نێچیرڤان بارزانی: لەگەڵ یەکێتی لەسەر هیچ خاڵێک رێکنەکەوتووین
لەبارەی قەدەغەكردنی بردنی مادەی خۆراكی لەگەڵ عومرەكاران بۆ سعوودیە، دەستەی باڵای حەج و عومرەی عێراق دەڵێت، بڕیارەكە پابەندبوونە بە رێنماییە فەڕمییەكانی سعودیە و لەپێناو پاراستنی سەلامەتی و تەندروستی عومرەكارانە.
نێچیرڤان بارزانی دەڵێت، کۆبوونەوەکەی نێوان مەسعود بارزانی و بافڵ تاڵەبانی زۆر باش بوو، بەڵام تا ئێستا لەسەر هیچ خاڵێک لەگەڵ یەکێتی رێکنەکەوتوون.
١٥ـی شوباتی ئەمساڵ، ٢٧ ساڵ تێدەپەڕێت بەسەر دەستگیرکردنی عەبدوڵا ئۆجەلان، کە لە ئۆپەراسیۆنێکی نێودەوڵەتیی ئاڵۆزدا، لەلایەن کۆمەڵێک دەزگای هەواڵگری جیهانییەوە لە نایرۆبیی پایتەختی کینیا دەستگیرکرا و رادەستی تورکیا کرا، دوای چەند دادگاییەک سزای لەسێدارەدان بەسەر ئۆجەلاندا سەپێنرا بەڵام دوای دروستبوونی ناڕەزایەتییەکی گەورە بە تایبەت لە ئەوروپا، سزاکە گۆڕدرا بۆ زیندانیکردنی هەتاهەتایی و دواتر ئۆجەلان گوازرایەوە زیندانی تاکە کەسی لە دوورگەی ئیمراڵ.
فراکسیۆنی نەوەی نوێ لەبەغدا داواکاری کردنەوەی لقی سەرجەم بانکە فیدراڵییەکان لە هەرێم، دەگەیەنێتە سەرۆک وەزیرانی عێراق و واژۆی پێویستیان بۆ کۆکردووەتەوە.
وەزارەتی دارایی دەڵێت، ئەو فەرمانبەرانەی تا ئێستا خۆیان لە پرۆژەی هەژماری من تۆمار نەکردووە، پێویستە بە زووترین کات دەست بە خۆتۆمارکردن بکەن و لە رۆژی ٢٠ـی ١ـی ٢٠٢٦ بەدواوە ناتوانن مووچەکانیان وەربگرن.
سەرۆکی پەرلەمانی عێراق داوا لە دادگای فیدراڵی عێراق دەکات هەڵوێستیان هەبێت لە بارەی هەڵنەبژاردنی پۆستی سەرۆک کۆمارەوە و دەڵیت، هەڵنەبژاردنی پۆستی سەرۆک کۆمار بەهۆی بوونی سێ یەکی پەکخەر لە دانیشتنەکاندا بووە.
چاوگێک بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، نووری مالیکی بەشێوەی سەرەتایی ئامادەیی دەربڕیوە لە کاندیدی سەرۆک وەزیران بکشێتەوە.
نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بەرزبووەوە و نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە ٦٧ دۆلار و ٧٥ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.
یاریدەدەری سەرۆکی حکومەتی ماوەبەسەرچووی هەرێم رایگەیاند، بڕیارە لە چەند رۆژی داهاتوودا شاندێکی باڵای حکومەتی ماوەبەسەرچوو سەردانی بەغدا بکات، بە مەبەستی گفتوگۆکردن لەسەر چەند پرسێکی گرنگ کە پەیوەستە بە بودجە، گومرگ و خاڵە سنوورییەکان.
کەشناسی دەڵێت، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت، لە ناوچە شاخاوییەکان نیمچەهەور دەبێت و پلەکانی گەرما دوو بۆ سێ پلە بەرزدەبنەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ و بەرزترین پلەی گەرما لە هەولێرە کە ٢٠ پلەی سیلیزییە.
وەزارەتی دارایی عێراق بە ئێن ئارتی راگەیاند، دواکەوتنی مووچە رەتدەکەنەوە و ئەو دەنگۆیانەش رەتدەکەنەوە کە باس لەوە دەکەن مووچە دەبێت بە ٤٥ رۆژ جارێک و پابەندن بە خەرجکردنی مووچەی مانگانە لە وادەی خۆیدا.
پسووڵەی سلێمانی دەڵێت، فۆڕمی ئەلیکترۆنی خۆراک کارا کراوەتەوە، کە چەند خزمەتگوزاریەکی نوێی تێدا بەردەستە وەک، لابردنی بلۆک، سڕینەوەی مردوو، زیادکردنی خاوەن پێداویستی تایبەت.
ئەندامێکی مەکتەبی سیاسیی گرووپی عەسائیبی ئەهلی هەق دەڵێت، پارتی و یەكێتی لەسەر ئەنجومەنی سیاسی و دیاریكردنی سەرۆك كۆمار رێككەوتوون، هاوکات وتیشی، چوارچێوەی هەماهەنگی لەو هەشت كاندیدەی پێشتر هەبوون یەكێكیان بۆ پۆستی سەرۆك وەزیران دیاری دەكات.
بڕیارە لە هەفتەی داهاتوودا یەکەمین بەشە خۆراکی ئەمساڵ لە پارێزگاکانی هەرێم دابەشدەکرێت و بەراورد بە ساڵی رابردوونرخی پارە وەرگرتنی بەشەخۆراک بۆ هەر کەسێک دوو هێندە بەرزکراوەتەوە.
