پارتی و یەکێتی ١٨ پۆستی باڵای دیکەیان لە بەغدا وەرگرت
حکومەتی عێراق و وەزارەتی كارەبا دەیانەوێت لە رێگەی چەند پڕۆژەیەكی ستراتیجیەوە تاكو ساڵی ٢٠٢٧ گۆڕانکارییەکی بنەڕەتی لە کەرتی کارەبادا بكەن بە ئامانجی سەقامگیریی تەواو لە تۆڕەکانی كارەبا و کەمکردنەوەی پچڕانەکان، ئەوەش هاوكاتە لەگەڵ بڕیارێكی دوێنێی ئەنجومەنی وەزیران بۆ دابینكردنی پارەی زیاتر بۆ پڕۆژە پێشکەوتووەکان.
پارتی و یەکێتی ١٨ پۆستی باڵای دیکەیان لە بەغدا وەرگرت و دەستبەکاربوون، لەکاتێکدا ئەو دوو حزبە لە بەغدا سەرقاڵی دروستکردنی کێشەن بۆ مووچەخۆرانی هەرێم.
پەروەردەی عێراق، پلانێکی بۆ کردنەوەی نزیکەی ٥٠٠ قوتابخانەی نوێ لەگەڵ دەستپێکی ئەمساڵی خوێندن ٢٠٢٥-٢٠٢٦ راگەیاند، لە سەرجەم پارێزگاكانی عێداقدا، ئەمەش وەک هەنگاوێک بۆ دابینکردنی پێداویستییەکانی زیادبوونی ساڵانەی ژمارەی خوێندکاران و دڵنیابوون لە دابینکردنی ژینگەیەکی خوێندنی گونجاو و سەلامەت بۆیان.
وەزیری خوێندنی باڵای عێراق دەڵێت، ژمارەی كۆلێژەكانی (ژیریی دەستكرد) لە زانكۆ حكومی و ئەهلییەكانی عێراق گەیشتووەتە ١٠ كۆلێژ. دەشڵێت، ئامانجی سەرەكی لە كردنەوەی كۆلێژەكانی زیرەکی دەستكرد، كردنەوەی ئاسۆیە بەڕووی بازاڕی كاردا.
کەشناسی هەرێم پێشبینییەكانی بۆ كەشوهەوای ٤٨ كاتژمێری داهاتووی ناوچە جیاجیاكانی هەرێم بڵاوکردەوە و دەڵێت، ئەمڕۆ پلەکانی گەرما چەند پلەیەک دادەبەزن.
ژنێکی گوندی زمزمۆک لە سنوورى بەردەڕەش، بەهۆى رووخانى دیواری ماڵەکەیان گیانى لەدەستدا، تەندروستیی بەردەڕەشیش دەڵێت، پێش گەیاندنى بە نەخۆشخانە، گیانى لەدەستدابوو.
ئەمڕۆ حکومەتی ماوەبەسەرچوو کۆدەبێتەوە بەپێی کارنامەی کۆبوونەوەکە گفتوگۆ دەکرێت لەسەر دواپێشهاتی هەردوو دۆسیەی نەوت و داهاتە نانەوتییەکان و بڕیارەکانی کۆبوونەوەی دوێنێی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق.
مامۆستا تاهیر کەلەباشی مامۆستای ئاینی وتی، ملیۆنێک و ٥٠٠ هەزار موچەخۆر موچەی خوراوە ١٠ هەزاریان نایانە سەرجادە، وتیشی، شاسوار عەبدولواحید بەرگریی لە ستەملێکراویی خەڵک کردووە بۆیە پشتگیریی لێدەکەین.
بەرپرسی راگەیاندنی تەندروستی بەردەرەش ئاشکرایکرد، لە یەکێک لە گوندەکانی قەزای بەردەڕەش، بەهۆی دارروخانی دیوار بەسەریدا ژنێك گیانی لەدەستدا.
