گەنجێکی کورد لە بەریتانیا بە کوژراوی دۆزرایەوە
ئەندامێکی مەكتەبی سیاسیی یەكێتی رایگەیاند، "پەیوەندییەکانمان لەگەڵ پارتی بەرەو باشی دەڕوات، دەشڵێت، بڕیار لە كاراكردنی پەرلەمان دراوە و ماوەتەوە سەر ئەوەی كۆبوونەوەی پەرلەمان بكرێت".
کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، بڕی مووچەی ئەو کارمەندانەی ئاشکرا کرد کە بڕیارە لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراقدا لە ١١ـی تشرینی دووەمی ئەمساڵدا، هاوکاری کۆمسیۆن بکەن.
پەرلەمانتارێکی پێشووی نەوەی نوێ دەڵێت، کەیسی شاسوار عەبدولواحید، کەیسێکی سیاسی و دروستکراوە، دەشڵێت، پارتی و یەکێتی دەسەڵاتی دادوەری لە بەرژەوەندی خۆیان بەکاری دەهێنن بۆ سەرکوتکردنی رکابەرەکانی.
وتەبێژی پارتی دەڵێت، لەگەڵ یەکێتی رێككەوتووین لەم مانگەدا دەستەی سەرۆكایەتیی پەرلەمان پێکبێت، بەڵام تا ئێستا کاتەکەی دیاری نەکراوە.
گەنجێکی کورد لە بەریتانیا بە کوژراوی دۆزرایەوە و بە وتەی چەند کەسێکی نزیکی ئەو گەنجە، "نازانین کێ بووە و بۆچی کوڕەکەمانیان کوشتووە".
ئەندامێکی سەرکردایەتی یەکێتی دەڵێت، بۆ ئەمجارە یەكێتی هاوبەش پێویستە لە دەسەڵات و حكومڕانی هەرێمی كوردستان، نەك بەشدار.
پەیامنێری ئێن ئاڕ تی رایگەیاند، کەمێک لەمەوبەر لەناو کۆگایەکی گەڕەکی سەرچنار لە سلێمانی تەرمی کەسێک دۆزرایەوە و وەکو باسی دەکەن زیاتر لە سێ هەفتەیە لەو شوێنە گیانی لەدەستداوە.
حکومەتی ئەفغانستان لە نوێترین بڕیاریدا لە ویلایەتی پاکتیکا کە یەکێکە لە ویلایەتەکانی ئەو وڵاتە، سەردانی زاوای بۆ ماڵی خەزوری لە پێش ئاهەنگی هاوسەرگیری و تەنانەت لە رۆژی هاوسەرگیریشدا قەدەغە کرد.
حکومەتی عێراق و وەزارەتی كارەبا دەیانەوێت لە رێگەی چەند پڕۆژەیەكی ستراتیجیەوە تاكو ساڵی ٢٠٢٧ گۆڕانکارییەکی بنەڕەتی لە کەرتی کارەبادا بكەن بە ئامانجی سەقامگیریی تەواو لە تۆڕەکانی كارەبا و کەمکردنەوەی پچڕانەکان، ئەوەش هاوكاتە لەگەڵ بڕیارێكی دوێنێی ئەنجومەنی وەزیران بۆ دابینكردنی پارەی زیاتر بۆ پڕۆژە پێشکەوتووەکان.
پارتی و یەکێتی ١٨ پۆستی باڵای دیکەیان لە بەغدا وەرگرت و دەستبەکاربوون، لەکاتێکدا ئەو دوو حزبە لە بەغدا سەرقاڵی دروستکردنی کێشەن بۆ مووچەخۆرانی هەرێم.
پەروەردەی عێراق، پلانێکی بۆ کردنەوەی نزیکەی ٥٠٠ قوتابخانەی نوێ لەگەڵ دەستپێکی ئەمساڵی خوێندن ٢٠٢٥-٢٠٢٦ راگەیاند، لە سەرجەم پارێزگاكانی عێداقدا، ئەمەش وەک هەنگاوێک بۆ دابینکردنی پێداویستییەکانی زیادبوونی ساڵانەی ژمارەی خوێندکاران و دڵنیابوون لە دابینکردنی ژینگەیەکی خوێندنی گونجاو و سەلامەت بۆیان.
وەزیری خوێندنی باڵای عێراق دەڵێت، ژمارەی كۆلێژەكانی (ژیریی دەستكرد) لە زانكۆ حكومی و ئەهلییەكانی عێراق گەیشتووەتە ١٠ كۆلێژ. دەشڵێت، ئامانجی سەرەكی لە كردنەوەی كۆلێژەكانی زیرەکی دەستكرد، كردنەوەی ئاسۆیە بەڕووی بازاڕی كاردا.
کەشناسی هەرێم پێشبینییەكانی بۆ كەشوهەوای ٤٨ كاتژمێری داهاتووی ناوچە جیاجیاكانی هەرێم بڵاوکردەوە و دەڵێت، ئەمڕۆ پلەکانی گەرما چەند پلەیەک دادەبەزن.
ژنێکی گوندی زمزمۆک لە سنوورى بەردەڕەش، بەهۆى رووخانى دیواری ماڵەکەیان گیانى لەدەستدا، تەندروستیی بەردەڕەشیش دەڵێت، پێش گەیاندنى بە نەخۆشخانە، گیانى لەدەستدابوو.
