هاتووچۆی سلێمانی هاوڵاتیان ئاگادار دەکاتەوە
ئەمڕۆ کۆمسیۆنی نیشتمانی بۆ هاوپشتی و برایەتی و دیموکراسی تایبەت بە پڕۆسەی ئاشتی لە تورکیا بۆ تاوتوێکردنی راپۆرتی لایەنەکان کۆبووەوە و سەرۆکی پەرلەمانی تورکیاش وتی، پێویستە راپۆرتی هاوبەشی لایەنەکانی لیژنەکە ببرێتە پەرلەمان و کاری لەسەربکرێت.
هاتووچۆی سلێمانی هاوڵاتیان ئاگادار دەکاتەوە و دەڵێت، بەهۆی نزیک بوونەوەی کۆتایی ساڵ لە رۆژی چوارشەممەوە کاتژمێر ١ـی پاشنیوەڕۆ هیچ جۆرە پسوڵەیەک لە بەڕێوبەرایەتییەکەیان نابڕدرێت.
ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق دەڵێت، بریاریانداوە باج لەسەر کارتی ئینتەرنێت و مۆبایل و ئەلکترۆنیات زیادبکەنەوە بۆ بڕی پێشووی.
شەوی رابردوو شاندی باڵای پارتی لەگەڵ سودانی کۆبووەوە و شایستە دەستورییەکان و پرسی پێکهێنانی حکومەتی عێراق، تەوەری گفتوگۆکانیان بوون.
سەرپەرشتیاری كۆمسیۆنی فریاگوزاری چەمچەماڵ دەڵێت، تا ئێستا هەزار و ٢٦٨ ماڵ چەكی بانكیان وەرگرتووە و هاوكاری كراون.
ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران، ئاشکرای کرد، ئەگەر پارەی مووچە لەم هەفتەیەدا بگات، راستەوخۆ پرۆسەی دابەشکردنی مووچە دەستپێدەکات.
شەوی رابردوو لە دهۆک بەهۆی تەقینی بوتڵێکی غاز لە ماڵێک دوو کەس بریندار بوون.
بەهۆی ئەو بارانەی لە سەرەتای ئەم مانگەوە عێراقی گرتووەتەوە لە پارێزگای بابل گەنجینەیەکی مێژوویی دۆزرایەوە.
لە بناری چیای سورێن لە گوندێک بە ناوی میری سوور، خەڵکی ئەو گوندە کێشەیەکی سەیر بەرۆکی گرتوون، ئەڵێن، هەر لە هیچ و خۆڕا حکومەتی ماوەبەسەرچوو فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ دەرکردوون، گوایە ئەوان حەفارەیەکیان سووتاندووە کە هی کۆمپانیایەک بووە و کاری پێکردووە.
رادیۆی ترافیك ئێف ئێم دەڵێت، ئەو هاوڵاتییانەی ئۆتۆمبێلەکانیان هەڵگری تابلۆی هەولێرە، دەتوانن پشکنینی ساڵانە و بەڕاد لە سلێمانی ئەنجامبدەن.
لە چوارچێوەی سەردانیکردنی لایەن و کەسایەتییە سیاسییەکان بۆ تاوتوێکردنی پڕۆسەی ئاشتی، شاندی ئیمراڵی لەگەڵ وەزیری دادی تورکیا و سەرۆکی پەرلەمان کۆبوونەوە. دوای کۆبوونەوەکانیش شاندەکە باسیان لە گرنگیی زەمینەیەکی یاسایی بۆ پڕۆسەکە کرد.
ئەمڕۆ سێشەممە ٢٣ـی کانونی یەکەمی ٢٠٢٥، ئەحمەد موسا، وتەبێژی وەزارەتی کارەبا رایگەیاند، ههناردهی گازی ئێران بەتەواوی وەستاوە و بەهۆیەوە چوار هەزار بۆ چوار هەزار و ٥٠٠ مێگاوات زیان بەر تۆڕی کارەبا کەوتووە.
یەکێتی دەڵێت، جەخت لە پێکهێنانی حکومەتێکی کارا و خزمەتگوزار دەکەنەوە و بەرپرسێکی حزبەکەش وتی، یەکێتی و پارتی لە رێککەوتنی کۆتایی بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان نزیکن.
لە سنووری سێمێل سەربە پارێزگای دهۆک بارهەڵگرێک بەبارەوە وەرگەڕا و هاوڵاتییەک گیانی لەدەستدا.
پارێزگاری کەرکوک دەڵێت، سبەی چوارشەممە دەبێتە پشوو بۆ فەرمانبەرانی پێکهاتەی مەسیحی.
