رۆژێکی ئەم هەفتەیە لە هەرێم کرایە پشوو
عیمران خان، سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووی پاكستان و هاوسه‌ره‌كه‌ی دوای ئه‌وه‌ی به تاوانی گه‌نده‌ڵی تۆمهتباركرابوون، سزای ١٧ ساڵ زیندانییان به‌سه‌ردا سه‌پێندرا.
سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند، "لە چەند ساڵی رابردوودا سەرکەوتنی گەورەمان بەدەستهێناوە، بۆ کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیمان سەلماندووە کە خاوەنی سەروەرین".
روانگەی ئیکۆی عێراق دەڵێت، بەهای یەدەگی زێڕی عێراق بە نزیکەی ٢٣.٦٤ ملیار دۆلارە، هۆشداری دەدات لە بەکارهێنانی بۆ چارەسەرکردنی کورتهێنانی دارایی وڵات، دەشڵێت، یەدەگی زێڕی عێراق گەیشتووەتە ١٧٠ تەن.
به‌پێی خشته‌ی پشووه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، رۆژی پێنجشەممە بەبۆنەی یادی لەدایکبوونی حەزرەتی مەسیح پشووی فه‌رمی ده‌بێت له‌سه‌رجه‌م فه‌رمانگه و داموده‌زگاكانی هه‌رێم.
بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی هەرێم، ئەو با بەهێزەی سنووری سلێمانی و راپەرینی گرتووەتەوە کۆتایی دێت و لە سبەینێشەوە پلەکانی گەرما کەمێک بەرزدەبنەوە.
شەوی رابردوو، سکرتێری رۆژنامەوانی وەزیری پێشمەرگە لەلایەن هێزێکەوە لە سنووری پارێزگای هەولێر رفێندرا و ماوەی شەش کاتژمێر دەستبەسەر بوو، پارێزگاری هەولێری لەبارەی رووداوەکەوە وتی، "ئاگاداری هێرشکردنە سەر میران بەکر نەبووین و تەنیا لە رێگەی سۆشیاڵ میدیاوە زانیومانە".
پەرلەمانتارێکی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی کوردستان دەڵێت، وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی ماوەبەسەرچوو نزیکەی دوو هەزار و ٥٠٠ مامۆستای لە کارەکانیان دورخستووەتەوە و بە مامۆستایانی هەمیشەییش دەڵێت، لە سەرووی بەشە وانەکانی خۆتانەوە وانە بڵێنەوە و لە بەرامبەردا بۆ هەر کاتژمێرێک چوار هەزار دیناریان پێدەدات.
ئەندامێکیی کۆمیتەی ناوەندیی پارتی وتی، پێویستە گفتوگۆکانی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێم لەسەر بنەمای "ئیستحقاقی هەڵبژاردن" بێت و نابێت پێکهێنانی حکومەتی هەرێم و حکومەتی عێراق تێکەڵ بکرێن.
به‌یانی ئه‌مڕۆ ته‌رمی دوو گه‌نج له یه‌كێك له باخه‌كانی مێرگه‌پان دۆزرانه‌وه و به‌پێی وتەی پۆلیسی سلێمانی، به‌هۆی غازی سۆپاوه گیانیان له‌ده‌ستداوە.
وەزارەتی ناوخۆی عێراق دەڵێت، دوو تۆمەتبارەکەی کوشتنی بەڕێوەبەرى پێشووى بنکەى پۆلیسى عەرەفە یەکێکیان دەستگیرکراوە و دووەمیشیان کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.
سەرۆکی فەڕەنسا، دەستپێکردنەوەی گفتوگۆ لەگەڵ سەرۆکی رووسیا بۆ ئەورووپییەکان بەسوود و پێویستە و یەکێتی ئەوروپا ٩٠ ملیار یۆرۆ وەک هاوکاری دەداتە ئۆکرانیا.
ئەوقافی چەمچەماڵ دەڵێت، تۆمارکردنی ناو بۆ قەرەبوو لەلایەن ئەو کەسانەی زیانیان بەرنەکەوتووە حەرامە.
لە گوندی خاڵەبەگ لە سنووری گەرمیان لەسەر کێشەی زەوی و زار چوار کەس کوژران و شەش کەسی دیکەش برینداربوون.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سلێمانی دەڵێت، بەهۆی بای بەهێزەوە زیان بە تۆڕی کارەبا کەوتووە و لە ئێستادا تیمەکانیان سەرقاڵی چارەسەرکردنی کێشەکەن.
کەمێک لەمەوپێش لەگەڕەکی عەرەفی شاری کەرکوک بەڕێوەبەری پێشوی بنکەی پۆلیسی عەرەفە لەبەردەم ماڵەکەی خۆیدا بە دەستڕێژی گولـلە کوژرا.