ئەمڕۆ حکومەتی ماوەبەسەرچوو کۆدەبێتەوە بەپێی کارنامەی کۆبوونەوەکە گفتوگۆ دەکرێت لەسەر دواپێشهاتی هەردوو دۆسیەی نەوت و داهاتە نانەوتییەکان و بڕیارەکانی کۆبوونەوەی دوێنێی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق.
مامۆستا تاهیر کەلەباشی مامۆستای ئاینی وتی، ملیۆنێک و ٥٠٠ هەزار موچەخۆر موچەی خوراوە ١٠ هەزاریان نایانە سەرجادە، وتیشی، شاسوار عەبدولواحید بەرگریی لە ستەملێکراویی خەڵک کردووە بۆیە پشتگیریی لێدەکەین.
بەرپرسی راگەیاندنی تەندروستی بەردەرەش ئاشکرایکرد، لە یەکێک لە گوندەکانی قەزای بەردەڕەش، بەهۆی دارروخانی دیوار بەسەریدا ژنێك گیانی لەدەستدا.
بەڕێوەبەری ناوەندی FMBAـی رووسی ئاشکرایکرد، لە ئێستادا ڤاکسینی شێرپەنجە قۆناغێکی گرنگی لە تاقیکردنەوەی سەلامەتی تێپەڕاندووە و ئامادەیە، وتیشی، هەم سەلامەتی و هەم کاریگەری بەرزی نیشانداوە تەنها چاوەڕێی رەزامەندی فەرمی دەکرێت بۆ بەکارهێنان.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ وەزیری کاروباری پەرلەمان لە کابینەی پێشووتری حکومەتی کوردستان و جێگری سکرتێری حزبی زەحمەتکێشان بەهۆی نەخۆشییەوە لە هەولێر گیانی لەدەستدا.
کۆمپانیای ئەپڵ لە رێوڕەسمی ساڵانەی خۆیدا پەردەی لەسەر بەرهەمە نوێیەکانی لادا؛ یەکێک لە بەرهەمەکان "ئێر پۆدی پرۆ ٣" یە کە بەشێوەی راستەوخۆ لە زمانە جیاوازەکانەوە وەرگێڕان دەکات.
سەرۆکایەتی کۆماری عێراق دەڵێت، بە توندترین شێوە ئیدانەی هێرشەکەی ئیسرائیل دەکەن کە سەرکردەکانی بزووتنەوەی حەماسی لە دەوڵەتی قەتەر کردبووە ئامانج.
نێچێرڤان بارزانی رایگەیاند، ئیدانەی هێرشەکەی ئیسرائیل بۆ سەر قەتەر دەکات و دەڵێت،" پشتیوانی وڵاتی قەتەرین".
بڕیارە سبەى چوارشەممە، لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق، بانگهێشتی هەریەکە لە وەزیرانی دارایی و پلاندانان و پارێزگارى بانکی ناوەندیی عێراق بکات و گفتوگۆ سەبارەت بە دوایین پێشهاتەکانی نێوان هەرێم و بەغدا.
لە نەخۆشخانەی د.جەمال ئەحمەد رەشیدی منداڵانی فێركاری لە شاری سلێمانی، لە ماوەی مانگی رابردوودا پێشوازی لە زياتر له ١٦ هەزار منداڵی نەخۆش كراوە و چارەسەریان بۆ كراوە، زیاتر لە دوو هەزار منداڵیش داخڵ كراون.
وەزارەتی پەروەردە ئەنجامی خولی دووەمی تاقیكردنەوەكانی پۆلی ١٢ـی ئامادەیی راگەیاند و دەڵێت، لە ئەپڵەكەیشتنی ئی هەڵسەنگاندن (e-halsangandn) لەسەر هەردوو سیستەمی کارپێکردنی Android و IOS بەردەستە.
بزووتنەوەی حەماس دەڵێت، لە هێرشەکەی ئیسرائیل بۆ سەر دەوحە، پێنج کەس کوژراون بەڵام سەرکردەکانی بزووتنەوەکە نەکوژراون.
دەستەی داکۆیکردن لە سروشت و موڵکی سلێمانی لە پەیامێکدا بۆ جێگری سەرۆکی حکومەتی ماوەبەسەرچوو دەڵێت، داوادەکەن ئەو پێشێلکاری و سەرپێچیانە بووەستێنن کە کراوەتە سەر ناوچەی گۆیژە و هەموو ناوچەکانی تر چونکە بەبەردەام بوونی ئەم جۆرە پڕۆژانە و دەرئەنجامەکانی، سلێمانی دەکەنە شاری پڕ لە تارمایی و کۆنکرێت.
هێرشەکەی ئیسرائیل بۆ سەر قەتەر بەهای نەوتی بەرزکردەوە و هەر بەرمیلێک نزیکەی یەک دۆلاری چووەتەسەر.
لەسەر چەند دۆسیەیەکی گەندەڵی کە پەرلەمانتارێکی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی عێراق لەسەری جوڵاندبووی؛ دەستەی دادوەریی هەڵبژاردن، تانەیەکی راکان جبوری دژی بڕیارى دوورخستنەوەی لە بەربژێربوون بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق رەتکردەوە.
دەزگاى لوتکە دەڵێت، رێکارى نوێ بۆ رێگریکرن لە کۆچبەرانى نایاسایى بەردەوامە و بەریتانیا بیر لەوە دەکاتەوە کۆچبەرە نایاساییەکان لە شوێنە سەربازییەکان نیشتەجێ بکات.