عێراق بەشێوەی قەرز ئۆتۆمبێل دەداتە هاوڵاتییان؛ مەرجەکان چین؟
هادی عامری دەڵێت، لە یەکەم دانیشتنی پەرلەمانی عێراقدا ئەندامانی دەستەی سەرۆکایەتی هەڵدەبژێردرێت و بڕوایان بەوە هەیە کە دەبێت چەک تەنها بەدەست دەوڵەتەوە بێت.
کەشناسی دەڵێت، لە رۆژی شەممە ٢٧ـی ١٢، تا سێ رۆژ هەرێم دەکەوێتە ژێر کاریگەری شەپۆلێکی بەفر و باران و زۆرترین ماوەی دابارین رۆژی دووشەممە دەبێت.
وهزارهتی ناوخۆی عێراق دەڵێت، له پێنج وڵات وێستگهی گهڕۆكیان ناردوه بۆ پێدانی كارتی نیشتمانی به هاوڵاتیانی عێراقی کە فهرمانگهكانی باری شارستانییان له دهرهوهی پارێزگاكانی نیشتهجێبونیاندایه، له ههشت شاری تری جیهانیش زیاتر له ٥٠ ههزار كهس ناویان تۆماركراون.
وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتیی عێراق دەڵێت، قەرز دەدەنە توێژێکی دیاریکراو بۆ کڕینی ئۆتۆمبێلی گواستنەوەی سەرنشینان و وردەکاری و مەرجەکانی پێدانی قەرزەکەیان بڵاوکردەوە و ئەمەش لە چوارچێوەی دەستپێشخەرییەکی ئەنجوومەنی وەزیراندایە بۆ رەخساندنی هەلی کار.
پەروەردەی سلێمانی دەڵێت، ئاگاداری سەرجەم ناوەندەکانی خوێندن دەکەنەوە رۆژی پێنجشەممە ٢٥ـی ١٢ پشووی وەرزی یەکەم لە سەرجەم ناوەندەکانی خوێندن دەستپێدەکات و یەکشەممە ٤ـی ١ـی ٢٠٢٦ کۆتایی دێت.
کارەبای سلێمانی دەڵێت، بەگوێرەی داتاکان لە ماوەی ساڵێکدا خواست لەسەر کارەبا بە رێژەی ٪٤٢ کەمیکردووە.
سەركردەیەكی دەوڵەتى یاسا دەڵێت، دانوستانەکان سەبارەت بە هەڵبژاردنی سەرۆک وەزیرانی نوێ گەیشتووەتە نیمچە بنبەست و هێشتا لەناو شیعەکاندا کۆدەنگی نییە لەسەر ئەو بابەتە.
بانکی رەشید دەڵێت، ئەو تۆمەتانە رەتدەكەنەوە كە باس لە نەبوونی نەختینە لە بانكەكە و هەروەها دەستبەسەرداگرتنی پارەی کڕیاران دەكات.
یەکێتی ئەوروپا قەرەبووی زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی چەمچەماڵ و کەرکوک دەکاتەوە.
شەوی رابردوو ئەنجومەنی سیاسی سوننەکان کۆبوونەوە و جارێکی دیکە شکستیان هێنا لە یەکلاییکردنەوەی کاندیدێک بۆ پۆستی سەرۆکی پەڕلەمان.
بەڕیوبەرایەتی دەروازەی نێودەوڵەتی زێت هاوڵاتیان ئاگاداردەکاتەوە و دەڵێت، سبەینێ پێنجشەممە هاتووچۆ و گەشتکردن لە سنووری دەروازەکە بۆ ماوەی رۆژێک دەوەستێت.
لە شەوی رابردووەوە شەپۆلێکی بارانی بچڕ بچڕ ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی گرتووەتەوە و لە هەندێک ناوچەی سنووری وەک پێنجوێن و حاجی ئۆمەران و کێلێ لەگەڵ ناوچە شاخاوییەکانیش بەفر باری، هاوکات پلەکانی گەرماش چەند پلەیەک دابەزیوە.
ئەمڕۆ کۆمسیۆنی نیشتمانی بۆ هاوپشتی و برایەتی و دیموکراسی تایبەت بە پڕۆسەی ئاشتی لە تورکیا بۆ تاوتوێکردنی راپۆرتی لایەنەکان کۆبووەوە و سەرۆکی پەرلەمانی تورکیاش وتی، پێویستە راپۆرتی هاوبەشی لایەنەکانی لیژنەکە ببرێتە پەرلەمان و کاری لەسەربکرێت.