نێچیرڤان بارزانی و بەرهەم ساڵح، کۆمیسیاری باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری پهنابهران کۆبووەوە و تاوتوێی دۆخی مرۆیی پەنابەرانیان لە عێراق و هەرێم کرد.
بەهای زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا بەرزبووەوە و ئەمڕۆ یەک ئۆنسە لەو کانزا زەردە بە پێنج هەزار و ٤١ دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت و مستقاڵێک زێڕی عەیارە ٢١ بە ملیۆنێک و ٧٠ هەزار دینارە.
مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هەسەدە، لەگەڵ شاندێکی باڵای کۆنگرێسی ئەمریکا لە میونشن کۆبووەوە و وتی، شاندەکەی کۆنگرێس رۆڵێکی یەکلاکەرەوەیان هەبووە لە پشتگیریکردنی دۆزی کورد لە رێگای چەندین دەستپێشخەری و پرۆژەیاساوە.
پەرلەمانتارێکی پێشووی پارتی دەڵێت، حکومەت مووچە بەپێی کات نادات، بەڵام پسوڵەی گەورەی کارەبا داوادەکات ئەمە نادادپەروەرییە.
لە کەرکووک، ژمارەیەک کاسبکار وەک دەربڕینی ناڕەزایەتی بەرامبەر تێکدانی کەپر و شوێنی بژێوییان، گردبوونەوە و داوایان لە لایەنە پەیوەندیدارەکان کرد ڕێگەیان پێ بدرێتەوە کەپرەکانیان دروست بکەنەوە و بگەڕێنەوە سەر کارەکانیان بۆ دابینکردنی بژێوی ژیانیان.
نێچیرڤان بارزانی و ئەمینداری گشتیی کۆمکاری عەرەبی کۆبوونەوە و دۆخی ناوچەکەیان تاوتوێکرد.
وتەبێژی یەکێتی دەڵێت، لە کۆبوونەوەکەی نێوان بافڵ تاڵەبانی و مەسعود بارزانیدا هیچ رێککەوتنێک نەکراوە بەڵام کۆبوونەوەکە ئەرێنی بووە و لە چوارچێوەی پاراستنی هەرێمی کوردستاندا کۆبوونەوەکە ئەنجامدراوە.
وەزارەتی دارایی عێراق لە سبەینێوە دەستدەکات بە ئامادەکارییەکان بۆ ئەوەی لە هەفتەی داهاتوودا مووچەی مانگی دووی مووچەخۆرانی عێراق دابەشبکات. چاوگێکیش لە دارایی هەرێم دەڵێت، لە سبەینێوە ئامادەکارییەکان بۆ مووچەی مانگی دوو دەستپێدەکەین.
پۆلیسی ئاکرێ دەڵێت، تەرمی کەسێک لە رووباری زێی گەورە دەرهێندراوەتەوە و بەهۆی تێکچوونی لاشەکەیەوە تاوەکو ئێستا ناسنامەی دیار نییە.
ئەندازیار و شارەزایەکی ئاو، زانیاریاری سەبارەت بە دۆخی ئێستای بەنداوی دووکان لە سنووری پارێزگای سلێمانی و رێژەی زیادبوونی ئاوی گلدراوە ئاشکرا کرد و دەڵێت "ئەگەر ئاوی بەنداوی دووکان بەم شێوەیە بەردەوام بێت ئەوا لە مانگی نیساندا سەرڕێژ دەکات".
وەزارەتی بازرگانی دەڵێت، لە پارێزگاکانی دهۆک، هەڵەبجە پرۆسەی تۆمارکردنی ناوی منداڵ، لە فۆڕمی خۆراک دەستی پێکردووە و پرۆسەکە بەردەوام دەبێت.
شاسوار عەبدولواحید دەلێت، لەگەڵ یەکێتی لێکتێگەیشتنیان هەیە و تا ئێستا رێککەوتنی نوسراویان نییە، وتیشی لێکتێگەشتنەکە بۆ هاوسەنگکردنی هێزە و لە بەرژەوەندی هەموولایەکە، باسی لەوەشکرد، دەیانەوێت لە هەرێمی کوردستان یاسای بودجە هەبێت و داهات دیار بێت.
له گوندێکی رەواندز، چهند رۆژێكه نهخۆشییهكی نادیار كهوتووهته ناو مهڕوماڵاتی ئاژهڵدارێك و بەهۆیەوە زیاتر لە ١٠٠ سەر ئاژەڵی لەناچوون، خاوهنی ئاژهڵهكانیش دهڵێت، چهندین دهرمان و چارهسهریان بهكارهێناوه و پزیشكییش هاتوون، بهڵام هیچ چارهیان نییه و رۆژانه مردار دەبنەوە.
بەرهەم ساڵح، لهگهڵ مهزڵوم عهبدی، فهرماندهی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکرات "ههسهده" و وەزیری دەرەوەی سوریا و کۆبووەوە.
بەڕێوەبەرایەتیی كارەبای سۆران، ئاماری بەكارهێنان و بڕی پارەی كارەبای پرۆژەی رووناکی بڵاوکردەوە و بەپێی ئامارەكە، نزیکەی ٦٤٪ـی بەشداربووان تا ٢٠٠ هەزار دینار پارەی کارەبایان بۆ هاتووەتەوە و نزیکەی لە ١٧٪ـی بەشداربووانیش زیاتر لە ٢٠٠ هەزار دیناریان بۆ هاتووەتەوە.
سبەینێ پەرلەمانی عێراق لە دانیشتنی ئاسایی خۆیدا، تاوتوێی پرسی دەرچوانی بەشە پزیشکییەکان و چەند پرسێکی گشتی دەکات.