لە سنووری کەرکوک بەهۆی تەقینەوەی بۆمبێک شوانێک گیانی لەدەستدا
بەهۆی تەقینەوەی بۆمبێکی چیندراو لە گوندی جاستانی سنووری ناحیەی سەرگەڕانی سەر بە پارێزگای کەرکوک شوانکارێک گیانی لەدەستدا.
حکومەتی ماوەبەسەرچووی هەرێم دەڵێت، "رێژەی دانیشتوانی هەرێمی کوردستان ٪١٤.١"ـیە و پێویستە بکرێتە بەشە بودجەی هەرێم و شایستە دەستوورییەکانی. دەشڵێت، "دەستکاریکردنی رێژەیە لەلایەن وەزارەتی پلاندانانی عێراقەوە رەتدەكەینەوە".
وەزیری دادی عێراق دەڵێت، پرۆسەی گواستنەوەی زیندانییانی داعش لە سووریاوە بۆ عێراق بەردەوامە و ژمارەیان پێنج هەزاری تێپەڕاندووە، جەختیش دەکاتەوە کە ئەو چەکدارانە رەوانەی زیندانەکانی هەرێم ناکرێن و لەلایەن دەستەیەکی دادوەریی تایبەتەوە دادگایی دەکرێن.
کەمئەندامانی سەنگەر دژی وەرنەگرتنی دوو مووچەکەیان گردبوونەوە و دەڵێن، بەهۆی گواستنەوەی میلاکی مووچەکانیان بۆ وەزارەتی دارایی تووشی کێشە بوون و ساڵی رابردوو تەنها نۆ مووچەیان پێدراوە و مووچەی مانگی ١٠ـیان پێنەدراوە.
پەرلەمانی عێراق بەنیازە پشووە فەرمییەکانی دەوڵەت کەمبکاتەوە و ئامادەکارییش بۆ پێداچوونەوە بە یاسای پەیوەست بە پرسەکە دەستیپێکردووە و هۆکارەکەشی دەگەڕێندرێتەوە بۆ ئەوەی زۆری پشووەکان کاریگەریی لەسەر ژیانی هاوڵاتییان و کارکردنی دامودەزگاکانی دەوڵەت هەیە.
بریکاری وەزارەتی بازرگانیی هەرێم دەڵێت، مانگی رەمەزان دەیان تیمی گەڕۆکیان دەبێت بۆ چاودێریکردنی بازاڕەکان و کۆنتڕۆڵکردنی نرخ، داواش لە هاوڵاتییان دەکەن لە کاتی هەبوونی هەر سەرپێچیەک ئاگاداریان بکەنەوە.
کۆبوونەوەی نێوان مەسعود بارزانی و بافڵ تاڵەبانی کۆتایی هات، بەپێی زانیارییەکان پرسی پێکهێنانی حکومەت و چەند پرسێکی تر تاوتوێ کرا لە کۆبوونەوەکە.
چاوگێک لە نەخۆشخانەی خورماتوو رایگەیاند، لە گوندی زەگەڵبانەی سنووری خورماتوو، بۆمبێکی چێندراو بە شوانکارێکدا تەقییەوە و بەسەختی برینداربوو، راستەوخۆ رەوانەی نەخۆشخانەی گشتیی خورماتوو کرا.
کۆمپانیای نەوتی سۆمۆ دەڵێت، بە نیازن فرۆشتنی نەوت لە بەندەرەکانەوە بگۆڕن بۆ بازارە جیهانییەکانو دەشڵێت، ئەم رێگایە نوێیە گەر چی قازانجی زیاترە بەڵام مەترسیشی زۆرە.
لیژنەی فەتوا دەڵێت، هەندێک لە جوتیاران بۆ زیاتر بەبازاڕکردنی بەروبوومەکانیان و شاردنەوەی کوالێتیی خراپیان بۆ بەدەستهێنانی قازانجی زیاتر، هەڵدەستن بە رەنگکردنی بەرهەمەکانیان بە ماددەی کیمیایی، ئەمە دروست نییە و حەرامە.
هاتووچۆی سۆران دەڵێت، لەسەر رێگای خەلیفان – سرێشمە رووداوێکی هاتووچۆ روویدا و حەوت کەس برینداربوون.
سەرۆكی فراكسیۆنی هاوپەیمانیی ئاوەدانكردنەوە و گەشەپێدان لە پەرلەمانی عێراق دەڵێت، هەڵوێستی ئەمریكا لەبارەی مالیكی زۆر توندە.
کەشناسی دەڵێت، ئەمڕۆ بە گشتی ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ بارینی نمەباران و بارانی مامناوەند لە زۆربەی ناوچەکان، لە هەندێک کات بارانبارینی بە لێزمە و هەورەبروسکەی لەگەڵدا دەبێت بەتایبەتی لە رۆژهەڵاتی هەرێم، لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکان بەفرێکی کەم دەبارێت، سبەینێش لە زۆربەی ناوچەکان بارانی مامناوەند دەبارێت.
سەرۆکی ئەمریکا دەڵێت، ئێران دەیەوێت رێککەوتن بکات و نابێت خاوەنی چەکی ئەتۆمی و مووشەکیش بێت و وەزیری دەرەوەی ئێرانیش دەڵێت، باشترین بڕیارێک ترەمپ بیدات دوورکەوتنەوەیە لە جەنگ.
