وادەی دابەشکردنی یەکەم بەشەخۆراکی ئەمساڵ راگەیەندرا
لە چوارچێوەی رێککەوتنێکی سێقۆڵی نێوان هێزەکانی هاوپەیمانان، سوپای عەرەبی سووریا و هێزەکانی هەسەدە، هێزەکانی ئەمریکا سێیەم کاروانی دەستگیرکراوانی چەکدارانی داعشیان لە زیندانی غوێران لە پارێزگای حەسەکەی سووریاوە، بە رێگەی وشکانی بۆ عێراق گواستەوە.
وتەبێژی دەوڵەتی یاسا دەڵێت، کاندیدکردنی نوری مالیکی مافێکی رەوا و دەستورییە و پێچەوانەکەشی هەردەبێت بەپێی دەستوور بێت نەک بە هەڕەشە و فشار.
وەزیری دەرەوەی ئێران دەڵێت، دانوستانەکان ناڕاستەوخۆبوون و پەیوەستبوون بە پرسی ئەتۆم، پیتاندنی یۆرانیۆم مافی ئێرانە و سفرکردنەوەی لە دەرەوەی دانوستانەکاندایە، خوازیاریشن متمانە لەنێوان تاران و واشنتن دروستببێت لە دانوستانەکاندا.
بڕیارە سبەی دەستبكرێت بە دابەشكردنی یەكەم سەبەتەی خۆراكی ئەمساڵ، سەرجەم پارەی بریكارەكانیش بەشێوەی ئەلیكترۆنی وەردەگیرێت.
کارەبای ههرێم رایگهیاند، بەهۆی کێشەیەکی تەکنیکی لە هێڵەکانی گواستنەوەی گازی سروشتی بۆ وێستگەکانی کارەبا، گرفتی پچڕانی کارەبا لە بەشێک لە پارێزگاکانی هەولێر، دهۆک و سلێمانی دروستبوو.
سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، لەگەڵ ئێران تەنها لەبارەی بەرنامەی ئەتۆمییەوە رێکدەکەون و دەشڵێت، هەفتەی داهاتوو جارێکی تر لەگەڵ ئێران کۆدەبینەوە، ئەگەر رێکنەکەون دەرەنجامی قورسی دەبێت.
لە ئیدارەی راپەڕین، کوڕ و کچێکی دووانەی تەمەن شەش ساڵ بە غازی سۆپا گیانیان لەدەستدا.
شارەزایەکی بواری کەشناسی دەڵێت، درەنگانی ئەمشەو شەپۆلێکی بارانبارین روو لە هەرێم دەکات کە هەورە بروسکەی لەگەڵ دەبێت و هەندێک کات تەرزەش دەبارێت، مەترسی روودانی لافاویش هەیە.
شاندێکی وەزارەتی بەرگری دیمەشق گەیشتە حەسەکە بۆ گفتوگۆکردن لەسەر یەکخستنى هێزەکان لە درێژەى رێکارەکانی جێبەجێکردنی رێککەوتن نێوانیان، شاندێکی وەزارەتی بەرگری حکومەتی سوریا گەیشتە حەسەکە بەمەبەستی گفتوگۆکردن لەسەر یەکخستنى هێزەکان.
لەگەڵ کردنەوەی بازاڕەکانی جیهاندا بەهای زێڕ بەرزبووە و یەک ئۆنسە لەو کانزا زەردە بە چوار هەزار و ٩٦٤ دۆلار مامەڵەی پێوە کرا و نرخی یەک مستقاڵ زێڕی عەیارە ٢١یش بە یەک ملیۆن و ٩٢ هەزارە.
وەزیری دەرەوەی ئێران دەڵێت، تۆپەکە لە گۆڕەپانی تاراندایە و چاوەڕێی بڕیارین.
دانوستانی نێوان ئێران و ئەمریکا لە مەسقەتی پایتەختی عوممان بەردەوامە و لە گەڕی یەکەمدا وەزیری دەرەوەی عوممان پلانی وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ دانوستانەکەی گەیاندووەتە نوێنەری ئەمریکا و بریارە کەمێکی تر گەڕی دووەمی دانوستانەکە دەستپێبکات.
یەکگرتووی ئیسلامی لە ساڵیادی دامەزراندنی حزبەکەدا دەڵێت، نزیکەى ساڵ و نیوێکە هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان ئەنجامدراوە، بەڵام هەردوو لایەنى دەسەڵاتدار نەیانتوانیوە پەرلەمان کارا بکەن و کابینەى نوێى حکومەت پێکبهێنن.
دژی نەبوونی خزمەتگوزاریی دانیشتووانی پرۆژەیەکی نیشتەجێبوون لە سلێمانی گردبوونەوە.
سەرچاوەکانی پۆلیسی پاکستان دەڵێن، ئەمڕۆ تەقینەوەیەک لە مزگەوتی شیعەزههب لە ئیسلامئابادی پایتەختی پاکستان روویداوە، بەهۆیەوە ٣١ کەس گیانیانلەدەستداوە و ١٦٩ کەسیش برینداربوون.
کەشناسی دەڵێت، ئەمڕۆ ئاسمان نیمچە هەور دەبێت لە ئێوارەدا دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو، لە کاتەکانی درەنگانی شەو نمە باران و بارانی مامناوەند دەبارێت، کاریگەری دابارین بۆ ئەمشەو زیاتر لە ناوچەکانی باکوور و رۆژهەلاتی هەرێم دەبێت پاشان بۆ رۆژی شەممە باران بارین لە زۆربەی ناوچەکان دەبێت، هەروەها لە ناوچە شاخاوییە سنووریەکان بەفر بارین دەبێت .