بەڕێوەبەری ناوەندی FMBAـی رووسی ئاشکرایکرد، لە ئێستادا ڤاکسینی شێرپەنجە قۆناغێکی گرنگی لە تاقیکردنەوەی سەلامەتی تێپەڕاندووە و ئامادەیە، وتیشی، هەم سەلامەتی و هەم کاریگەری بەرزی نیشانداوە تەنها چاوەڕێی رەزامەندی فەرمی دەکرێت بۆ بەکارهێنان.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ وەزیری کاروباری پەرلەمان لە کابینەی پێشووتری حکومەتی کوردستان و جێگری سکرتێری حزبی زەحمەتکێشان بەهۆی نەخۆشییەوە لە هەولێر گیانی لەدەستدا.
کۆمپانیای ئەپڵ لە رێوڕەسمی ساڵانەی خۆیدا پەردەی لەسەر بەرهەمە نوێیەکانی لادا؛ یەکێک لە بەرهەمەکان "ئێر پۆدی پرۆ ٣" یە کە بەشێوەی راستەوخۆ لە زمانە جیاوازەکانەوە وەرگێڕان دەکات.
سەرۆکایەتی کۆماری عێراق دەڵێت، بە توندترین شێوە ئیدانەی هێرشەکەی ئیسرائیل دەکەن کە سەرکردەکانی بزووتنەوەی حەماسی لە دەوڵەتی قەتەر کردبووە ئامانج.
نێچێرڤان بارزانی رایگەیاند، ئیدانەی هێرشەکەی ئیسرائیل بۆ سەر قەتەر دەکات و دەڵێت،" پشتیوانی وڵاتی قەتەرین".
بڕیارە سبەى چوارشەممە، لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق، بانگهێشتی هەریەکە لە وەزیرانی دارایی و پلاندانان و پارێزگارى بانکی ناوەندیی عێراق بکات و گفتوگۆ سەبارەت بە دوایین پێشهاتەکانی نێوان هەرێم و بەغدا.
لە نەخۆشخانەی د.جەمال ئەحمەد رەشیدی منداڵانی فێركاری لە شاری سلێمانی، لە ماوەی مانگی رابردوودا پێشوازی لە زياتر له ١٦ هەزار منداڵی نەخۆش كراوە و چارەسەریان بۆ كراوە، زیاتر لە دوو هەزار منداڵیش داخڵ كراون.
وەزارەتی پەروەردە ئەنجامی خولی دووەمی تاقیكردنەوەكانی پۆلی ١٢ـی ئامادەیی راگەیاند و دەڵێت، لە ئەپڵەكەیشتنی ئی هەڵسەنگاندن (e-halsangandn) لەسەر هەردوو سیستەمی کارپێکردنی Android و IOS بەردەستە.
بزووتنەوەی حەماس دەڵێت، لە هێرشەکەی ئیسرائیل بۆ سەر دەوحە، پێنج کەس کوژراون بەڵام سەرکردەکانی بزووتنەوەکە نەکوژراون.
دەستەی داکۆیکردن لە سروشت و موڵکی سلێمانی لە پەیامێکدا بۆ جێگری سەرۆکی حکومەتی ماوەبەسەرچوو دەڵێت، داوادەکەن ئەو پێشێلکاری و سەرپێچیانە بووەستێنن کە کراوەتە سەر ناوچەی گۆیژە و هەموو ناوچەکانی تر چونکە بەبەردەام بوونی ئەم جۆرە پڕۆژانە و دەرئەنجامەکانی، سلێمانی دەکەنە شاری پڕ لە تارمایی و کۆنکرێت.
هێرشەکەی ئیسرائیل بۆ سەر قەتەر بەهای نەوتی بەرزکردەوە و هەر بەرمیلێک نزیکەی یەک دۆلاری چووەتەسەر.
لەسەر چەند دۆسیەیەکی گەندەڵی کە پەرلەمانتارێکی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی عێراق لەسەری جوڵاندبووی؛ دەستەی دادوەریی هەڵبژاردن، تانەیەکی راکان جبوری دژی بڕیارى دوورخستنەوەی لە بەربژێربوون بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق رەتکردەوە.
