دادوەرەکانی دادگای فیدڕاڵی داوای دەست لەکارکێشانەوەکەیان کشاندەوە
ئەمڕۆ یادی لەدایکبوونی نیوەی هاوڵاتییانی هەرێم و عێراقە و نزیکەی ٪٤٠ـی دانیشتووانی هەرێم و عێراق کە تەمەنیان لە سەرو ٥٠ ساڵەوەیە، ئەو رێکەوتی لەدایکبوونە لەسەر ناسنامەکەیان نووسراوە. چیرۆکی ١ی٧ چییە؟
ئەنجومەنی دادوەری عێراق کۆبوونەوە و لە کۆبوونەوەکەدا دادوەرەكانی دادگای فیدراڵی داوای دەستلەكاركێشانەوەكەیان كشاندەوە.
تەندروستی سلێمانی دەڵێت، بەهۆی کاریگەری خۆڵبارینەوە ١٥ کەس سەردانی نەخۆشخانەکانیان کردووە بەمەبەستی وەرگرتنی چارەسەر.
بەبۆنەی رۆژی عاشوراوە ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق رۆژی یەکشەممەی داهاتووی کردە پشووی فەرمی.
چاوگێک بە ئێن ئاڕ تی وت، پارتی و یەکێتی پیشنیازیان کردووە بۆ لە بری ناردنی داهاتی ناوخۆ، بەغدا مووچەی مانگێکی فەرمانبەران ببڕێت.
وەزارەتی نەوتی عێراق دەڵێت، چالاکییەکانی بەرهەمهێنانی نەوت لە پاڵاوگەی بێجی بەردەوامە و تا ئێستا كارهكانیان رانهگرتووه و دەشڵێت، لهگهڵ هێزه ئهمنییهكان ههماههنگی دهكهن بۆ پاراستنی كێڵگه نهوتییهكان.
سێ چاوگی باڵا بە ئێن ئاڕ تیان وتووە، ئەمڕۆ بڕیار لەسەر خەرجکردنی مووچەی مانگی پێنجی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم دەدرێت و سبەینێ وەزەراتی دارای عێراق پرۆسەی تەمویلەکە دەستپێدەکات و لە رۆژی پینجشەمەدا پارەکە دەگوازرێتەوە سەر بانکی هەژماری حکومەتی ماوەبەسەرچوو ئەگەر هیج گۆڕانکارییەکی نوێ روو نەدات.
بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی هەولێر شۆفێران ئاگاداردەکاتەوە لە داخستنی رێگایەک بۆ ماوەی حەوت رۆژ بەهۆی گواستنەوەی بۆریی ئاو لە پڕۆژەی فریاگوزاریی ئاوی ئیفراز.
بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی سلێمانی دەڵێت، بەپێی داتا تۆماركراوەكانی وێسگەی كەشناسی سلێمانی نزمترین پلەی گەرمی لە مانگی حوزەیرانی ٢٠٢٥، ١٩ پلەی سیلیزی بووە و بەرزترین پلەی گەرمی تۆماركراو ٤١ پلەی سیلیزی بووە.
راوێژکارێکی سەربازی سەرۆکایەتی هەرێم دەڵێت، بڕیارە تا کۆتایی ئەمساڵ سەرجەم ھێزی پێشمەرگە یەکبخرێت و ھاوپەیمانانیش بەردەوام دەبن لە ھاوکاریکردن، بڕیاریشە دوای یەکخستنی ھێزی پێشمەرگە سیستەمی بەرگریشیان بۆ دابین بکەن.
پۆلیسی سلێمانی دەڵێت، لەسەر سکاڵای هاوڵاتییەک و لەلایەن مەفرەزەکانی نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی سەید سادقەوە سێ تۆمەتبار بەتۆمەتی دزیکردن دەستگیرکران.
خاوەن مۆلیدە ئەهلییەکانی سلێمانی دژی پڕۆژەی کارەبا گرانەکەی حکومەتی ماوەبەسەرچوو گردبوونەوە دەڵێن، ئەو گرێبەستانەی لەگەڵ ئەواندا کراوە بەزۆر بەسەریاندا سەپێنراوە، باس لەوەش دەکەن نرخی کارەبای پڕۆژەکە زۆر گرانە.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی دەڵێت، لیژنەی دیاریکردنی نرخی مۆلیدە ئەهلییەکان کۆبووەوە و نرخی ئهمپێری كارهبای مۆلیدهی ئههلی گهڕهكهكانی سلێمانی دیاریکرد کە لە نێوان حەوت هەزار و ٧٥٠ دینار بۆ نۆ هەزار دینارە و دەشڵێت، ئەو مۆلیدانەی دەکەونە سنووری پڕۆژەی رووناکی پێویستە پارەی مۆلیدەکانیان پاکتاو بکەن.
پارێزەرێک لە ئینستتیوتی مافە نێودەوڵەتییەکان لەبارەی رفاندنی سیپان ئامێدی پەرلەمانتاری نەوەی نوێ لەلایەن هێزێکی پارتییەوە دەڵێت، ئەوەی بەرامبەر سیپان ئامێدی کراوە نایاساییە و بکەرانی ئەو کارە پێویستە ١٥ ساڵ سزا بدرێن.
وەزیری دەرەوەی ئێران دەڵێت، بەمزوانە دانوستانەکانیان لەگەڵ ئەمریکا دەستپێناکەنەوە و دەشڵێت، بە مەرج دانوستان دەکەن و مەرجەکەشیان ئەوەیە ئەمریکا هێرش نەکاتە سەریان لە کاتی دانوستانەکاندا.
