کارەبای هەرێم: بەرهەمهێنانی کارەبا کەمدەبێتەوە
وەزارەتی پلاندانانی عێراق میکانیزمێکی بۆ پۆلێنکردنی ئاستی ژیانی خێزانەکان راگەیاند بەپێی داهاتی مانگانەیان و دەشڵێت، رێژەی هەژاریان لە ٪٢٣ بۆ ٪١٧ کەمبکەنەوە.
وەزارەتی کارەبا دەڵێت، گرفتێکی تەکنیکی لە کێڵگەی کۆرمۆر درووستبووە و بەرهەمهێنانی کارەبا کەمدەبێتەوە.
وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنی عێراق دەڵێت، پڕۆژەیەکی نوێی ئاویان دەستپێکردووە کە ئاوی خواردنەوە بۆ زیاتر لە ٣٠٠ هەزار کەس دابین دەکات.
کەشناسی دەڵێت، لە شەو و رۆژی رابردوودا زۆرترین باران لە سلێمانی و کەمترین لە سۆران باریوە.
فهرماندهی گشتیی هێزهكانی سوریا دەڵێت، لەگەڵ حکومەتی سوریادا گەیشتوونەتە لێكتێگەیشتنی هاوبەش سەبارەت بە یەكخستنی هێزە سەربازییەكان، بەڵام بە جۆرێک بێت کە لەگەڵ بەرژەوەندی گشتیدا بگونجێت.
راوێژكارێكی سودانی دەڵێت، نزیكەی پێنج هەزار هاوڵاتی عێراقی چوونەتە ریزەكانی سوپای رووسیا و لەگەڵ مۆسكۆ لە هەوڵدان بۆ رێگریکردن لە زیادبوونی ئەو دیاردەیە.
بەرپرسێکی ئەمریکا رایگهیاند، کۆشکی سپی فەرمانێکی دەرکردووە كه بۆ ماوهی دوو مانگ گهمارۆ بهسهر نەوتی ڤەنزوێلادا بسەپێنێت.
پێشبینی دەکرێت پێش کۆتایهاتنی ئەمساڵ رێککەوتنێکی سەربازی لەنێوان هەسەدە و حکومەتی دیمەشق ئەنجامبدرێت و ئەمەریکاش نێوەندگیریی دەکات.
چاوگێک دەڵێت، دەستپێکردنەوەی هەناردەی غاز لە ئێرانەوە بۆ عێراق ماوەی هەفتەیەکی پێدەچێت.
کەشناسی دەڵێت، رۆژی شەممە کەشوهەوای زۆربەی ناوچەکانی هەرێم ناسەقامگیر دەبێت و پلەکانی گەرما بە شێوەیەکی بەرچاو دادەبەزن، لە ناوچە شاخاوییەکانیش بەفر دەبارێت.
راوێژكارێکی سودانی دەڵێت، لە كۆتا كۆبوونەوەی چوارچێوەی هەماهەنگیدا مالیكی و سودانی وەک کاندید بۆ پۆستی سەرۆک وەزیران ماونەتەوە، وتیشی سوننەکان رێكناكەون و بە دوو كاندید دەچنە دانیشتنی پەرلەمانەوە.
هادی عامری دەڵێت، لە یەکەم دانیشتنی پەرلەمانی عێراقدا ئەندامانی دەستەی سەرۆکایەتی هەڵدەبژێردرێت و بڕوایان بەوە هەیە کە دەبێت چەک تەنها بەدەست دەوڵەتەوە بێت.
کەشناسی دەڵێت، لە رۆژی شەممە ٢٧ـی ١٢، تا سێ رۆژ هەرێم دەکەوێتە ژێر کاریگەری شەپۆلێکی بەفر و باران و زۆرترین ماوەی دابارین رۆژی دووشەممە دەبێت.
وهزارهتی ناوخۆی عێراق دەڵێت، له پێنج وڵات وێستگهی گهڕۆكیان ناردوه بۆ پێدانی كارتی نیشتمانی به هاوڵاتیانی عێراقی کە فهرمانگهكانی باری شارستانییان له دهرهوهی پارێزگاكانی نیشتهجێبونیاندایه، له ههشت شاری تری جیهانیش زیاتر له ٥٠ ههزار كهس ناویان تۆماركراون.
وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتیی عێراق دەڵێت، قەرز دەدەنە توێژێکی دیاریکراو بۆ کڕینی ئۆتۆمبێلی گواستنەوەی سەرنشینان و وردەکاری و مەرجەکانی پێدانی قەرزەکەیان بڵاوکردەوە و ئەمەش لە چوارچێوەی دەستپێشخەرییەکی ئەنجوومەنی وەزیراندایە بۆ رەخساندنی هەلی کار.
