سبەینێ لە کەرکوک بۆ ئەم پێکهاتەیە کرایە پشوو
ئەمڕۆ سێشەممە ٢٣ـی کانونی یەکەمی ٢٠٢٥، ئەحمەد موسا، وتەبێژی وەزارەتی کارەبا رایگەیاند، ههناردهی گازی ئێران بەتەواوی وەستاوە و بەهۆیەوە چوار هەزار بۆ چوار هەزار و ٥٠٠ مێگاوات زیان بەر تۆڕی کارەبا کەوتووە.
بەرپرسی بۆردی رێكخستنی یەكێتیی دەڵێت، یەکێتی و پارتی لە رێککەوتنی کۆتایی بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێم نزیکن.
لە سنووری سێمێل سەربە پارێزگای دهۆک بارهەڵگرێک بەبارەوە وەرگەڕا و هاوڵاتییەک گیانی لەدەستدا.
پارێزگاری کەرکوک دەڵێت، سبەی چوارشەممە دەبێتە پشوو بۆ فەرمانبەرانی پێکهاتەی مەسیحی.
سیپان ئامێدی دەڵێت، هەر فەرمانبەرێک دوو تا سێ پلە بەرزکردنەوەی لای حکومەتی ماوەبەسەرچووە
سەرۆک وەزیرانی عێراق، وەزیری دارایی راسپارد بە خەرجکردنی مووچەی مانگی ١٠ـی مووچەخۆرانی هەرێم.
فەرمانگەی میدیا و زانیاری هەرێم دەڵێت، لە رۆژی پێنجشەممەوە شەش رۆژ پشوی فەڕمی دەبێت لە سەرجەم دامودەزگاکانی هەرێم و ، لە کاتی هاتنی مووچەی فەرمانبەران پرۆسەی دابەشكردنی مووچە لە رۆژانی پشوو بەردەوام دەبێت.
شەوی رابردوو هێزەکانی حکومەتی سوریا لە حەلەب هێرشیانکردە سەر هەسەدە، و دوای ماوەیەک لە رووبەرووبوونەوە، هەردوولایان بڕیاریاندا بە راگرتنی شەڕەکە، روانگەی سورییش دەلێت، بەهۆی شەڕەکەوە چوار کەس گیانیانلەدەستداوە و ٢٣ـی دیکەش برینداربوون.
لە حەجی ساڵی ٢٠٢٥ بەشێکی زۆری حاجیانی عێراق و هەرێم، کە بە رێگەی ئاسمانی گەشتیان کردبوو بە رێگەی وشکانی گەڕێندرانەوە هەر بۆیە بڕیاردرا قەرەبوو بکرێنەوە.
ئەمریکا داوای کردووە مادۆرۆی سەرۆکی ڤەنزوێلا دەستلەکاربکێشێتەوە، مادۆرۆش دەڵێت، باشتره ترهمپ لهبری ههڕهشهکردن لە ڤەنزوێلا ئاگاداری وڵاتهكهی خۆی بێت.
بۆ یەکەمجار لە مێژوودا، نرخی زێڕ لە بازاڕە جیهانییەکاندا ریکۆردێکی نوێی تۆمارکرد و نرخی یەک ئۆنسە گەیشتە چوار هەزار و ٤٨٢ دۆلار.
ترەمپ پڕۆژەیەکی سەربازی نوێی ئاشکرا کرد و دەڵێت، کەشتیگەلێکی جەنگی بە ناوی "ترەمپ" دروست دەکەن کە دەبنە گەورەترین کەشتیی جەنگی لە مێژووی وڵاتەکەیان و تەنانەت لە مێژووی جیهانیشدا.
وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق دەڵێت، لە ناوەڕاستی مانگی داهاتووەوە هاوردەکردنی مریشک و بەرهەمەکانی لە ٣٩ وڵاتەوە قەدەغە دەکرێت.
لە ناو سوونەکانیش تا ئێستا کاندیدێک بۆ پۆستی سەرۆکی پەرلەمان دیارینەکراوە، ئەمڕۆش ئەنجومەنی سیاسی نیشتمانی سوننەكان بۆ یەكلایكردنەوەی کاندیدی سەرۆکی پەرلەمان کۆدەبێتەوە.
بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی هەرێم دەڵێت، لە چەند رۆژی داهاتوو دەست بە دابەشکردنی بەشەخۆراکی هەشتەم دەکەن و ئەمساڵیش تاوەکو ئێستا حەوت بەشەخۆراک و ١٠ بەشە ئارد دابەشکراون.
شاندی پارتی دوای کۆبوونەوەیان لەگەڵ سەرۆک کۆمار، سەردانی نوری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا و موسەنا سامەرائی سەرۆکی هاوپەیمانی عەزمیان کرد و لەسەر پێکهێنانی حکومەتی داهاتووی عێراق گفتوگۆیان کرد.