دەزگاى لوتکە دەڵێت، رێکارى نوێ بۆ رێگریکرن لە کۆچبەرانى نایاسایى بەردەوامە و بەریتانیا بیر لەوە دەکاتەوە کۆچبەرە نایاساییەکان لە شوێنە سەربازییەکان نیشتەجێ بکات.
وەزارەتی کارەبا دەڵێت، لە رۆژانی ١٠ و ١١ـی ئەم مانگە تاقیکردنەوەی فشاری سەر تۆڕی کارەبای نیشتمانی لە پارێزگای سلێمانی، ئەنجامدەدەن و بەهۆیەوە ئەگەری پچڕانی کارەبا هەیە. هاوکات لە دهۆک جارێکی تر بۆ ماوەی چەند کاتژمێرێک کارەبا بەناو ٢٤ کاتژمێرێک کوژایەوە و حکومەتی ماوەبەسەرچووش هەر رۆژە و بیانوویەک بۆ کوژانەوەى کارەبا گرانەکەی دەهێنێتەوە.
حکومەتی قەتەر دەڵێت، "بە توندترین شێوە ئیدانەی هێرشی ئیسرائیل دەکەین کە بارەگای نیشتەجێبوونی ژماریەك ئەندامی مەکتەبی سیاسی حەماسی لە دەوحەی پایتەختی قەتەر کردە ئامانج"، دەشڵێت، "بێدەنگ نابین بەرامبەر رەفتارە بێباکانەكەی ئیسرائیل و بەردەوامی تێكدانی ئاسایشی ناوچەکە".
کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق کۆتاییهات و چاوگێک لە کۆبوونەوەکە بە ئێن ئاڕ تی وت، بڕیاردرا پرسی داهاتی ناوخۆ رەوانەی ئەنجومەنی دەوڵەت بکرێت بۆ بڕیاردان. سەبارەت بە داهاتی نەوتیش بڕیاردراوە مانگانە بڕی ٥٠ هەزار بەرمیل نەوت بۆ پێداویستی ناوخۆیی گلبدرێتەوە و ئەو بڕەی دەمێنێتەوە رادەستی سۆمۆ بکرێت.
ئاژانسە ئەکسیۆس دەڵێت، سوپای ئیسرائیل لە پایتەختی وڵاتی قەتەڕ بۆردومانی سەرکردەکانی حەماسی کرد و بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان دوو سەرکردەی حەماس کوژراون.
ئەمڕۆ بەهای ١٠٠ دۆلار بەرامبەر بە ١٤٣ هەزار و ٥٥٠ دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت، بەراورد بە چەند رۆژی رابردوو نرخەکەی بەرزبووەوە.
پەرلەمانتاری پێشووی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی عێراق دەڵێت، حکومەتەکەی مەسرور بارزانی و قوباد تاڵەبانی هیچ کات نیەتی رێکەوتنێکی فەرمییان نەبووە و بەردەوام گفتوگۆکانیان بە نیەتی کات کوشتن بووە و هەرگیز نایانەوێت دەستبەرداری بەقاچاغ فرۆشتنی نەوت ببن.
بە گوێرەی میدیا جیهانییەکان؛ لە نیپاڵ دژی گەندەڵی و قەدەغەکردنی تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان خۆپیشاندان دەکرێت، بەهۆیەوە سەرۆک وەزیران و سێ وەزیری تر دەستیان لە کار کێشایەوە؛ هەروەها، لەلایەن خۆپیشاندەرانەوە بینای پەرلەمان و ماڵی سەرۆک کۆمار و ژمارەیەک وەزیر سووتێندرا.
لەبارەی هاوتاکردنی مووچەی خاوەن پێداویستی تایبەت بە بەغدا، وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی دەڵێت، " ئێمە نامانەوێت بە یاسای بەغدا هاوتا بکرێت، بەڵکو دەمانەوێت بە یاسای خاوەن پێداویستییە تایبەتەکانی هەرێم، سەرجەمیان مووچەکانیان زیادبکرێت.