کەشناسی هەرێم دەڵێت، خۆڵبارین بەردەوام دەبێت لەکاتەکانی بەیانی زوو لە زۆربەی ناوچەکان، پلەکانی گەرماش یەک بۆ سێ پلە نزم دەبنەوە و کەشناسی عێراقیش دەڵێت، شەپۆلێکی خۆڵبارین زۆربەی ناوچەکانی عێراق دەگرێتەوە.
هەر ئۆنسەیەک زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا، بە سێ هەزار و ٣٢٢ دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت، نرخی زێڕی عەیارە ٢١یـش بە ٦٦٠ هەزار دینارە.
نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە ٦٧ دۆلار و ٦١ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەراورد بە دوێنێ نرخەکەی کەمێک دابەزی.
دوای کەوتنەخوارەوەی چوار درۆن لە کەرکوک، باڵەخانەی قوتابخانەی کەمپێکیش لە زاخۆ بەر هێرشی درۆنی کەوت. دەزگای دژە تیرۆری پارتیش دەڵێت، درۆنەکە بۆمبڕێژکراو بووە و جگە لە زیانی ماددی، هیچ زیانێکی گیانی لێ نەکەوتووەتەوە.
بەڕێوەبەرایەتیی فڕۆکەخانەی کەركوک دەڵێت، کاتژمێر ١١ و ٣٠ خولەکی ئەمشەو سێ مووشەک "کە سەرچاوەکەیان نادیار بوو" لە فڕۆکەخانەکە کەوتنە خوارەوە و بەهۆیەوە کەسێک بریندار بوو.
سهرۆكی ئهمریكا، ژمارهیهك فهرمانی جێبهجێكردنی واژۆكرد، كه كۆتاییان به بهرنامهی سزاكانی سهر سوریا هێنا بۆ پاڵپشتیكردنی رێبازی ئهو وڵاته بهرهو سهقامگیری و ئاشتی.
دەستەى دەستپاکى عێراق دەڵێت، بڕیارى دەستگیرکردن بۆ شەش فەرمانبەرى بەڕێوەبەرایەتیی شارەوانیى سەماوە لە پارێزگاى موسەننا دەرچووە، بە تۆمەتى بردنى ٣٦ ملیار دینار.
کەمێک پێش ئێستا لە سنووری کەرکوک چەند دەنگێکی بەهێز بیستران و ئیدارەی فڕۆکەخانەی کەرکوکیش دەڵێت، سێ مووشەک کە سەرچاوەکەیان نادیارە لەناو فڕۆکەخانە کەوتنە خوارەوە و دوو لە مووشەکاکان لە بەشی سەربازی و ئەوەی دیکەشیان لە بەشی مەدەنی لە فڕۆکەخانەکە کەوتوونەتە خوارەوە و بەهۆیەوە کەسێک برینداربووە.
هاتووچۆی سلێمانی دەڵێت، لە رووداوێكی هاتووچۆدا لە شەقامی بازنەیی مەلیك مەحمود لە سلێمانی دوو كەس برینداربوون.
بە گوێرەی زانیارییەکانی پەیامنێری ئێن ئاڕ تی، شاندی هەرێم و بەغدا رەشنوسێکیان بۆ هەناردەی نەوت خستووەتە روو و چاوەڕوان دەکرێت ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق قسەی لەسەر بکات و گەر پەسەندبکرێت، سبەینێ و دوو سبەی یەکلاکەرەوە دەبێت بۆ خەرجکردنی مووچەی مانگی پێنج.
کاردانەوەکانی هێرشکردنە سەر سیپان ئامێدیی، پەرلەمانتاری نەوەی نوێ لەلایەن هێزێکی پارتییەوە و رفاندن و ئەشکەنجەدانی بەردەوامە. هەریەکە لە ئینیستیتیوتی مافە نێودەوڵەتیەکان بۆ مافەکانی مرۆڤ و دەستەی سەربەخۆی مافەکانی مرۆڤ و تۆڕی هاوپەیمانیی ١٩ سەرکۆنەی هێرشەکەیان کرد و دەڵێن، پێشێلکردنی یاسایە.
بەڕێوەبەرایەتیی بازرگانی کەلوپەلی خۆراکی هەولێر دەڵێت، له سبهینێوه بەشە خۆراکێکی نوێ دابەشدەکرێت، كه بەشی چوارەمی بەشە خۆراکی ئهمساڵه.
شەپۆلێکی چڕی خۆڵبارین زۆرینەی ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی گرتووەتەوە و مەودای بینینی بۆ پێنج بۆ حەوت کیلۆمەتر کەمکردووەتەوە و کەشناسیی هەرێمیش وتی، شەپۆلەکە تاکوو نیوەڕۆی سبەی بەردەوام دەبێت و پلەکانی گەرماش دادەبەزن.
بوکەڵەیەک خستیە ریزبەندیی دەوڵەمەندەکانی جیهانەوە، وانگ نینگ خاوەنی ئەو کۆمپانیایەی بوکەڵەی لابووبووی دروست کرد و بوکەڵەکە کردی بە یەکێک لە دەوڵەمەندەکانی جیهان.
هاتووچۆی گەرمیان دەڵێت، لەناو شاری کفری بەهۆی رووداوێکی هاتووچۆوە کەسێک گیانی لەدەستدا و لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە دەستیپێکردووە.