سیپان ئامێدی دەڵێت، هەر فەرمانبەرێک دوو تا سێ پلە بەرزکردنەوەی لای حکومەتی ماوەبەسەرچووە
سەرۆک وەزیرانی عێراق، وەزیری دارایی راسپارد بە خەرجکردنی مووچەی مانگی ١٠ـی مووچەخۆرانی هەرێم.
فەرمانگەی میدیا و زانیاری هەرێم دەڵێت، لە رۆژی پێنجشەممەوە شەش رۆژ پشوی فەڕمی دەبێت لە سەرجەم دامودەزگاکانی هەرێم و ، لە کاتی هاتنی مووچەی فەرمانبەران پرۆسەی دابەشكردنی مووچە لە رۆژانی پشوو بەردەوام دەبێت.
شەوی رابردوو هێزەکانی حکومەتی سوریا لە حەلەب هێرشیانکردە سەر هەسەدە، و دوای ماوەیەک لە رووبەرووبوونەوە، هەردوولایان بڕیاریاندا بە راگرتنی شەڕەکە، روانگەی سورییش دەلێت، بەهۆی شەڕەکەوە چوار کەس گیانیانلەدەستداوە و ٢٣ـی دیکەش برینداربوون.
لە حەجی ساڵی ٢٠٢٥ بەشێکی زۆری حاجیانی عێراق و هەرێم، کە بە رێگەی ئاسمانی گەشتیان کردبوو بە رێگەی وشکانی گەڕێندرانەوە هەر بۆیە بڕیاردرا قەرەبوو بکرێنەوە.
ئەمریکا داوای کردووە مادۆرۆی سەرۆکی ڤەنزوێلا دەستلەکاربکێشێتەوە، مادۆرۆش دەڵێت، باشتره ترهمپ لهبری ههڕهشهکردن لە ڤەنزوێلا ئاگاداری وڵاتهكهی خۆی بێت.
بۆ یەکەمجار لە مێژوودا، نرخی زێڕ لە بازاڕە جیهانییەکاندا ریکۆردێکی نوێی تۆمارکرد و نرخی یەک ئۆنسە گەیشتە چوار هەزار و ٤٨٢ دۆلار.
ترەمپ پڕۆژەیەکی سەربازی نوێی ئاشکرا کرد و دەڵێت، کەشتیگەلێکی جەنگی بە ناوی "ترەمپ" دروست دەکەن کە دەبنە گەورەترین کەشتیی جەنگی لە مێژووی وڵاتەکەیان و تەنانەت لە مێژووی جیهانیشدا.
وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق دەڵێت، لە ناوەڕاستی مانگی داهاتووەوە هاوردەکردنی مریشک و بەرهەمەکانی لە ٣٩ وڵاتەوە قەدەغە دەکرێت.
لە ناو سوونەکانیش تا ئێستا کاندیدێک بۆ پۆستی سەرۆکی پەرلەمان دیارینەکراوە، ئەمڕۆش ئەنجومەنی سیاسی نیشتمانی سوننەكان بۆ یەكلایكردنەوەی کاندیدی سەرۆکی پەرلەمان کۆدەبێتەوە.
بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی هەرێم دەڵێت، لە چەند رۆژی داهاتوو دەست بە دابەشکردنی بەشەخۆراکی هەشتەم دەکەن و ئەمساڵیش تاوەکو ئێستا حەوت بەشەخۆراک و ١٠ بەشە ئارد دابەشکراون.
شاندی پارتی دوای کۆبوونەوەیان لەگەڵ سەرۆک کۆمار، سەردانی نوری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا و موسەنا سامەرائی سەرۆکی هاوپەیمانی عەزمیان کرد و لەسەر پێکهێنانی حکومەتی داهاتووی عێراق گفتوگۆیان کرد.
هاتووچۆی گەرمیان شۆفێران ئاگادار دەکاتەوە و دەڵێت، لە سبەینێوە هیچ مامەڵەیەکی هاوڵاتیان بەڕێناکرێت بەهۆی کۆتایی هاتنی ساڵی ژمێریاری ٢٠٢٥.
پەیامنێری ئێن ئاڕ تی دەڵێت، شەوی رابردوو لەسەر دەستشکاندنەوە شۆفێرێرێک لە هەولێر کوژرا و تەقەکەرەکەش دوای رووبەڕووبوونەوەی لەگەڵ هێزە ئەمنییەکان هەڵاتووە.
شەوی رابردوو چوارچێوەی هەماهەنگی کۆبوونەوە و نەگەیشتن بە رێککەوتن لەسەر دانانی کاندیدێک بۆ پۆستی سەرۆک وەزیران، لەسەر پرسی گروپە چەکدارەکانیش وتیان، پێویستە سنووردارکردنی چەک بەدەستی دەوڵەت بە رێکارێکی یاسایی روون بێت.