هاتووچۆی سلێمانی هاوڵاتیان ئاگادار دەکاتەوە و دەڵێت، بەهۆی نزیک بوونەوەی کۆتایی ساڵ لە رۆژی چوارشەممەوە کاتژمێر ١ـی پاشنیوەڕۆ هیچ جۆرە پسوڵەیەک لە بەڕێوبەرایەتییەکەیان نابڕدرێت.
ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق دەڵێت، بریاریانداوە باج لەسەر کارتی ئینتەرنێت و مۆبایل و ئەلکترۆنیات زیادبکەنەوە بۆ بڕی پێشووی.
شەوی رابردوو شاندی باڵای پارتی لەگەڵ سودانی کۆبووەوە و شایستە دەستورییەکان و پرسی پێکهێنانی حکومەتی عێراق، تەوەری گفتوگۆکانیان بوون.
سەرپەرشتیاری كۆمسیۆنی فریاگوزاری چەمچەماڵ دەڵێت، تا ئێستا هەزار و ٢٦٨ ماڵ چەكی بانكیان وەرگرتووە و هاوكاری كراون.
ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران، ئاشکرای کرد، ئەگەر پارەی مووچە لەم هەفتەیەدا بگات، راستەوخۆ پرۆسەی دابەشکردنی مووچە دەستپێدەکات.
شەوی رابردوو لە دهۆک بەهۆی تەقینی بوتڵێکی غاز لە ماڵێک دوو کەس بریندار بوون.
بەهۆی ئەو بارانەی لە سەرەتای ئەم مانگەوە عێراقی گرتووەتەوە لە پارێزگای بابل گەنجینەیەکی مێژوویی دۆزرایەوە.
لە بناری چیای سورێن لە گوندێک بە ناوی میری سوور، خەڵکی ئەو گوندە کێشەیەکی سەیر بەرۆکی گرتوون، ئەڵێن، هەر لە هیچ و خۆڕا حکومەتی ماوەبەسەرچوو فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ دەرکردوون، گوایە ئەوان حەفارەیەکیان سووتاندووە کە هی کۆمپانیایەک بووە و کاری پێکردووە.
رادیۆی ترافیك ئێف ئێم دەڵێت، ئەو هاوڵاتییانەی ئۆتۆمبێلەکانیان هەڵگری تابلۆی هەولێرە، دەتوانن پشکنینی ساڵانە و بەڕاد لە سلێمانی ئەنجامبدەن.
لە چوارچێوەی سەردانیکردنی لایەن و کەسایەتییە سیاسییەکان بۆ تاوتوێکردنی پڕۆسەی ئاشتی، شاندی ئیمراڵی لەگەڵ وەزیری دادی تورکیا و سەرۆکی پەرلەمان کۆبوونەوە. دوای کۆبوونەوەکانیش شاندەکە باسیان لە گرنگیی زەمینەیەکی یاسایی بۆ پڕۆسەکە کرد.
ئەمڕۆ سێشەممە ٢٣ـی کانونی یەکەمی ٢٠٢٥، ئەحمەد موسا، وتەبێژی وەزارەتی کارەبا رایگەیاند، ههناردهی گازی ئێران بەتەواوی وەستاوە و بەهۆیەوە چوار هەزار بۆ چوار هەزار و ٥٠٠ مێگاوات زیان بەر تۆڕی کارەبا کەوتووە.
یەکێتی دەڵێت، جەخت لە پێکهێنانی حکومەتێکی کارا و خزمەتگوزار دەکەنەوە و بەرپرسێکی حزبەکەش وتی، یەکێتی و پارتی لە رێککەوتنی کۆتایی بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان نزیکن.
لە سنووری سێمێل سەربە پارێزگای دهۆک بارهەڵگرێک بەبارەوە وەرگەڕا و هاوڵاتییەک گیانی لەدەستدا.
پارێزگاری کەرکوک دەڵێت، سبەی چوارشەممە دەبێتە پشوو بۆ فەرمانبەرانی پێکهاتەی مەسیحی.
سیپان ئامێدی دەڵێت، هەر فەرمانبەرێک دوو تا سێ پلە بەرزکردنەوەی لای حکومەتی ماوەبەسەرچووە
سەرۆک وەزیرانی عێراق، وەزیری دارایی راسپارد بە خەرجکردنی مووچەی مانگی ١٠ـی مووچەخۆرانی هەرێم.
فەرمانگەی میدیا و زانیاری هەرێم دەڵێت، لە رۆژی پێنجشەممەوە شەش رۆژ پشوی فەڕمی دەبێت لە سەرجەم دامودەزگاکانی هەرێم و ، لە کاتی هاتنی مووچەی فەرمانبەران پرۆسەی دابەشكردنی مووچە لە رۆژانی پشوو بەردەوام دەبێت.