DNO: هەردوو کێڵگەی تاوکێ و پیشخابوور دەستیکردووەتەوە بە بەرهەمهێنانی نەوت
سەرۆکی جوڵانەوەی نوێ بڕیارە ئەمڕۆ لە سلێمانی ببردرێتە بەردەم دادوەر، ئەوەش دوای ئەوە دێت پێشتر دادگای سلێمانی بەبێ دادبینی دەستگیرکردنی شاسوار عەبدولواحیدی تا ٢١ـی مانگ درێژکردەوە.
كۆمپانیا DNOـی نەرویجی راپۆرتی چارەكی دووەمی ئاستی بەرهەمهێنانی نەوتی لە هەرێمی كوردستان بڵاوكردەوە، بەگوێرەی راپۆرتی كۆمپانیاكە، لەماوەی ئەو چارەکەدا بەرهەمهێنانی نەوت رۆژانە نزیکەی ٧٥ هەزار بەرمیل بووە.
شارەزایان دووپاتیان کردەوە کە هەر گۆڕانکارییەک لە ڕەنگی ددانەکان ڕەنگە ئاماژەیەک بێت بۆ کێشە تەندروستییەکان، ئاماژەیان بەوەش کردووە کە پشکنینی بەردەوامی ددان بەشدارە لە خۆپاراستن لە نەخۆشییە مەترسیدارەکان.
نرخی زێڕ گۆڕانکاری بەسەرداهات و بە سێ هەزار و ٣٣٨ دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت، نرخی مسقاڵێک زێڕی عەیارە ٢١ـیش بە ٦٧٤ هەزار دینارە.
دوای گفتوگۆی ئاگربەستی جەنگی روسیا و ئۆکرانیا، ئەمڕۆ نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیهاندا بە ٦٧ دۆلار مامەڵەی پێوەکرا و بەراورد بە دوێنێ نرخەکەی کەمێک بەرزبووەوە.
فرانك كاپریۆ دادوهری بهناوبانگی ئهمریكی و سهرۆكی دادوهری خانهنشینكراوی دادگای شارهوانی پرۆڤیدێنس ناسراو به "دادوهره میهرهبانهكه" ئهمڕۆ له تهمهنی ٨٨ ساڵیدا بههۆی نهخۆشی شێرپهنجهی پهنكریاسهوه گیانی لهدهستدا.
لە سەر رێگای حاجیاوا بۆ سەروچاوە، ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگر و ماتۆڕسکیلێک پێکیاندادا و بەهۆیەوە شوفێری ماتۆڕسکیلەکە گیانی لەدەستدا.
سەرۆک وەزیرانی عێراق، فەرمانی بە پێکهێنانی تیمێکی نیشتمانیی هاوبەش کرد بۆ بەرزکردنەوەی پۆلێنی قەرزی سەروەریی عێراق و بەهێزکردنی پێگەی دارایی و ئابووریی وڵات لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی.
راوێژكارێكی سەرۆك وەزیرانی عێراق دەڵێت، ئەركی هێزەكانی هاوپەیمانان لەمانگی ئەیلول كۆتایی دێت و دواتر قۆناغێكی نوێ لە ئەركی هاوپەیمانان رێككەوتنی لەسەر دەكرێت.
ئەنجومەنی وەزاریی ئاسایشی نیشتمانیی عێراق، بڕیاریدا هەڵسەنگاندن بۆ دۆخی کەمپی ئاوارەکان لە وڵاتەکە بکرێت، هەروەها بڕیاری دا پاڵپشتیی ئەمنی، مرۆیی و خزمەتگوزاریی کەمپەکان بکرێت.
شارەوانی سلێمانی دەڵێت، لە چوارچێوەی کارەکانی پڕۆژەی شەقامی ١٠٠ مەتری لە یەکتربڕی تاسڵوجە، بۆ ماوەی سێ رۆژ بەشێک لە رێگەی سەرەکی سلێمانی بۆ کەرکوک دادەخرێت و داواش لە شۆفێران دەکات رێگەی جێگرەوە بەکار بهێنن.
هاوڵاتیانی کفری دژی پێنەدانی مووچە گردبوونەوە و دەڵێن، حکومەتی ماوەبەسەرچوو دەستی دەستی بە مووچەخۆران دەکات بۆ ئەوەی داهاتی زیاتری دەستکەوێت.
دادگای فیدراڵی عێراق دەڵێت، یاسای پێدانی پاسپۆرتی دیبلۆماسی بە هەتاهەتایی بە سیاسەتمەداران نادەستورییە.
ئاژانسی هەواڵی بەریتانیا بڵاویکردەوە، عێراق و بەریتانیا رێککەوتنێکی نوێیان لەسەر گەڕاندنەوەی کۆچبەران واژۆ کرد، بەپێی رێککەوتنەکە بەریتانیا ئەو کۆچبەرانە دەگەڕێنێتەوە کە بە نایاسایی رۆشتوونەتە وڵاتەکەی.
كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی عێراق لە ئەمڕۆوە ماوەی سێ رۆژ مۆڵەتی خستە بەردەم هاوپەیمانی و حزبە سیاسییەكان بۆ ئەوەی جێگرەوە بۆ كاندیدە دوورخراوەكانیان پێشكەش بكەن.
بەڕێوەبەرایەتی بازرگانی و كەلوپەلی خۆراك لەسلێمانی دەڵێت، تا رۆژی دووشەممە ٢٥ـی ئەم مانگە هاوڵاتیان دەتوانن بێبەرامبەر ناوی خۆیان ۆ فۆرمی خۆراکی ئەلیکترۆنی تۆمار بكەن و دوای ئەوە دەبێتە پارە.
کۆمپانیای گشتی هێڵی ئاسمانی عێراق دەڵێت، بە راسپاردەی راستەوخۆی وەزیری گواستنەوەی عێراق، گەشتەکانی عومرە دەستپێدەکاتەوە، ئەوەش دوای ئەوەی بەهۆی مەراسیمەكانی یادی ئەربەعینەوە، عێراق گەشتەكانی بۆ سعودییە راگرت.
پۆلیسی گەرمیان دەڵێت، ئێوارەی دوێنێ لە سنووری کەلار، منداڵێک دوای ئەوەی لە سەربان کەوتە خوارەوە، گەیەندرایە نەخۆشخانە و دواتر گیانی لەدەستدا.
کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق دەڵێت، تا ئێستا ٥٤٢ کاندید لە پرۆسەی هەڵبژاردن دوورخراونەتەوە و پێویستە لایەنەکانیان کەسانی دیکە بخەنە شوێنیان،
کەسایەتی دیاری عەشیرەتی هەرکی دەڵێت، کەناڵی ئێن ئاڕ تی نەبوایە، دەنگم بە هیچ لایەک نەدەگەشت دەشڵێت، پێویستە کەناڵی ئێن ئاڕ تی قەڵغانی زێرین وەربگرێت.
وەزارەتی دارایی عێراق دەڵێت، دەستیانکردووە بە دابەشکردنی مووچەی مانگی هەشتی فەرمانبەرانی عێراق.
شاندی هەرێم لەگەڵ وەزیر و تیمی وەزارەتی دارایی عێراق و سەرۆکی لیژنە پێکهێندراوەکەی عێراق کۆبوونەوە، پەیامنێری ئێن ئار تیش دەڵێت، چاوگێک لەناو کۆبوونەوەکە پێی وتووە، گفتوگۆکان ئەرێنی بوون و باس لەوەکراوە لەگەڵ رادەستکردنی ١٢٠ ملیارەکە ئەوا بەغدا مووچەی مانگی شەش دەنێرێت.
بانکی رەشید، دەستپێکردنی پێدانی قەرزی بۆ کڕینی سیستمەکانی وزەی نوێ راگەیاند، کە لەلایەن بانکی ناوەندیی عێراقەوە پاڵپشتی دارایی دەکرێت و سووی بانکییەکەی ٣٪ دەبێت.
سەرۆکی پارتی دەڵێت، پێویستە چارەسەری پرسی کێشەی مووچە و شایستە داراییەکانی هەرێم بکرێت و مووچەی هاوڵاتییان نەبێتە بەشێک لە ناکۆکی و ململانێی سیاسی.
دوای ئەوەی ماوەی رابردوو نرخى بیتکۆین نزیکەی ١١ هەزار دۆلار دابەزی و ئاستێکی پێوانەیی بەخۆیەوە بینی، ئەمڕۆ دووبارە دابەزیەوە و بە ١١٣ هەزار و ٥٠٠ دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت.
بڕیارە لە ناوەڕاستی مانگی داهاتوودا ئەمریکا بنکەی سەربازیی عەین ئەسەد لە پارێزگای ئەنبار بە تەواوی چۆڵبکات.
پۆلیسی دارستانی سلێمانی دەڵێت، لە ناحیەی گەرمک سەر بە سنووری پێنجوێن زیاتر لە ٣٠٠ دۆنم پوش و پاوان و دارستان سووتا.
دوای ئەوەی دۆلار بەشێوەیەکی بەرچاو نزمبووەوە؛ ئەمڕۆ بە ١٤٢ هەزار و ٤٥٠ دینار مامەڵەی پێوەکرا.
لە رووداوێکی هاتووچۆدا لە ئەفغانستان ٧١ کەس گیانیان لەدەستداوە کە ١٧ـیان منداڵن.
دژی دواکەوتنی مووچە؛ لەلایەن مامۆستایانەوە خۆپیشاندان لە پارێزگای سلێمانی دەستیپێکرد و پەرلەمانتارانی نەوەی نوێش پشتگیری خۆیان بۆ خۆپیشاندەران دەربڕی و دەڵێن، مووچە پرسێکی نیشتیمانییە و نابێت بە دیدێکی حزبیانە لێی بڕواندرێت.