پەروەردەی سلێمانی دەڵێت، ئاگاداری سەرجەم ناوەندەکانی خوێندن دەکەنەوە رۆژی پێنجشەممە ٢٥ـی ١٢ پشووی وەرزی یەکەم لە سەرجەم ناوەندەکانی خوێندن دەستپێدەکات و یەکشەممە ٤ـی ١ـی ٢٠٢٦ کۆتایی دێت.
کارەبای سلێمانی دەڵێت، بەگوێرەی داتاکان لە ماوەی ساڵێکدا خواست لەسەر کارەبا بە رێژەی ٪٤٢ کەمیکردووە.
سەركردەیەكی دەوڵەتى یاسا دەڵێت، دانوستانەکان سەبارەت بە هەڵبژاردنی سەرۆک وەزیرانی نوێ گەیشتووەتە نیمچە بنبەست و هێشتا لەناو شیعەکاندا کۆدەنگی نییە لەسەر ئەو بابەتە.
بانکی رەشید دەڵێت، ئەو تۆمەتانە رەتدەكەنەوە كە باس لە نەبوونی نەختینە لە بانكەكە و هەروەها دەستبەسەرداگرتنی پارەی کڕیاران دەكات.
یەکێتی ئەوروپا قەرەبووی زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی چەمچەماڵ و کەرکوک دەکاتەوە.
شەوی رابردوو ئەنجومەنی سیاسی سوننەکان کۆبوونەوە و جارێکی دیکە شکستیان هێنا لە یەکلاییکردنەوەی کاندیدێک بۆ پۆستی سەرۆکی پەڕلەمان.
بەڕیوبەرایەتی دەروازەی نێودەوڵەتی زێت هاوڵاتیان ئاگاداردەکاتەوە و دەڵێت، سبەینێ پێنجشەممە هاتووچۆ و گەشتکردن لە سنووری دەروازەکە بۆ ماوەی رۆژێک دەوەستێت.
لە شەوی رابردووەوە شەپۆلێکی بارانی بچڕ بچڕ ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی گرتووەتەوە و لە هەندێک ناوچەی سنووری وەک پێنجوێن و حاجی ئۆمەران و کێلێ لەگەڵ ناوچە شاخاوییەکانیش بەفر باری، هاوکات پلەکانی گەرماش چەند پلەیەک دابەزیوە.
ئەمڕۆ کۆمسیۆنی نیشتمانی بۆ هاوپشتی و برایەتی و دیموکراسی تایبەت بە پڕۆسەی ئاشتی لە تورکیا بۆ تاوتوێکردنی راپۆرتی لایەنەکان کۆبووەوە و سەرۆکی پەرلەمانی تورکیاش وتی، پێویستە راپۆرتی هاوبەشی لایەنەکانی لیژنەکە ببرێتە پەرلەمان و کاری لەسەربکرێت.
هاتووچۆی سلێمانی هاوڵاتیان ئاگادار دەکاتەوە و دەڵێت، بەهۆی نزیک بوونەوەی کۆتایی ساڵ لە رۆژی چوارشەممەوە کاتژمێر ١ـی پاشنیوەڕۆ هیچ جۆرە پسوڵەیەک لە بەڕێوبەرایەتییەکەیان نابڕدرێت.
ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق دەڵێت، بریاریانداوە باج لەسەر کارتی ئینتەرنێت و مۆبایل و ئەلکترۆنیات زیادبکەنەوە بۆ بڕی پێشووی.
شەوی رابردوو شاندی باڵای پارتی لەگەڵ سودانی کۆبووەوە و شایستە دەستورییەکان و پرسی پێکهێنانی حکومەتی عێراق، تەوەری گفتوگۆکانیان بوون.
سەرپەرشتیاری كۆمسیۆنی فریاگوزاری چەمچەماڵ دەڵێت، تا ئێستا هەزار و ٢٦٨ ماڵ چەكی بانكیان وەرگرتووە و هاوكاری كراون.
ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران، ئاشکرای کرد، ئەگەر پارەی مووچە لەم هەفتەیەدا بگات، راستەوخۆ پرۆسەی دابەشکردنی مووچە دەستپێدەکات.
شەوی رابردوو لە دهۆک بەهۆی تەقینی بوتڵێکی غاز لە ماڵێک دوو کەس بریندار بوون.