دۆناڵد ترەمپ، لە چوارچێوەی کارەکانی بۆ رێگرتن لە کۆچبەران، بڕیاری دا پڕۆگرامی ڤیزای هەمەجۆر یاخود پڕۆگرامی لۆتەری رابگرێت.
ئەمڕۆ کوردانی ئێزیدی لە کوردستان و سەرانسەری جیهان جەژنی رۆژووی ئێزیدیی دەگێڕن کە یەکێکە لە پیرۆزترین بۆنە ئایینییەکانی ئێزدییەکان.
شەوی رابردوو لە رووداوێکی تەقەکردندا لە زاخۆ هاوڵاتییەک بە سەختی بریندار بوو و بەهۆی سەختیی برینەکەیەوە گیانی لەدەستدا.
کەشناسی دەڵێت، کاریگەریی بەرزە پەستانی هەوای رووسیا کە بارستە هەوایەکی وشک و ساردی لەگەڵ دەبێت، تاوەکو یەکشەممەی داهاتوو بەردەوام دەبێت و پلەکانی گەرما بەشێوەیەکی بەرچاو دادەبەزن.
باڵیۆزخانەی عێراق لە واشنتۆن، لەبارەی بڕیاری کۆتایی هێنان بە بەکارهێنانی هێزی سەربازی لە دژی عێراق دەڵێت، بڕیارەکە مۆڵەتی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر ناگرێتەوە و کاریپێدەکرێت.
وتەبێژی بەرگری شارستانی سلێمانی بە ئێن ئاڕتی وت، زیاتر لە ١٠ رۆژە بەردەوامن لە گەڕان بە دوای تەرمی ئەندازیارە عەرەبەکەی سنووری بازیان و تا ئێستا نەیان دۆزیوەتەوە.
سه‌رۆكی ئه‌مریكا دەڵێت، نزیكبووه‌ته‌وه له كۆتاییهێنان به شه‌ڕی نێوان رووسیا و ئۆكرانیا.
له‌كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، به‌كۆی ده‌نگ به‌رهه‌م ساڵح، سه‌رۆك كۆماری پێشووی عێراقی به كۆمسیاری باڵای نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بۆ كاروباری په‌نابه‌ران هه‌ڵبژێردرا و له‌ئه‌مڕۆوه تا پێنج ساڵی دیكه له‌و پۆسته‌دا ده‌مێنێته‌وه.
پارتی و یەکێتی سەرقاڵی شەڕی دابەشکردنی پۆستن لە نێوان خۆیان و مووچەخۆرانی هەرێمیش تا ئێستا سێ مووچەی کۆتایی ئەمساڵیان وەرنەگرتووە، جووت حزبەکەش ئەوەی بەلایانەوە گرنگ نەبێت مووچەی خەڵکە.
دەسەڵاتدارانی ئەمەریکا، بەیانی ئەمڕۆ هەواڵی تێکشکانی فڕۆکەیەکی تایبەتی بازرگانییان لە ویلایەتی کارۆلینای باکوور راگەیاند، کە لە کاتی هەوڵدان بۆ نیشتنەوە تووشی رووداو بووە و ئاگری تێبەربووە، بەهۆیەوە شەش کەس گیانیان لەدەست داوە.
کۆمیتەی دانوستانکاری باکوور و رۆژهەڵاتی سوریا دەڵێت، رێککەوتنێکی سەرەتاییان کردووە بۆ تێکەڵکردنی سێ لیوای سەر بە هەسەدە لەناو سوپای سوریادا.
لە رووداوێکی سەختی هاتووچۆدا لەسەر رێگای سێ کەس گیانیان لەدەستدا و پێنج کەسی دیکەش برینداربوون.
وته‌بێژی فهمی حه‌ج و عومره‌ی كوردستان رایگەیاند، بەرەبەیانی ئەمرۆ عومرەکارێکی کورد لە سعودیە کۆچی دوایی کردووە.
دەزگای ئاسایشی هەرێم، بەڵگە ڤیدیۆیی تۆمەتباری شکاندن و شێواندنی گۆڕی کریستیانەکانی کۆیە بڵاوکردەوە و دەڵێت، دەرکەوت تۆمەتباری ناوبراو هەمان ئەو کەسەیە کە گۆڕی کریستیانەکانی شەقڵاوەی شێواندووە و شکاندووە.
دوای ئه‌وه‌ی به‌هۆی لافاوه‌كه‌ی ٩ـی ئه‌م مانگه‌وه، رهمك ره‌مه‌زان قائیمقامی چه‌مچه‌ماڵ له پۆسته‌كه‌ی به‌خشرا، ئاسۆ به‌كر مسته‌فا كه پله‌ی قائیمقامی له دیوانی پارێزگای سلێمانی هه‌بوو، بڕیاره رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی داهاتوو وه‌ك قایمقامی چه‌مچه‌ماڵ به‌وه‌كاله‌ت ده‌ستبه‌كاربێت.