگاتە ١٥٠ ملیار بەرمیل و بەردەوام ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت زیاد دەکەن، پێشبینیش دەکات هەناردەى نەوتى عێراق تا ١٢٠ ساڵى دیکەش بەردەوام بێت.