حکومەتی نوێی هۆڵەندا پێکهێنراو تیایدا سیاسەتمەداری کورد ديلان یەشیلگۆز وەک جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری بەرگری حکومەتی هۆڵەندا دەستبەکاربوو.
ئەمڕۆ لە شاری هەولێر فەرماندەی گشتی هێزەکانی هەسەدە لەگەڵ وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا کۆبووەوە و جەختیان لە جێبەجێكردنی رێككەوتنەكەی هەسەدە و دیمەشق كردەوە.
سەرۆکی پارتی دەڵێت، پشتگیری لە رێككەوتنی نێوان حكومەتی سوریا و هەسەدە دەكەن و هیوادارە رێككەوتنەکە ببێتە بنەمایەك بۆ سەقامگیری و چارەسەری كێشەكان لەم قۆناغەدا.
دانوستانی نێوان ئێران و ئەمریکا لە مەسقەتی عوممان دەستی پێکرد و دانوستانەکە سەبارەت بە بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران و هەڵگرتنی سزاکانی سەر وڵاتەکەیە.
ئەمڕۆ ساڵێک بەسەر گیانلەدەستدانی رۆژنامەنوسی ئێن ئاڕ تی وریا حەمەکەریم تێدەپەڕێت و هاوڕێ و کەسوکار و هاوڵاتییان لە شارەکانی کوردستانەوە سەردانی گۆڕی وریا حەمەکەریمیان کرد و بەڕێوەبەری ئێن ئاڕ تیش وتی، درێژە پێدەری کارەکانی وریا حەمەکەریم دەبین.
لە رووداواێکی سەختی هاتووچۆدا لە شەقامی سالمی سلێمانی کەسێک گیانی لەدەستدا و چوار کەسی دیکەش برینداربوون.
وەزارەتی دارایی عێراق دەڵێت، مووچەی فەرمانبەران و خانەنشینان مسۆگەر کراوەو بەپێی خشتەی دیاریکراو خەرج دەکرێت.
لەبارەی پچڕانی بەشێک لە خزمەتگوزارییەکان و نەمانی هێڵەکانی ئینتەرنێت لە بەشێک لە ناوچەکان، ئاسیاسێڵ روونکردنەوە دەدات و دەڵێت، بچڕانی بەشێک لە خزمەتگوزارییەکان بەهۆی کێشەیەکی تەکنیکی بوو، تیمەکانمان دەستبەجێ هەنگاوی پێویستییان ناوە، ئێستا تەواوی خزمەتگوزارییەکان گەڕاونەتەوە دۆخی ئاسایی.
لەبارەی داخستنی نوسینگەکانی ئێن ئاڕ تی لە هەولێر و دهۆک، ئینیستیوتی مافە نێودەوڵەتییەکان دەڵێت، "بە توندی سەرکۆنەی ئەو کارە دەکات و ئەم هەنگاوە پێشێلکارییەکی ئاشکرایە لە ئازادیی میدیا و ئازادیی رادەربڕین و پێشێلکارییەکی روونی دەستووری و نێودەوڵەتیە".
کەشناسیی هەرێم هۆشداری دەدات لە هاتنی شەپۆلێکی بەفر و بارانبارین و دەشڵێت، پلەکانی گەرما سێ بۆ پێنج پلە دادەبەزن و خێرایی با بۆ سەروو ٤٠ کیلۆمەتر بەرزدەبێتەوە.
لەبارەی داخستنی نوسینگەکانی ئێن ئاڕ تی لە هەولێر و دهۆک دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ دەڵێت، وەك بنەمایەكی نەگۆڕ پاڵپشتی لە ئازادیی رادەربڕین و ئازادیی كاری رۆژنامەگەری دەكەین. دەشڵێت، بەردەوام دەبین لە چاودێریكردنی دۆخەكە و بەدواداچوونەكانمان چڕتر دەكەینەوە، تاوەكو راستییەكان بخەینەڕوو".
وەزیری دەرەوەی فەرەنسا دەڵێت، لە هەولێرە بۆ ئەوەی رێككەوتنی حكومەتی سوریا و هەسەدە جێبەجێبكرێت و لە هەوڵەكانیشیان بەردەوام دەبن بۆ پاراستنی كورد لە سوریا. لایخۆیەوە نێچیرڤان بارزانیش رایگەیاند، "فەرەنسا بەردەوام پشتوانی كورد بووە".
سەرۆک وەزیرانی عێراق لەگەڵ وەزیری دەرەوەی فەرەنسا کۆبوونەوە و لە لەکۆبوونەوەکەدا تیشکیان خستە سەر گرنگی بەهێزکردنی پەیوەندییە ئابورییەکانی نێوان هەردوو وڵات، بەتایبەت لە رێگەی بەشداریپێکردنی کۆمپانیا فەرەنسییەکان لە پڕۆسەی ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدانی عیراقدا.
گەنجێکی خەڵکی برادۆستە و لە شەڕی نێوان روسیا و ئۆکرانیا کوژرا، ئەمە چیرۆکی گەنجێکە کە بۆ کارکردن چووەتە هەولێر و دواتر لە روسیاوە کەسوکاری ئاگادارکردووەتەوە کە خەریکی راهێنانە و دەینێرن بۆ بەرەی پێشەوەی جەنگ.