هاتووچۆی گەرمیان شۆفێران ئاگادار دەکاتەوە و دەڵێت، لە سبەینێوە هیچ مامەڵەیەکی هاوڵاتیان بەڕێناکرێت بەهۆی کۆتایی هاتنی ساڵی ژمێریاری ٢٠٢٥.
پەیامنێری ئێن ئاڕ تی دەڵێت، شەوی رابردوو لەسەر دەستشکاندنەوە شۆفێرێرێک لە هەولێر کوژرا و تەقەکەرەکەش دوای رووبەڕووبوونەوەی لەگەڵ هێزە ئەمنییەکان هەڵاتووە.
شەوی رابردوو چوارچێوەی هەماهەنگی کۆبوونەوە و نەگەیشتن بە رێککەوتن لەسەر دانانی کاندیدێک بۆ پۆستی سەرۆک وەزیران، لەسەر پرسی گروپە چەکدارەکانیش وتیان، پێویستە سنووردارکردنی چەک بەدەستی دەوڵەت بە رێکارێکی یاسایی روون بێت.
رۆژی چوارشەممە و پێنجشەممە لە پارێزگای سەڵاحەدین کرایە پشووی فەڕمی.
شەوی رابردوو ژمارەیەک چەکدار هێرشدەکەنە سەر چوار کارمەندی نەخۆشخانەی خانەقین، پەیامنێری ئێن ئاڕ تی پێی راگەیاندین، هۆکارەکەی ئەوە بووە چەکدارەکان منداڵێکی ساوای ناکامیان پێبووە و ویستوویانە لەگەڵیدا بچنە ئەو بەشەی منداڵی تێدا دەخەوێندرێت، بەڵام رێگریان لێکراوە.
بەبۆنەی یادی لەدایکبوونی حەزرەتی مەسیح، رۆژی پێنجشەممە لە دامودەزگاکانی هەرێمی کوردستان و کەرتی تایبەت پشووی فەرمی دەبێت.
چوارچێوەی هەماهەنگی کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامدا و لە راگەیەندراوێکدا دەڵێن، لە کۆبوونەوەکەدا تاوتوێی رێگاکانی خێراکردنی پرۆسەی دیاریکردنی سەرۆک وەزیرانیان کردووە.
هاتووچۆی هەولێر دەڵێت، بەهۆی كۆتاییهاتنی ساڵی ژمێریاری، لە رۆژی چوارشەممەوە، هەموو جۆرە مامەڵەیەكی هاوڵاتییان رادەگیرێت و لە سەرەتای ساڵی نوێوە، دەست پێدەكەنەوە.
شەڕ و پێکدادانی توند لەنێوان هێزەکانی هەسەدە و سوپای سوریا لە دوو گەرەکی شاری حەلەب درووستبوو و هێزەکانی هەسەدە دەڵێن، گروپه چهكدارهكانی سهر به دیمهشق تانك و تۆپخانهكان له دژی گهڕهكهكانی حهلهب بهكاردههێنن، ئهمهش ههڵكشانێكی مهترسیداره و مهترسی لهسهر سهقامگیری ناوچهكه دروستدهكهن.
وەزارەتی نەوتی عێراق هۆشداریی دەداتە کۆمپانیا نەوتییەکانی هەرێم و دەڵێت پێویستە نەوتی بەرهەمهێنراوی هەرێم رادەستی کۆمپانیای سۆمۆ بکرێت.
کاندیدێکی دەرچووی نەوەی نوێ بۆ پەرلەمانی عێراق لەسەر بڕیارەکەی حکومەتی ماوەبەسەرچوو بۆ دەستپێکردنەوەی پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەران دەڵێت، هەر فەرمانبەرێک دوو تا سێ پلە بەرزکردنەوەی لای حکومەتی ماوەبەسەرچووە و پێویستە مافی خۆیانیان پێبدرێت.
ئەمشەو لە ماڵی مالیکی کۆبوونەوەی یەکلاکەرەوە بۆ دیاریکردنی کاندیدی کۆتایی پۆستی سەرۆک وەزیرانی عێراق ئەنجام دەدرێت.
بەپێی نووسراێکی وەزارەتی دارایی، لە بووجەی ساڵی ٢٠٢٦ پلە بەرزکردنەوەی فەرمانبەرانی هەرێم دەست پێدەکاتەوە و دەرماڵەکانیان بۆ خەرج دەکرێت.
وەزارەتی نەوتی عێراق دەڵێت، لە ساڵی ٢٠٢٧ پڕۆژەی غازی ناسریە و عێراق بە توانای ٢٠٠ ملیۆن پێ سێجای رۆژانە دەکەوێتە کار.