بەهای زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا بەرزبووە و ئەمڕۆ یەک ئۆنسە لەو کانزا زەردە بە پێنج هەزار و ٥٩ دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت و مستقاڵێک زێڕی عەیارە ٢١ بە ملیۆنێک و ١٠٥ هەزار دینارە.
نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بەرزبووە و نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە ٦٩ دۆلار و ٤٣ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.
دوای ناردنی پارەی مووچە وەزارەتی دارایی هەرێم خشتەی موچەی مانگی یەکی بڵاوکردەوە و داوا لە مووچەخۆران دەکات ئەمڕۆ لەدوای کاتژمێر یەکەوە سەردانی ئەی تی ئێمەکان بکەن بۆ وەرگرتنی موچەکانیان.
ئەمڕۆ پارتی و یەکێتی لەسەر ئاستی باڵا لە پیرمام کۆدەبنەوە و بڕیاریشە پرسی پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق تاوتوێ بکرێت.
پۆلیسی کەنەدا دەڵێت، لە قوتابخانەیەک لە کۆڵۆمبیای بەریتانیا تەقەکرا و هەشت کەس کوژران، دوو کەسی دیکەش لە ماڵێکدا بە مردوویی دۆزراونەتەوە کە پێدەچێت پەیوەندی بە ئەو رووداوەوە هەبێت و لە ناویاندا ئەو کەسەی تێدایە کە گومانلێکراوە، ژمارەی ئەو کەسانەی کوژراون گەیشتوونەتە ١٠ کەس و ٢٥ کەسیش برینداربوون.
سەرۆکی لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوە لە پەرلەمانی ئەمریکا، لە دانیشتنێکی تایبەتدا لە کۆنگرێس سەبارەت بە دۆسیەی سوریا، دەڵێت، واشنتۆن لە دۆخی ئێستای سوریا ئاسوودە نییە.
خواردنەوەی دوو بۆ سێ کوپ قاوە لە رۆژێکدا چەندین کاریگەری لەسەر جەستە دروست دەکات.
کەشناسی هەرێم پێشبینیەکانی خۆی لەبارەی شەپۆلێکی بارانبارین بڵاوکردەوە و دەڵێت، شەپۆلەکە لەمشەوەوە دەستپێدەکات و زۆربەی ناوچەکانی هەرێم دەگرێتەوە.
لیژنەی باڵای فەتوای هەرێم دەڵێت، ئهو مووچانهی كه حكومهت نهیداوه به فهرمانبهران، یان لهساڵانی رابردوودا بهلێبڕاوی پێی داون ( كه واجبه بۆیان بگهڕێنێتهوه) ئهگهر دوای مردن گهڕێنرانهوه ئهوه وهك میراتی شهرعی مامهڵهیان له گهڵ دهكریت.
نوێنەری گشتیی مامۆستایانی گرێبەست دەڵێت، هەفتەی داهاتوو، لە رۆژای یەکشەممە و دووشەممە، مووچەی مانگی یەکی مامۆستایانی گرێبەستی وەزارەتی پەروەردە و خوێندنی باڵا دابەشدەکرێت.
وەزارەتی دارایی حکومەتی ماوەبەسەرچوو لیستی مووچەی مانگی یەکی بڵاوکردەوە، بە گوێرەی خشتەکەش، سبەینێ چوارشەممە، مووچەی وەزارەتەکانی خانەنشینانی شارستانی و پێشمەرگە و زیندانە سیاسیەکان و بەرکەوتووانی کیمیاباران و کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان و پەروەردە و تەندروستی و خوێندنی باڵا دابەشدەکرێت.
لە شاری سلێمانی بە ئامادەبوونی کونسوڵی ئێران و بەرپرسانی حکومی و حزبی هەرێمی کوردستان یادی ٤٧ ساڵەی سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران کرایەوە.
وەزارەتی دارایی عێراق، لە راگەیەندراوێکدا وەڵامی ئەو دەنگۆیانەی دایەوە کە لەلایەن وەزارەتی دارایی هەرێمەوە بڵاوکرابوونەوە سەبارەت بە بڕینی بەشێک لە مووچەی مانگی یەکی فەرمانبەران.
سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی عێراق دەڵێت، تا ئێستا لەگەڵ پارتی لەسەر پۆستی سەرۆک کۆمار نەگەیشتوونەتە رێککەوتن. وتیشی، پارتی لەسەرەتای رێککەوتنەکاندا داوای پۆستە سیادییەکانیان کردووە، بەڵام ئێستا پێداگری لەسەر پۆستی سەرۆک کۆمار دەکەن.
وەزارەتی دارایی دەڵێت، تهمویلی مووچهی مانگی یەکی مووچەخۆرانی هەرێم خرایهسەر ههژماری بانكی وهزارهتی دارایی، بهڵام دارایی عێراق زیاتر له ٣٦ ملیار دیناری نهناردووه.
لە گوندێکی سنووری شەقڵاوە منداڵێکی تەمەن چوار ساڵان بەهۆی تەقینی قوتویەکی سپرا سووتاوە، بە وتەی تەندروستی شەقلاوە، دوای گەیاندنی منداڵەکە بە نەخۆشخانە بەهۆی زۆری رێژەی سووتانەکەی گیانی لەدەستدا.